ru
Feedback
نــامـــە | nama

نــامـــە | nama

Открыть в Telegram

‌‌ ‌الحمدللەھ دائما وابدا .. ‌

Больше
541
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
-530 дней
Архив постов
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی؛ هەرڪەسێک بەیانی کـردەوه دە سەڵاواتم بۆ بنێرێت ئێوارەکـەش بەهەمان شێوە بەر شەفاعەتم دەکـەوێ لەڕۆژی قیامەت .. اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد ﷺ🌹 ‌

لەکۆتاییدا ئەوەی دروستمان دەکات ڕێگاکەیە نەک هەدەفەکە. ژیان بکە لەگەڵ هەووڵدانەکانت، زۆرجار چونە پێشەوە لە ژیانکردندایە.. ‌
+1
لەکۆتاییدا ئەوەی دروستمان دەکات ڕێگاکەیە نەک هەدەفەکە. ژیان بکە لەگەڵ هەووڵدانەکانت، زۆرجار چونە پێشەوە لە ژیانکردندایە.. ‌

لەکۆتاییدا ئەوەی دروستمان دەکات ڕێگاکەیە نەک هەدەفەکە. ژیان بکە لەگەڵ هەووڵدانەکانت، زۆرجار چونە پێشەوە لە ژیانکردندایە. ‌
+1
لەکۆتاییدا ئەوەی دروستمان دەکات ڕێگاکەیە نەک هەدەفەکە. ژیان بکە لەگەڵ هەووڵدانەکانت، زۆرجار چونە پێشەوە لە ژیانکردندایە. ‌

(سَيَسْتَجِيبُ ما دُمت تُؤمِن أنه سَيَسْتَجيب) پەروەردگارت وەڵامـت ئەداتەوە، مــادام گومانت  وایە کە وەڵامت ئەداتەوە🪴 ‌

‌‌ڕەنگە هەندێک جار تووشی بارودۆخێک بین و لە میهرەبانی خودا دوو دڵ بین بەڵام بێ ئاگا لەوەی خودا خێرێکی بێ سنووری بۆ داناوین لە
‌‌ڕەنگە هەندێک جار تووشی بارودۆخێک بین و لە میهرەبانی خودا دوو دڵ بین بەڵام بێ ئاگا لەوەی خودا خێرێکی بێ سنووری بۆ داناوین لەپشتی ئەو ناخۆشییە ..💜 ‌

‌ تێکەڵبوونی دڵۆپە بارانەکان لەگەڵ سەفای سروشتی گوند، گەرمیی خێزان و کۆبوونەوە لەدەوری یەکتر و خواردنەوەی چایەکی گەرم لە حەوشەی ماڵەوە .. ئای لۆ ئەو ژیانەی کە جیهانی ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا هەرگیز ناتوانن  جێگەی بگرێتەوە ... ‌

😍💭🫣‌ ‌

بەم زوانە ، وەرزە تایبەتەکە 💭😍 وەرزی بۆنی خۆش و دەنگی خۆش و چـــایی نــازدار .. ☕😁 ‌

‌ هەموو بەردێک ئاستەنگ نییە .. هەندێکیان جوانترین بەشی ناختیان شاردیتەوە، لە ڕێگەی ژیاندا لە بەرامبەر گەلێک بەرددا دەوەستیت، لەوانەیە بەشێکیان ناوی ترسیان لێ بنرێت، بەڵام کاتێک بە بوێرییەوە بەرەنگاری دەبیتەوە، تێدەگەیت لە ناویدا ئازایەتییەکت چاوەڕێی دەکردیت. لەوانەشە شکست ڕێگەت پێ بگرێت، بەڵام ئەوە کۆتایی ڕێگەکە نییە، بەڵکو دەستپێکێکی نوێیە کە بەرەو سەرکەوتنت دەبات ئەگەر ڕەتیبکەیتەوە کۆڵ بدەیت..!! ئەمما خەم و پەژارە دەکرێت بە سەختترین و قورسترینی هەموو بەردەکان دەربکەوێت، بەڵام کاتێک بە چاوی صەبر و ئیمانەوە لێی دەروانیت، دەبێتە دڵخۆشییەک کە لە دڵتدا گوڵ دەکات، ڕێک وەک چۆن گوڵەکان دوای باران بەپیت و گەش دەبنەوە. هەمیشە لەبیرت بێت : ئاستەنگەکان لۆ ئەوەی نینە کە بتوەستێنن، بەڵکو لۆ ئەویە ئەو هێزەی تۆ دەربخەن کە لە ناختدا شاردراوەتەوە. لە ڕێگەکە مەترسە ... چونکە هەر بەردێک کە دەیشکێنیت، دەرگایەکی نوێت لۆ دەکاتەوە بەرەو ژیانێکی جوانتر و گەشتر ..

دوونێ لە بازاڕی بووم، لای مزگەفتی شێخی چۆلی، ڕێک بانگی عەسرێی دا، لامدا مزگەفتێ، داخوا جێی ئافرەتانیان هەیە تا نوێژەکەم بکەم، چاوم کەوتە سەر تابلۆیەکی سادە، کەلەسەری نوسرابوو: مَكَانُ الوُضُوءِ النِساء...، بە بینینی کەوتمە بیرکردنەوەیەکی قووڵ، لە چەند چرکەیەکی کەم دا زەینی گەڕاندمەوە لۆ ئەو رۆژانەی کە تیدا پڕ لەبێهێزی و ووشکیدا بووم لە بەرامبەر نەزانینمدا، تەنیا چەند مانگێک بەر لە ئێستا بەڵام ئەوەندە پڕن لە گۆڕانکاری، وەک ئەوەی ساڵانێکی قووڵم بڕیبێت، وەبیرم هاتەوە ئەو کاتەی کە یەکەم هەنگاوم بوو، بەرەو جیهانی زانستی شەرعی ئەو دیمەنەی هەموو وشەکان تێیدا نوێ و نامۆ بوون «الوُضُوء، الطُّهر، النَّجَاسَة، الصَّلاَة ..... وشگەلێک کاتێک بە گوێمدا دەهاتن، هەستم بە بێدەسەڵاتی و نەزانینێکی پڕکەسەر دەکرد، بەڵام هەمیشە ئومێدیێک لەدڵمدا هەبو، کە ئەو سەرسامی و نەزانی و درشکانەی سەرەتاکان، سروشتیترین و جوانترین قۆناغی لیخۆشبوونی مێشکە لۆ وەرگرتن و فێربوونی ڕێگای ڕووناکی زانست، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕێگەیە تەنیا سەختیی نەزانیم و زەحمەتی تێگەیشتنم نەبوو، بەڵکو تاقیکردنەوەی صەبریش بوو لە ئاست ڕەفتاری ساردو سڕی ناوەندەکانی فێربوون. هەرجارێک کە پرسیارێک یان پێویستییەکی فێربوونم لۆ هەر ئەکادیمیا ، فێرگە یان هەر ناوەندێکی ئۆنلاین، یان مامۆستاو فێرکارێک دەنارد، بەڵام سەیر دەکرا و بێ وەڵام دەمانەوە، یان هەر پشتگوێ دەخرا، یان بە وەڵامێکی سارد وەڵامدەدرانەوە، ڕێک لەو ساتانەدا دڵم پارچە پارچە دەبوو و هەستم بە وێرانبوونی ڕۆحم دەکرد. لە قووڵایی ناخمه‌وە دوعام دەکرد خودایە ئەو هەڵوێستانەم لا ئاسان بکەو وام لێبکە بەردەوامبم لەو ڕێگا نەجیبەی فێربوونی زانستەکەی خۆت .. ئەمن لێرەدا ماندووبوون و هەڵوێستی هیچ یەک لە ناوەندە ئۆنلاینەکان بەکەم نانرخێنم و تا سەری سەر ڕێزیان دەگرم و جێی ئوومێدن، ئەمما ئەو هەڵوێستانەش کە دیاردەکی زەقە تێیاندا، زێدە ناخۆش و درشکێنن لۆ فێرخوازان ... والحمدللەھ کە تا ئێستا بەردەوامم و تێگەیشتم کە فێربوون گەشتێکی بەردەوامی پڕ لە ئارامگرییە، مرۆڤ لە نامۆیی وشەیەکەوە دەست پێدەکات، بەناو کۆسپ و دڵشکانەکاندا تێدەپەڕێت، تێدەگەم کە ئەم ڕێگەیە فەرشی سووری لۆ نەپێچراوەتەوە، دەست لەسەرسنگ نەوەستاون لۆت. کاتێک خوای گەورە دەفەرموێت: تێکۆشان و ئارامگری مەرجی یەکەمی وەرگرتنی شارەزایی و هیدایەتە و گەورەیی ئەم ڕێگەیە لەوەدایە کە ڕەنجی لەگەڵدایە، وە پێغەمبەرەکەیﷺ دەفەرموێت: مَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا، سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ بِهِ طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ. کەواتە هەموو بێوەڵامی و ئاستەنگێک تەنیا قوتابخانەیەکن لۆ پۆڵایینکردنی وورە و هێزم و یەقینەن بەردەوامم .. ‌

‌ هەندێک دۆست هەن، تەنها هاتنێکیان بەسە لۆ ئەوەی ماندوێتی تەواوی رۆژەکە لە ناختدا بڕەوێننەوە. کە دێنە لات، هێندە دڵنەرم و ئارام و گەشبین و شیرن کەلامن، بە بوونیان تەواوی ئازار و ناخۆشیەکانی ژیانت لەبیر دەکرێت، تەنانەت لە خۆشیی تێکەڵبوونی قسەکانیان و پێکەنینە شیرینەکانیان، ژەمە چێشتی ڕۆژەکەت لەبیر دەچێتەوە. مەجلیسی ئەو هاوڕێ و دۆستانە بەهەشتی بچووکی سەر زەوییە. تێیدا ڕوح ئارام دەبێتەوە و خەمەکان دەبنە تۆز و بە هەوادا دەچن. بەڕاستی هەبوونی ئەم جۆرە دۆستانە لە ژیاندا، نیعمەتێکی گەورەی خوای میهرەبانە و شایەنی ئەوەن هەمیشە سوپاسگوزاری بوونیان بین.. ڕەحمەتی خوا لەو دۆستانەی مایەی ئارامی دەروونن ..🌷

مرۆڤ هەموو کات ئامۆژگاری پێویست نیە، هەندێ کات دڵدانەوە و باوەشێکی ئارامی پێویستە، مرۆڤیش لاواز دەبیت، نەک لەبەر لاوازيی ئیما
مرۆڤ هەموو کات ئامۆژگاری پێویست نیە، هەندێ کات دڵدانەوە و باوەشێکی ئارامی پێویستە، مرۆڤیش لاواز دەبیت، نەک لەبەر لاوازيی ئیمانمان، بەڵکوو بەهۆی ڕەقی و تووندی دونیاوە ... لە ڕۆژی تائیفدا، پێغەمبەری خودا ﷺ ئیمانی لاواز نەبـوو، بەڵکوو دونیا بەرانبەری تووند بوو ... خودا ئەندازەی ئازار و دڵشکانەکەی دەزانی، سەرکۆنەی نەکرد لەبەر ئەوەی غەمبارە ..!! پێی نەفەرموو: ئەی کوا ئیمانەکەت ..؟! بەڵکوو فریشتەیەکی بۆ نارد، سەریبخات و داڵدەی بدات..! خودا دەیزانی لە کۆتاییدا پێغەمبەریش مرۆڤه، مرۆڤەکانیش بە ساتانێکدا تێدەپەڕن، پێویستیان بە دڵێکی بەسۆز هەیە، نەک بیریارێک و زمانی وتاربێژێک ..! ‌

‌ کاتێک شتەکان سەخت دەبن و ئاستەنگەکان دەردەکەون، خودا لەنێوان مرۆڤ و ئامانجەکانیدا گۆڕانکاری دەهێنێ، دەبینیت باوەڕداران لە فەرمان و چارەنووسی خودا دڵنیان. لە خودای خۆیان ڕازین، خۆیان سپاردۆتە ویستی خودا، لەو کاتانەدا باوەڕ بە قەدەر، نیگەرانی و دڵتەنگی لادەبات و ئارامی دەهێنێت ... هەموو شتێک ڕوویەکی ڕاستی هەیە، هیچ بەندەیەک ناگاتە ڕووی ڕاستی باوەڕەکەی، هەتا بە یەقین نەزانێ ئەوەی کە تووشی بووە، ئەبوو هەر تووشی ببێ، ئەوەی کە لێ لادراوە تووشی نەبووە، ئەوا لەسەری نەنووسراوە و نابێ تووشی ببێت. دەشبێت قەدەری خودا بەدڵی ئێمە نەبێت، بەڵام یەقینەن لەبەرژەوەندی ئێمە دایە.. وعسی ان تكرهوا وهو خیر لكم وعسی ٲن تحیبوا شیئا وهو شر لكم والله یعلم وٲنتم تعلمون ..

زۆر خەتەرە لە سەرەتای فێربوونی عیلم بە نیەتی خەڵک و ناوبانگ بیت نەک لۆخۆت، نمونەی ئەو کەسانە وەک نمونەی مۆمێک وایە خۆی دەسوتێ بەڵام دەوروبەرەکەی ڕووناک دەکاتەوە، وە ئەوە هیلاکیەت و لەناوچونی خۆتەو ڕزگاری خەڵکە .. بۆیە سەرەتا عیلم بۆ خۆت فێربە ، وە عەمەلی پێبکە، پاشان سوود بگەیەنەو قیامەتی خۆتی پێ ڕووناک بکەوە .. ‌

بیسم الله .. ‌
بیسم الله .. ‌

‌ تەنها شتێک بەهێزترە لە ترس، هیوایە..💜 ‌

◈ چۆن پێغەمبەرمانﷺ خۆش بوێت .؟ خۆشەویستمانﷺ فەرموویەتی : ئەوەی سوننەتی من زیندوو بکاتەوە بەدڵنیاییەوە خۆشی دەوێم، ئەوەشی خۆشی بوێم لەگەڵ من دایە لە بەهەشت . ئیمامی بوخاری)ـیش ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی: باشترینی موسڵمانان کەسێکە کەوا سوننەتێک لەسوننەتەکانی پێغەمبەری خوداﷺ زیندوو بکاتەوە، کە مرێندراوە لەناو خەڵکیدا، ئارام بگرن ئەی ئەو کەسانەی لەسەر سوننەتن ڕەحمەتی خواتان لێبێت چونکە بەڕاستی  ئێوە کەمترینن لەناو خەڵکیدا .. ‌

Story