1 022
Подписчики
-224 часа
-117 дней
-4130 день
Архив постов
1 022
ئاشنا ناناسم، ناکەم لە هیچ غەریبێ شەرم
سام ئەکا لێم بەچکە لاساری کوڕی بەدیهێنەرم
ڕێبەرم ترسی ناو جەوهەری قەڵەمی نووسەرمە
مڵۆزەمیش تۆخم ناکا ببێ بە سەگی ڕێبەرم
قەینا بێژم دارەکانیش ئەگرن پووکی ئێسقان؟
ئەمە لە کەیۆ بووم بە ڕەفێقی بووکی زستان؟ها؟
کام باج بوو کە نەودا بە گەوداڵ
خۆرەتاو مەعشووقی عەوداڵه عەوداڵ
هاودەردی چە بێ بەقایێکی؟
داخوم ئەم جارە لەگەوداڵی کێ چەقابێتی!
ئاژەڵەکان شەرمینن یا گرینگی بە بوونم نادەن؟
بەر غەزەبی چاوی پڕ لە کا نەکەوتوون
چیرۆکی فێل بازی قشقەڕەی ئەم دیارە بەناوبانگە
لە گوێی گا نەخەوتوون
گەنم بەندی بوونمە،گیان فیدای ئەم گەنمە جاڕمە
من فێری گەمەتانم، گەمەجاڕ نە!
Уже доступно! Исследование Telegram 2025 — ключевые инсайты года 
