گەلاوێژنامەی کارۆ
Відкрити в Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
232
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
Repost from N/a
ئیتر ناخم بەرگەی
هیچ داڕمانێک ناگرێت؛
تەنانەت
بە مەرجی ئاودانیش!
✍🏻کارۆ🇫🇮
سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو دۆستانی دێرین و تازە؛ بەخێربێن بۆ ئەم سەکۆیە.
لەلای من، سەنگی ڕاستەقینەی کۆڕێکی فکری بە قووڵیی ئەندێشەکەیەتی، نە بە ژمارەی ئەندامەکانی. ئامادەبوونی ئێوەی ڕەنجدەری هزر و فەرهەنگ، سەنگینیی بەرپرسیارەتیی هەر دێڕێکم بەبیر دێنێتەوە؛ چونکە بڕوام وایە فکر لە کانیی زوڵاڵی دیالۆگدا دەپشکوتێت، نە لە سێبەری بێدەنگی و دووبارەبوونەوەدا.
هیوادارم ئێرە وەک هەمیشە سەکۆی هزری ئازاد، و کوانووی ڕەخنەی بەسام و گەڕان بێت بەدوای حەقیقەتدا.
بە ڕێزەوە
کارۆ
کەلامی پەروەردگار ئەوەندە مەزن و بێهاوتایە، کە پێویستی بە هیچ نێوانگیرێکی مرۆڤ نییە؛ جار هەیە مرۆڤەکان ئەوەندە کاڵفامانە لە مەڕ خوداوە دواون، کە خەڵک لەو وێنە دەستکردەی بۆیان تاشیوە، لە خودی خودا هەڵاتوون.
هەموومان هاوسەفەرین؛
چ تاڵ، چ شیرین.
و سەفەری ڕهایی
لە زیندانەکانی هزر و زەین،
سەفەرێکە کە هیچ کەس
لە دەرەوەی نییە.
Repost from کوردناسی
سڵاو و ڕێزێکی تایبەت و قووڵ، کاکە مەولوود گیان!
هاوڕێ، هەندێک کەس تەنیا دەنگ و مێدیا بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی بۆشایییەک پڕ ببێتەوە؛
بەڵام کەسانێک هەن کە لە ڕێگەی کارەکانیانەوە، جاڕنامەی (مانیفێستی) ڕۆح، ئەخلاق و فیکری بێگەردی خۆیان پێشکەشی حافیزەی (یادگە) مێژوویی کۆمەڵگە دەکەن.
لە تەواوی ئەم ١٧ بەرهەمە بەپێزەی کە تا ئێرە بەخشیوتە بە کۆمەڵگە و بیر و هزر و هۆشیاریی ئێمە، من لە قووڵاییی دڵەوە ئەو ڕوانگە ڕەسەنەی دووهەمەیانم دی.
دەستت خۆش بێت کە بەم کارە بەردەوامە، باوەڕمان بە ڕابوونی ڕاستەقینەی نەتەوەکەمان پتەوتر دەکەیتەوە؛
باوەڕێک کە پێمان دەڵێت:
ڕزگاریی مێژوویی نەتەوەیەک لە دروشمی باو و پارادایمی هاوردەکراوەوە دەست پێناکات،
بەڵکوو لە گەشەی ئەخلاقی، ڕابوونی فکری، و سەرلەنوێ خولقاندنەوەی تاکی سەربەخۆوە دەست پێدەکات.
تاکێک کە پێش هەر شتێک، فێری تێفکرینی ڕەخنەگرانە بێت و خۆی لە ناخەوە بینا بکاتەوە.
بۆ من، دیتنی ئەم فەلسەفەی بەخۆداهاتنەوەیە لە کێڵگەی کرداری جەنابتدا، لە هەزاران ئاخاوتنی ڕازاوە و بێبڕست، بەنرخترە.
ئەم ١٧ هەنگاوە فیکرییە ڕەنگە لە ناو هەرا و زوڕنای فێڵاویی دنیای سیاستدا دەنگودۆیەکی درۆزنانەی میدیایییان نەبێت؛
بەڵام کاتێک تاکێک بەهۆی ئەم پەیامانەوە لە خەوی شوێنکەوتەیی ڕادەپەڕێت، خۆی دەبینێتەوە و بەرپرسیارەتیی مێژوویی خۆی دەناسێت،
ئەوا دەنگی ئەو بەئاگاهاتنەوەیە لە هەموو دێوەزمەی دروشمەکان بەرزتر، سەنگینتر و بەردەوامتر دەبێتەوە.
دەست و چاوت پڕ لە گوڕ و تاقەت بێت، برا ئازیزەکەم.
ڕێگای ئاگایی و بەئاگاهاتنەوە سەختە، بەڵام ئەوە بنەمادانانی پەڕەیەکی نوێی مێژووی ئێمەیە.
ماندوو نەبیت و خەرمانت پڕ لە بەرەکەت بێت.
🎬 زنجیرەی «ڕاستییه ڕزگارکەرەکان» لەلایان مەولوود بەهرامیان:
🔸پەروەردەی تاک و وشیاریی نەتەوە
🔸پێشەکییەکی پێویست بۆ ڕاستییە ڕزگارکەرەکان بۆ دەستەبەر کردنی ژیانی نموونەیی
🔸نێعمەتەکان بەرهەمی ڕەحمەتی خودا و زەحمەتی خەڵکن ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ١
🔸هەبوون و نەبوون هیچیان تاسەر نین - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ٢
🔸قازانج و زەرەر- ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ٣
🔸تێکۆشان و سەرکەوتن - ڕاستییە ڕرگارکەرەکان ـ ۴
🔸کردەوە و چاوەڕوانیی پەسیڤانەی دەرەنجام -ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ۵
🔸دەربارهی هاوجنسیی هۆ و هۆکرد(علت و معلول) - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ۶
🔸عاڵەم فدای تۆ یا تۆ فدای خەڵک؟ - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ٧
🔸پووڵ و پارە - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ٨
🔸هەقی ناهەقبوون و هاودڵی لەگەڵ ئەویدی -ڕاستییە ڕزگارکەرەکان - ٩
🔸بژار کردنی باوەڕەکان - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ١٠
🔸قسەی پیاو هەمیشە یەک نییە(شوناسی وەستاو و شوناسی چالاک) - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ١١
🔸بۆچی ئاشق بوون لە مەعشووق بوون باشترە؟(چێژ و ڕەزابوون) - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ١٢
🔸ئاشتی و تەباییی دەروون(یەکپارچەبوونی کەسایەتیی مرۆڤ) - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ١٣
🔸دهربارهی وردهوهبوونهوه و حهز(دقت و علاقه) - ڕاستییه ڕزگارکەرەکان- ۱۴
🔸دەربارەی ئامانج و چێژەکان - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان - ١٥
🔸ڕابردوو و داهاتوو(باسێک لە "ابنالوقت" بوون) - ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ١۶
🔸دابینکردنی پێۆیستییەکان و قبووڵکردنی ڕاستییەکان- ڕاستییە ڕزگارکەرەکان ـ ١٧ و بەشی کۆتایی
Repost from زەوی سهخت و ئاسمان دوور
حاجی قادر کۆیی
@kiwmars
تۆ خۆش دەبەزی، ئەسپی بەزینت پێیە
من ناگەمە تۆ، ئەسپی بەزینم پێیە..
«لە دارستانی وشەکاندا»
کاتێک کتێب دەخوێنمەوە،
دوو چڵ و پەڵی ژین لە دەروونمدا چرۆ دەکەنەوە...
یەکەمین:
هزر؛
ئەندێشەیەک کە لە خەو ڕادەپەڕێ،
ڕێی ئەستەم دەپێوێ،
پرسیار لە بێدەنگی دەکات،
و لەگەڵ وشەکاندا
بە لەسەرخۆیی
دەپەیڤێ.
دووەمین:
سۆزی ژانی تەنهایی؛
گیانێکی کپ و خامۆش...
کە بە هەر پەڕەیەک،
ژینێکی نوێ لە ڕەگی وشەکانەوە هەڵدەمیژێ!
چونکە هەندێک کتێب،
ئاوێنەی بێگەردن؛
نەک تەنیا بۆ تێڕوانین لە ڕوخساری جیهان،
بەڵکوو بۆ دۆزینەوەی وێنەی خۆت
لە کۆڵانە تەمگرتووەکانی تەنهاییدا.
و ئەوەیە دژوازیی
خوێندنەوە:
لەناو دەریای هەزاران وشەدا،
جاری وا هەیە ڕۆحی خۆت...
زیاتر لە هەر کاتێک...
قووڵتر و بەسامتر دەدۆزیتەوە.
دادپەروەری دەڵێت:
مافی خۆتە، لێت ناستێنم.
چاکەخوازی دەڵێت:
شتێک لە هی خۆمت پێ دەبەخشم.
لە ڕوانگەی کانتەوە،
ئەمەی دووەم هەرگیز ناتوانێت جێگەی ئەوی یەکەم بگرێتەوە.
✍🏻 چڕکراوەیەک لە تێڕوانینی من سەبارەت بە فەلسەفەی ئەخلاقیی کانت.
سڵاو و ڕێز بۆ کاکە مەولوود!
مرۆڤی ئازاد، ڕەگداکوتاوە؛ بەڵام دیلی هیچ وەرزێکی هزری خۆی نییە.
ماندوو نەبیت، سەرفرازی هەردوو جیهان بیت.
https://t.me/aveng_53/6766
شاکاری مامۆستای دڵان - زیرەک!
مانگ تەنیا مەعشووق نییە؛ ئاوێنەی ڕۆح و حاڵی خودی مرۆڤی ئاوارەیە.
دوو بوونەوەرەی تەنیا و ڕەنجکێش لەگەڵ یەکتر دەدوێن؛ یەکێکیان مانگە کە زەرد و زەعیف لە ئاسماندا ماوەتەوە، و ئەویدیکەیان مرۆڤی ئاوارەیەکە کە لە ماڵ و دیاری باب و باپیرانی دور کەوتووەتەوە.
مانگ و مرۆڤ، هەردووکیان گرفتارن؛ یەکێکیان لە ئاسمان، ئەوی تریان لە غەریبیدا.
بریا،
پاش داڕمانی هەموو بیروباوەڕەکان،
📍ویژدان
ببوایە بە تاکە پێشەنگ و پێوەری کردەوەی مرۆڤەکان؛
تا ئادەمیزاد هێندە دڕندە نەبوایە.
📌ویژدان...
بڵێسە و هاواری بێدەنگی دەروونی ڕۆحە!
هەر ئەو دەنگ و زاتە شاراوەیەیە،
کە دەتوانێت لە دارستانی تاریکی نادادپەروەری و دڕندەیی ڕزگارمان بکات،
و بەرەو ئاسۆ و ڕووناکیی مرۆڤایەتی و میهرەبانی، ڕێنوێنیمان بکات.
یک سؤال ساده دارم؛
اما شاید پاسخ دادن به آن آسان نباشد:
آن همه جوان کورد چرا شهید شدند و مردند؟
اگر به نام آزادی کوردستان،
به نام رهایی ملت کورد
و به نام رؤیای کوردستان بزرگ به میدان رفتند،
پس امروز دقیقا چه چیزی شکست خورده است؟
اگر میگویید «خەتی کلاسیک شکستخواردووە»، بسیار خوب؛
اما قبل از ساختن پارادایم تازه،
با گذشته تسویهحساب فکری کنید.
به ما بگویید:
آن جوانان اشتباه کردند؟
آرمانشان اشتباه بود؟
یا کسانی که راه را برایشان تعیین کردند اشتباه کردند؟
اگر روش اشتباه بود، چرا سالها ادامه یافت؟
اگر هدف اشتباه بود، چرا با نام آزادی کوردستان نسل ساختید؟
و اگر امروز همان هدف دیگر ممکن یا مطلوب نیست،
چه چیزی تغییر کرده است؟
اما پرسش سختتر اینجاست:
چگونه میشود دشمنی را که دیروز دشمن ملت معرفی میکردی،
امروز در کنار خود بنشانی
و نام این تغییر را «برایهتی گهلان» بگذاری،
بیآنکه نخست برای نسلی که در مسیر دیروز جان داد توضیح بدهی؟
این متن علیه تغییر نیست؛
انسان آزاد باید بتواند نظرش را تغییر دهد،
اما تغییر مسئولانه با فراموشی گذشته آغاز نمیشود،
بلکه با پاسخگویی به گذشته آغاز میشود.
ملتی که هر بار با یک واژهی تازه،
گذشتهی خود را فراموش کند،
هیچگاه از تاریخ درس نمیگیرد.
امروز مسئله این نیست که کدام حزب درست میگوید؛
مسئله این است که آیا ما کوردها حق داریم سؤال کنیم؟
اگر جواب آری است،
پس هیچ آرمانی،
هیچ رهبری،
هیچ حزبی
و هیچ پارادایمی
نباید از این پرسشها معاف باشد:
برای چه جنگیدیم؟
چه وعدهای داده شد؟
چه هزینهای پرداخت شد؟
چه چیزی به دست آمد؟
چه چیزی از دست رفت؟
و چرا امروز باید چیزی را بپذیریم که دیروز خلاف آن را باور داشتیم؟
من عضو هیچ حزب سیاسی یا دینی نیستم
و این پرسش را از موضع هیچ حزب و جریانی مطرح نمیکنم.
من فقط یک کورد هستم
که معتقدم هیچکس حق ندارد عقل و حافظهی یک ملت را از پرسش محروم کند.
و اگر کسی از این پرسشها میترسد،
مشکل از پرسش نیست.
بیداری ملت از جایی آغاز میشود
که دیگر به جای پاسخ، به او شعار تحویل نمیدهند.
نه کوردستان بزرگ باید ما را از پرسش معاف کند،
نه پارادایم نو
و نه هیچ عنوان دیگری...
این بار،
قبل از آنکه دوباره جوان کورد هزینهی تصمیم دیگران را بدهد،
باید خودش سؤال کند:
من برای چه؟
به کجا؟
با چه هدفی؟
و در پایان، چه کسی پاسخگو خواهد بود؟
Repost from N/a
تنۆکەیەک لە ئاسمانەوە
تۆ…
ڕێک ئەو تنۆکە ئاوەی
کە لە پەنجەکانی دەستنوێژی نزا بۆ خودا دەتکێ؛
کە جاروبار
دەبێتە ڕێژنەباران و دادەبارێ
بەسەر خاکی نیشتماندا،
جاروباریش
نەرمنەرم دەتکێ،
بەسەر گوڵی هیوای ناو دڵی هەر تاکی کوردستاندا.
✍🏻کارۆ🇫🇮
بەرپرسیارێتیی مێژوویی تەنیا لە ڕابردوودا نییە؛
بەڵکو لەو بڕیارانەدا دەردەکەوێت کە ئەمڕۆ بۆ داهاتوو دەیدەین.
