﮼جێــژوان
Відкрити в Telegram
تۆ جریوەی داڕستانی جێژوانی🍃♥️. https://t.me/HarfChatBot?start=d84d3cab425b
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
212
Підписники
+124 години
+37 днів
+230 днів
Архів дописів
212
هەندێ جار پێویستە
داوای لێبوردن لە خۆمان بکەین،
لەسەر تەواوی ئەو شەوانەی کە دەکرا
بە ئارامی بنووین بەڵام
شەومان لە خۆمان شێواند،
لەسەر یەک بە یەکی ئەو فرمێسکانەی بێ هۆ ڕشتمان،
لەسەر تەواوی ئەو کاتانەی کە
پێویست بوو بڕۆین بەڵام ماینەوە،
پێویستە داوای لێ بوردن لە خۆمان بکەیین
لەسەر یەک بە یەکی ئەو وشانەی کە دەبوو بیانڵێین
بەڵام ناخی خۆمان خواردەوە،
لەسەر ئەو ڕۆژانەی لەگەڵ کەسانی ناشایستە بەڕێمان کرد،
لەسەر ئەو کاتانەی ئازاری خۆمان قەبووڵ کرد
کە دەکرا دڵخۆش بین،
پێویستە داوای لێبوردن لە خۆمان بکەین.
212
سنوورەکان بشێوێنن
من تامەزرۆی بۆن و تامی نیشتمانم
چۆن هەنگ شەیدای گوڵەباخە
من دڵداری کوردستانم.
212
دانیشتووم
ئەوەندەی کوردستان تەنیام و
ئەوەندەی شاخ و داخ ماندووم و
ئەوەندەی دووکەڵی جگەرەم پەرتم و
ئەوەندەی دواچۆڕی ئەم شێعرە لێڵم و
ڕۆحیشم کوولەکەی تەمێکەو
خەریکە تەق ئەکات.
