کـیژۆڵـه
Открыть в Telegram
623
Подписчики
Нет данных24 часа
+17 дней
-830 дней
Архив постов
623
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی، یا نەزانی، من چ دەربەستم؟
کاکەی فەلاح
25 нояб., 06:32
623
ژن مەکوژن ئەگینا قەترەیەک عەشق نابارێت،
ژن مەکوژن ئەگینا مانگ ماڵەکەی ئەباتەوە ئەشکەوت!
24 нояб., 02:45
623
دەڕۆم و دەپرسم چ سەختە بە پردی سەهۆڵینی شەودا تێپەڕین!
چ سەختە بێ چرا ڕێ بڕین!
لەش ماندوو، ئەندیشە بەرزەفڕ
وەک تیری تاریکی نادیارە چارەنووس...
مارف ئاغایی
22 нояб., 15:42
623
چییە کۆرپەم، چ سڕێکە وەها مەحکومی گریانی؟
کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی، لە مانای گریە نازانی
21 нояб., 16:06
623
من ناوم پاییزه میوانه
دەستێکم تریفه و
دەستێکم قەسیده و
سەریشم ئاسمانه!
بەو دەستیان شەوانە خەرمانه له ڕۆحی تاریکدا ئەچێنم و بەم دەستیان ڕۆژانه تان و پۆم له ڕێزەی ڕێژنە ئەچنم و سەریشم قوببەیەک لە گەڵای خەزانە!
شێرکۆ بێکەس
20 нояб., 16:04
