uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

شەوچرا Şewçira

شەوچرا Şewçira

Відкрити в Telegram

🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
1 008
Підписники
+49524 години
+4947 днів
+43530 днів
Архів дописів
لەم وڵاتە ، کوشتن لێناگەڕێ بە سەلامەتی بگەینە مردن
تەڵعەت تاهیر
      ‌ ꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂

بەزێری شەوچاو لە گوندێکی بەرز لە ناو شاخەکانی کوردستان، خەڵک هەرگیز نەتوانی شەو لە دەرەوە بگەڕێت. چونکە لە شاخەکاندا بەزێرێکی نهێنی دەژی—بە ناوی بەزێری شەوچاو—کە چاوەکانی وەک دوو مانگی شەو ڕووناکی دەدەن. بەزێرەکە هەر شەو دەهاتە نزیک گوند، بەڵام هەرگیز زیانی بە خەڵک نەدەگەیاند. تەنها دەست دەخاتە سەر بامەکان و دەنگی خۆی دەهێنات، و خەڵک دەترسێت. لە گوندەکەدا کوڕێکی زیرەک بوو بە ناوی سارۆ. ئەو باوەڕی هەبوو کە بەزێرەکە دژمن نییە، تەنها دڵەکەی پڕ لە دردیە. شەوێک، سارۆ بە چراغی شاخ دەچێتە سەر شاخ بۆ بینینی بەزێر. لە ناو تاریکی، بەزێرەکە دەردەکەوێت. چاوەکانی وەک مانگی شەو دەدرەوشن. بەڵام سارۆ ناترسێت. دەڵێت:«ئەگەر دڵت دردەکات، من گوێ لێدەدەم.»بەزێرەکە نزیک دەبێت، و دەنگی خۆی بە نرمی دەهێنات. دەڵێت کە جارێک خەڵک خەیان کردبوو و لە ترسدا لە شاخەکان تێکدابوو، و ئەو لەو کاتەوە شەوچاو بووبوو—بەزێرێکی شەوەیی کە ناتوانێت نزیک خەڵک ببێت.سارۆ دەڵێت:«من دەتوانم باوەڕی خەڵک بگەڕێنم. تۆ دژمن نیت، تۆ دردی خەڵکیت.»سارۆ دەگەڕێتە گوند و خەڵک دەقانع دەکات کە بەزێر دژمن نییە. شەوێک، هەمووان دەچنە سەر شاخ، و بەزێرەکە دەردەکەوێت. خەڵک دەست دەخاتە سەر پشتی، و بەزێرەکە چاوەکانی دەخوازێت و دەبێتە بەزێری ڕوژچاو              ꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂

پزیشکێك مرد دەرمان گریا ! دەرمانیان ڕشت ئازار گریا ! ئازاریان کوشت دادیش گریا ! دادیان خنکان ئەمجارەیان خودا گریاو ئەوی کە قاقایش پێکەنی "زۆر داریی" بوو !
شێرکۆ بێکەس
             ꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂

دوێنێ شەوێ دەجار گڵۆپی سەر مێزم چاوی داخست،دە جاری تر هەڵیبڕی. دە جار خەونی پچڕ پچڕ دە جار تیشکی قرتاو قرتاو بۆێە دواجار کە تەماشای شێعرەکەم کرد دە دێر کوێرو نابینا بوون دە دێڕ بووبوون بە شەمشەمە کوێرەی ژوورم منیش ئیتر لە داخاندا شێعرەکەیشم وەک خەیاڵم کوژاندەوەو ئینجا نوستم!
شێرکۆ بێکەس
             ꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی، ناسراو بە هەژار، لە ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی لە گوندی شەرەفکەندیی بوکان لە دایک بوو. باوکی — مەلا محەمەد — بەهۆی زۆرکردنی ڕەزا پەهلوی بۆ پۆشینی کۆت و شەلوار و لە سەر نانی کلاو، ناچار بوو لەگەڵ خێزانی بکوچی بۆ گوندی تەرغە؛چۆن ئەو پی وابو ئە کارە کفرە. کاتێک هەژار ۲ ساڵی بوو دایکی لە دەست دا و لە منداڵیوە ژیانێکی ناخۆشی تێ پەراند. هەژار لە تەمەنی بچووکیدا فێرکارییەکانی مزگەوتی حاجی ئەحمەدی بازاری مەهاباد بەدەست هێنا و لە مامۆستا حوسێن مەجدی قەسیدە عەرەبییەکان فێربوو. پاشان بۆ خانەقەی شێخ بورهانی چوو و تا ١٧ ساڵی لەوێ مایەوە. دواتر لە سەقز بە هۆی شێوە سیاسی دەستگیر کرا، کاتێک لە ڕێگای ئینتقال بۆ زیندان مەهاباد بوو، هەڵات و چوو بۆ عێراق. لەوێش بە شێوەیەکی جیاواز بە جۆڵەی نەتەوەیی بارزانی نزیک بوو و نزیکەی ٣٠ ساڵ لە وڵاتە جیاوازەکاندا ژیانی بەدەست هێنا. هەژار لە سەرەتای ژیانیدا حەزی زۆری بە شێعر هەبوو و دیوانەکانی شاعیرانی کورد، فارسی و عەرەبی دەخوێندەوە و زۆرێکیان لەبەر دەکرد. ئەو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بە یەکێک لە گرنگترین شاعیر، وەرگێڕ و فەرهەنگ‌نووسەکانی کورد. کاتێک هاتەوە ئێران کتێبی قانون ابن سینا وەرگێڕا بۆ زبانی فارسی و کەس نیتوانیۆە وێنەی ئەو ئەم کتێبە تەرجمە کاتەوە. 📚 بەرهەم و کارە گرنگەکان دیوانی بۆ کوردستان — کۆمەڵە شێعرێکی هەستیار و نەتەوەیی ئەڵوەند — دیوانیشێعر فەرهەنگی هەژار — فەرهەنگی کوردی ـ فارسی وەرگێڕانی قانون — وەرگێڕانی «قانون»ی ابن سینا بۆ فارسی وەرگێڕانی قورئان — وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی 🕊️ کۆچی دوایی هەژار لە پێنجشەممە،۲ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٦٩ هەتاوی لە مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەکی سەخت کۆچی دوایی کرد. تەرمی لە گۆڕستانی شاعیرانی مەهاباد، لە تەنیشت هاوڕێ شاعیرەکانی، بە خاک سپێردرا. ✨ کورتە پەیام هەژار یەکێک بوو لەو چهرەوانەی کە بە قەڵەم، زمان و هەست، خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەب و زمانی کوردی کرد. کارەکانی تا ئێستا بنچینەی فێرکاری و ئەدەبی کوردی دەژین و دەردەکەون.              ꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂

وێنەی مامۆستا هەژار
وێنەی مامۆستا هەژار

سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی بۆ هەموو دۆستانی ئەدەبیاتی کوردی 📚 ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی ئەدمینی چیرۆک، چیرۆکەکەی ئامادە نەکردووە، بەداخەوە چیرۆکمان نییە. هیوادارم لێمان ناڕەحەت نەبن 🤍 ئینشائەڵڵا لە ڕۆژانی داهاتوودا جبرانی دەکەین. 🌿✨ سوپاس بۆ هەموو پشتگیری و خۆشەویستییەکانتان ❤️ ꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂

فەرش چنێ هەتاکوو مرد فەرشی چنی و گوڵی چنی... بەڵام ئاکام: نە فەرشێکی هەبوو بۆ خۆی نە کەسێکیش گوڵێکی خستە سەر قەبری!
شێرکۆ_بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــ{شەوچرا | şewçira}ـــــــــــــــــــــــــــ

ـــ وێنەی مامۆستا هێدی
ـــ وێنەی مامۆستا هێدی

🌿 فەرهاد پیرباڵ فەرهاد پیرباڵ لە ساڵی ١٩٦١ لە هەولێر لەدایک بوو. ئەو فەیلەسووف، شاعیر، بازیگەر، گۆرانیبێژ، ڕەخنەگر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆیە. 📜 ژیان فەرهاد پیرباڵ لە ساڵی ١٩٨٤ زانکۆی سلێمانی تەواو کرد و هەمان ساڵ یەکەم کتێبی خۆی بە ناوی «ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم» چاپ کرد. بۆ ماوەیەک لە ئێران ژیا، پاشان چووە دانمارک و ئەڵمانیا و دوای ماوەیەکیش گەیشتە فەڕەنسا. لە ساڵی ١٩٩٤ گەڕایەوە کوردستان و دوای تەواوکردنی دکتۆرا لە زانکۆی سۆربۆن، لە هەمان ساڵ لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزرا. 📚 بەرهەمەکان 📖 چیرۆک و ڕۆمان پەتاتەخۆرەکان ــ کۆمەڵەچیرۆک حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر ــ ڕۆمان منداڵباز ــ ڕۆمان حیکایەتەکانی باوکم ــ ڕۆمان قەبرێکی سێگۆشە ــ ڕۆمان زمانی حەیزەران ڕەئیس ڕەمەزانەکان زار و مارەکان چیم دی؟ ئەو کتێبانەی ژیانیان گۆڕیم 🎭 شانۆنامە ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم کۆمەڵگای مەدەنی بەیانی باش ئەی غەریبی باوک ــ وەرگێڕان سۆزانییە بەڕێزەکە ــ وەرگێڕان نووسەرێکی گێلحەش شیشەکێشەکان ئەو پیاوەی تەنیا لە کاتی خەودا دنیای پێ جوان بوو ✒️ شیعر پەنابەری ژمارە ٣٣٣٣٣ ــ کۆی شیعرەکان من پیاوێکی عەنتیکەم گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی ژاک پریڤێر ــ وەرگێڕان جیاوازییەکانی نێوان من و شێت پێنج کتێب و نیوخەوننامەی فەرهاد پیرباڵ بەڵێ، من عاشقی فرووغم ــ ئەزموونی شیعری قورئان، داپیرەگەورەی کتێبان 🎬 فیلم حەوت کەم یەک بیر 🌿 فەرهاد پیرباڵ یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبیاتی کوردی و بەرهەمەکانی لە بواری شیعر، ڕۆمان، شانۆ و ڕەخنەدا جێگای تایبەتیان هەیە. ‌ ــــــــــــــــــــــــــــ{شەوچرا | şewçira}ـــــــــــــــــــــــــــ

🐉 چیروک گوندێکی بەرز لە ناو شاخەکانی کوردستان، دێوێکی قەوی و تاریک هەموو شەو دەهاتە گوند بۆ تێکدانی خەڵک. هیچ‌کەس ناتوانی نز
🐉 چیروک گوندێکی بەرز لە ناو شاخەکانی کوردستان، دێوێکی قەوی و تاریک هەموو شەو دەهاتە گوند بۆ تێکدانی خەڵک. هیچ‌کەس ناتوانی نزیک ببێت، چونکە دەنگی دێوەکە وەک توندبادی شاخەکان دەهەڵێنا و ئاگری چاوەکانی بە شەوەکە ڕووناکی دەدات. خەلاف، کوڕێکی جوان و شجاع، هەموو شەو دەبینێت خەڵک بە ترس دەخەوێن و دڵی خۆی دەگرتەوە بە یەکەتی و ئیمان. بە سپرێکی دار و تیغێکی دەستکردی خۆی، دەچێتە شاخ بۆ شەڕکردن لەگەڵ دێو. لە شاخەکان، بەرزترین گەورەی شاخەکە بە ناوی "شاخی ئاگری" بوو، ئەوێ دێوەکە دەژی. خەلاف بە دەنگی خۆی دەڵێت:"من بۆ ترس نەهاتم، بۆ ئازادیی خەڵکم هاتم! "دێوەکە بە ئاگری خۆی دەفڕێت، بەڵام خەلاف بە زیرەکی دەچێتە پشتەوەی شاخ و بە تیغی خۆی دەکێشێت بە دڵی دێو. دەنگی دێوەکە بە ئاسمان دەچێت، و خەڵک لە گوند بە خوشی دەگرین.پاش ئەو شەوە، خەلاف بەناوبانگ دەبێت و گوندەکە دەفێرێت:"بە یەکەتی و شجاعەتی، دژمنیش شکست دەکەین." 💪🔥 شەوچرا | şewçira

کەڕۆیشتی جیهان تۆرا گوڵی من بە ئەسرینم زەوی شۆرا گوڵی من کەڕۆیشتی لەگیانم گیانی گیان چوو چەمی خوێنم لەچاو چۆڕا گوڵی من
فەڕەنگ
https://t.me/Shewchira_m

ئەی خونچەی دەمت، تاقانه خونچه له پاییزیشا شکۆفه دەکا. ئەی گوڵی کوڵمت، تاقانه گوڵێک، له زستانیشا سووری شەڕابی. ئێستا چ وەرزه؟ لێم نادیاره.. هەرکات که خونچەی، دەمی تۆ پشکووت، بۆ من بەهاره.
مارف ئاغای
شەوچرا | şewçira

دیوانی شێعرم بۆتە هێلانی خــــەم...💔
دیوانی شێعرم بۆتە هێلانی خــــەم...💔

فایق بێکەس ژین و لەدایکبوون فایق بێکەس لە ساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لەدایک بوو. ئەو بە شێعرە نوێیەکانی بەناوبانگ گەیشت و بە شێوەیەکی تایبەتی بەهێزترین دەنگی نوێی کوردی لە سەدەی 20 بوو. شێعر و تایبەتییەکان خەمی ژیان: شێعرەکانی زۆرجار هەستەکانی خەم و پەشیمانی دەردەکەن. نوێکاری: فایق بێکەس بە شێعرە نوێیەکانی پێشەنگی شێعرە نوێی کوردی بوو. خێزان فایق بێکەس کوڕی بەناوبانگ هەبوو بە ناوی شیرکو بێکەس کە شاعیری گەورەی سەدەی 20 و 21 بوو و بە شێعرەکانی بەناوبانگی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا. کۆچی دوایی فایق بێکەس لە ساڵی 1987 لە شارە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. آرامگاەی لە هەمان شارە بە نمادێکی کلتووری و ئەدەبی ناسراوە. گرنگی بە شێعرەکانی، فایق بێکەس بەهێزترین دەنگی نوێی کوردی درووست کرد. بە شێوەیەکی تایبەتی بە هەستەکانی کوردستان و کلتووری نەتەوەیی دەست دەکات. فایق بێکەس بە شێعرەکانی بەهێزترین دەنگی نوێی کوردی بوو و تاکوو ئێستا بە ناوی شاعیرێکی بەناوبانگ لە کوردستان ودا دەناسرێت. ـــ شەوچرا | şewçira

نامەیەک بۆ دوێنێ شەوێک، کاتێک هەموو شار خەوتبوو، کوڕێک لەسەر مێزەکەی دانیشت و نامەیەکی بۆ خۆی نووسی. نووسی: «بۆ ئەو کەسەی کە ڕۆژێک بووم... ئەگەر ئەم نامەیە دەخوێنیتەوە، بزانە کە زۆر شتت لەدەست داوە، بەڵام هێشتا هەناسەت هەیە.» نامەکەی دانا لە ناو سندوقێک و ساڵانێک تێپەڕین. ڕۆژێک، کاتێک پیر بوو، سندوقەکەی کردەوە و نامەکەی بینی. بە دەنگێکی لاواز خۆی پێکەنین کرد و وتی: «ئەو کوڕەی ئەو ڕۆژە، زۆر لە ژیان دەترسا...» پاشان چاوەکانی داخستن و بە هێواشی وتی: «بەڵام نەیدەزانی... زۆرترین شتە جوانەکانی ژیان، دوای ئەو ڕۆژانە هاتن کە پێی وابوو کۆتایی هاتووە.» نامەکەی دووبارە داخست و لەسەر سندوقەکە نووسی: «هیچ ڕۆژێک کۆتایی نییە، تا کاتێک هێشتا ڕۆژێکی تر هەیە.» 🌙📜 ـــ شەوچرا | şewçira

وێنەی باوکەکانی کورد...! چوارشەممە بازاری مەلاجامی مەهاباد ☀️✨ https://t.me/Shewchira_m
وێنەی باوکەکانی کورد...! چوارشەممە بازاری مەلاجامی مەهاباد ☀️✨ https://t.me/Shewchira_m

شەهیدی تیری برژانگی کەژەڵ چاوێکی بێ دینم شەفاعەت خوازمە ڕۆژی قیامەت بەرگی خوێنینم لە لێوم گوڵ ئەبارێ کاتێ باسی ڕوویی دلبەر کەم کە بێمە باسی ئەو لێو و دەمەی دەم پڕ لە هەنگوینم قەناعەت پەروەرم میننەت لە شا هەڵناگرم هەرگیز بە جامی جەم ئەبەد ناگۆڕمەوە کاسەی سەفالینم
مامۆستا کەمالی
شەوچرا | şewçira

کــــزەی جـــەرگم دەخـــیلت بــم فـــــیراقــم کـــــرد ئەوا مـــــردم دەســــا دەی بێــــرە لام ســاتێ نەمــــاوە تــــابی هیــــجرانـم
مامۆستا حاجی قادر کۆیی
شەوچرا | şewçira