گەلاوێژنامەی کارۆ
Відкрити в Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
232
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
بەرپرسیارێتیی مێژوویی تەنیا لە ڕابردوودا نییە؛
بەڵکو لەو بڕیارانەدا دەردەکەوێت کە ئەمڕۆ بۆ داهاتوو دەیدەین.
لە دنیادا ڕەفێقی پیاوی کەر هەرگیز نەکەی ئەحمەد! /لە دەس ئینسانی بێ ئاوەز هەتا ئاخر سەرا ڕاکە.
✍🏻 ئەحمەد موختار
آدمهایی که به تو دسترسی دارند،
هیچوقت نمیدانند برای دیگران چقدر دستنیافتنی هستی؛
تا روزی که خودشان،
از آدمهای نزدیک تبدیل به دیگران شوند…
آنوقت میفهمند
چیزی که برایشان عادی بود،
برای دیگری شاید یک آرزو بوده است.
Repost from ڕاسپاردە
⚪️شخصی از عالِمی پرسید:
برای خوب بودن کدام روز بهتر است؟
عالم گفت:
یک روز قبل از مرگ!
شخص حیران شد و گفت:
ولی مرگ را هیچکس نمیداند!
عالم جواب داد:
پس هر روز زندگی را روزِ آخر فرض کن و خوب باش شاید فردایی نباشد.
@rasepardeh
باشترین پەرتووکی ڕزگاریی نەتەوەی کورد؟
بۆچی دەبێ پێمڵ بم؟
بنەما و سەلماندنی لە چیدایە؟
(درێژەی ئەوەی بۆچی ئاکامی پێمڵبوونی کاڵفامانە جگە لە دەرد و زووخاو هەڵڕشتن هیچی تر نییە؟ لە یەکەم کامێنتدا بخوێنەوە...👇🏻)
لە قووڵایی ڕۆح و جەستەمدا،
سێ مرۆڤ خۆیان حەشار داوە:
یەکێکیان، شێتانە پێدەکەنێ؛
ئەوی دیکە، بە لێزمە و تاڵی دەگری؛
سێیەمیان...
بێباکانە تەنیا بینەری ئەم شانۆگەرییە.
خۆم سێیەمەکەم.
هر سخنی را نباید با این پرسش سنجید که گوینده خودش به همان نقطه رسیده است یا نه؛
گاهی بزرگترین عمل یک انسان، رساندن دیگران به جایی است که خودش به آن نرسیده است.
اگر سخن هیچ نسبتی با عمل نداشت، بخش بزرگی از تمدن انسانی هرگز ساخته نمیشد؛
زیرا بسیاری از کسانی که جهان را ساختهاند، خودشان محصول آموزش، تجربه و تلاش کسانی بودهاند که لزوما به همان جایگاه نرسیده بودند.
معلم، لزوما پزشک نیست؛
اما ممکن است پزشک بسازد.
پژوهشگر، لزوما کاشف همهچیز نیست؛
اما میتواند راه کشف را به نسل بعد نشان دهد.
پس مسئله این نیست که آیا گوینده دقیقا همان چیزی شده که دربارهاش سخن میگوید؟
پرسش عمیقتر این است:
آیا سخن او در زندگی، در انسان و در جهان، به عمل و نتیجه تبدیل شده است؟
تقدیم به معلمانی که شاید عنوانهای ظاهری بزرگی نداشته باشند،
اما انسانهای عادی را به شخصیتهای بزرگ و اثرگذار در جامعه تبدیل کردند.
پێش ئەوەی خەونی ئازادیی خاک ببێتە ئاسۆی ڕاستی، دەبێت هزر و ئاوەزی مرۆڤی کورد لەناو جەرگەی خاکی کوردستان... ڕزگار بکرێت.
ڕەنگە یەکێک لە گەورەترین هەڵە مێژووییەکانی سەرکردە و حیزبە کوردییەکان ئەوە بێت: زیاتر لەوەی خەمی بونیادنان و خوڵقاندنی مرۆڤیان بێت، خەمی بونیادنانی قەوارەیان بووە.
کوردستان ناکرێت تەنیا لەسەر نەخشە کێش بکرێت؛
دەبێت بەر لە هەر شتێک، لە ناخی مرۆڤی کورددا بونیاد بنرێت.
دەوڵەتی ئازاد، لە خاکی ئازادەوە سەر هەڵنادات؛
بەڵکوو لە مرۆڤی ئازادەوە دەست پێ دەکات؛
مرۆڤێک کە بتوانێت ئازادی هەزم بکات، بیپارێزێت و بەرپرسیارێتییەکەی بگرێتە ئەستۆ.
ئەگەر هزری مرۆڤ هێشتا دیلی ترس، پاشکۆیەتی، پیرۆزسازی، سەرکردەپەرستی، حیزبپەرستی یان خێڵەکیبوون بێت، گۆڕینی ئاڵا و سنوورەکان بە تەنیا، چی دەگۆڕێت؟
دروستکردنی دەوڵەت، تەنیا چێکردنی دامەزراوە و کێشانی سنوور نییە؛
بەڵکوو خوڵقاندنی هاووڵاتییە.
خوڵقاندنی هاووڵاتیش، پێش هەر شتێک، پەروەردەکردنی مرۆڤێکە کە بتوانێت بپرسێت، بیر بکاتەوە، هەڵبژێرێت، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و تەنانەت توانای ڕەخنەگرتنیشی لە خۆی هەبێت.
نەتەوەیەک مرۆڤی ئازاد و بەرپرسیاری پەروەردە نەکردبێت، ڕەنگە ببێتە خاوەنی دەوڵەت؛
بەڵام هیچ گرەنتییەک نییە کە خاوەنی ئازادیش بێت.
چونکە ڕەنگە زیندانی سیاسی بڕووخێت،
بەڵام زیندانی هزر هەر دەمێنێتەوە؛
ئاڵا دەگۆڕدرێت،
بەڵام کولتووری کۆیلایەتی و گوێڕایەڵی هەر دەمێنێتەوە؛
قەوارەیەکی نوێ دادەمەزرێت،
بەڵام پێوەندیی سەرکردە و پاشکۆ، جێگەی هاووڵاتی و یاسا دەگرێتەوە.
کەواتە پرسیارە جەوهەرییەکە تەنیا ئەوە نییە:
چۆن کوردستان ئازاد بکەین؟
پرسیارە قووڵترەکە ئەوەیە:
ئایا مرۆڤێکی ئازاد و بەرپرسیارمان پەروەردە کردووە کە پاش گەیشتن بە ئازادی، بتوانێت بیپارێزێت و بەڕێوەی ببات؟
کوردستان ناکرێت تەنیا لەسەر نەخشە کێش بکرێت؛
دەبێت بەر لە هەر شتێک، لە ناخی مرۆڤی کورددا بونیاد بنرێت.
📍هێلسینکی
2023-2024
وەک فەیلەسووف و بیرمەندی مەزن، ئەحمەدی خانی نزیک بە چوار سەدە لەمەوپێش دەفەرمووێت:
«من وەک فرۆشیارێکم کە مرواری و وشەی بەهادار دەخەمە ڕوو، بەڵام خەڵکەکە کڕیار نین؛ چونکە کلیلی تێگەیشتن لەم جیهانەی منیان پێ نییە.»
منیش دەڵێم:
ئێمە لە پاڵ یەکداین،
بەڵام کەس ڕێک لەنێو جیهانی ناخی ئەوی دیکەدا ناژی.
هەر مرۆڤێک،
جیهانێکی تایبەت بە خۆیەتی،
کە تەنیا خۆی
کلیلە تەواوەکەی پێیە.
نە تانکە و نە تۆپ.
مەترسیی ڕاستەقینە کاتێک دەست پێ دەکات کە زەینی خەڵک بە گێڕانەوەی درۆ،
میدیای ژەهراوی،
داسەپانی ئایدیۆلۆژیای هاوردە و ئامادە،
و لەلایەن ئەندازیارانی دەسەڵاتەوە دەستکاری بکرێت.
نەتەوەیەک کە زەینی داگیر بکرێت،
تەنانەت بەبێ شەڕیش، دەڕووخێت؛
چونکە ئیتر بە ئیرادەی خۆی ناژی،
بەڵکوو بەو تۆو و ئیرادەیەی دەژێت کە نەیاران تێیاندا چاندووە.
مەسخی کافکا؛ چیرۆکێکی سەمەرە لە نووسەرێکی نامۆ!
کافکا زۆر بێبەزەییانە پرسیارێکی سادە دێنێتە ئاراوە: ئەگەر ئیتر نەتوانیت بۆ ئەوانی دیکە بەکەڵک بیت، ئایا هێشتا لایان بەهات دەمێنێت؟ ئەگەر ڕۆژێک لە خەو هەڵستیت و ببینیت بۆ بنەماڵەکەت ئیتر ئەو مرۆڤەی جاران نیت، چی بۆ تۆ بەئازارترە؟ گۆڕانی خۆت، یان ئەوەی کە وردەوردە ئەوانی دیکەش ئیتر وەک پێشوو نەتبینن؟
«مەسخ»، بەرهەمی فرانتس کافکا، بە یەکێک لە سەمەرەترین و هەروەها سادەترین ڕووداوەکانی ئەدەبیات دەست پێ دەکات؛ گریگۆر سامسا بەیانییەک لە خەو هەڵدەستێت و دەبینێت بووەتە بوونەوەرێکی مێرووئاسا.
تەنیایی گریگۆر تەنیا لەبەر ئەوە نییە کە لە ژوورەکەیدا زیندانی کراوە؛ ئازاری سەرەکی ئەوەیە کە تەنانەت کاتێک هێشتا هەمان هزر و هەستەکانی هەیە، ئەوانی دیکە وردەوردە تەنیا لەسەر بنەمای ڕواڵەت و کاراییەکەی دەیبینن.
ئەگەر خولیای ئەدەبیاتی کلاسیک، چیرۆکە دەروونناسییەکان و بەرهەمە فەلسەفییەکانی تایبەت بە تەنیایی، نامۆبوون و شوناسیت، ئەوا «مەسخ» یەکێکە لەو پەرتووکانەی کە شایەنی خوێندنەوە و تێڕامانی دووبارەیە!
مەسخ
فرانتس کافکا
سەرچاوە:
https://t.me/kiwmars
✍🏻 لە فارسییەوە بۆ کوردی: کارۆ 🇫🇮
لیۆ ڕۆخاس؛ ژەنیار و مۆسیقاری دیاری وڵاتی ئەکوادۆڕ کە بە ژەنینی ئامێری پان فلووت لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە.
🌾🎼
تێکەڵبوونی دەنگی سروشت و هەناسە؛ چ لە چیاکانی ئەندیز بێت و چ لە کوێستانەکانی کوردستان!
ژەنینی لیۆ ڕۆخاس بە ئامێری پان فلووت، بەهۆی سۆزی هەناسە و ڕەگە شاخاوییەکەیەوە، کێشکردنێکی ڕۆحیی زۆر بەهێزی لەگەڵ دەنگی شەمشاڵی کوردی (وەک ئاوازەکانی شادڕەوان قالە مەڕە) هەیە. دەنگێک کە ڕێک بیرهێنەرەوەی تەنهایی چیا و ژیانی شوانکارییە.
هەر تاکێک کە بە ڕاستگۆیی کارەکەی خۆی دەکات، بەشدارە لەو بینایەی کە پێی دەڵێین نیشتمان.
مافی پێناسەکردنی خۆ؛ مانەوە لە جەوهەری «بوون»دا
مێژووی نەتەوەکەت، تەنیا تۆمارێکی سڕی ڕابردوو نییە؛
بەڵکوو یادگەی زیندووی نەتەوە و گەوهەری شوناسەکەیەتی.
بەرخۆدانێکی بێدەنگ و ژیرانەیە
لە هەمبەر تەواوی ئەو هێزانەی، دەیانەوێت ڕیشەت لە ناخت هەڵکێشن و لە «خۆت»ت داببڕن.
ڕەنگە هەموو لاپەڕەکانی مێژوو و کولتوورەکەت، ئاوێنەی باڵانوێنی ئارەزووەکانت نەبن؛
ڕەنگە بەشێکیان ڕەت بکەیتەوە،
بەشێکیان بە هەڵە بزانیت،
و بەشێکیشیان پێویستیان بە تێپەڕاندن و ڕەخنەی قووڵ هەبێت.
بەڵام...
تێپەڕین لە ڕابردوو، هەرگیز بە واتای سڕینەوەی یادگە نییە.
چونکە نەتەوەیەک...
کاتێک تەنیا خاکەکەی لێ زەوت دەکرێت، هێشتا هەموو شتێکی لەدەست نەداوە؛
بەڵام ئەو ساتەی یادگەی لێ دەسێنرێتەوە،
تەنانەت لەسەر خاکی خۆیشی، دەبێتە ئاوارە و بێگانە.
زمان،
گوتار،
یادگە،
و خاک...
تەنیا پارچە پەرشوبڵاوەکانی کولتوور نین؛
بەڵکوو کۆڵەکە نەگۆڕەکانی مانەوە و پایەکانی هەستانی نەتەوەیەکین.
لێرەوە،
پاراستنی مێژوو، بە واتای پەرستنی کوێرانەی ڕابردوو نییە؛
بەڵکوو بوێریی ئەوەیە، نەهێڵیت بێگانەکان لەبری تۆ بڕیار بدەن
کە چی بخرێتە تەمومژی فەرامۆشییەوە،
و چی لە سندووقی یادگەدا بمێنێتەوە.
چونکە...
هەر نەتەوەیەک، مافی ڕەهای ئەوەی هەیە خۆی، «خۆی» پێناسە بکاتەوە.
ئەو دەسەڵاتەی جڵەوی یادگەی تۆی بەدەستەوە بێت،
بێگومان کلیلی داهاتووشتی لە گیرفاندایە.
نەتەوەی وشیار،
ڕابردووی خۆی نە دەپەرستێت، نە دەشیسووتێنێت؛
بەڵکوو دەیخوێنێتەوە، لە بێژنگی ڕەخنەی دەدات،
لێیەوە فێر دەبێت، و ئاگایانە دەیپارێزێت.
چونکە...
ئەو کەسەی ڕابردووی خۆی دۆڕاند،
تەنیا مێژووی لەدەست نەداوە؛
بەڵکوو هێزی خولقاندنی داهاتووشی لە خۆی سەندووەتەوە.
ئەو نەتەوەیەی پاسەوانیی یادگەی خۆی دەکات،
با گەردەلوولی ڕۆژگاریش بەسەریدا تێپەڕێت،
هێشتا دەتوانێت خۆی بناسێتەوە،
ڕیشەکانی لە قووڵاییدا ڕابگرێت،
و سەرلەنوێ خۆی بونیاد بنێتەوە.
مانەوە،
تەنیا مانەوە نییە لەسەر خاک؛
بەڵکوو مانەوەیە لە جەوهەری «خۆ»دا.
و نەتەوەیەک...
تا ئەو ساتەی خۆی فەرامۆش نەکردبێت، هێشتا زیندووە؛
چونکە...
ئەوەی خۆی لەبیر نەکات،
پێناسەی بوونی خۆی، بە پێنووسی خۆی دەنووسێتەوە.
