628
Подписчики
+224 часа
+17 дней
-530 дней
Архив постов
628
گوڵەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
لە کتێبی: دیوانی وەفایی
گوڵەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕوحمێ! ئەمان دەستم بە دامانت
غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەهیدی تۆم، بە نووکی تیری موژگانت
ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم، کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت، تەکەللوم ڕەمزی چاوانت
مەگەر سەر تا قەدەم زولفت وەکوو من خاو و شێواوە
کە سەرگەردان و سەودایە لە سەر چاکی گەریبانت؟
دەڵێی شەککەرفرۆشی شاری میسرە وا بە شیرینی
بنازم! خاڵی وەک هیندوو لە گۆشەی لێوی خەندانت
ئەگەر دڵ بوو ئەگەر دین دام بە سورمەی چاوەکان، ئیدی
بەسم سەودازەدە و ڕیسوا کە، تۆ بی و دین و ئیمانت
تەلیسمی بابلە، سیحری حەڵاڵە، ڕەنگی ڕێحانە
شکەنج و بەندە، یاخۆ جێ دڵانە زولفی سەرشانت؟
بە ئازادی لە کن خۆی شوهرەیە، من مات و حەیرانم
گوڵ و نارنجی بەر هێناوە خۆ سەروی خەرامانت
لەبەر چاوت بگریێم، یا لە دەست تۆ داد و هاوار کەم؟
لەبەر نەیڕەنگی مەستان؟ یا لە سیحری ڕەنگی دەستانت؟
دڵم سەودازەدەی باڵاتە، خۆم دڵدادەیی ئەبرۆت
بە باڵا دڵ بەڵاگێڕت، بە ئەبرۆ خۆم بە قوربانت
لە دادی من بپرسە جارێ ئەی سوڵتانی عیشوە و ناز
بە ناحەق بۆ چی بمکوژێ ئیشارەی چاوی فەتتانت؟
«وەفایی» کەوتە حەڵقەی زولفت، ئیدی مەیدە بەر موژگان
کە من کوشتەی تەنافت بووم، چ لازم تیرەبارانت؟
628
Repost from Ji bo hêviyên azadiyê
ئــەگەر یەک بین و یەک بگرین
لـەگەڵ یــەکدا بـژین و بمرین
زاڵ دەبین و سەردەکەوین
ئهگهر یهک نهبین یهک به یهک ئهمرین
628
خاکەلێوە = فروردین
گوڵان = اردیبهشت
جۆزەردان = خرداد
پووشپەڕ = تیر
گەلاوێژ = مرداد
خەرمانان = شهریور
ڕەزبەر = مهر
خەزەڵوەر = آبان
سەرماوەز = آذر
بەفرانبار = دی
ڕێبەندان = بهمن
ڕەشەمە = اسفند
628
تاران بەدەم کەسەوە پێ ناکەنێ
بەدەم مەرگەوە نەبێ
ئەو خۆشی لە هیچ نابینێ
لە مەرگ نەبێ
ژنی ئەو، کوڕی ئەو، کچی ئەو
هەموویان ناویان هەر مەرگە و
ئەوەی لەوێ لەدایک نابێ ژیانە
🖤
