𝔄𝔅𝔶
Закрытый канал
985
Подписчики
-424 часа
-227 дней
+16330 дней
Архив постов
949
خەمی شەوە
دەریاش لەمن تێناگا چۆن ئەکەومە ڕێ
زامی ئەوە
بۆیە گریانم کەوتۆتە ناو ساڵی نوێ
من شەوانەم یادی کەشتییەکی وێڵە نزیک دەریا
ڕۆژانەشم مناڵێکم و بەرگێکی شڕ وا لەبەریا
خۆم ناکوژم
نەبا زریان لافاوی شووم دەبارێنێ
پێ ئەکەنم
تا ڕوخسارم شەرمی گوڵیش هەڵوەرێنێ
ڕۆژگاری من سەمایەکی بی ڕەنگ و بۆن، تامی نییە
دەریایەکە شەپۆلی شووم گرتوویەتی، بنی نییە
ئەی ڕۆژگارم
ئەم گورانیەم یادگارە ئەیدەم بە تۆ
ئەیدەم بە تۆ
قەت ناپرسم لە ساڵانی گریانی خۆم
ئەوا ئێستاش لە گێژاوی دەریای خۆم ئەتلێمەوە
ئاوازیش هەموو سەردەم و سەردەمی ئەیڵێمەوە
-کەماڵ موحەممەد-
949
Repost from 𝗞𝘂𝗿𝗱𝗶💚
ژن کێیە؟
هەر پیاوێک لە هەر پلە و پایە و شوێنێکدا بێت
لە سەرەتای ژیانەوە لە مناڵدانی ژنێکدا بووە کە ناوی دایکە
کاتێک لە باوەشی ژنێکدا دەگریت
کاتێک دەکەویتە ناو دڵی ژنێکەوە، عاشقی دەبیت
پیاوان هەمیشە پێویستیان بە ژنێک هەیە!
ژن بوێری و ڕەسەنایەتییە،
ژنان جوانی و عەشقن،
ژنان هەست و عەشقن.
ژن ئازادی و ژیانە،
نەک گوڵ بۆ سەرینێک.
بەس هەموومان تێکرا دەڵێین ژن ژیان ئازادی.
