ئەڤین
Відкрити в Telegram
مەزنترین جوانی، وەفایە…🌱🩶
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
318
Підписники
+124 години
+17 днів
+230 днів
Архів дописів
318
عەباس کەمەندی زۆر جوان ئەڵێت:
ئێستاش خۆشمەوێی
نەک لەبەر خۆت
لەبەر ئەوەی
هەستێکی جوان بووی لە دڵما...⛓
318
من تۆم ئەوەندەی
بۆلبۆلی شەیدای ناسر،
سروەی بەیانی نەجمە،
شەماڵ وەرەی میکائیل،
هەڤاڵێ شوان پهروهر،
پائیزی هۆزان سەرحەد،
چەندەم ئاخ هەڵکێشای ماملێ،
برینداری زیرەک،
وەتەنی حەسەن دەرزی،
هیوا مەگری مەرزیە،
شێعرەکانی شێرکۆ ە ناڵی،
خۆش ئەوی…
318
چی ئهگهر ههرگیز تۆم لەبیر نەچێت؟
چی ئەگەر بە درێژایی ژیانم،کاتێک کەسانی نۆی دەناسم ،هەرگیز نەتوانم خۆشم بوێن ،چونکە ئەوان تۆ نین؟
318
عەشق نەبا
ئێستا نالی شاعێر نەبوو
شێخی سەنعان کافر نەبوو
ئێستا مەحوی بێ دیوان بوو
ئێستا گوڵیش تۆڵەکە بوو
بولبوولیش هەر چۆلەکە بوو…
318
هەندێک لە مرۆڤەکان دێن و شوێنەواریان دەمێنێتەوە، ئەمانە تا ئەبەد ناڕۆن، تەنها لە پێش چاو لادەچن و لە ناو دڵدا ڕەق دەبن؛ ڕەنگە بە جەستە بڕۆن و لە ژیانت بچنە دەرەوە، بەڵام وەک نیشانەیەکی هەتاهەتایی لە ناو هەموو بینین و هەستەکانتدا جێگیر دەبن، بە جۆرێک کە ئیتر هەر لایەک سەیر دەکەی، یادگارییەک یان سێبەرێکی ئەو کەسە دەبینیتەوە و تێدەگەیت کە عەشق ڕابردوو نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی کوشندەیە کە تا دوا هەناسە لەگەڵت دەمێنێتەوە
