Nazilê|نازیلێ
Відкрити в Telegram
سنوورەکان بشێوێنن من تامەزرۆی بۆن و تامی نیشتمانم چۆن هەنگ شەیدای گوڵە باخە منیش دڵداری نیشتمانم☀️ نەناسراو: http://t.me/HidenChat_Bot?start=7820304261
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
470
Підписники
+624 години
+147 днів
+1430 день
Архів дописів
Repost from N/a
هەرچی دیڏ وە چەم، شی وە سەفەردا هەرچی مەوینی ها نە گوزەردا کەس حاڵی نەبی وە هیچ نەفاما ئەو پەی چێش ویەرد.. ئیڏ پەی چێش ئاما -مەولەوی-🔳مزگانی و سترانی با ▪️شێعر و دەنگ: ئالان ڕەحمانی ▫️میکس: ڕادیۆ دەنگی نیشتمان @Girugal
Repost from N/a
ئەو پەنجەی وا له بی هێزی دەلەرزێ
کوشیویەتی مەمکۆڵەی باڵابەرزێ
ئەو ددانەی ئێستێ نەماوه تاقی
گەستوویەتی زۆرجار چەنەگەی ساقی
ئەو چاوانەی سۆمایی لێ بڕاوه
هێند له جوانان داگیرا،داگیراوه...
هێمن•
Repost from باسکار•
دۆستان ئەوو دوو پۆستە لە خوارێ ئێستا دایدەنێم بگوازنەوە کاناڵتان تا کاتژمێر ۱۰ شەو منیش تا کاتژمێر ۱۲ بە وێنەیەک ڤایبی کاناڵتان دادەنێم🙂↔️.
لە کاتژمێر ۹ بەولا مەیگوازنەوە.بەهیوای سوود🌼.
خاڵۆ ئەفەرمێ:"ئەگەر ڕاست ئەکەی کوردی خوێن پاکی بۆ کوردایەتی کرژ و چالاکی بۆ سەربەرزی کورد هەر تێبکۆشە هەستە برام،هەسته خوشکم کوردی بپۆشە کوردی بنووسه...
یەکجار تەن خەستەی زار و ڕەنجووریم
دڵ ڕێزە ڕێزەی کاردی مەهجووریم
گرمەی کوورەی دەرد کۆی تاقەت تاوان
بۆی سفتەی جەرگم وە گەردوون یاوان
هەر ڕۆ جەیحوونێ مەڕێزۆ نە چەم
سارای دڵ بییەن وە هووناوی چەم
هەر ساتێ دەردێ سزا مدۆ پێم
یەک ئان زیندەگیم حەرام بییەن لێم...
مەولەوی
بژی🖤
ئەوانەی وا گیانبەختکراوەکانی ئەم نیشتمانە لەبیر ناکەن،
زۆر زۆر زۆر زیاتر جێگەی ڕێزن لەو کەسانەی کە لەم ڕۆژانەیا مردنی ئەکتەرێکی فارس یان یا سەرباز و فەرماندەیەکی گڵاوی ئەم حکوومەتە لە مردنی کۆڵبەرێکی ۱۷.۱٨ ساڵە ناخیان ئازار ئەدا
زیاتر لە جەرگ سووتانی ۱۰دایک بەجارێکا ئازاریان ئەدا
نازانم بۆ بەڵانم ڕەنگە تەنییا تاوان کورد بوون بێت....
دەنگی کەمانچەکەی کەلهوڕ،
ناگاتە گوێ
لێرە گریان مۆسیقایە
شەهید،
بە قەد گەڵاڕێزان
نیشتمان لە پرسە دایە...
ک.د.ئازاد
ئەی نیشتمان!
خۆ گوێت لێمە..
بەو چاوانەت، بە ئەوینت، بە ئازارت
لە ئێستەدا
بە تەنافی تەماشای تەڕی منەوە
هەموو شەوێ
تک، تک، تک، تک
بەسەر قەڵەمی بێدارما
خوێنی شەهیدێکی تازەت ئەتکێتەوە...
شێرکۆ بێکەس
