𝑮𝒖𝒍 | گوڵ
Открыть в Telegram
لە ناکاو بۆ هەمیشە.! ڕێگای پەیوەندی: http://t.me/HidenChat_Bot?start=8150190426
БольшеИран84 848Категория не указана
1 549
Подписчики
-624 часа
-237 дней
-7530 дней
Архив постов
1 549
خۆشترە بۆ من لە ئاوی زیندەگانی یەک قسەت
چاکترە بۆ من لە موڵکی هەر دوو عالەم یەک نیگات
زاری
1 549
Repost from نازێ | nazê
شەوە بێدەنگەکان زۆر شت دەزانن؛
زۆرتر لەوەی مرۆڤ بتوانێت باسی بکات...
کاتێک هەموو دەنگەکان دەکوژێنەوە، شار ئارام دەبێت،
چرای ماڵەکان یەک بە یەک دەکوژێنەوە،
شەقامەکان بەتاڵ دەبن و خەڵک دەخەون؛
بەڵام لە ناو دڵی هەندێک مرۆڤدا، شەو ئەوکاتە تازە دەست پێ دەکات !..
لەو کاتەدا، مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ خۆی؛
بۆ ئەو شتانەی لە ڕۆژدا خۆی لێیان دەدزێتەوە،
بۆ قسە نەکراوەکان، بۆ پرسیارە بێ وەڵامەکان،
بۆ کەسانێک کە لە ژیانمان دوورن، بەڵام لە بیرمان هەر نزیکن...
بیرەوەرییەکان کە لە ڕۆژدا بە دەنگی خەڵک و کار و قسە دەشاردرێنەوە،
کاتێک شەو دێت، بە هێواشی یەک بە یەک دەگەڕێنەوە؛
وەک میوانێکی کۆن کە هیچ بانگهێشتنامەیەک پێویست نییە بۆ هاتنی.
لە شەودا،
یەک نامەی کۆن دەتوانێت هەموو دڵت بباتەوە بۆ ڕۆژێک کە پێت وابوو هەرگیز لەبیر ناچێت،
یەک وێنە دەتوانێت لە چەند چرکەیەکدا،
هەموو ڕۆژێک، هەموو شوێنێک و هەموو هەستێک بگەڕێنێتەوە...
یەک گۆرانی دەتوانێت ببێتە دەروازەیەک بۆ ساڵێک، بۆ ڕۆژێک، بۆ کاتێک کە دڵت هێشتا بە سادەیی پێدەکەنی...
و بۆ کەسێک،
کە شاید ئێستا لە ژیانتدا نەماوە،
بەڵام هێشتا لە ناو یادەوەرییەکانتدا شوێنێکی تایبەتی هەیە.
هەندێک شەو هەن،
کە تەنیا بۆ خەوتن نیین؛
بۆ بیرکردنەوەن...
بۆ گەڕانەوە بۆ شتێک کە ناتوانین بیگەڕێنینەوە،
بۆ کەسێک کە ناتوانین بانگی بکەین،
و بۆ هەستێک کە شاید هیچ وشەیەک نەیتوانێت بە تەواوی باسی بکات.
«شەوە بێدەنگەکان زۆر شت دەزانن؛
چونکە ئەو شتانە دەبیستن کە مرۆڤ لە ڕۆژدا
تەنانەت لەگەڵ خۆشی نایڵێت...»
#نازی
1 549
بە تیشكی چاوەكانت
ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و
لە دیدارم پەشیمانە
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم
كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم توخوا تەماشا
چەند پەرێشانە:)))
1 549
بە تیشكی چاوەكانت
ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و
لە دیدارم پەشیمانە
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم
كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا
چەند پەرێشانە:)))
1 549
کێ ئەزانێ ئەتبینمەوە؟
تا لە زنەی نیگاکانت بخۆمەوە و
بڵێم: ئۆخەی، ون نەبووی و گەڕایەوە!
شێرکۆ بێکەس
1 549
خۆشەویستی بە ڕاستگۆیی دەست پێ دەکات
بە ڕێز گرتن گەورە دەبێت
بە متمانە بەهێز دەبێت
بە وەفا بوون شیرین دەبێت.
1 549
دەمێک ئاور، دەمێک ئاوم بەبێ تۆ
مەلی هێلانەسووتاوم بەبێ تۆ
سەرم سووڕ ماوە ئەی سروەی بەهاران
هەتا ئەمڕۆ چلۆن ماوم بەبێ تۆ؟
عەلی حەسەنیانی
