4 121
Подписчики
+524 часа
+127 дней
+3430 день
Архив постов
🌸 ئەڵقەی پێنجەم لە زنجیرەی: «وَقَرِّي عَيْنًا - چاوڕۆشن و ئاسوودەبە»
🏷 ٥ | {وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ} ژیان و گوزەرانیان لەگەڵدا بکەن بە چاکیی
📩 ئایەتی {وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ} : وانەیەکی گەورەی ڕەوشت و ژیانی هاوژینییە. 🍃 پێمان دەڵێت کە هاوسەرگیری تەنها ڕێککەوتنێک و مامەڵەکردنێکی ئاسایی نییە، بەڵکو گوزەرانێکی پڕ لە ڕێز و هاوڕێیەتیی بەردەوام و درێژخایەنە.🎬 بفەرموون لە یوتیوب بینەری بن: https://youtu.be/NZpU9yB_Isc?si=6cDzurzvOYkFHBg5
🌸 ساڵحبوونی ئافرەتێک واتە :
ساڵحبوونی هاوسەرێک، منداڵێک،خێزانێک،ئوممەتێک…
#وەسفەکانی_پێغەمبەر_ﷺ_وەک_ئەوەی_بیبینیت 1️⃣1️⃣
خۆشەویستمان ﷺ دەفەرموێت: لە ڕۆژی هەینی و شەوی هەینیدا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن، چونکە سەڵاواتەکانتانم پێ دەگات.🕌🌿
🔖لە بیرت نەچێت: ئێستا دەرگای دوعا واڵایە، مەهێڵە ئەم کاتە زێڕینە بەبێ پاڕانەوە تێپەڕێت.(اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ)
🌸 ئەڵقەی چوارەم لە زنجیرەی: «وَقَرِّي عَيْنًا - چاوڕۆشن و ئاسوودەبە»
🏷 ٤ | بەختەوەریی هەمیشەیی
📩 کاتێک خەم و ناخۆشییەکان دەورت دەگرن، بیرت نەچێت کە هیچ بەختەوەرییەک بەبێ زیكر و یادکردنەوەی پەروەردگار بەدەست نایەت. 🍃 هیچ کاتێک بۆ ئارامی لە دەرەوەی ڕێگەی خودادا مەگەڕێ؛ بەندایەتیی ڕاستەقینە کلیل و ڕێگەی بەختەوەریی ئەبەدییە.🎬 بفەرموون لە یوتیوب بینەری بن: https://youtu.be/52tnbKQTEJU?si=V-tZ1A-KlppVcMvg
🌸 بۆ بوونە کەسێکی بەسوود و گەیەنەری دینی خودا، مەرج نیە تەنها مامۆستای ئاینی بیت ..
- بەڵکوو لە هەر بوار و ئاستێکدایت
بیکە هۆکار بۆ نزیک بوونەوە لە خودا و بانگەوازکردن ..
{{بۆ ئەمەش باشترین کار بیکەیت، کۆکردنەوەی زانستی شەرعی و زانستی دونیایە پێکەوە}}
#ئافرەتی_پێشەنگ
🌸 نیقاب ڕێگری لە هاوسەرگیری ناکات !
- زۆر جار ئەم بابەتە بۆتە بەربەست بۆ ئەوەی بەشێک لە خوشکانمان لە پۆشینی نیقاب دووربکەونەوە، یان دەوروبەر بەو مەبەستە بوونەتە ڕێگریان و پێیان وابووە ئەگەر نیقاب بکەن، ئەوا کەس نایانبینێت و ناتوانن پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن !
💌 پێویستە ئەم تێگەیشتنە بۆخۆمان و دەوروبەرمان ڕاست بکەینەوە و کەمێک قووڵتر بیر بکەینەوە و ئەم پرسیارە لە خۆمان بکەین:- ئایا هاوسەرگیری ڕزقێک نییە کە تەنها لەلایەن خودای گەورەوە بەدەست دێت؟ - لە لایەکی ترەوە، ئایا پۆشینی نیقاب تەنها گوێڕایەڵیکردن و جێبەجێکردنی فەرمانێکی خودا نییە؟ 🌸 ئەی کەواتە چۆن ژیریی ئەوە قبووڵ دەکات کە گوێڕایەڵیکردن و نزیکبوونەوە لە خودا، ببێتە ڕێگر لەبەردەم بەدەستهێنانی ئەو رزقەی کە هەر خوای گەورە خۆی بۆی داناوین؟! 🤲🏻💞
🌸 ئەڵقەی سێیەم لە زنجیرەی: «وَقَرِّي عَيْنًا - چاوڕۆشن و ئاسوودەبە»
🏷 ٣ | چاکە و بەبەزەیی، لێخۆشبوون و بەهەشت :
📩 چیرۆکێک لە بەزەیی بێسنووری ئیلاهی: ئافرەتێک کە لە چاوی خەڵکدا یەکێک بوو لە خراپترینەکان، بە کارێکی زۆر سادە کە ئاودانی سەگێکی تینوو بوو لە چۆڵەوانییدا خودای گەورە لە تەواوی گوناهەکانی خۆشبوو و خستییە بەهەشتەوە! - کەواتە هیچ چاکەیەک بە بچووک مەبینە؛ ئەوە نییەت پاکی ناو دڵتە کە کارە سادەکانت دەکاتە هۆی لێخۆشبوون و چوونە بەهەشتت.🎬 بفەرموون لە یوتیوب بینەری بن: https://youtu.be/0ip38wV_Slo?si=6ltSibQREn3Xn7MW
+9
دەروازەیەک بەرەو بەهەشت 💍🤍
#ئافرەتی_پێشەنگ
#Afrati_peshang
لەگەڵمان بن لە پلاتفۆرمەکانی :🌐تلگرام 🌐 ئینستاگرام 🌐 یوتیوب
🌸 ئەڵقەی دووەم لە زنجیرەی: «وَقَرِّي عَيْنًا - چاوڕۆشن و ئاسوودەبە»
🏷 ٢ | هەڵبژاردنێک لە ئاسمانەوە :
📩 ڕوانینێک لە هۆکاری هەڵبژاردنی مەریەم خاتوون (سەلامی خودای لێبێت): ئایا هیچ کاتێک لە خۆت پرسیوە بۆچی خودای گەورە بەم شێوازە مەریەم خاتوونی هەڵبژارد بەسەر تەواوی ئافرەتانی جیهاندا؟ 🪞لەبەرامبەر ئارەزووە کاتییەکانی دونیادا، بە یادکردنەوەی پاداشتی هەمیشەییی ئاخیرەت خۆت ڕابهێنە؛ چونکە تەنها ئەوە خاوەن بەهای ڕاستەقینەیە.🎬 بفەرموون لە یوتیوب بینەری بن: https://youtu.be/4lWQIuNe610?si=kv2hf7Nv6Z5EzNIC
🗓 بفەرموون خشتەی وانەکانی هەفتەی هەشتەمی :
" المنهاج من ميراث النبوة "
