ریـــسالـــە 🖤
Открыть в Telegram
814
Подписчики
Нет данных24 часа
-27 дней
-530 дней
Архив постов
نەخۆش ئەكەویت
چونكە خودا ئەیەوێ لێـــت خۆشبـــێ
بەڵات تووش ئەبـــێ
چونكە خودا ئەیەوێ میهرەبانیت بەسەر ببارێـــنێ
خەفەت تووش ئەبـــێ
چونكـــە خودا ئەیەوێ نرخی دڵخۆشی بزانـــی
هـــەرگیـــز میهرەبانی خودا لێت نابڕێـــت 🖤🤲🏻
لە مەغریبی ڕۆژی پێنج شەممەوە
هەتا مەغریبی ڕۆژی هەینی
هەر چرکەیەکـی گەنجینەیەکە لە چاکە و حەسەنات زۆر سەڵاوات بدە لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ...
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤲🏼🥺🖤
ئیلاهی
هەندێڪ جار وا هەست ئەڪەم خراپ ونبووم
تێڪ شڪاوم و ناتوانم جارێڪی
تر ڕێی پڕ دڕڪی ژیان ببڕم
پڕ بە دونیا هاوار ئەڪەم بەسە
دانی پێدائەنێم دۆڕام!!
دواتر بونی تۆ لەم حاڵەدا ڕام ئەچڵڪێنێ و دووبارە بەقەد ئاسمان و زەوی ئومێد و گەشبینی لە دڵمدا دەخوڵقێنی!
بونت چ نیعمەتێکە !
ئاخر خالقێڪ پێم بفەرموێ نائومێد مەبن مەدۆڕین ئیتر بێ ئەمەڪیە بۆ ساتێڪ رەشبین بین…
🖤
وە دواتر قەرەبووی خودا دێت ، لە سەختتـــرین بەشی چیرۆكەكەتدا
لـــەو بەشەی وزەی ڕووبەروبونەوەت نامێنێت ،
لەو كاتەی وا دەزانیـــت كۆتاییە ، چونكە خودا دەیبینێت و دەیبیستێت و زانایە
بەوەی كە چی كاتێك ڕەحمەتەكانی بۆ تۆ گونجاوە
ئـــەو لەوە میهرەبانترە بەندەی خۆی بە ئازارەوە جێ بهێڵێت
لەوە گەورە ترە بەزەیی بە لاوازیتدا نەیەتـــەوە 🖤
ئـەگـەر یـوسف لە یـەڪەم تاقیڪردنەوە
خـودا ڕزگـارۍ بـوایـە
نەدەبــووە عـەزیزۍ مصر...!
بـۆیـە هەر ڪات بینیت خـراپتــر لـە جـاران هـاتـۆتـە ڕێگات بـزانـە باشتر لەجاران چـاوەڕێتـە🖤
خۆشەویستترین دروستکراو لای خودا ئەوەیانە زۆر داوای لێ دەکات ، خودا ئەو کەسانەی خۆش دەوێن کە زۆر پێداگری دەکەن لە داواکردن ، هەرکاتێ بەندە لە پاڕانەوە و داواکردندا پێداگری بکات ، خۆشی دەوێ و نزیکی دەخاتەوە و پێی دەبەخشێ..🖤🤲🏻
ئەگەر خودا تۆی خستە چاوەڕوانیەوە ئەوا ئامادەبە بۆ وەرگرتنی زیاتر لەوەی داوات کردبوو
سوپاس و ستایش بۆتۆ ئیلاهی
{ إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ }🖤
..ھەست بە ڕەحمی خودا دەکەیت
لەنێو دوبارە دڵخۆشبونەوەی کەسێک کە ماوەیەکی زۆرە لە بەڵایەکدایە،
لەنێو چاکبونەوەی نەخۆشێک کە بەدەست ئازارەوە ڕۆژی دەکردەوە
بەتەواوی ھەست بە میھرەبانی و خۆشەویستی دەکەیت
کاتێک دێڕی نزا گەرمەکانت لێ وەردەگرێت و قبوڵی دەکات ..
ئێمە ھەمیشە ھەست بە وجودی تۆ دەکەین،
بەڵام لەڕێگەی ھەندێک ڕوداوی ژیانمانەوە بیرمان دەھێنیتەوە و دوبارە پێمان دەڵێیت:
لە من بێ ئومێد مەبن،
بەشی ھەمووتان ھەیە لە میھرەبانی و ڕەحمی من،
تەنھا ئارامگرتن و کاتی گونجاوی خۆی دەوێت..🖤!
وا مەزانـــە ئەم نووسینە بە سوتفە هاتبێت بـــۆت ...!🖤☺️
خودای گەورە ناخۆشییەكانت بە خۆشیەكی جوان قەرەبوو ئەكاتـــەوە ،
دەروونت ئاسوودە دەكات ، دڵت ڕوناك دەكاتـــەوە ،چاوەكانت دەخوێنێتەوە
دوعاكانت وەڵام دەداتەوە ، پێویستیەكانت جێ بەجێ دەكات ،
قورسترین و پڕ ئازارترین خەمی دڵت سارێژ ئەكات ،هەوڵەكانت ئەبینێت و
ماندوو بون و ئارامگرتنت دەزانێت ، میهرەبانی دڵت دەزانـــێ ،
خودا هەرگیز جێتناهێڵێ ، ژیانی تاریكت بۆ ڕوناك ئەكاتەوە ،
دڵت ئاسوودە بێت خودا جێت ناهێڵێ 🖤☺️
