9 874
Подписчики
-624 часа
-367 дней
-11630 день
Архив постов
9 873
پارتی وەڵامێکی توندی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە
بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی قسەکانی دوێنێی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوە کە وتی "کورتانم بە پارتی سوڕاندووە".
دەقی وەڵامەکە...
بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار
لێدوان و ڕەفتارەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچوک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.
هەرکەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ خەڵکێک دابنێت، کە ئیشی لەگەڵ دەکەن و ڕێز قایل بێت، ئەوا ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناکات و کورتان لەخۆی ناکا !!...
کەسێک کە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچوک و دەروون شێواوی دەبینین، کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە.
هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
2026/7/5
9 873
داواکارین رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر د.عەبدولەتیف سەلەفی بگیرێتەبەر
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بۆ داواکاری گشتی سلێمانی
لە نوسراوێكدا بۆ فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی، د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەڵێت
"دوا بەدوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو بەسەندکردنی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبەر هەبوونی ڕەگەزی سزایی لە وەزیفەی گشتیدا، داواکارین لە بەڕێزتان ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ناوبراو ئەنجام بدرێت".
9 873
+1
بە وێنە:
فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دەرچوو
بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، بە نوسراوی ژمارە (١٩٢٦٠) ئهمڕۆ یهكشهممه عەمید هێمن کەمال نوری، وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربو.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی کرد. وەزیری ناوخۆ لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر بایەخی ئەو پۆستە و گرنگیی خزمەتکردنی هاوڵاتیان، هەروەها جەختی لەسەر پاراستنی سەر و ماڵ و ئاسایشی شارەکە بە شێوازێکی پیشەیی و بێلایەنانە کردەوە.
لە کۆتاییدا، وەزیر پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و وەزارەتی ناوخۆی بۆ عەمید هێمن کەمال دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
9 873
ئەفسەرێکی دژە تیرۆری عێراق گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ ئەفسەرێکی دژە تیرۆری عێراق لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەی سەر گوندی چیاچەرمک و دەرماناو و قەرەسالم لەسنوری پردێ، گیانی لەدەستدا.
جێی ئاماژەیە لەبەیانی ئەمڕۆوە چەندینجار بۆردوومانی مۆڵگەکانی دا١ع_ش لەو سنورە کراوە و چەندین چەکداریان لێ کوژراوە.
9 873
خورشید هەرکی و حەیدەری برای دەستگیرکران
پۆلیسی هەولێر
پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، خورشید هەرکى و حەیدەر هەرکى لەسەر فەرمانى دادگا دەستگیرکراون، هۆکارەکەشی ئەوەیە دەستدرێژییان کردۆتە سە موڵکى هاوڵاتیان و موڵکی گشتی، هەروەها بوونەتە هۆى شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاوڵاتیەک، جگە لەوەش ڕێگرییان لە پرۆژەى حکومى کردووە.
9 873
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری کەمکردنەوەی ١٢٠ ملیار دینارەکەی نەداوە
کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق
پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر لەئێستاوە حسابی پرکردنەوەی ئەو کورتهێنانەو مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکات، نەک بەبیانوی ئەوە ماوەیەک دابەشکردنی مووچە دوابخات.
9 873
دۆستایەتی و هاوبەشی مێژووییمان لەگەڵ ئەمەریکا بەرز دەنرخێنین
پارتی بۆ ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمەریکا
9 873
"پارتی تووشی هستریای سیاسی بووە"
مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق
پارتی توشی هستریای سیاسی بووە، بەتەواوی کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە، لەبری بڕیاری لۆژیکی و عەقڵانی، کەوتۆتە دۆخێکی شڵەژاوو کاردانەوەی توندو دۆخێک خۆیشی نازانێت چی دەکات!
حیزبێک پاشگری دیموکراتی پێوە بێت، دەبێت تێبگات، ٣٩ بە ٣٩ نیوە بەنیوە دەکات، دەبێت تێبگات لەبری قسەی ناشرین و تەخوین و شڵەژان بیرێک لە خۆی و هەرێمەکەش بکاتەوە، چونکە ئەگەر لەڕابردوو نازی هەڵگیرابێت لەبەر هەندێ بارودۆخی ئەوکات، ئیتر لەوەیە ئەم زەمەنە گوزەشتبێت..
زۆر ئاساییە چەند پۆستێک لەدەست بدەیت بەڵام هەرێمەکەو حکومەتەکەش بەهێزتر بێت، لەوەی عینادی بۆ پۆستێک خۆیشی و هەرێمەکەش بخاتە مەترسیەوە.
ئاییندە ڕون دەبێتەوە کامیان هەڵدەبژێرێت.
9 873
هیچ پاشەکشەیەک لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا ناکرێت و تاوەکو کۆتایی بەدوایدا دەڕۆین
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق
9 873
+4
بە وێنە:
میدیای ئێران ئەم وێنانەی بڵاوکردۆتەوە کە هاوڵاتیان لە مەراسیمی ماڵئاوایی عەلی خامنەیین
9 873
رێگە بە هاوردەی بەنزین دەدەرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکەی
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان
بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین و كۆنترۆڵكردنی نرخەكەی، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە نووسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دراوە و پێویستە لە بازگەکان هەموو کاتێک بە بەردەوامی ئاسانکاریی بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین بە پێی کوالێتی سامانە سروشتییەكان بۆ ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن و خواستی بازاڕ وەک پێوست دابین بکرێت.
9 873
هەر کەس و لایەن و میدیا و پەیجێک باسی ئەوەی کردبێت گوایە شاندی هەرێم داوای نەناردنی مووچەی کردبێت ڕاست ناکات و درۆیە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم
9 873
بافڵ تاڵەبانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد، چیان وت؟؟
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئهمریکا لە عیراق کرد.
بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە جۆشوا هاریس و گەلی ئەمریکا کرد.
هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عیراق و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرانەبەر باس و بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی هەوڵە هاوبەش و دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
9 873
چەکدارێکی دا....عش کوژرا
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ کەی پڵەس
سەرچاوەیەکی تایبەت بە کەی پڵەسی راگەیاند، لە سنووری کەرکوک لە ناوچەی قەرە سالم، چەکدارێکی دا...عش لە بۆسەیەکی دژەتیرۆری عێراقدا کوژرا و تەرمەکەی رادەستی پۆلیسی پردێ کرایەوە.
9 873
هات... هات
زەیدی و سودانی لە تەنیشت یەکەوە
لە مەراسیمێکی ئاینیدا عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو لە تەنیشت یەکەوە دانیشتون
#کەرکوک_پڵەس #هەواڵ #کوردستان #عێراق #کەرکوک
9 873
پەرلەمانتارە دەستبەسەرکراوەکان تووشی شۆک بوون و لەسەرەتای لێکۆڵێنەوەکان، دانیان بە تۆمەتەکاندا ناوە
رۆژنامەی عەرەبی جەدید
9 873
+4
بە وێنە:
عێراق و تورکیا رێکەوتن
عێراق و تورکیا لەسەر بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتن.
شاندێکی باڵای حکومەتی فیدراڵ بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە تاوتوێکردنی دۆخی هێڵی بۆری نەوتی عێراق–تورکیا و داڕشتنی میکانیزم بۆ بەردەوامی هەناردەی نەوت.
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر واژووکردنی پڕۆتۆکۆڵێکی جێبەجێکاری بۆ بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵ.
بڕیار درا لە ماوەی ئەو ساڵەدا، هەردوولا کار بکەن بۆ ئامادەکردن و واژووکردنی گرێبەستێکی نوێ و درێژخایەن کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دابین بکات.
9 873
بەپەلە...
لە ئەنقەرە قوباد تاڵەبانی و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە.
Уже доступно! Исследование Telegram 2025 — ключевые инсайты года 
