937
Подписчики
Нет данных24 часа
-27 дней
-630 дней
Архив постов
پەروەردگارم دڵەکانمان ماندووی دەست سەرگەردانییە،
وە لە نێوان هەزاران بژاردەدا وون بووین، تێگەیشتووین کە ئێمە
نە هێزی ڕووبەڕووبوونەوەمان هەیە و نە عەقڵیشمان هێندە دەبڕێت کە
بزانین خێر و چاکەی ئێمە لە کوێدایە.
پەروەردگارا وەک منداڵێکی وونبوو هەموو ژیانمان دەهێنینە بەردەستت،
ئەوەی تۆ دەتەوێت با ببێت و ئەوەی تۆ پێی ڕازیت با بۆ ئێمە بێت.
بمانکە بەو بەندانەی کە بە هەڵبژاردنی تۆ ڕازین،
چونکە هیچی تر شک نابەین بۆ ئۆقرەگرتن
جگە لە سپاردنی کارەکان بە تۆ ئەی پەروەردگاری من 🤎
[ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ]
"ئەو زاتەی تۆی لەژێر سەقفی تاواندا حەشاردا،
چۆن لەژێر باڵی تەوبەدا بێ هیوات دەکات 🤎
وتم بۆچـی خودا ئەوەندە تاقیم ئەكاتەوە بە قورسی ؟
بە زەردەخەنەیەكەوە جوابی یامەوە و
وتی ؛ تۆ هاتووی
سكاڵای ئەوەم لە لا ئەكەی كە بۆچی خودا ئەوەندەی
خۆش ئەوێیت 🤎
هەنێك جـــار دەبێت وەك تەسبیـــ📿ـــح بیت ،
بێدەنگ بیت و ڕێگە بدەیت خەمەكان یەكە یەكە بە ناو
پەنجەكانتدا تێپەڕن ،ئارامی ئەوە نیـــە خەمت نەبـــێت ئەوەیە بزانیت
چۆن خەمەكانت وەك دەنكە تەسبیح ڕیز بكەیت و بەسەریاندا
زاڵ بیـــت 🤎
لەنـێو هەموو ناشرینیەکانی ژیـان عاشقـی جوانی ئەم دێڕەم
کە خودای ئێمە پێمـان دەڵێـت :
” هەرچــی ببێ مـن لەگەڵــتم “ 🤎
بەخشندەیی خودا لەو شوێنەدا بەدیار دەکەوێت کە تێیدا هیچ هیوایەکت بە مرۆڤەکان نەماوە 🤎
یارەب، دڵمان پڕ بکە لەو ئارامیەی کە
هیچ زریانێکی دنیا نەتوانێ بیهەژێنێ ..🤲🏽🤍
عومەری کوڕی خەطاب فەرموویەتی:
پاییز مانگی موسوڵمانانە!
ڕۆژ کورتە بۆ بەڕۆژوو بوون
شەو درێژە بۆ زیکر و شەونوێژ
باران تێدا دەبارێت بۆ گیرا بوونی نزاکانمان
کەشەکەی ئارامە بۆ قورئان خوێندن 🤎🍂🍁
موسڵمانانی ئەزیز
لە شەو و رۆژی هەینی
1000سەڵاوات
خوێندنی سورەتی کهف
ئادابەکانی رۆژی هه ینی لەبیر نەکەین ان شاء اللە🤍
لە کۆتای هەر تونێلێڪ ڕوناڪیەڪ هەیە
لەڪۆتای هەر شەوێڪ بەیانیەڪ هەیە
هەر بۆیە لە دوای هەر دڵ تەنگیەڪ
دڵ خۆشیەڪ هەیە" 🤎
https://t.me/deenwzheen11
جۆینی ئەم کەناڵە بن دانراوە لە پێناو گەیاندنی دینی اللە تعالی و ڕەزامەندی ئەو زاتە گەورەیە🤍🦋
لە دوورەوە تەماشامان دەکات بەڵام..
لە نزیکەوە ئاگاداری حاڵمان دەکات
فَإِنِّي قَرِيبٌ 🤎
ئیبن قەییم دەڵێـــــــــــــــــــــــــت:
"دوورترین دڵ لە خودا، دڵێکی رەقە"🤎
