812
Подписчики
+1224 часа
+497 дней
+21730 дней
Архив постов
812
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم شەرت بێ ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵییە وەک نەی دەناڵێ
ھەوارێکی چ پڕھاوارە بێ تۆ
بیناییم کوێرە ھەڵنایێ بەڕووی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
ھەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی ژەھری مارە بێ تۆ
لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
ھەتا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
ھەموو ڕۆژێ لەتاو ھیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی
دوو جۆگە بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ
#نالی
@gzingi_hataw
