گەلاوێژنامەی کارۆ
Відкрити в Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
231
Підписники
-124 години
-17 днів
-130 днів
Архів дописів
بەڵالوکی سەرچڵ و گۆیژی کێویم،
کە دەستی هیچ ڕێبوارێکی بێگانە،
پەرژینی تەمەنی تێنەشکاندووم.
https://t.me/Galawezhnamekaro
نەخشەی ڕێگەی نەوەی نوێ: چۆن خاک و شوناسی خۆمان لە ناخی منداڵەکانمانەوە بونیاد دەنێین؟
ئێمە نەتەوەیەکی بریندارین، بەڵام هەڵەی کوشندەمان ئەوە بووە کە «برین»مان کردووە بە «ناسنامە» و «ئازار»مان کردووە بە «ڕەگ».
کاتێک مرۆڤ تەنیا بە چاوی برینەکانییەوە سەیری جیهان دەکات، ناتوانێت ئازادی بەرهەم بهێنێت، چونکە ئازادی بۆ ئەو کەسەی فێری بیرکردنەوە نەبووبێت، تەنیا دەرفەتێکە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی هەمان ئەو سیستەمە فاسیدەی کە لێی ناڕازی بووە.
شۆڕشی ڕاستەقینە، نە لە چەکی چیاکانە و نە لە درۆشمی حیزبەکان، بەڵکو لەو شوێنەوە دەست پێ دەکات کە تێیدا «مرۆڤ» دروست دەبێت. ئەم شۆڕشە سێ کۆڵەکەی سەرەکیی هەیە:
١. ماڵ؛ لانکەی مرۆڤبوون
شۆڕشی کلتووری لە ماڵەوە دەست پێ دەکات. ماڵ نابێت کارگەی بەرهەمهێنانی نەوەیەک بێت بۆ ململانێ، بەڵکو دەبێت مەدرەسەی مرۆڤایەتی بێت. کاتێک باوک و دایکەکان فێری ئەوە دەبن کە منداڵەکەیان نەک وەک جەنگاوەر، بەڵکو وەک خاوەن فکر پەروەردە بکەن، ئەو کاتە یەکەم هەنگاوی ڕزگاریی نەتەوەیی دەنرێت.
٢. باخچەی ساوایان؛ کانگای بیرکردنەوەی ئازاد
دوای ماڵ، باخچەی ساوایان ئەو شوێنەیە کە ئازادی و دیسپلین و پێکەوەژیان پێکەوە پێناسە دەکرێن. لێرەدا دەبێت منداڵ فێری پرسیارکردن ببێت، نەک گوێڕایەڵی. باخچەی ساوایان دەبێت ببێت بە ژینگەیەک کە تێیدا جیاوازییەکانی وەک (سوننە، شیعە، ئێزیدی، سۆرانی، کرمانجی...) نەک هەڕەشە، بەڵکو وەک ڕەنگ بۆ تابلۆیەکی جوانتر سەیر بکرێن. ئەگەر لە باخچەی ساوایانەوە فێری ڕێزگرتن لە جیاوازی نەبین، لە پەرلەمانەکاندا هیچ دادپەروەرییەک بەرهەم نایەت. بۆ نموونە، وڵاتی فینلاند کە ئەمڕۆ هەم نموونەیەکی زانستی و هەم نموونەیەکی پراکتیکیی سەرکەوتووی جیهانییە، ڕێک لەم خاڵەوە دەستی پێ کردووە؛ لە ماڵەوە و لە باخچەی ساوایانەوە، فێری مرۆڤبوونیان کردوون، نەک تەنیا فێری زانست یان ئایدۆلۆژیا.
٣. پێناسەکردنەوەی بەهاکان
بۆ ئەوەی پێکەوەژیانی ئایینی، مەعنەوی و فیکری لە کوردستاندا مسۆگەر بێت، دەبێت قانون ئەساسییە پێشکەوتووەکان (وەک ئەزموونی فینلاند) بکەینە نموونە؛ قانونێک کە تێیدا ئازادیی تاک و باوەڕی کەسی پارێزراوە، بەڵام هیچ ئایدۆلۆژیایەک بۆی نییە ببێت بە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر شکۆی نەتەوەیی یان ئازادیی کەسانی دیکە. ئێمە پێویستمان بە تێکشکاندنی ڕابەر، ئایین و عەشیرە نییە، بەڵکو پێویستمان بە پێناسەکردنەوەیانە. قارەمانسازیی کوێر دەبێت جێگەی خۆی بدات بە پەرستنی دادپەروەری. ئایدۆلۆژیای دەرەکی کە لە مێژووی ئێمە بێگانەن، دەبێت بپاڵێورێن و تەنیا ئەوەیان لێ وەربگیرێت کە لەگەڵ ڕۆحی ڕەسەنی خاکـی ئێمە دەگونجێت.
پەیامی کۆتایی
کێشەی ئێمە نەبوونی ئازادی نییە؛ کێشەمان ئەوەیە نازانین بە ئازادی چی بکەین. ئەگەر ناتوانین بە ئازادیش بە شێوەیەکی داناییانە و مرۆڤانە خاکەکەمان بەڕێوە ببەین، ئەوا سەربەخۆیی تەنیا دەبێتە قۆناغێکی نوێی زوڵم.
با شۆڕشەکەمان لەو شوێنەوە دەست پێ بکەین کە هێشتا نەچەوساوەتەوە لە ناخی منداڵەکانمان لە ماڵ و باخچەی ساوایاندا. ئەمە شۆڕشی بیرکردنەوەیە، نەک شۆڕشی خوێن. ئەمە ڕێگایە بۆ ئەوەی جیهان بڵێت: بەڵێ، ئەم نەتەوەیە شایەنی ئازادییە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئێمە!
ڕەگی خۆمان لە تەنگانەدا چاند،
و لە دڵی تاریکییدا شۆڕشمان خۆڵقاند.
ئێمە!
خۆمان ڕادەستی مانگ کرد و ڕۆحمان پێ سپارد،
و لە شەودا بە متمانەوە جێگیر بووین،
بۆ ئەوەی خۆر بە ئاگا بهێنین، تا ژیان و ڕۆح ببنە خۆر.
https://t.me/Galawezhnamekaro
خۆشم دەوێیت دایکە گیان، خۆشم دەوێیت، ئەزیزم. لە دووریی تۆیە زیزم.
دایە گیان!
من جیهانێکم لە ڕوخسارتا بەجێ هێشت،
وێنەکەت لەسەر دیوار،
پەنجەرەیەکە بۆ نێو بەهەشت؛
ڕۆژانە دێم،
لە پەنجەرەی چاوانمەوە،
بۆنی نانی گەرمت،
دێنمە ناو خەیاڵمەوە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئەو کاتەی قارچکەکان لە کێوەکانی سەردەشت وەک "یاقووت" دەدرەوشانەوە.
ئەوە تەنیا چیرۆکی من نییە، ئەمە چیرۆکی نەوەیەکە کە لەناو مین و کاتیوشادا فێری ژیان بوون.
ئەو ڕۆژەی قارچکەکان بوونە ئومێد.
لەو ساڵانەدا، جیهان بۆ ئێمە ببووە مەیدانی ترس و ئاوارەیی. لە ناو جەنگێکی خوێناویدا کە لە لایەکەوە تۆپ و کاتیوشای ئێران و عێراق زەوییان دەلەرزاند و لە لایەکی ترەوە ململانێی حیزبە کوردییەکان و هێرشی سوپای پاسداران ئامانی لە خەڵک بڕیبوو، ئێمە ئاوارە بووین.
لە شارەوە رامانکردبوو بۆ پەناگەی باووباپیرانمان لە گوندی باغی. لەوێ، لە ناو خاکی مینڕێژکراو و دەنگی فیشەکی بێباکانەدا، ژیان تەنیا یەک مانای هەبوو: خۆڕاگری.
ئاسمان لەسەر گوندی باغی رەنگی تووڕەیی گرتبوو. هەورەکان وەک سوپایەکی ماندوو، نزم ببوونەوە و سنگی کێوەکانیان دەکێڵا. لەو ناوەدا، ژنێک بە ناوی رابیلێ، کە چاوەکانی قووڵایی مێژوویەکی پڕ لە ئازاری تێدا دەخوێندرایەوە، خەریکی چنین قەڵغانێک بوو بۆ جگەرگۆشەکەی؛ قەڵغانێک نەک لە ئاسن و پۆڵا، بەڵکو لە پلاستیکێکی سپی و شەفاف کە بڕیار بوو منداڵەکەی لە ڕێژنەی باران و چەقەنەی هەورەکاندا بپارێزێت.
منداڵەکە، کە هێشتا تەمەنی کەمتر لە دە ساڵ بوو، لە ناو ئەو جلە پلاستیکییەدا وەک داوڵێکی (مەتەرسەک) بچکۆلە دەهاتە بەرچاو. رابیلێ، بە دەستە گەرمەکانی، چیلکە دارێکی بەڕووی تاشراوی دایە دەستی و بە بێدەنگییەکی پڕ لە نزا و پارانەوە، بەرەو هەورازەکان بەڕێی کرد.
کارۆ بە تەنیا کەوتە ڕێ. لێرە، لەم نیشتمانەدا، خاک تەنیا خاک نەبوو؛ مەیدانی جەنگ بوو. لە لایەک مینە چێنراوەکانی دوژمن وەک مارێکی خەوتوو چاوەڕێ بوون، و لە لایەکی ترەوە فیشەکی بێباکی سەربازە داگیرکەرەکان...
لەو پەڕی ماندووییدا، لەو شوێنەی کە تەنیا دایک دەیزانێت کەی و لەکوێ؟ قارچکەکان (کارگ) لە خاک دەردێنێت، منداڵەکە وەستا. کاتێک یەکێکیانی هەڵکێشا، جیهان بۆ ساتێک وەستا؛ ناوەڕاستێکی پڕ لە ڕەنگی کوڵمی سووری گەش و پەمهیی، وەک ئەوەی دڵێکی زیندوو لە ناو لەپی دەستدا لێ بدات.
ئەو ڕەنگە سوورە پەمهیییە، تەنیا ڕەنگی قارچک نەبوو؛ ڕەنگی ئومێد بوو لە ناوەڕاستی رەشایی جەنگدا.
ئەو شەوە، لە ژێر دەنگی کرتەکرتی باران و ناڵەی دووری کاتیوشاکان، بۆنی قارچی برژاو بووە تاقە میوانی ئەو ماڵە. منداڵەکە، کە ئێستا لە دڵی پیاوێکی ٤٥ ساڵەدا دەژی، تێگەیشت کە ئەو ڕۆژە تەنیا قارچکی کۆنەکردەوە، بەڵکو ئازایەتی لە لوتکەی کێوەکانی سەردەشتەوە هێنایە خوارەوە.
ئێستا کە کارۆ مەعرووفیان لە ناو دڵی نیلۆفەرە ئارامەکانی هێڵسینکی و فینلاند وەستاوە، مەودای نێوان باغی و فینلاند بە پردێکی پڕ لە خۆشەویستی دەبڕدرێت. لێرە نەک دەنگی کاتیوشا هەیە و نە ترسی مین، بەڵام بۆنی ئەو خاکە تەڕەی گوندی باغی هێشتا لە ناو سییەکانیدا دەنگ دەداتەوە.
ئەوە چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی منە.
ئێوەش یادەوەرییەکی لەم شێوەیەتان هەیە لە سەردەمی سەختییەکان؟
بۆم بنووسن.
https://t.me/Galawezhnamekaro
#کوردستان #سەردەشت #یادەوەری #خۆڕاگری #ژیان #هێڵسینکی
📗سێ دەیە تێڕوانین لە جەژنێ قورباندا؛ گەشتی «کارۆ» بەرەو خودای ڕاستەقینە.
۱-خودا لە کوێیە؟
بەڵێ، هاوڕێی خۆشەویستم! ئایا پرسیارت کردووە خودا چییە و لەکوێیە؟ خودا ئەو دەستەیە کە بۆ یارمەتیی کەسێکی تر بەکاری دەهێنیت. خودا لەو دڵەدایە کە دڵخۆشی دەکەیت. خودا لەناو زەردەخەندەیەکدایە کە دەیخەیتە سەر لێوانی کەسێکی تر، و لە بۆن و تامی شیرینیی ئەو نانەدایە کە دەیدەیت بە کەسێکی تر. خودا لەناو دڵی ئەو هەڵوێست و کردارە مرۆڤدۆستانەدایە کە بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک دەیکەیت، و لەگەڵتدا دەبێت بۆ هەموو هەنگاوە جوانەکانت. خودا واتە: لە دڵی هەموو ئەو کارە چاکانەدایە کە بەرامبەر بە مرۆڤەکان دەیکەیت.
۲- جەژنی قوربان؛ دەرفەتی پاکبوونەوە
جەژنی قوربان، ئەو ئەستێرە درەوشاوەی ئاسمانی باوەڕە. ئەم جەژنە یادەوەریی فەرمانی ئیبراهیمی پێغەمبەرە، بەڵام مانای ڕاستەقینەی قوربانی، لە سنووری سەربڕینی ئاژەڵ تێدەپەڕێت. قوربانی، نیشانەی فیداکردنی نەفسی سەرسەخت و خۆپەرستییە. وەک گەڵای وشکی پاییز کە لە دارستانی ژیانمان دەوەرێت، دەبێت حەسوودی و ناپاکییەکانی ناخمان هەڵوەرێنین تا وەک خۆر لە پشت هەورەکان دەردەکەوین. قوربانیکردن، پردی نوورە کە پەیوەندییەکی قوڵ لە نێوان مرۆڤ و خودادا دروست دەکات.
٣- بڕیاری کۆتایی؛ ڕزگاریی خۆم و مرۆڤایەتی
قوربانی دەدەم و قوربانی دەبم، بۆ ئەوەی ڕزگار بم و ڕزگاریش بکەم. من هەزاران جار قوربانی دەبم لەپێناو لەناوبردنی ئەو دڕندە بێویژدانەی کە لە دەمارەکانی مێشک و عەقڵە تاریکەکەمدایە. با مێشکی پڕ لە ڕق و کینە، بگۆڕین بۆ مێشکێکی پڕ لە جوانی. قوربانی بکەین، بەڵام نەک تەنها ئاژەڵ؛ با ناشیرینییەکانی ناخمان بکەین بە قوربانی، تا بگەین بە ئاشتییەکی ڕۆحیی هەمیشەیی.
🇫🇮ئەی هاوڕێی خۆشەویستم، جەژنتان پیرۆز بێت! با لەم جەژنەدا، تەنها بیر لە قوربانیی ماددی نەکەینەوە؛ با ئەمڕۆ هەر یەکەمان بەبێ چاوەڕوانی، دەستپێشخەرییەک بۆ چاکەکردن بکەین
.
✍🏻تۆ ئەمڕۆ بۆ چ کەسێک دەبیت بە دەستی خودا ؟
#جەژنی_قوربان #مرۆڤایەتی #کارۆ #خودا #خۆناسی #چاکەکردن
“دارێ بەڕوویەک بوو بە پێنووس، لەخۆردا وەستا.”
"ئەگەر باوکێک بوومایە لە ڕەچەڵەکی ڕووناکی،
نە چەکم دەدایە دەستی منداڵەکانم،
نە سەنگەرم بە ماڵ ناو دەبرد.
بەڵکو پەرتۆکم دەسپارد بە دەستیان،
و پێنوسم دەکردە ئاڵای مەیدانی خەباتیان."
"ئەگەر باوکێکی باش بوومایە،
فێرم دەکردن کە
ڕق، ڕووی شاراوەی ترسە،
و تۆڵە، سێبەری بچووکی کەسێتییە
کە تەنها خۆشەویستی دەتوانێت ڕووناکی بکاتەوە."
“بلوطی که قلم شد، در آفتاب ایستاد”
«اگر پدری بودم از تبار روشنی،
نه تفنگ به دست فرزندانم میدادم،
نه سنگر را خانه میخواندم.
بلکه کتاب میسپردم به دستانشان،
و قلم را پرچم میدان نبردشان میکردم.»
«اگر پدر خوبی بودم،
یادشان میدادم که
نفرت، روی پنهان ترس است،
و انتقام، سایهی حقارتیست
که تنها عشق میتواند آن را روشن کند.»
✍️ گەلاوێژنامە
لەنێوان ئەستێرەکاندا، وشەکان دەدرەوشێنەوە💎
https://t.me/Galawezhnamekaro
سەربەخۆیی، پێش ئەوەی خاک بێت، هزرە. 🧠✨
نەتەوەسازی لە "ناوەوە" (دەروون و زەین) دەست پێ دەکات.
بنەماکانی هزرم:
🔹 سەربەخۆیی فکری
🔹 سەربەخۆیی تاک
🔹 سەربەخۆیی ناسنامە
🔹 سەربەخۆیی ئەخلاقی
🔹 سەربەخۆیی مێژوو
خاک، دەرەنجامی ئازادیی هزری و ئەخلاقییە، نەک هۆکاری.
(وەک ئەزموونی فنلاند: سەروەری لە هزری تاکەوە دەست پێ دەکات.)
مێژووی نەتەوە سەرکەوتووەکان بە دەستی «تاکەکان» نووسراوە، نەک بە دەستی «جەماوەری بێهزر». ✍️
کارۆ مەعرووفیان | هێلسینکی 🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
لە جیهانبینیی ئارێنت و هەرارییەوە.. بۆ سروودە نیشتمانییەکەی دکتۆر کاروانی.
فەیلەسووفانی وەک هانا ئارێنت،
و لە سەردەمی ئێمەدا نووح هەراری،
بە بیر و قەڵەمیان،
کەس و کەسایەتییەکان دروست دەکەن
کە بەرهەمی دوو جیهانن.
یەکەم:
جیهانی بنەچەکان و ڕەسەنایەتی...
بە ڕێزگرتن لە ئایین، کەلتوور, زمان، و یادەوەری مێژوویی.
دووەم:
جیهانی نوێبوونەوە...
بە ئامرازە هاوچەرخەکان، بیری ڕەخنەگرانە،
و دووبارە خوێندنەوەی چەمکە کۆنەکان، لە ڕۆشنایی فەلسەفەی ئەمڕۆدا.
ئەوان نە ڕابردوو دەسووتێنن،
نە بە دڵێکی نەپشکووتوو لە داهاتوو دەڕوانن.
بەڵکو...
لە ڕابردوو ئیلهام وەردەگرن، داهاتوو دروست دەکەن،
و ئێستا بە ئاگاییەوە دەژین.
مێژووی بیری مرۆڤایەتی نیشانمان دەدات،
چۆن فەیلەسووفەکان کۆمەڵگا دەگۆڕن:
هانا ئارێنت، بە «سەرچاوەکانی تۆتالیتاریزم» و «شەڕی ئاسایی»، تێگەیشتنی دەسەڵات و بەرپرسیارێتی گۆڕی.
نووح هەراری، بە «مرۆڤی ژیر» و «مرۆڤی خوداوەند»، ئاڕاستەی بیری نەوەی نوێی گۆڕی.
لێرەوەیە کە من کارۆ بڕوایەکی قووڵ و ڕادیکاڵم بە «تاک» هەیە؛
مێژوو هێزە کوێرەکان دروستی ناکەن، بەڵکو تاکی هۆشیار دەیگۆڕێت.
چی تاکی کورد بێت لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە کوردستانییە، یان ئەو کارەکتەرە جیهانیانە،
هەموو گۆڕانکارییەک لە ناوەوەی یەک مرۆڤەوە چەکەرە دەکات.
لە مێژووی خۆشماندا، ڕێک ئەم تاکە هۆشیارانە ڕێڕەوەکەیان گۆڕی:
ئەحمەدی خانی و پیرەمێرد، ڕێگای زانست و بیری کەرەوەیان بۆ گۆڕانکاری نیشان داین.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و شێخ سەعیدی پیران، دژی زوڵم، بۆ ناسنامەی کوردی و ئازادی خەباتیان کرد.
قازی محەمەد، بناغەی کۆماری کوردستان و پەروەردەی نوێی داڕشت.
و سۆز و دادپەروەریی سەلاحەدین، بوو بە سیمبولی ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی لە جیهاندا.
من بڕوام وایە:
فەلسەفە،
ئەگەر لە دڵی مرۆڤەوە هەڵنەقوڵێت،
و بۆ گیانی مرۆڤ نەگەڕێتەوە،
جگە لە مردوویەک نییە.
مرۆڤی نوێ دەبێت...
نەک تەنها لە یادەوەری مێژوویی و هێمای سەرکردە کۆنەکانمان ئیلهام وەربگرێت،
بەڵکو لە هزری ئاگایانەی هەراری و ئارێنت،
و لە تیۆری و تێڕامانی بیرمەندانی هاوچەرخی خۆشمانیشەوە هێز وەربگرێت؛
📌ڕێک وەک ئەو بانگەوازە فیکرییەی
📗د. ئەبوبەکر عەلی کاروانی بۆ بونیادنانەوەی ناسیۆنالیزمێکی ئەخلاقی و نوێی کوردی دەیکات، کاتێک هاوار دەکات و دەڵێت: «کوردم پێش هەموو ئەمانە... سروودێک بۆ هەموو کورد». ئەمە ئەو هۆشیارییەیە کە تاکی ئێمە لە بازنەی ململانێی باو دەردێنێت و بەرەو ئامانجە گەورەکان دەیبات.
ئەمە پەیامەکەمە بۆ خوێنەری تایبەت و گشتی:
ئێمە دەبێت نەوەیەک لە «تاکە ئازادەکان» پەروەردە بکەین کە...
لەگەڵ «بیرکردنەوە» هاودەنگ بن،
لەگەڵ «بنەچە و ڕەسەنایەتی» پەیوەندییان هەبێت،
و لەگەڵ «نوێبوونەوە» نامۆ نەبن.
https://t.me/Galawezhnamekaro
یادم میماند…
پشیمانیها
مثل نور سرد
روی دیوار ایستادهاند.
نگاهت را میبینم؛
نه در چشمها،
در فاصلهها.
ما
از دشمنانی بودیم
که خود را
آهسته
تمام کردند.
برای کسانی
که
نفهمیدند…
تمام….
🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
نامۆ فازڵ، پاڵەوانی کوردی MMA، بە لێهاتووییەکی کەم وێنە لە لۆس ئەنجلۆس مێژووی نووسییەوە و سەرکەوتنێکی مەزنی بۆ گەلەکەی تۆمار کرد.
نامو فاضل، مبارز دلاور کورد، در لوسآنجلس پشت حریفش را به خاک مالید و با این قهرمانی مقتدرانه، نام ملت کورد و پرچم کردستان را در جهان طنینانداز کرد.
نە عەرەبم، نە ئێرانیم، نە تورکێکی شاخستانیم
نەک من هەر خۆم، مێژووش دەڵێ کە کوردم و کوردستانیم!
نه عربم، نه ایرانیام، نه ترکی از کوهستانم؛
نه تنها من، که تاریخ هم میگوید: کوردم و اهل کوردستانم!»
نامۆ فازڵ؛ پاڵەوانێک کە لە دڵی ساردی فینلانددا لەدایک بوو و گەورە بوو، بەڵام گەرموگوڕی و حەماسەتی کوردانەی، گۆڕەپانەکانی جیهانی هەژاند. ئەو سەلماندی کە دڵی گەنجی کورد لە هەرکوێی جیهان لێ بدات، بۆ کوردستان لێ دەدات.
https://t.me/Galawezhnamekaro
یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانی هەر هێزێکی داگیرکەر ئەوەیە کە نەتەوەی بن دەست تووشی شکانەوەی دەروونی بکات و وای لێ بکات باوەڕ بەوە بهێنێت کە هیچ کەرامەت و بەهایەکی نەماوە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
Repost from N/a
“کوک ارواح”
بیا،
آغوشت بگیرم؛
روحت را،
با چنگ بنوازم.
تا
روحمان را
کوک کنیم،
و در هر نوایی،
جهانی را بخوانیم.
کلیل و کۆدی ڕزگاریی هەموو نەتەوەیەک، بەتایبەت کورد و کوردستان:
لە سەرکردەی کاریزماوە بۆ تاکی هۆشیار و ئاگا.
بۆ ئەوەی نەتەوەیەک داهاتووی خۆی ڕاو بکات، پێویستە پێش هەموو شتێک وەرچەرخانێک یان جێگۆڕکێ بە چەمکی هێز بکات.
📌کۆدی سەرەکیی سەرکەوتن لە بچووککردنەوەی سەرکردە و گەورەکردنی تاکی ئاگا و هۆشیاردا کورت دەبێتەوە.
جیاوازیی نێوان دوو جیهان:
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا: خەڵک وەک تەماشاچی سەیری شانۆی سیاسەت دەکەن. ئەوان لە چاوەڕوانیی هاتنی پاڵەوانێکی ئەفسانەییدان تا بە موعجیزەیەک هەموو شتێک بگۆڕێت.
لێرەدا وا دەزانرێت ڕزگاری لە ناو کۆشکەکاندا دەنووسرێتەوە.
لە ئەزموونی وەک وڵاتی فینلانددا: مێژوو پێمان دەڵێت کە حکومەت تەنیا سێبەری خەڵکە.
ئەگەر خەڵک هۆشیار بێت، حکومەت ناتوانێت گەندەڵ بێت.
لێرەدا هەمووان تێگەیشتوون کە موعجیزەی ڕاستەقینە لە ناو جانتای هزر و بیر و قوتابخانەکاندایە، نەک لە گیرفانی سیاسییەکاندا.
ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە:
نەتەوەیەک کە فێری خوێندنەوەی ڕەخنەیی نەبووبێت، هەمیشە دەبێتە نێچیری دروشمە بریقەدارەکان.
تاکی هۆشیار و چاوکراوە چاوەڕێی ڕزگارکەر ناکات، بەڵکو خۆی دەبێتە بکەری گۆڕانکاری.
داهاتوو تەنیا بۆ ئەو گەلانەیە کە هێزی مێشکیان لە هێزی چەپڵەکانیان زیاترە.
نیشتمانی ئازاد
هەڵمگرن بمبەن بۆ شوێنێ کۆماری بێ
نەکەن بمبەن جێی ناکۆکی ژەهری بێ
لەسەردەستمان بێ پەرتۆکەکەی خانی
ڕێچکەی قازی بێ و نەهری بەیانی
https://t.me/Galawezhnamekaro
