ریـــسالـــە 🖤
Открыть в Telegram
812
Подписчики
Нет данных24 часа
-47 дней
-730 дней
Архив постов
◉ پێغەمبەری خوا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرمووێت:
هەر کات و ساتێك بەسەر نەوەی ئادەم تێبپەڕێ و زیکر و یادی خوای تێدا نەکرێت ، ئەوا ئیلا دەبێته پەشیمانی و داخ و خەفەت بۆی له ڕۆژی قیامەتدا..!🖤
مەگری..
تێدەپەڕێت ئەزیـزەکـەم…
هەڵسە لە سەجدەیەکا گشت ڕاز و نیازەکانت لەبەردەم خوایا هەڵڕێژە وئاسوودەبە.
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
ئەی ئەوکەسەی ئارام دەگریت.
خوای گەورە لەگەڵ تۆیە.
إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِینَ 🖤
لەبارەی دیداری شەونوێژ وتراوە:
ئەگەر نەگەیشتی بەوەی دەتەوێت،
ئارامیەکت پێ دەبەخشێت ..
ئەوەت لەبیر دەباتەوە که دەتویست..
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
بە میھرەبانی خۆی دەفەرموێت:
«يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِّمَّا أُخِذَ مِنكُمْ »
لەوە باشترتان بـۆ دێت کە لەدەستان داوە🖤
شەونوێژ...
بەڵگەیـە بۆ ڕاستگۆیی موسڵمان،
بەڵگەیە بۆ ئەوەی خودای خۆشـدەوێت،
هەر کەسێک زیاتر خودای خۆشبوێـت،
زیاتر خۆی لێ نزیک دەکاتەوە،
باشترین ڕێگایش بۆ نزیکبوونەوە لەخودا، نوێژکردنە🖤
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
مَنْ لَا يَرْحَمُ لَا يُرْحَمُ
هەركەسێك سۆز و بەزه يی و ڕەحم بەخەڵك نەكات،، سۆز و بەزه يی و ڕەحمى پێ ناكرێت له لايەن الله تعالى يەوه🖤
درەنگانی شەوەو و ڕۆژەکەت ماندوی کردوی...
دەستنوێژ ئەگریت و ئەچیتە سوجدە
دەست بە گریانێکی زۆر ئەکەیت و
دوایی ماوەیەک بێ ئەوەی
هیچ بڵێیت ئارام بویتەوە
چونکە ئەو خودایە
ئەو لە دڵت،لەناخت،لەبێدەنگیت،تێئەگات..!
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
ڕۆژێـک دێت بۆت دەردەکەوێت،
نوێژ لە خەوتن باشترە، بەڵام تۆ خەوتیت...
خوێندنی قورئان مایەی دڵنیاییە، بەڵام فەرامۆشت کرد...
زیکر ڕۆژەکەت پڕ دەکات لەبەرەکەت، بەڵام تەمەڵیت کرد...
داوای لێخۆشبوون ڕۆزیت فراوان دەکات، بەڵام نەتکرد...
شەونوێژ موعجیزە دەخوڵقێنێت، بەڵام وازت لێی هێـنا...
دەرگای تەوبە هەمیشە و هەموو کاتێک کراوەیە، دواتخست.
ئێستا کە هەموو ئەوانەت بۆ دەرکەوتووە،
فەرامۆشی مەکە و دەست پێ بکە...🖤
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
دوعای_رۆژی_هەینی
ئیلاھی
لێت دەپاڕێمەوە بە ناوە جاوانەکانت
بە سیفەتە بەرز و پیرۆزەکانت
ئەو ھیواو ئاواتەی پەنگی خواردوەدەوە لە دڵ و دەرونمان
بۆمان بکە بەڕاستی پێمان شاد بکەیت
ئەوەی نە خۆشی ھەیە
ئەوەی مناڵی نییە
ئەوەی قەرزارە
ئەوەی بێدارە
ئەوەی نەدارە
ئەوەی دڵدارە
ئەوەی چاوەڕوانی کەسێکە بۆ زەواج
ئەوەی کەسێکی لێ وونە
ئەوەی لە گۆڕە
ھەموو ئەوانەی خۆت ئەزانی
ئەیان ناسی ئاگەداری بە
نھێنیە شاراوەکانی ناو دڵـیان
ئیلاھی لە قاپی میھرەبانی تۆ وەستاون
ئەزانین تۆ میھرەبانیت و دەرگا لەسەر کەس داناخەیت
ئەی پەروەرێنەکەم چاوی ھەموو چاوڕوانەکان بە دیداری چاوەڕێکراویان شاد بکەرەوە
خواگیان
دەرگاکانمان لێ بکەرەوە
وەڵامی داوەکاریەکانمان بدەیتەوە
ھەر کەسەو بە ھیوا و ئاواتی خۆی بگەیەنیت
"🤲🏻🤲🏻امین یارەبی
