Alan Fatemi
Відкрити в Telegram
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
369
Підписники
+124 години
+27 днів
+5430 день
Архів дописів
369
Repost from دڵی من
ماوەیەکە
ڕێگای جارانی خۆم گۆڕیوە
نەوەک رۆژێک ، توشت بێم و شێوەم نەکەی
نەوەک ئێستا لە گێژەنی یادی تۆدا
ونتر بم لە بەردی بن گۆم ..
ئاخ !
دەترسم ئێوارەیەک بە زریانی نیگای ساردت
هەڵوەرێنی گۆپکە و چرۆم ..
لەو بەهەشتەم وەدەر بێنی
کە دەزانم هی من نییە
بەڵام کردوومە بە هی خۆم .... !
✍عەبدوڵڵا پەشێو
369
من گریزانم از این دسته زنان که زندگیِ حیوانی را مد و فرهنگ دانسته و چون گرد و غباری که تسلیم باد میباشد و هر دم یکجا مینشیند،آنها نیز جسمشان را که نماینده عزت نفسشان میباشد،در دسترس هر کس و ناکسی قرار میدهند..
من خستهام از این آدمکهای احمق، چون جنگلی که بین حیوانات آن، مفهوم محرم و نامحرم معنا ندارد این آدمنماهای پر ادعا نیز چنین گشتهاند و گویی همهمحرم تن هم میباشند!
✍️ عدالت پول/مریم نیکرواhttps://t.me/AlanFatemi
369
Repost from N/a
ئاوارەگەێ، بیچارەگەێ، بێ خانمانم ئەرمەنی
ماڵد نیەزانم ها لە کوو ڕووح و ڕەوانم ئەرمەنی
شیرین زوانم ئەرمەنی، دەردت وە گیانم ئەرمەنی
ترسم وە گەردم تا نەکەی، بۊشی بچوو دەر وا نەکەی
ئەمجا م دی دیوانە گەی ئاگر وە گیانم ئەرمەنی
تۆ بەو موسەڵمانی بکە لێ گەورە مێهمانی بکە
هەرچی کە خوەد زانی بکە خوەم ناتەوانم ئەرمەنی
بیخۆد ئەڕا ترسی؟ خوەمم ، قورسە دەمم خاترجەمم
مانگەشەوە سایەی خوەمە،ها شان وە شانم ئەرمەنی
نەۊش ئەو قەرە چێشتێ نییە ، دەر وا کە بارم کەفتییە
هەر یە چکە نەزری بکە تەڕ بوو زوانم ئەرمەنی
ئەر یەێ کەسی لە دوشمەنی، پرسی یە لە کوورە سەنی
وە گیان هەرچی کافرە، ئۊشم نیەزانم ئەرمەنی
دە خو سە ئاگر گردمە ، ڕیی ماڵتان گوم کردمە
ئەر مردنیشە مردمە ، مێشتێ سۆخانم ئەرمەنی
پشتم لە بار دەرد و غەم شکیا نیەزانم چۊ بکەم
دەردم یەسە لە ماڵ خوەم، بێ خانمانم ئەرمەنی
ڕووژ و شەوم جور یەکە، دەر وا کە نەومیدم نەکە
ئاخر وە ناشەڕ تازە م جاهل جوانم ئەرمەنی
دەر وا کە زۊتر پەرتەوە، مێمانەگەی ئاخر شەوە
یە شیشە لەو بەدمەستەوە، پڕ کە بزانم ئەرمەنی
✍️ پەرتەو کرماشانی
369
لەگەڵ (برایەک ، خوشکێک) لە نەناسراو مانۆڕی زۆرمان لەسەر یەکێک لە نووسراوەکانی من دا
بەهەرحاڵ گەییشتین بەو نەتیجە کە من قەوڵ بدەم ئیتر خاسییەکان زۆرتر ڕەچاو بکەم تا ژیانم جوانتر بێت جار ئەوجار:
وا باوە کە ئەڵێن لە ساڵی ۱۹۳۱ کاتێ "ئەدیسۆن" کۆچی دوایی کرد بۆ بەرزڕاگرتنی یادی خوالێخۆشبوو کارەبای هەموو جیهانیان بۆ چەند چرکە ساتێک قەت کرد هەروا کە ئاگادارن لە هەموو شارەکانی ئێران کارەبا دووکاژێر_دووکاژێر دەڕواتەوە ئێ منیش چوون پێشتر بەڵێنم داوه دنیا جوان ببینم ئەیخەمە پای ئەوەی کە تا ئێستاش ئەو بەڕێزانەی ئیدارە برق خەریکن یادی کاکه ئەدیسۆن بەرز و پیرۆز ڕا دەگرن ئەنا خۆ خوانەخواسە هیچێ موشکڵ ئێنرژی و شتمان نییە ئەسڵەن 🤷♂
https://t.me/AlanFatemi
369
هەرچی دەردە لە لایەک
ئەو کرمانجی هەرە گولەی نێو مێشکیشمە لە لایەک...
ڕەوانی بووین، ڕەوانیتر بووین🤦♂
369
ئەو نەناسراوەی من زۆر جالبە
باسی دینی ، ئایینی ، سیاسی ، ئێجتماعی، تەحسێڵی و ...
جار و بار موشاورەی ئێزدواجیش ئەدەین😄
369
وەڵامی من: سڵاو و ڕێز گەلێک سپاس بەم جۆرەی کە جەنابی شێخ فەرموویانە هەرچیمان بەسەر دێ خەتای تەسەوراتی خۆمانە مەزڵوومین چوونکە وای دەبینین کە خوا دەستی لێ بەرداوین! ئەسڵەن تەقسیری زوڵمی زاڵم نییە نا...در پاسخ این پیام نوشت: تکایە بەجدی زۆری خەتای وەهمی خۆمانە تەنانەت زوڵمی زاڵمیش خەتای تاکی خەڵکە هەر ئەو کوردەی وا بۆ چەوساوەیی خۆی خەفەت ئەخوات هەر ئایسە هەلێکی بۆ بڕەخسێت وەکوو مار ئەدەن بە ژێرپای یەکترینۆ بۆ هێز و پووڵی زیاتر زۆری خەتای خۆمانە ، بەدەس دزیۆ ئەناڵێنین کەچی لە میوەفرۆشی کەم فرۆش بیگرە تا ساحێو دەسەڵاتێک هەمووی بەشی خۆی خەریکی دزییە یەکڕەنگی نەماوە هیچ کەس بۆ هیچ ئامانجێک ئیخلاسی نییە و یەکدڵ نین کوردیش تا بووە زیاترین زەربەی لەخۆی خواردە و دوژمنانیش بەو خاڵە لاوازەی وێراون
وەڵامی من: کورە خۆ خۆیشم ئەزانم کورد تا چ حەد خۆخۆرن ئەوە هیچ بەڵام من لە سەبری خوا دوێنێ شەو سەرم سوڕمابوو کە ئەوەم نووسی بەڕاستی ئیتر عەجەب ماوم ئەو هەموو زوڵمە ئەبینێ ، ئەو هەموو دایکە جەرگی ئەسووتێ ، ئەو هەمووە بە ناو خۆی و دین و ئایینیەوە گەنەکاری ئەکرێ، سەر ئەبڕن ، ئەسووتێنن ، ئەخنکێنن ، دەسدرێژی ئەکەن هەر هیچچچچچچچ هەر هیچ کاردانەوەیەک نیشان نادا سووتان و برسی کردن و مار پێوەدانی زاڵمێ کە دنیای لێمان کردووە بە ژەهری مار لە دنیاکەی تر بە من چی ؟ بە تۆ چی ؟ چۆنم بۆ قەرەبوو ئەکاتۆ ئەو سن و ساڵەی شیرینەی جوانی کە دوور لە ڕووت گوویان تێ کرد و هەر وا بە فێڕۆ چوو ، هەر وا بە فیڕۆ ئەچێ
369
در قبال این نوشتە بندە یکی از دوستان در ناشناس گفتە:
مولانا در فیه ما فیه میگوید هر کس تصویری از خدا در ذهن خود دارد. کسی که خدا را صرفاً قاضیِ سختگیر میبیند، بیشتر با ترس زندگی میکند؛ کسی که او را رحمت و عشق میبیند، حضور خدا را در محبت و امید تجربه میکند. البته از نگاه عرفانی، این تصویرها خودِ خدا نیستند، بلکه دریچهای هستند که انسان از آن به سوی حقیقت مینگرد.
دل انسان جایگاه شناخت خداست.
هرچه نگاه انسان به خدا پاکتر، امیدوارانهتر و عمیقتر باشد، تجربهٔ او از حضور الهی نیز عمیقتر خواهد بود.
خداوند فراتر از همهٔ تصورهای ماست، اما انسان به اندازهٔ ظرف وجودی و نگرش خود او را میشناسد و تجربه میکند.
369
کە نەزەر لەسەر یەک بە یەک پۆستەکان ئەدەن ئەی بۆ ڕیئەکشن دانانن! هۆکار؟
لە ۳۶۵ کەس ۱۰-۱۲ کەس ڕیئەکت دائەنن تازە کەمتریش وەلێ نەناسراوەکەم بەرناکەوێ🙄
هەر بەخاتر ئەویشە بوو نەناسراوەکەم گۆڕا بە داواکاری خۆتان
369
ئەگەر تۆ بێى ئیتر هەرگیز چـاوەڕوانى بەهار ناکەم
تا دوانەفەس بەمردنیش هەست بە بوونى ئازار ناکەم
با لەکوچـەى چـاوەڕوانى بێمە دنیاى یەکبوونەوە
خوا ئەزانێت خۆشیم نییە بەدەست دڵەى زەبوونەوە
ئەوسا ژینم پڕ سەفایە و خەمم لەکۆڵ ئەبێتەوە
دەرگاى هیوام لەبەهەشتى ئاسمانێکا ئەکرێتەوە
ئەم گۆشەیەى کە ئێستاکە بۆتە ژوورى خەمەکانم
مەگەر هەر تۆ فریام کەوى دەستم بگرى بۆ ژیانم
ئەى هەناسەى ناو دەروونم لەم غوربەتە جێم مەهێڵە
بـێ تـۆ دڵم بـێ پەنـایــەو ڕێبوارێکى تـەنیـاو وێڵە
بەزمانى بەسـتراویشم تەنیـا بۆ ناخـى خـۆم ئەدوێم
لە دوا ڕێگەى چاوەڕوانى بۆ ماڵى خەم هەنگاو ئەنێم
نووسەر:
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
369
هەندێک ئێکانتی نوقتە و دێلێت ئێکانتم بەن کرد ئەگەر ئێکانتەکان ئاشنان پێم بێژن ئەدتتان بکەمەوە
369
ئەى هەناسەى ناو دەروونم لەم غوربەتە جێم مەهێڵە
بـێ تـۆ دڵم بـێ پەنـایــەو ڕێبوارێکـــــى تـەنیـاو وێڵە
ئەى هەناسەى ناو دەروونم لەم غوربەتە جێم مەهێڵە بـێ تـۆ دڵم بـێ پەنـایــەو ڕێبوارێکى تـەنیـاو وێڵەدەنگبێژ: ئالان فاتمی
369
ئەگەر تێکۆشانی مرۆڤایەتی ئەوەندە ئاڵۆز نەبووایە؛ چایەکم بە دەستەوو دەگرت و بۆ ماڵەکەت ئەهاتم
و داوام لی ئەکردێ هەموو ژیانم بیت. ❤️
#وەرگێڕ_دلۆڤان
شێعرێکی فارسی لە شاعری نەناسراو
369
"سکاڵایەک"
بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەوەوە ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟
یان بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: کوانێ؟ «نییە دەستێک دەرم بێنێ لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە»
«ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟!
داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو!
دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەک بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»²! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ...
بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»³ ، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چەپەڵیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین!
¹ سیبویە (سێبەویە) یەکێک بوو لە گەورەترین زمانناسان و ڕێزمانزانانی زمانی عەرەبی. جێگەی سەرنجە کە، هەرچەندە سیبویە ئێرانی بوو، بە شێوەیەکی زانستی و ورد زمانی عەرەبی لێکۆڵینەوەی لێ کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین ڕێزمانزانانی مێژووی عەرەبی. ² پاشان لەسەر عەرش «استیوا»ی کرد. ³ وەرگیراو لە شێعری « بۆ دوعا» دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو
✍️ ئالان فاتمــی
369
شێعری ئەم سترانە کە م.نەجمە ئاوازی لەسەر داناوە یەکەمجار وا باوە کە «تاهیر بەگی جاف» و «ناری» پێکەوە دایانناوە دوای ئەوان «سافی هیرانی» پێنج خشتەکییەکی لەسەر شێعرەکەی ئەوان نووسیوەتەوە و لە شێعرەکەی خۆیدا تەزمینی بە بەیتەکانی تاهیر بەگی جاف و ناری داوه
جێگەی باسە ئەوەی کە نەجمە ئەیخوێنێ پێنج خشتەکییەکەی سافی هیرانییە
بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین عیلاجی دەدری دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین ✍️ تاهیر بەگی جاف
بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین بە هەوری پەرچەم و ئەبرۆ، ڕوخ و زوڵفی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابیض الأرواحە موژگانی بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ: ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین ✍️ ناری
من و دڵ ئەمڕۆ ئەو شۆخە لە خۆشی یەک بە دەی کردین لە جامی لەعلی سەرخۆش و موقیمی مەیکەدەی کردین هەتا مەحشەر خومار و مەستی ناز و نەشئەکەی کردین بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین بە ئەو یارە بڵێن یاران چییە سووچ و گوناهی من نەسیم ئەنگووت و شەو ڕۆیی چەمەن واڵا بوو ماهی من چ قەوماوە مەگەر قوربان کە وا بەستووتە ڕاهی من ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردین لەبۆ یەک مەرحەبایێ چوومە لای یارم بە سەرخۆشی نیقابی خستە ڕوخسار و بەجارێ کەوتە خامۆشی کە وام دی ڕۆیی ئارامی دڵ و سەبر و فەرامۆشی بە هەوری پەرچەم و زوڵفی ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەکشەوەی کردین ڕەفیقانم کەسێ عاشق نەبێ لەم سیڕڕە نازانی لە لایێ یار حەیاتبەخش و لە لایێ قابزی جانی لە هەر دوو لاوە تەسلیمم بڵێن دەستم بە دامانی ئەگەرچی کوشتمی خۆ قابیزولئەڕواحی موژگانی بە قانوونی مەسیحایی بە خەندەی لێوی حەی کردین لەبۆ خوێنڕێژی عوشاقان نیگارم گەرچی بێباکە وەلێ ئەی دڵ لە ڕووی ئوممێدەوە جارێ تەماشا کە مەڵێ سافی زەمان ئاخر بوو کەس ئیمدادی کەس ناکا دەوایی دەردی دڵ «ناری» لە «تاهیربەگ» تەمەننا کە بڵێ ئەمڕۆ گوڵئەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین ✍️ سافی هیرانیhttps://t.me/AlanFatemi
369
بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
369
Alan Fatemi:
"سکاڵایەک"
بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەوەوە ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟
یان بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: «کوا دەستێک لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە دەرم بێنێ»
«ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟!
داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو!
دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەک بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»²! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ...
بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»³، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چڵکنیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین!
¹ سیبویە (سێبەویە) یەکێک بوو لە گەورەترین زمانناسان و ڕێزمانزانانی زمانی عەرەبی.
جێگەی سەرنجە کە، هەرچەندە سیبویە ئێرانی بوو، بە شێوەیەکی زانستی و ورد زمانی عەرەبی لێکۆڵینەوەی لێ کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین ڕێزمانزانانی مێژووی عەرەبی. ² پاشان لەسەر عەرش «استیوا»ی کرد. ³ وەرگیراو لە شێعری « بۆ دوعا» دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو ✍️ ئالان فاتمیhttps://t.me/AlanFatemi
