Chavoshi_fans_kurdish
Відкрити в Telegram
نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
640
Підписники
+124 години
-17 днів
-730 днів
Архів дописів
🖤
گووتم چاوت شەڕ دەفرۆشێت
گووتی دڵگیر مەبە مەستە ..
گووتم غەمزەت لە دڵم کاریگەری بووە
پێی گووتم بەستە …
" عەونی "
🖤
تۆ هەرچەندە ڕێز لە کەسێک بگریت
لە کۆتاییدا ئەو بە پێی ئەقڵی خۆی ڕەفتار لەگەڵ دەکات …
🖤
ئەم خەیاڵە تاڵانە جێ بهێلە بۆ منێکی تەنیا
تۆ حەیفی خەیاڵی خۆت بەم شتانەوە بە هەدەر مەدە ….
🖤
شەکری ڕۆحم لە چای تاڵی ژیانا وا توایەوە
نە من ئەوم شیرین کردوو لە ئەو منی هێڵایەوە ..
🖤
چەند غەمگینە ئەو خەیاڵانەی
کە هەر دەبێ بە خەیاڵیەوە بەڕێی بکەی
هەر دەبێ خەیاڵ بێت …
🖤
کاتێک سەیری ڕابردوو یان تەنانەت ساڵی پاریش ئەکەی
ئەبینیت کە کات چۆن ئەتوانێت هەموو شتێک بگۆڕێت
شێوەی دەمو چاو ، بەژنو باڵات ، هاوڕێکانت
ڕووداوەکانی ژیانت ، تێگەیشتنت بۆ ژیان
تەنانەت نزاکانت و کەسە نزیکەکانی دەورو بەریشت
ئێمە هەمیشە لە گۆڕانکاریداین ، تەنها دڵمان نەبێ هەمیشە ماندووە
چەند سەختە ئاهی ئاواتێک بۆ هەمیشە لە دڵدا بمێنێتەوە …
🖤
تێئەپەڕێت بەڵام پێکەنینت لێ ئەسێنێ
ڕۆحت ئەمرێنێ پیرت ئەکات
بەڵام هەر تێئەپەڕێت …
🖤
هەمیشە ئێمە ترساویم لەوەی
ئەو کەسانەی کە خۆشمان ئەوێن لە دەستیان بدەین
بەڵام هەندێ جاریش وا پێویستە بیر بکەینەوە
ئایا ئەوانیش ئەترسن ئێمە لە دەست بدەن ! …
🖤
هاتیت گۆمی دڵمت هەژاند و ڕۆشتیت
وەک ئەوەی هاتبێت بڵيت
هێشتا ئەتوانیت ئازار بچێژیت ..
دۆستۆیڤسکی
🖤
هەندێک جار بە کەسێک ئاشنا دەبیت
لە جیاتی ئەوەی لە تەنیایی دەرت بێنێت
تەنیا ترت ئەکات …
🖤
هەر کەس کە چاوت پێی دەکەوێت
شەڕێک لەناو خۆیا دەشارێتەوە کە تۆ هیچی لەبارەوە نازانیت
کەس نیە لە ئازار ڕزگاری بێت ..
بەڵام تەنیا چەند کەسێک دەتوانن وا نمایش بکەن کە ئازاریان نیە
بۆیە هەمیشە میهرەبان بە لەبەر ئەوە نا خەڵک شایەنی ئەوەن
بەڵکو لەبەر ئەوەی تۆ نازانیت
ڕادەی وێرانکارییەکانی ناوەوەی ئەوان چەندە .
🖤
لە بیرمە ساڵێکی هاوین لە ناکاو بارانێکی زۆر بە خووڕ باری
تەمەنم مناڵ بوو ئەو کات لە مەکتەبەوە ئەهاتمەوە بۆ ماڵەوە
ڕێگەی مەکتەب بۆ ئەو ماڵەی ئێمە تیایا ئەژیاین زۆر دوور بوو
هەتا گەشتمە ماڵەوە هەموو گیانم خووسا بوو
دڵم خۆشبوو بە ڕاکردن گەشتمە ماڵەوە
وتم بە پەلە خۆم وشک ئەکەمەوە بەڵام سێرم کرد دەرەوە چەنێک بارانی لێ ئەبارێت ماڵەکەش هیچی لە دەرەوە کەمتر نیە
ئاو بە خووڕ بە سەقف و دیواری خانوەکە ئەهاتە خوارەوە
زۆر شتێکی ئاسایی ئەهاتە پێش چاوم
چوونکە هەر بە مناڵیەوە بەو شتانە ڕاهاتبووین
بۆیە ئەو وتەیەیی ( حسین پەناهی ) م بیر کەوتەوە کە ئەڵێ
« باران میراتی خانەوادەی ئێمە بوو کە مناڵ بووم لە سەقفی خانووەکەمان ئەهاتە خوارەوە کە گەورە بووم لە چاوەکانم »
🖤
کاتێک بۆت دەردەکەوێت کە تۆ لە پێشینە نیت
ئیتر بووەستە …
لە ژیانی هەمووماندا ساتێک هەیە
دوای ئەوە هەرگیز وەک جارانمان لێ نایەتەوە ..
🖤
ژیانێکی هیچ وات لێ ئەکات بە پێی کات
هەنێ شت ببینیت و هەنێ شت ببیستیت
کە نە دڵت نە ئەقڵت تەحەموولی ناکات
تەنیا ناچاری هەندێ کات وا خۆت نیشاندەی هیچ نەبووە
چوونکە ئەگەر پیشانی بدەی وا خۆت دەرخەی شتێک بووە
هەموو شتێک بەرەو خراپی ئەڕوات
وە ئەگەر ئەو شتانە لە کەسێکی ئەزیزتەوە بێت
تەقەبوول کردن و خۆ گرتن زۆر قوورسترە
ئەمەیە حیکمەتی بێدەنگ بوون …
🖤
شوکر تۆ لە فکرم ناچی ئەگەرچی من لە فکرت چووم …
لە من غایب نەبی تۆ بەسمە با من بم لە تۆ غایب ...
