Study With Mindset
Открыть в Telegram
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەم کەنالە بەیەکەوە بە پشتیوانی الله تعالی تێروانینمان بۆ سەعی و تێکۆشان و گەنجی بەرهەمدار دەگۆرین
Больше1 663
Подписчики
-224 часа
-407 дней
-3330 дней
Архив постов
1 662
ئەزیزان ناوتان دیارە یوزەرنەیمتان نیە ناتوانین نامە بنێرین بۆتان ئەگەر بە دیاریش بینێرن
1 662
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
زۆر زەرورم دکتۆرە چ بکەم ئەگەر وەڵام بدەی مەمنوندەبم
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
هەمان شت
1 662
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
پرسیارم کردبوو خێرتان دەگات زەروورم زوو جوابم بدەنەوه🙂
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
یوزەرنەیم بۆ ئەکاونتت دانێ رەحمەت لێبێت ناتوانین ئاوا نامەت بۆ بنێرین
1 662
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
بەڵام پۆمۆدۆرۆکان وابزانم لە ١٠ تەواو ئەبوو؟
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
ڕاست دەکا، ئەوەی کاتی خەویتی با بڕوا بخەوێ ئەوەی تر با بمێنێتەوە و بخوێنێ
1 662
''لەدوای زیندەزانی زۆرێک وازیان ھێنا وە زۆرێک خۆیان
بێ تاقەت کرد
وە 180 پلە بە پێچەوانەوە زۆرێکیش بەردەوام بوون بە باشتر لە پێشتر''
ئەمە ناونیشانی بابەتەکەی ئەم ئێوارەیەمانە
سڵاوی خوای پەروەردگارتان لێبێ ھاوڕێیان
وەک ھەمیشە ئەپرسم
چۆنن ؟؟؟؟
دڵنیام پێم ئەڵێن ھیچ باش نین وە ئەگەر بێم گوێ لە یەکە بەیەکەتان بگرم ئەزانم شتەکان بەدڵی خۆتان نییە
بەڕاستی پێم ناخۆشە بەڵام تکایە لەگەڵم بن تا کۆتا دێڕ پشت بەخوای پەروردگار ئەکرێ ئەم نووسینە ببێتە مایەی گۆڕانکاری
بەناوی الله ی باڵادەست با دەست پێ بکەین
سەرەتا ئەمەوێت پێت بڵێم بەڵێ ئەزانم شتەکان بەدڵی خۆت نییە وە ئەکرێت ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ناخۆش بووبێتیتەوە وە ئەکرێت زۆر ئەزیەتت بووبێ
وە ئەمەوێ پێت بڵێم:
بەڕاستی لێت تێ ئەگەم بەئازارە
بەڵام ئەمەوێ پێشت بڵێم ئێستا دوو ڕێگەمان لەبەردەستە
ڕێگای یەکەم:
لەدوای تاقیکردنەوەی زیندەزانی ھەر خەفەت بخۆین و ھەر خەفەت بخۆین تا ھێزمان لێ ئەبڕێ
بێ ئاگا لەوەی ئەمە لەسەر حسابی دەرسەکانی ترمانە
لەم کاتەدا دێین 6 دەرفەتی تری ئیمتیحانی وزاری ئەکەین بە قوربانی بەس لەبەر یەک دەرس
وە دێین ئەم ھەموو ماندووبوون و شەونخونییەی کاتی ئیزنەکەمان زەڕبی سفر ئەکەین
ئاخر بۆ ئاوا بکەین؟؟؟!!!
ڕەحمەتی خوای پەروەردگارتان لێبێ ھاوڕێیان بیکەن بەخاتری خوا با بەم جۆرە نەبین
بیرتان بێ خەفەت چارەسەری ھیچ شتێک ناکا وە ھیچ شتێک ناگەڕێنێتەوە
وە ئەگەر تاخوێندنەوەی ئەم دێڕەش بەم جۆرەیت
تکام وایە بەخۆت بڵێی بەسە من خەریکی چیم
بەڕاستی نامەوێ ئاوابم
ئینجا با بێینە سەر ڕێگای دووەم:
ئەو ڕێگایەیە کە ھەموو شتێک ئەگۆڕێ پشت بەخوای گەورە
دێین و بەخۆمان ئەڵێین بەڵێ بارودۆخەکە ناخۆشە
بەڵێ عەزێتمان بووە
ئەکرێ ھەر کەسێک لەجیاتی من بێ تووشی ھەمان بارودۆخ ببێ
بەڵێ خەفەتم خواردووە
بەڵام سەرەڕای ئەمانە دێین و بەخۆمان ئەڵین:
شەڕەکە کۆتایی نەھاتووە ھەرگیز وازناھێنم
بە پشت بەستن بەخوای گەورە تۆڵەی زیندەزانی لە کوردی و دەرسەکانی ترا ئەکەمەوە
دێم وێنا گەورەکە دێنمە پێش چاوی خۆم و ئەڵێم
ئیمتیحانی وزاری یەک ئیمتیحان نییە بەڵکو شەش ئیمتیحانی تریشە
کەواتە شەش دەرفەتم ماوە
الحمدلله
وە بەڕاستی گوناحە بۆچی کوردی ئەو دەرسە خۆشە بۆچی ئەبێ باجی زیندەزانی بدات
بۆیە با ئەمانە بھێنینەوە بیری خۆمان و بوەستین و لێرەوە دەست پێ بکەین بە شێوازێکی نوێ بەم جۆرە:
سەرەتا وەرن با بەیەکەوە بڵێین:
وقدر الله وما شاء فعلە
لا حول ولا قوة الا باللە
ئەوەی لەتوانامدابوو کردم ئەوەی تریشیان ئیشی من نییە بۆ خالقی ئەرز و ئاسمانی بەجێ ئەھێڵم
پەروەردگارا یارمەتیم بدە دووبارە ھەڵسمەوە
بە توانا بێ سنورەکەی خۆت جارێکی تر توانام پێ ببەخشە
خۆم ڕادەستی تۆ ئەکەم و لە گومانە خراپەکانی شەیطان بمپارێزە و ھێزم پێ ببەخشە و ئەم خەفەتە لە دڵم دەربکە
ئینجا جەماعەت لەدوای وتنی ئەم شتانە
دە دەوەرن با بەپشت بەستن بەخوای پەروردگار وەعدێک بدەین کە
کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین بەباشتر لە پێشتر
وە ئەو وزەیەی کە ھەمە بۆ خەفەت داینانێم بەڵکو بۆ بەدەستھێنانی باشترین وە تۆڵەی زیندەزانی ئەکەمەوە وە ئامادەنیم خۆم ڕادەستی شەیطان و گومانەکانی بکەم
لەدوای ئەمانەوە
تەواو جەماعەت مەترسن و بڕۆن دەست بکەن بە کوردی یا ھەر دەرسێکی تر کە ھەیە
وە بەھیچ جۆرێک سەیری دواوە مەکەن و ئامادە مەبن یەک دەقەش بەفیڕۆ بدەن ھاوڕێیان
وە بیرتان بێت وەکو ستافی مایندسێت لەگەڵتانین و بەخوای گەورەتان ئەسپێرین
و بیرتان بێ
لەم کاتە سەختەیا خوای پەروردگارتان لەگەڵە
''إن الله مع الصابرین''
خوای گەورە لەگەڵ ئارامگرانە ❤️🔥
اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد
1 662
چاوەڕێبن توزێکی تر پۆستێکمان ئەبێ
بۆ ئەو خوێندکارانەی ئەمڕۆ لە زیندەزانی نمرەکەیان بەدڵی خۆیان نییە
یا شەطبیان کردووە
بەڵام تکایە ئەگەر ھیچ یەکێک لەمانە نیت ئەم پۆستە بۆ تۆ نییە بڕۆ خەریکی خوێندنی خۆت بە یەک دەقەش بۆ تۆ گرنگە
1 662
بڕۆن بە دەم نوێژەکانتانەوە و هەوڵبدەن زۆر لە سوجدە بمێننەوە
داوا لە خوای گەورە بکەن کارتان بۆ ئاسان بکات و ئەکید بن و یەقینتان هەبێ هەموو شتێکی خێری تێدایە
وو زائیددەن ئەوانەی کە یوزەرنەیمیان نیە و پرسیارێک شتێکتان هەیە ئێمە ناتوانین هەموو پرسیارێک جواب بدەینەوە لە کەناڵ بۆیە انشاء اللە نامە بۆ ئەکاونتی خۆمان بنێرن چونکە ناتوانین نامەتان بۆ بنێرینەوە و ئەوانەی کە یوزەرنەیمتان هەیە هەر لە فیدباک نامە بنێرن هەتا هەر یەکێک لە دکتۆرەکان بە پێی توانای خۆی توانی لە خزمەتتان بێت، بێتە خزمەتتان
