🦋گلاره🦋
Відкрити в Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
407
Підписники
+224 години
+467 днів
+18030 днів
Архів дописів
408
.
پێش ئاڵا خۆی
من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام ئەوێ!
بەر لە سرود
من سەربەستی وشەکانی ناویم ئەوێ!
بەر لە ڕادیۆ
من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم ئەوێ!
بەر لە تێڤێ
من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای
هەموو چاوەکانم ئەوێ!
بەرلەوانیش
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕووتوقووتی ئێره ئهوێ
شێرکۆبێکەس
408
هیوا کانم وەک چنارن
باڵا دەکەن بەڵام هیچیان بەر ناگرن
دەڵێم ئەمساڵ نەورۆزانە
تەوریان بۆ بەرم بیانبڕم
ئەو دارانەی لە باڵای خۆم بەرز ترن
شێرکۆبێکەس
408
بێزار بێزار بێزار بووم
لەو هەموو تیغەی سەربڕین
لەو هەموو ڕەشەبای ڕقە
لەو هەموو دارستانی تۆڵەیە
بێزارم بێزار لەو هەموو حیکایەتە ژەنگ گرتووانەی
کە هەر لە منداڵییەوە گوێیان تەفرەدام
چاویان لێ دزیم و
هەستیان بە سڕبوون سپاردم...
من چیم ئەویست لە نیشتیمان؟
جگە لەوەی کە نانێک و
کە کونجێکی دڵنیـایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و عەشقم باتێ،
من چیم ئەویست لەوە زیـاتـر و نەیدامێ؟!
بۆیـە ئیتـر نیوە شەوێ
دەروازەکەیم شکـاندوو چوومە دەرێ!
بە ئێجگاری چوومە دەرێ....
شێرکۆ بێکەس
