تێکۆشەر
Открыть в Telegram
218
Подписчики
+124 часа
+47 дней
+1730 дней
Архив постов
218
سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی یەکێکە لە گەورەترین گۆرانیبێژەکانی مێژووی کورد، لە ساڵی ١٨٨١ لە نزیکی شاری سنە لەدایک بووە. بە دەنگی خۆش و شێوازی تایبەتی مەقامگوتن، ناوبانگێکی زۆری لە مۆسیقای کوردیدا بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٢٨ بەشێک لە گۆرانییەکانی لەسەر قەوان تۆمار کران و بوونە بەشێک لە میراتی هونەریی گەلەکەمان. سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی لە ساڵانی ١٩٣٦–١٩٣٧ کۆچی دوایی کرد، بەڵام دەنگ و هونەرەکەی هەروا لە یاد و دڵی کورددا زیندووە.
218
من و پاییز و ژوورێکی بێدەنگ
پڕی پەنجەرەم سروشتی سەد ڕەنگ
ئەمبەر منم و خەیاڵی ئازیز
ئەوبەری شووشە شکووهی پاییز
-سیمین چایچی
218
گوڵە سوورە جوانەکەی باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحمت لە دڵ نێ تاوێ ببیە میوانم
شیری برۆی کێشاوە ئەمری داوە بە چاوی
بۆ کوشتنی ئەوانەی کەوتوونەتە ناو داوی
ملی وەنەوشەی شکاند بە بۆی عەتری زوڵفانی
بازاری لەعلی نەهێشت ڕەنگی ئاڵی لێوانی
گوڵە سوورە جوانەکەی باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحمت لە دڵ نێ تاوێ ببیە میوانم
تاوێ ببیە میوانم...
