گەلاوێژنامەی کارۆ
Відкрити в Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
232
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
کاتێک
منداڵ بووم،
سەرم
سوڕ دەما...!
لە سپاردنی
خەونەکانم،
بە دەزووی
باریکی کۆلارەوە،
بۆ باوەشی
ئاسمانێک،
کە
سنووری
نەبوو.
ئێستا،
کە
گەیشتوومەتە
نیو سەدە
لە تەمەنم،
هێشتاش
سەرم
سوڕ دەمێنێت...!
لە وشەکان...
لە کتێبەکان...
لە ڕستەکان...
منداڵیم،
خەونەکانمی
بەرەو ئاسمان
ڕەوانە دەکرد؛
بەڵام...!
لە نیو سەدەی
تەمەنمدا،
ئاسمان
خۆی
دێتە
نێو دڵم.
هێشتاش
سەرسوڕماوم...!
بەڵام
ئەمجارە،
لە ئازاری
وشەکان،
کتێبەکان،
و ڕستەکان؛
کە
ژیری،
هزر،
و هیوا
دەخولقێنن،
و،
بەو ڕاستییەی
کە
لەدایک دەبێت...
لە چیرۆکی
تەمەندا،
کۆلارە
دەبێتە
کتێب،
دەزوو
دەبێتە
هزر،
ئاسمان
دەبێتە
ڕاستی،
و من،
هەر
سەرسوڕماو
دەمێنمەوە...
🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
هونەرمەند و دەنگبێژ: ئەبوبەکر عەباسی (ناسراو بە دەنگە ڕەسەن و کوردەوارییەکەی).
بنەماڵە و ڕیشە: برازای نەمر سمایل ئاغای چەوگالی.
شێوازی خوێندنەوەی کاک ئەبوبەکر لەم بەرهەمەدا، هێندە قووڵ، ڕەسەن و پڕ لە هەستی کوردەوارییە، کە زۆر لە گوێگران پێیان وایە لە هەندێک لایەنەوە لە نەمر سمایل ئاغای چەوگالی و حەتا ناسر ڕەزازییش کوردەواریتر، سۆزدارتر و بە تامتر خوێندوویەتی و بە ڕاستی بووە بە شاکارێکی بێوێنە.
هەڵوەدام و کەیلە دڵ بۆ دیتنی کوێستانەکەم
تاسەبارم.. تاسەباری خاکی کوردستانەکەم
واپەڕیوەی بێ پەڕوپۆی هەندەرانم، داخەکەم!
هەرچی دەڕوانم دەبینم دوورە.. دوورە کوێستانەکەم
کۆچەرێکم هەڵگری سەر، وا لە پێناوی وڵات
ئەو مەلەم، ئاکامی کۆچم دێمەوە هێلانەکەم
من کوڕی کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایە گیان!
کۆتری خوێنین پەڕیوەی باخی وڵاتم دایە گیان!
✍🏻 ڤیدیۆ کلیپەکە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی کاک ڕیکار سەردەشتی وەرگیراوە.
انسان را نه سالهای عمرش و نه مدرکش، بلکه راههایی که پیموده است، تعریف میکنند.
از کودکی تا امروز، هیچگاه تکیهگاه عاطفی یا مادی نداشتم؛ جز خدا و مهر بیدریغ یک مادر کورد؛ مادرم.
باور کنید، برای بسیاری، چون کوهی استوار بودم؛ اما آنگاه که نوبت خودم رسید، کسی نبود که تکیهگاهم باشد.
البته، این سخن یک استثنا دارد؛رفیقانی که در کنارم ماندند، و چند دوست عزیز که هرگز همراهیشان را فراموش نمیکنم.
به باور من، راز موفقیت انسان، هرگز تسلیم نشدن است. مقصدی در کار نیست؛ همهچیز مسیر است. باید از فراز و فرودهای زندگی، از صعودها و سقوطهایش آموخت، از آنها لذت برد و هر گام را بخشی از زیستن دانست.
شاید به همین دلیل است که خود را مارکوپولوی کورد میدانم؛ شاگرد دانشگاه راهها.
روژهەلات، زادگاه آموختنم؛
باشوور، میدان تجربههایم؛
باکوور، فصلی دیگر از زندگیام؛
و فنلاند، مدرسه صبر و استقامتم.
استادانم، سفرهایم؛
امتحانم، روزگار؛
و مدرکم،
تجربههایم.
اینها نه نسخهای برای دیگران، بلکه حاصل تجربه و نگاه من مردی پنجاهوپنجساله است.
🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
“ئازارە گەورەکەی ئێمە لێرەدایە!”
بۆ نموونە، ئێمە نیگەرانین لەوەی کوڕی دیکتاتۆرێکی کۆن دەردەکەوێتەوە یان دەبێتە جێی باسی خەڵکانی تر!
باشە، ئەی دواتر؟
لەبری ئەوە، ئێمە هەرگیز ئاوڕ لە گۆڕینی بیرکردنەوە و ڕۆحی نەتەوەکەمان نادەینەوە؛ یان بیر لەوە ناکەینەوە کە چۆن قووڵترین کاریگەریمان لەسەر کۆمەڵگەکەمان هەبێت.
بەڵام ئێمە نیگەرانی ئەوە نین کە ڕۆڵەکانی خۆمان هێشتا فێر نەبوون کە:
ئازادی و سەربەخۆیی بە ڕۆژێک نایەنە دی؛ بەڵکوو پێویستیان بە کات، وزە، بەردەوامی و دڵسۆزییە.
هێشتا فێر نەبوون کە:
ئازادی مانای چییە!
بەرپرسیارێتی چییە!
ڕاستی مانای چییە!
مێژووی ئێمە چییە و چۆن نەتەوەکەمان فێر بکەین و ئاشنایان بکەین بە ڕابردوو!؟
نابێت تەنیا چاومان لەوە بێت کە توێژێک یان دەستەیەکی دیاریکراو مێژوو بزانن، بەڵکوو دەبێت تەواوی کۆمەڵگە لێی ئاگادار بێت.
ئەگەر مێژوو نەخوێنینەوە و نەیگەیەنین بە گەلەکەمان، بێگومان ئەو مێژووە تاڵە ڕۆژانە لە ژیانماندا دووبارە دەبێتەوە.
💎 مێژووی تاڵ و شیرین، دەبێت وەک پارووەنان هەمیشە لەسەر خوانی ئەم گەلە ئامادە بێت؛ تا بزانین چیمان هەبووە، چی بووین، و چی نابێت هەرگیز دووبارە ببێتەوە.
ئەمە خۆی کارەساتێکە؛ جۆرێکە لە خۆفریودانی کۆمەڵایەتی.
ئەمە ڕەشەکوژییەکی کولتوورییە؛ نەک بە فیشەک، بەڵکوو بە کەمتەرخەمی!
✍🏻 ئەگەر بە هێمنی، بە وردی و بە پلانێکی گونجاوەوە، سەرقاڵی ڕۆشنگەریی مێژوویی و پەروەردەی سیاسیی نەتەوەکەمان نەبین، دەبێت هەموو ڕۆژێک چاوەڕوانی سەرهەڵدانی دیکتاتۆری نوێ یان گەڕانەوەی دەموچاوە کۆنەکان بین!
بێباکیی ئەمڕۆ، دووبارەبوونەوەی ستەمی سبەینێیە.
نەتەوەیەک کە مێژووی خۆی لەبیر بکات،
دیکتاتۆری داهاتووی خۆی
بە دەستی خۆی دروست دەکات.
هێلسینکی 🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
«نووسینەکەم هی بەر لە جەنگی سێ شەیتانە مەزنەکەیە...»
❄️ سووڕی ئەبەدیی بوون لەنێوان بەفر و ئاگردا 🔥
ئەم شاکارە، تەنیا تابلۆیەکی وەسفی نییە، بەڵکوو قووڵترین مانیفێستی فەلسەفییە بۆ توانەوەی ڕۆح و سووڕی ئەبەدیی مرۆڤ.
لەم دەقەی مامۆستادا، مرۆڤ لەنێوان دوو جەمسەری دژبەیەکی گەردووندا وێنا کراوە: ساردیی بەفر❄️ کە هێمایە بۆ تەنیایی و بێدەنگیی سەرەتاییمان، لە بەرامبەر گەرمای ئاگر🔥 کە ڕەمزی عیشق و ژیانەوەیە.
شاعیر بە زمانێکی سۆفییانە و قووڵ پێمان دەڵێت گەیشتن بە ئەبەدییەت و سەرلەنوێ بوونەوە بە هەڵمی ژیان ، تەنیا لە ڕێگەی خۆفیداکردن و توانەوە لەناو تینی عیشقێکی ڕاستەقینەدا مەیسەر دەبێت.
لێرەدا مەبەستی مامۆستا بەهرامیان قەترە باران مەرگ نییە، بەڵکوو وەچەرخانێکە؛ بە بەریەککەوتنی لەگەڵ جوانییەکی ئاگریندا، دەبێتەوە بە ڕۆحێکی نەمر و بەناو دەمارەکانی گەردووندا بڵاو دەبێتەوە.
من خەڵکی وڵاتی بەفرم؛
بەیانیان بە ئاوازی با سەما دەکەم و
لە زەردەپەڕی ئێواراندا،
وەک ژیلەمۆ لەژێر خۆڵەمێشی ئەویندا دەگەشێمەوە.
من پەڵەهەورێکی گەڕۆکم،
ڕەدووی با دەکەوم؛
دەبمە باران و بەسەر گۆنای نەشمێلێکدا دڵۆپدڵۆپ دێمە خوار،
تاکوو بە تینی لەشێکی ئاگرین،
سەرلەنوێ ببمەوە بە هەڵمی ژیان.
✍🏻 شیعر و نووسەر: مامۆستا مەولوود بەهرامیان
@aveng_53
#شیعری_کوردی #فەلسەفە #موکریان #ئەدەب #عیشق #ژیان #مەولوود_بەهرامیان #کوردستان #شعر_کردی #فلسفه
ڕۆژگار دێت و دەچێ،
بەڵام کات
قەت هێزی ئەوەی نییە
گەردی فەرامۆشی
بنیشێنێتە سەر
یادە شیرینەکانت،
ئامانج گیان.
تۆ
بۆ من
تەنیا پوورزایەک نەبووی،
بەڵکوو
گرێخواردووی ڕیشەی دڵ
و بەشێک
لە ڕۆحم بووی.
لەم ساڵوەگەڕی
کۆچە تاڵەتدا،
زیاتر لە جاران
باوەڕم بەوە هێناوە
کە
مەرگ
قەت ناتوانێت
ئەو کەسانە ببات
کە لەناو دڵدا
ماڵیان کردووە.
یادت
هەمیشە سەوزە،
و ناوە جوانەکەت
تا هەتایە
وەک شاکارێکی نەمر
لەپەنای دڵماندا
دەمێنێتەوە.
ئارامیی ئەبەدی
بۆ گیانە پاکەکەت،
و ڕۆحت
میوانی بەهەشت بێ،
پوورزای نازدار
و لەبیرنەکراوم.
🖤 کارۆ
مرۆڤ، نە ساڵەکانی تەمەنی و نە بڕوانامەکەی، بەڵکوو ئەو ڕێگایانەی پێواونی، پێناسی دەکەن.
لە منداڵییەوە تا ئەمڕۆکە، قەت پشتوپەنا یان کۆڵەکەیەکی ڕۆحی یان ماددیم نەبووە؛ غەیری خودا و میهرەبانیی بێکۆتایی دایکێکی کورد؛ دایکی خۆم.
بڕوام پێ بکەن، بۆ زۆر کەس دەقاوەق وەک کێوێکی قایم، هەر وەکوو قەندیل وا بووم؛ بەڵام کاتێک نۆرە گەیشتە خۆم، کەس نەبوو ببێتە پشتوپەنام.
دیارە ئەم قسەیەشم ئیستیسنایەکی هەیە؛ ئەو ڕەفیق و دۆستە ئازیزیانەی لەپەنام مانەوە و قەت هاوڕێیەتییان لەبیر ناکەم.
ئیمانم هەیە هاوڕێی باش کۆڵەکەی ژیانە.
بە بڕوای من، ڕازی سەرکەوتنی مرۆڤ، کۆڵنەدان و هەرگیز تەسلیمنەبوونە.
هیچ مەنزڵ و تەلارێک لەگۆڕێ نییە؛ هەموو شتێک هەر خودی ڕێگەکەیە.
دەبێ لە هەوراز و نشێوەکانی ژیان، لە هەڵکشان و داکشانەکانی فێر بین، چێژیان لێ وەرگرین و هەر هەنگاوێک بە بەشێک لە ژیان بزانین.
ڕەنگە هەر لەبەر ئەوەش بێ کە خۆم بە مارکۆپۆلۆی کورد دەزانم؛ شاگردی زانکۆی ڕێگاکان.
ڕۆژهەڵات، زێدی فێربوونم؛
باشوور، مەیدانی ئەزموونەکانم؛
باکوور، وەرزێکی دیکەی ژیانم؛
و فینلاند، مەدرەسەی سەبر و خۆڕاگریم.
مامۆستاکانم، سەفەرەکانم؛
تاقیکارییەکانم، ڕۆژگار؛
و بڕوانامەم،
ئەزموونەکانم.
ئەمانە نوسخەیەک نین بۆ کەسانی دیکە، بەڵکوو بەرهەمی ئەزموون و تێڕوانینی منن، وەک مرۆڤێکی پەنجاوپێنج ساڵە.
هێلسینکی 🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
نرخی پەیوەندی لە ڕۆژانی سەرکەوتندا گەز ناکرێت، بەڵکو لە ڕۆژانی شکان و داڕماندا دەپێورێت.
ارزش یک رابطه را نه در روزهای کامیابی، بلکه در روزهای فروپاشی باید سنجید.
بە پشتبەستن بەم فەلسەفە هزرییە و ئەم پێناسەیە، ئەمری سیاسی لە کوردستاندا هێشتا بە مانا مێژووییە تەواوەکەی خۆی لەدایک نەبووە؛ چونکە لەدایکبوونی ئەمری سیاسی تەنیا بە هەبوونی سیاسەت، حزب یان خەبات نایەتە دی، بەڵکوو پێویستی بە سەربەخۆییی هزری و پێناسەکردنەوەی سەربەخۆیانەی پێگەی جوگرافی و مێژوویی نەتەوەیەک هەیە.
نیشانەکانی ئەم لەدایکبوونە دەرکەوتوون؛ بەڵام تا ئەو کاتەی کۆمەڵگە بتوانێت خۆی وەک بکەرێکی سەربەخۆی مێژوویی پێناسە بکاتەوە، ئەم ڕەوتە هەروا لە قۆناغی شێوەگرتندا دەمێنێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئومێد وایە کە هەموومان، بە ئاگایی وهۆشیاری و بەرپرسیارێتیی مێژووییەوە، دەست لەناو دەستی یەکتر بنێین تاوەکوو ئەم لەدایکبوونە بگاتە ئاکام؛ و ئەو ڕۆژەی ئاهەنگی ئەم لەدایکبوونەمان گێڕا، ناوی ئەم ڕۆڵەیەی هۆشیاریی دەستەجەمعی دەنێین: کوردستان؛ ئەمری سیاسی.
https://t.me/Galawezhnamekaro/1177
هەڵۆ لە کوردستان و چیاکانیدا، بە دڵنیایییەوە باڵ دەگرێت؛ وەک ئەوەی بزانێت لوتکە تەنیا شوێنی فڕین نییە، بەڵکوو پەنجەرەیەکە بۆ خوێندنەوەی کتێبی ئافراندن. لوتکە، هەم ئاوێنەی دەروونە و هەم دەروازەیەکە بەرەو ڕاستیی جیهان.
تۆ…
بەڵێ، تۆش وەکوو هەڵۆ، تەنیا بۆ ئەوەی لەسەر لوتکەی چیا بوەستیت سەر مەکەوە؛ بەڵکوو بۆ ئەوەی خۆت بناسیت و کتێبی ئافراندن بخوێنیتەوە. لەم پەنجەرەیەوە تەمەشای جیهان بکە؛ ڕەنگە ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێی، نە لە دوورەدەستەکان، بەڵکوو لە قووڵاییی ڕۆحی خۆت و لە شکۆی هەر ئەم ئافراندنەدا شاردرابێتەوە.
عقاب در کوردستان و کوهستانهایش، با اطمینان اوج میگیرد؛ گویی میداند که قله، تنها جایگاه پرواز نیست، بلکه پنجرهای است برای خواندن کتاب آفرینش. قله، هم آینه جان است و هم دریچهای رو به حقیقت جهان.
تو…
آری، تو نیز چون عقاب، تنها برای ایستادن بر فراز کوه صعود مکن؛ برای آنکه خویشتن را بشناسی و کتاب آفرینش را بخوانی. از همین پنجره به جهان بنگر؛ شاید آنچه در جستوجویش هستی، نه در دوردستها، که در ژرفای جان تو و در شکوه همین آفرینش نهفته باشد.
https://t.me/Galawezhnamekaro
Roj baş Kurdistan!
Her stranek bi Kurmancî, parçek ji ruhê Kurdistanê ye.
رۆژ باش کوردستان!
هەر سترانەک بە کورمانجی، پارچەک ژ ڕۆحێ کوردستانێ یە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
تۆ...
ئەوینمی!
تۆ...
شەڵاڵی
خوێنی
گوڵەسوورەکانی،
کوێستان
و هەورازی
دڵمی!
تۆ...
جوانترین
هەڵبەستی،
ناو دڵی
شیعرەکانمی!
تۆ...
پشوو
و هەناسەی
بڵوێری شوانی،
شەقامی
جێژوانمی!
تۆ...
لووتکەی
پیت
و ڕستەی،
هەموو
جوانییەکانی
زمانی
کوردستانمی!
تۆ...
خۆشەویستمی!
تۆ
ئەو ڕەتەی
لەسەر
وشەی
ئەوینم
بەجێماوە،
تۆ
هەر دەڵێی
خودی...
کوردستانمی!
هێلسینکی 🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
کاتێک تاك بە تاکى تاکەکان ، ڕێبەرانی سیاسی، فیکری و ئایینی و کۆمەڵگەیەک، لە گرووپ و حزبەوە هەتا کۆی نەتەوە، بگەنە ئەو ئاگایی و هۆشیارییەی کە ئەگەر لە بوون و مافی خۆیان بەرگری نەکەن، مانەوەیان دەکەوێتە مەترسی؛ ڕێک لەو ساتەدا، ئەمری سیاسی سەرهەڵدەدات.
🇫🇮
📌 پەراوێز:
ئەمری سیاسی جیاوازە لە سیاسەتی ڕۆژانە و ململانێی حیزبی و ئایدیۆلۆژیی. ئەمری سیاسی ئەو ساتەی بێداربوونەوەی ئاگایی و هۆشیاریی هاوبەشە لەسەر پرسی بوون و مانەوە؛ ئەو خاڵەی کە نەتەوەیەک، پێش هەر جیاوازییەک، مافی بوون و مافی بەرگری لە خۆی دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
(بە ئیلهامگرتن لە هزری فەلسەفیی هانا ئارێنت و کارل شمیت، لەسەر چەمکی "ئەمری سیاسی".)
آنگاه که تکتک افراد، رهبران سیاسی، فکری و دینی و یک جامعه، از گروه و حزب تا یک ملت، به آن آگاهی و هوشیاری برسند که اگر از موجودیت و حقوق خود دفاع نکنند، بقای آنان به خطر خواهد افتاد، درست در همان لحظه "امر سیاسی" سر برمیآورد.
🇫🇮
📌 پاورقی:
امر سیاسی با سیاست روزمره و رقابتهای حزبی و ایدئولوژیک تفاوت دارد. امر سیاسی لحظهٔ بیداری و آگاهی جمعی نسبت به مسئله بودن و بقاست؛ نقطهای که یک ملت، پیش از هر اختلافی، حق موجودیت و حق دفاع از خویش را بازتعریف میکند.
(با الهام از اندیشه فلسفی هانا آرنت و کارل اشمیت، درباره مفهوم "امر سیاسی".)
https://t.me/Galawezhnamekaro/1172
کۆمەڵگای جیهانی، بەگشتی،
و بەتایبەتیش کوردستان،
بە مۆر
و نازناوەکانی خۆی
تێدەکۆشێت
ئێمە لەناو
قاڵبە پێشوەختەکانی خۆیدا
جێ بکاتەوە.
بەڵام
حەقیقەت ئەوەیە
کە هەر ئەم
مۆر و پێناسانەن،
مرۆڤ
لە خودی ڕەسەنی خۆی
نامۆ دەکەن.
وەک چۆن
ژان پۆڵ سارتەر دەڵێت:
«مرۆڤ
مەحکوومە
بە ئازادی.»
ئەو کاتەی
بڕیار دەدەیت
لەجیاتی ئەوەی
تەنیا نازناوێک
یان مۆرێک بیت،
خودی ڕاستەقینەی
خۆت بیت،
یەکەمین هەنگاو
بەرەو ئازادی
هەڵدەگریت.
ئەمە،
نەک تەنیا
هەڵبژاردنێکی جوانە،
بەڵکوو
سەرکەوتنی مرۆڤە
بەسەر
«کۆمەڵگای نمایش»دا؛
کۆمەڵگایەک
کە تێدەکۆشێت
شوناسی مرۆڤ
لەناو ڕۆڵ،
دەمامک
و پێناسەکاندا
کورت بکاتەوە،
لە کاتێکدا
مرۆڤی ئازاد،
هەمیشە
باڵاترە
لە هەر نازناوێک،
و هەر وەک
خودی خۆی
دەمێنێتەوە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئەوەی
بیری پاک
و زمانی ڕاستبێژی هەبێت،
هەرگیز
دەست و دڵی
لە خۆشەویستی هەڵناگرێ.
چونکە
وازهێنان
لە خۆشەویستی،
دەستپێکی
وازهێنانە
لە ڕاستی.
شیرین، شیرینە!
شیرین، شەمامە!
بەخوا نەتبینم،
خەوم حەرامە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
نووسین بۆ من، ئاوێنەی ژیانە.
هەر ساتێک وزەیەکی ئەرێنی یان نەرێنی لە دەوروبەرمەوە وەردەگرم،
بە ڕۆحم هەستی پێ دەکەم،
تێی دەگەم،
لەسەری ڕادەوەستم،
و دواتر هەمان وزە دەگۆڕم بە وشە.
نوشتن برای من، بازتاب زندگی است.
هر لحظه که انرژی مثبت یا منفی از پیرامونم دریافت میکنم،
آن را با روح خود لمس میکنم،
درک میکنم،
بر آن مکث میکنم،
و سپس همان انرژی را به کلمات بدل میکنم.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئەحمەد کایا، مامۆستا و هونەرمەندی بێوێنەی کوردستان کە بە دەنگە پڕ لە ڕۆحەکەی، ئەدەبیات، شیعر، ئاواز و نۆتەی ناوازەی بە موزیکی کوردی، تورکی و جیهان بەخشی؛ لە غەریبیدا باڵی لێکدا و فڕی بەرەو ئاسمانی خودا، بەڵام هێشتاش لە ناخی دڵی نەتەوەکەی و جەماوەردا زیندووە.
گۆرانی و وەرگێڕانی ئازادی شیعر:
لێرە ئیتر گوڵێک ناپشکوێت
باڵندەیەک باڵ ناکاتەوە و تەقڵەی لێ نادات، نافڕێت
ئەستێرەکان ئیتر نادەروشێنەوە
ڕۆژەکان دێن، بەڵام تێپەڕ نابن…
لە حەوشەدا، بێئامانج دەخولێمەوە
جارجار دادەنیشم و نقومی ناو بیر و خەیاڵ دەبم
خەونی ڕۆژانی گەنجی و ئەوینی ڕۆیشتوو دەبینم
بەڵام ڕۆژەکان دێن و دیسان تێپەڕ نابن…
تێپەڕ نابن…
دەڵێن لەو دەرێ، لە کۆێستانەکانی وەڵات بەهار هاتووە و گوڵ پێگەیشتووە
دەڵێن خەڵکی سەربەست و ئازادانە دەگەڕێن
دەڵێن کات وەک ڕووباری تۆرۆس ڕەوانە
بەڵام لێرە، ڕۆژەکان دێن و هەرگیز تێپەڕ نابن…
تێپەڕ نابن…
لە دڵمدا هێشتا ئەوینە کۆنەکان وەک مەم و زێن زیندوون
لە چاومدا، باخ و کانییەکانی کوردستان لێوانلێون
بەڵام لە ئاوێنەدا، وێنەکەت بە گریانەوە کاڵ دەبێتەوە
و دیسانەوە، ڕۆژەکان دێن و تێپەڕ نابن…
لە تەنیشتمدا غەریبەیەک لە خەودایە
هەر قسەیەکی وەک ژەهر، تاڵ و کوشندەیە
بەڵام لەناو هەموو ئازارەکاندا، سەختترینیان ئەوەیە کە
ڕۆژەکان دێن، بەڵام تێپەڕ نابن…
دەمێننەوە.
تێپەڕ نابن…
تێپەڕ نابن…
✍🏻 کارۆ
(شیعرەکەی شاکارە. ئەمە وەرگێڕانێکە؛ دەبێ تورکی بزانی تا تێبگەیت باس لە چی دەکەم.)
نووسیومە لە:
١٦ی خەرمانانی ٢٠٢٥
https://t.me/Galawezhnamekaro
