پهرۆشه|parosha
Відкрити в Telegram
📍Kurdistan ☀️ ئێمە شایەنی ئەو هەموو خەم و ئازارە نەبووین t.me/HidenChat_Bot?start=5339471850
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
3 544
Підписники
-324 години
-157 днів
+1830 днів
Архів дописів
3 544
هیچ شتێک لە کورد بوون جوانتر نییە
لە گۆرانییەکانمان
تا زمان و مێژوو و سروشت و خەباتمان؛
هەمووی بەشێکە لە ئێمە
چۆن دەتوانین پشت لەوە بکەین
کە نەوە بە نەوە بۆمان پارێزراوە؟
کورد بن و پەیمانی خۆتان لەگەڵ ڕەگ و ڕیشەتان نەشکێنن.
هیچ شتێک جوانتر نییە
لەوەی مرۆڤ خۆی بێت
و هیچ خۆیێک بۆ ئێمە جوانتر نییە
لە کورد بوون.
3 544
من و پایز هەردگ دەیلیم
هەرکام وە بوونەی یەک ژانێ
من لە ئاخرەیل عاڵەم سووز
ئەو لە داخەیل دەورانێ
من و پایز هەردگ دەیلیم
لە ناو ڕۆژەیل دڵتەنگی
من داخەیلم ها ناو دەنگم
ئەو ڕەنجەیلێ ها ناو ڕەنگێ..
3 544
هەڤالێ بارگرانم
هەڤالێ شۆرەشڤانم
هۆزانێ گەلێ بندەست
هۆزانێ کوردستانم
ئەز دەنگێ کوردستانم
ئەندامێ کوردستانم
3 544
کوڕی کوردی ئازا و دلێر
هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر
کچی کوردی ئازا و دلێر
هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر
لە کوردستان ڕامێنە تێر
وێران بوو وڵاتی زەنوێر
شەڕێ مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
بۆ ڕزگاری کوردستانە
یا کوردستان یا نەمانە
3 544
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم و
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵ و
ون ئەبم و نایەمەوە
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستەم
ئەبێ بە پێنج وردە ماسی و
ئەچنە گۆمی چاوانتەوە و
ون ئەبن و نایەنەوە
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیام و
تۆ لەوێ نیت...
