🦋گلاره🦋
Відкрити в Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
561
Підписники
-324 години
+207 днів
+6330 днів
Архів дописів
560
من له ترسی
ڕه‌شه‌بای ڕقی باوکم و
چه‌خماخه‌ی قیژه‌ی دایکم و
تێڵاکانی هه‌ردوو برا
له تاواندا
له نێوانی دوو بلۆکی
دیواره‌که‌ی سه‌ر سه‌رباندا
نامه‌کانی تۆم هه‌ڵئه‌گرت،
پاییزێکیان گیزه‌گیزێ
منی برده‌وه بۆ سه‌ربان
وه‌ختێ بینیم
دیواره‌کانی پێئه‌که‌نین
وشه‌کانت هه‌رهه‌موویان
بووبوون به هه‌نگ،
نێوانی بلۆکیش به شانه و
خۆشه‌ویستیمان به هه‌نگوین!
شێرکۆبێکه‌س
560
سەرسام مەبە ئەگەر بڵێم
لای ئێمە ڕێوی شێرە
چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە!
مشک،پشیلە ڕاو ئەنێ
داڵ،بە ھەڵۆ پێیەکەنێ
کوێر:چاوساغە،چاوساغ:کوێرە!
شێرڪۆ_بێڪەس
560
کەمەندی ئەیژێ :
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخیلان
ڕۆژێک نییە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن!
560
جوان گوێ بگره
شێتەی عاشق !
تۆ نازانی کۆرپەی عەشق
بلاوێنی
تۆ ناتوانی لانکی ئەوین
چاک ڕاژێنی ...
تۆ له ئاستی دڵداریا
جێ ئەمێنی
چۆن ناتوانی خەیاڵی خۆت لەگەڵ هەستتا بنەخشێنی
بۆ لاواندن
بۆ ڕاژاندن
بۆ جێ نەمان له نەخشاندن
با پێت بڵێم ...
دوو چاوی عاشقاوی ئەوێ
دڵی ناسکوو زەریایی ئەوێ
فرمێسکی ئاگراوی ئەوێ
لەمان زیاتر
هەستی ناسکت
نیگای ئاسکت
تالاری دڵ بڕوخێنێ
پێکی چاوان
جامی لێوان
سۆزی دڵت ببزوێنێ
ئادەی شێته!
کام هەستی تۆ
باش ئەزانێ کۆرپەی عەشق
لانکەی ئەوین
چاک ڕاژێنێ ؟ ...
شێرکۆ_بێکەس
