شینـ🩵
Открыть в Telegram
1 188
Подписчики
+524 часа
+327 дней
+10630 дней
Архив постов
1 191
Repost from ئاسۆی چیاکان`
لێت ڕاهاتووم وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم. وەکوو ماسی لە زەریا و چەم. وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی. وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی. لێت ڕاهاتووم: وەکوو بەنگکێش لە بۆنی بەنگ. وەک نیگارکێش لە هارمۆنیا و زمانی ڕەنگ. لێت ڕاهاتووم وەک خەنجەر لە کالانی خۆی. قەرەج لە ئاگردانی خۆی. وەک کیژی لادێی کوردستان لە کلچووک و کلدانی خۆی! ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم، دڵتەنگ مەبە خەمت نەبێ درێژترین ڕێی تووڕەییم لە بەردەرگە کۆتایی دێ!
عەبدوڵڵا پەشێو•
(Îsa•)
1 191
وەحشەت گوڵێکە
بەیانیان بە لێواری ئاسۆی غوربەتەوە دەڕوێ،
مردن نارنجێکە
لە حەوشەی پڕ کرێنشینی دووریدا بە درەختێ زەمانەوە دەلەرزێتەوە.
با هەروەکان ڕادەژێنێ و ناشزانێ،
شتەکان ئاوێتەن یان چاوی غوربەت خێلە!
1 191
هەندێ چاوەڕوانی هەیە لە ناخەوە
ئەتگۆڕن،
ئەتتەزێنن،
ئەتکەن بە پۆڵا،
ئەتکەن بە تەنیاترین مرۆڤ...
