ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку 👈

زانکۆلاین :: ZankoLine

زانکۆلاین :: ZankoLine

Открыть в Telegram

چەناڵێك تایبەت بۆ دەرچوانی پۆلی 12 ڕێگایەك بەرەو زانکۆ ئاشنابوونی سەرجەم بەشەکان کەمترین کۆنمرەی سەرجەم بەشەکان

Больше
3 247
Подписчики
-224 часа
+1357 дней
+34730 дней
Архив постов
📌دەتوانن لە ئەپەکەم سەیر بکەن بزانن دەرەجەتان لە کوێ وەرگیراوە تا بزانن دەتوانن دابەزین بۆ کوێ بکەن وە زانیاری لەسەر بەشەکان
📌دەتوانن لە ئەپەکەم سەیر بکەن بزانن دەرەجەتان لە کوێ وەرگیراوە تا بزانن دەتوانن دابەزین بۆ کوێ بکەن وە زانیاری لەسەر بەشەکانئ تیدایە https://app.zankolin.com

https://app.zankolin.com 📌کۆنمرەی تەواوی کوردستان ئیستا لە ئەپەکەم بەردەستە بە پارێزگا و گشتیەوە

وەڵامی هەندێک پرسیار ١. نەخێر کۆدی ئاسایشی ناوێ ٢. تکایە زانیاریەکانتان بە ملونی چاپکراو بێنن ٣. هەموو ئەو زانیارییانەی کە پێویستە لەگەل خۆتان بێنن. ٤. شهادەکەت لە قوتابخانەی خۆت ٥. فحسی چاو لە بنکەی تەندروستی ٦: شەش وێنەی محامەلات بۆ باجی زانکۆ و داخلی 🎓 ​ سەرەتا پیرۆزبایی لەخوێندکارانی وەرگیراوی قۆناغی یەکەم لەزانکۆی کۆیە دەکەین ​سەبارەت بەوەرگرتنی بەشەناوخۆیی ئاگاداری خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە :- بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنی بەشەناوخۆییەکان، پێویستە کۆپی کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری لەسەر یەک لاپەڕە کۆپی بکەن و لەگەڵ خۆتان بهێنن: و لەگەڵ هێنانی دوو وێنە هەر خوێندکارێک کارتی زانیاریی شاری کۆیە بێت، پێویستە پشتگیریی نیشتەجێبوون بهێنێت . ​✨ لە کۆتایدا، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران دەخوازین.

ئەوانەی ئێمە لێبوونەوەش ‌😂

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ١١/١٠/٢٠٢٦ تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٦ خۆتۆماركردن بۆ خوێندكاران دەكرێت. خوێندكاری بەیانی لە كاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تا ١ی پاش نیوەڕۆ سەردان بكەن خوێندكاری ئێواران لە كاتژمێری ٣ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٧ی ئێوارە سەردان بكەن. پێویستە خوێندكارەكە ئامادەبێت.

https://app.zankolin.com 📌کۆنمرەی تەواوی کوردستان ئیستا لە ئەپەکەم بەردەستە بە پارێزگا و گشتیەوە

📌تکایە دابەزین لە تۆماری زانکۆکانەوە دەکریت
📌تکایە دابەزین لە تۆماری زانکۆکانەوە دەکریت

https://t.me/darwazayzanko1/2385/3305 ئەمەش پێداویستی زانکۆی چەرموو

photo content

ئاگادارییەک لە پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی-یەوە پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی ؛ (پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی تەکنەلۆجی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی)، ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پیشەیی دەکات کە ناویان لە سیستەمی زانکۆلاین نەهاتۆتەوە سەردانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی نەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ. لەبەرئەوەی سەرجەم کورسییەکانی خوێندن لە بەشەکانی هەرسێ پەیمانگاکە، بەپێی سیستەمی زانکۆلاین پڕکراونەتەوە. هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان

⚠️📌بەرێزان ئەوەی بەتەمایی دابەزینە لەرێگایی تۆماری بەشەکانەوە ئەکریت کە خۆت تۆمار کرد ئاگاداریان بکەوە بۆ ئەوەی داواکاری دابەزینت بۆ بکەن

زۆربەی فۆرمە راستەوخۆکان دانراوەن

پێداویستی مەمەلەی زانکۆکان 👇👇👇 https://t.me/darwazayzanko1/2385 فۆرمی راستەوخۆی زانکۆکان 👇👇👇👇👇 https://t.me/darwazayzanko1/3058 تایبەت بە خوێندکاری ناوچەدابراوەکان 👇👇👇👇 https://t.me/darwazayzanko1/2181 هەواڵی نوێی زانکۆ و پەیمانگەکان 👇👇👇👇 https://t.me/darwazayzanko1/763

ئــــاگـــاداری لە ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانەوە ... بۆ سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بە سیستەمی پارالێڵ و ئێواران ، بە پێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دوای داشکاندنی ڕێژەی 45% لە کرێی خوێندن، خشتەی خوارەوە بڕی کرێی خوێندن لە بەشە جیاوازەکانی پەیمانگاکەمان بۆ هەردوو سیستەمی (پارالێڵ و ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی نوێ دەخاتە ڕوو: خشتەی کرێی خوێندن لە بەشە زانستییەکان بەشی کارگێڕی کار: پارالێڵ: 550,000 دینار ئێواران: 550,000 دینار بەشی ژمێریاری: پارالێڵ: 550,000 دینار ئێواران: 550,000 دینار بەشی زانستی کۆمپیوتەر: پارالێڵ: 825,000 دینار ئێواران: 825,000 دینار بەشی ڕووپێوی: پارالێڵ: 825,000 دینار بەشی تەکنۆلۆجیای ئۆتۆمبیل: پارالێڵ: 825,000 دینار ئێواران: 825,000 دینار بەشی پەرستاری: پارالێڵ: 1,100,000 دینار ئێواران: 962,500 دینار بەشی شیکاری نەخۆشی: پارالێڵ: 1,100,000 دینار ئێواران: 962,500 دینار تێبینی // بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارەی وردەکاری شێواز و کاتی پارەدان، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن: 07740874338 07725217695 لەگەڵ ڕێزدا، ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان. Darbandikhan Technical Institute SPU

ئاگاداری زانکۆی کۆیە دەستپێکردنی قۆناغی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندکارانی نوێ ڕادەگەیەنێت زانکۆی کۆیە سەرجەم خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێستاوە سیستەمی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی کارایە و دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن. پێویستە خوێندکارانی ئازیز پێش سەردانیکردنیان بۆ کەمپەسی زانکۆ، سەرجەم بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتە داواکراوەکان بە شێوەی دیجیتاڵی لە سیستەمەکەدا باربکەن (ئەپڵۆد بکەن). ئەم هەنگاوە لە پێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین، خێراکردنی پرۆسەی تۆمارکردن و ڕێزگرتنە لە کاتی خوێندکاران تا لە کاتی ئامادەبوونیاندا لە زانکۆ مامەڵەکانیان لە کورتترین ماوەدا ڕایی بکرێت. داوا لە خوێندکاران دەکەین زانیارییەکان بە وردی پڕبکەنەوە و بەڵگەنامەکان بە ڕوونی باربکەن تا دوور بن لە هەر کێشەیەکی تەکنیکی. لینکی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی: https://mms.koyauniversity.org/student/login لینکی ڤیدیۆی فێرکاری (ئامادەکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆری): https://youtu.be/4xqrAedC1io?si=mtC62-Q5yuz16CpT گرووپی پاڵپشتی خوێندکاران: https://t.me/KoU2027Students ——- تنويه هام جامعة كوية تعلن إطلاق مرحلة التسجيل الإلكتروني للطلبة المقبولين الجدد تعلن جامعة كوية لكافة الطلبة المقبولين الجدد للعام الدراسي (٢٠٢٦-٢٠٢٧) عن بدء مرحلة التسجيل عبر النظام الإلكتروني الذاتي (Online Registration). يُرجى من الطلبة الكرام، وقبل مراجعة الحرم الجامعي، رفع كافة الوثائق والمستمسكات المطلوبة إلكترونياً عبر المنظومة. وتأتي هذه الإجراءات لتبسيط المعاملات وتفادي الروتين الإداري وتوفير الوقت، لضمان استكمال إجراءات القبول بانسيابية تامة فور حضورهم للجامعة. كما نهيب بالطلبة الأعزاء تحري الدقة في ملء البيانات ورفع الوثائق بجودة واضحة لضمان عدم حدوث أي معوقات تقنية. رابط التسجيل الإلكتروني: https://mms.koyauniversity.org/student/login رابط الفيديو التوضيحي (إعداد مديرية ضمان الجودة): https://youtu.be/4xqrAedC1io?si=mtC62-Q5yuz16CpT | | | #زانکۆی_کۆیە #خۆتۆمارکردن #خوێندکارانی_نوێ #بەدیجیتاڵکردن #تۆماری_گشتی #ساڵی_نوێی_خوێندن #کۆیە #KoyaUniversity #OnlineRegistration #Freshmen #DigitalCampus #HigherEducation #koya

پێداویستی مەمەلەی زانکۆکان 👇👇👇 https://t.me/darwazayzanko1/2385 فۆرمی راستەوخۆی زانکۆکان 👇👇👇👇👇 https://t.me/darwazayzanko1/3058 تایبەت بە خوێندکاری ناوچەدابراوەکان 👇👇👇👇 https://t.me/darwazayzanko1/2181 هەواڵی نوێی زانکۆ و پەیمانگەکان 👇👇👇👇 https://t.me/darwazayzanko1/763

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى - تایبەت) بڵاودەکاتەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى - تایبەت) کە لەلایەن وەزارەتەوە سەرپەرشتى دەکرێن بڵاودەکاتەوە، کە بریتین لەمانەى خوارەوە: زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان: زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر زانکۆى سلێمانی زانکۆى دهۆک زانکۆى کۆیە زانکۆى هەولێری پزیشکی زانکۆى سۆران زانکۆى ڕاپەرین زانکۆى زاخۆ زانکۆى هەڵەبجە زانکۆ گەرمیان زانکۆى چەرمو زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی زانکۆى پۆلیتەکنیکی دهۆک زانكۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان زانکۆى کوردستان - هەولێر زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان: زانکۆى تیشکى نێودەوڵەتى-هەولێر زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا زانکۆى ئەمریکى لە عێراق - سلێمانى زانکۆى جیهان - هەولێر زانکۆى جیهان - سلێمانى زانکۆى جیهان - دهۆک زانکۆى گەشەپیدانى مرۆیی زانکۆى قەیوانى نێودەوڵەتى زانکۆى تیشک - سلێمانى زانکۆى لوبنانى فەڕەنسى زانکۆى نۆڵج زانکۆى نەورۆز زانکۆى کاسۆلیک لە هەولێر زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى زانکۆى بەیان کۆلێژەى قەڵاى زانکۆىی کۆلێژە گۆیژەى زانکۆیى بۆ بینینى لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى - تایبەت) کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: https://gov.krd/mohe/publications/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DA%A9%DB%86-%D9%88-%D8%AF%D8%A7%D9%85%DB%95%D8%B2%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95-%D8%A6%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AF%DB%8C%D9%85%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/