تاڵ و شیرین
کاناڵێک بۆ بڵاو کردنەوەی شێعر و بەرهەمەکانی ، شاعێر و نووسەری شاری شنۆ ماموستا شکۆدار ،، عومەر محەممەی،، @shkodar2724
Больше219
Подписчики
Нет данных24 часа
-17 дней
+330 дней
- Подписчики
- Просмотры постов
- ER - коэффициент вовлеченности
Загрузка данных...
Прирост подписчиков
Загрузка данных...
سازی ناساز
بولبولی باڵشکاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له کوڵم
کوردی به‌ندیی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتووه ده‌روونی پڕسۆزم
موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌ڵدام
چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی ناپه‌یدام
که‌وی بێده‌نگی نه‌و به‌هارانم
گوڵی بێڕه‌نگی چاو له بارانم
کونجی جێژوانی چۆل و خامۆشم
سێبه‌ری نازه‌نینی ڕه‌شپۆشم
ده‌ستی به‌ربووی کچی گه‌ڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سه‌وداییم
کێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاکه‌داری کڕووزی بێ ئاوم
ده‌فته‌ری شیعری شاعیری رووتم
شه‌می سه‌ر گۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنه‌شمشاڵم
خه‌ونی ئاڵۆز و خاتیره‌ی تاڵم
ژیله‌مۆی ئاگری به‌یانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم
باڵه سووتاوه‌کانی په‌روانه‌م
شووشه باده‌ی به‌تاڵی مه‌یخانه‌م
چڵه ریحانی دووره دێراوم
سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێرراوم
تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم!
ساڵی ۱۹۷٥
دیوانی هێمن،ل/۲۹٨
مامۆستا هێمن موکریانی
❤ 4😢 2👍 1
یا خودا مەیلی مەی و یار کەم نەبێ
شەوی شاعیر بێ شیعر و شەم نەبێ
با ئێوارەی بەهار و باران بێت بەڵام
بەڵا و حەسرەت و دەرد و ماتەم نەبێ
دڵ لەو شارە وێرانە ناکرێتەوە
خوڕەی ئاوی کانی و هاژەی چەم نەبێ
ع. م ،، شکۆدار،،
❤ 6
تەعبیری وێستانی زەمەن
زەمان ماوەیەکە وێستاوە ڕێک لەسەر تایمی یەک، یەک دوو خاڵ یەک سێ، مێژوویەکی کورت لە بێدەنگیی ئەو دەنگەی بەناحەق کپکرا. ئێمە وافێرکراوین خوو بە بێدەنگی بگرین. لەناو بێدەنگیدا بمرین. وەک ئەو فرمێسکانەی بێ قیژە و هاوار، لە دار دران. ئەو ڕۆندکانە، بێ تاوانترین تاوانباری ئەو خاکە بوون. لە پیرۆزترین فوارەی هەست هەڵقوڵان لە وشە هەڵبەستران و زۆر زوو لە چاوی شیعر هەڵوەرین.
کەچی لە تەعبیری کاتژمێر شڕۆڤەی دەمژمێر هەیە، لەو تەعبیرەدا ژمارەکانی یەک یەک دوو خاڵ یەک سێ، پێمان دەڵێ، ئیلاهیهەLehahiah فریشتە پارێزەرتانە، پێمان دەڵێ، خۆڕاگر بن، باوەڕەتان بەخۆتان هەبێ، دان بەخۆتان دابگرن، دەروونێک هەیە لە گەڵتان لە پەیوەندیا دەبێ گوێتان لێ دەگرێ و قسەتان بۆ دەکا ئەو فریشتەیە خواستێکی نییەتپاکانەی هەیە.
ع.م ،، شکۆدار،،
❤ 2👏 1
سڵاو هاوڕێیان، بەیانیتان باش دەمتان بە بزە و دڵتان پڕ لە خۆشی بێت.
❤ 5🙏 2👍 1
ئەو ڕازی ڕەنگەکانە
بۆ زەوی کڕنۆش دەبا
کۆڵکەزێڕینە
نە ئاسمانێک دەبوو
نە باران
ئەگەر خۆشەویستی
خاک نەبوایە
،، ع. م ،، شکۆدار،،
❤ 3👍 2
هەوا زۆر لووتبەرزە
بەوگەواڵە هەورانەوە
نە شیعر دەبارێ و
نە وشە گوڵ دەکا
ع. م ،، شکۆدار،،
❤ 5👏 3
هەوا زۆر لووتبەرزە
بەوگەواڵە هورانەوە
نە شیعر دەبارێ و
نە وشە گوڵ دەکا
ع. م ،، شکۆدار،،