cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

کاناڵی بەرهەمەکانی هیدایەت ئازەری (خەمبار)🍁

کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #هیدایەت_ئازەری #خەمبار 📖 #شاعیر 📚 #نووسەر بۆ پەیوەندی : @Hidayatazaripv بۆ پەیوەندی د

Больше
Страна не указанаЯзык не указанКатегория не указана
Рекламные посты
184
Подписчики
Нет данных24 часа
-117 дней
-1930 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
" سروەکەم" خۆت دەزانی من بە ئەشقی جوان و پاکت ژین دەکەم دەی وەرە و دانیشە ساتێ تۆ لە دڵ میوانی ڕۆژ شاری دڵ پڕ نوورە گیانە هەر بە ئەشقە سادەکەت جووت لە سەر سینەت لەبانم ماچ دەکەن نێوانی ڕۆژ با لە ناخی ئەو دڵەمدا ئەشقی جوانت هەڵگرم تا تەمەن ماوە لە ژێر کەپری وەفات هەیوانی ڕۆژ ئەو دڵەم بۆ ئەو دڵەی تۆ سروەکەم گیانێ دەدا باشە بۆچی تۆ لە زاری و شین و قۆڕ پێوانی ڕۆژ...؟ چیم هەیە تاکوو لە دەستی دەم،مەگەر بمرم لە ڕێت ماڵی دڵ پێت ئاوەدانە،بۆ لە پشت کێوانی ڕۆژ...؟ ✍هیدایەت ئازەری(خەمبار)🍁 فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Показать все...
7👍 3🕊 2
Фото недоступноПоказать в Telegram
یاکوزا ( ヤクザ یا やくざ) ئەشقی سامووڕاییت هاتوو من بە دەستت چەک کرام لاپەڕە و سەفحەی مەجازیت بوو بە شیعرم تەک کرام تۆ کە تاتۆت کرد ئەوینم لەو دڵە و لەو چاوەتا بۆ بە نێوی یاکوزایی من لە جەستەت حەک کرام...؟ ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Показать все...
4👍 2🕊 2🤷‍♂ 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
" ئەرزی دڵ " ئەشقت ئەرزی نایت کویینە،دڵبەرم چاوجوانەکەم تەپ سوواپە،تەپ کویینە،ڕۆحەکەم باوانەکەم من لە سەررافی ئەوینت،گیان بە ئەشقت پڕ دەکەم تۆنکیپێر و والێتی دڵ پێشکەشت تاقانەکەم ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Показать все...
5👍 2🕊 2👎 1🥰 1😁 1💯 1
غەزەلی "ژان" ✍نووسین " ئاکام خوێندنەوە"خاتوو شیوا ئەمینی نامە شێعرێک پێشکەش بە دڵە گەورەکەی هاوڕێ هۆنەری ئازیزم کاک هیدایەت ئازەری """"""""''''""""""""""""""""""""""""""""" غەزەلی  ژان👇 هێندە ڕۆح  هیلاکە لەم ژینەو ئەوەندە دڵپڕم قرچە قرچی جەرگ و ناخم دێ سەراپا هەر گڕم کوردم و خەرمانی دڵداریم بە تاڵان چوو گەلۆ هەر دڵۆڤانی و ئەوینداریمە هۆی حاڵی شڕم شەرتە قەت ئیدی به کوچەی عاشقیدا  ڕا نەبم نازو عیشوەی دڵبەران نرخی  بە پووشێک نەیکڕم دەستی دڵسۆزیم لە بۆ هەر کەس درێژ کرد گەستمی کەیل و بێناز کەوتووم فرمێسکی خۆشم ناسڕم زادەیی ڕەنجم چەلێکی ڕەنگی ئارامیم نەدی خۆزگە بۆم دەلوا بەباڵی دڵ  هەتا هەرمان فڕم گەر بە ئیزنی من ببێ گەردوون گەڕانیی"بەو خودا هەر زمانێ دژ بە دڵداران بسووڕێ دەیبڕم خامەوو هەستم لە جەوری  ئاشنایان شل بووە من کە دەمویست کۆشکی زۆردارو دژی پێ دادڕم جەرگی ئەمنیش وەک وڵاتم بەش بەش و کون کون کرا هەر دەبێ ژانی هەناوی خۆم بە هەڵبەست دەربڕم ✍ئاکام" 16/ 2 / 2724 کوردی سڵاو و سپاسی بێ سنوور بۆ هەست و ئێحساسی پاک و بێگەرد و جوانی مامۆستا ئاکام کوردستانی،لە ناخی دڵەوە پێنووسی جوان و زێڕینتان ماچ دەکەم،سەری ڕێزو حورمەت و کوڕنووش دادەنوێنم هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغیتان بۆ بە ئاوات دەخوازم،خوای گەورە لە برایەتیتان کەم نەکات ئینشائەڵڵا. فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Показать все...
3👏 2🥰 1💩 1
"ژان" #مامۆستا_ئاکام✍ "بۆ هاوڕێ و هونەرمەند مامۆستا هیدایەت ئازەری (خەمبار)" #شیوا_ئەمینی🎤 سپاس و پێزانین بۆ خوشکە شیوا ئەمینی،دەنگی جوان و زووڵاڵتان هەرمان🙏 فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Показать все...
Audio_848578.m4a2.86 MB
7👏 3🤮 2💩 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
" گیانی گیانم " قەسەم بەو،چاوە مەستەت،گیانی گیانم ئەسیرت بووم بە دەستی تۆیە مانم لە خەمدا نوقم و گریانە دوو چاوم بە بێ تۆ حاڵی دڵ ناشازە خانم دڵم وا گیر و بەندی دڵتە جوانێ کە هەستم وایە تۆم،خانم بی،خانم دەبێ حاڵم چلۆن بێ لێم بزر بووی...!؟ ئەوین و ناوی تۆن وێردی زمانم لە لای کەس ڕازی دڵداریم مەفەرموو گوڵی جوان و دڵۆڤان و نیانم زەکاتی چاوی جوانت بێنە ماچێ دڵم ساڕێژ دەبێ و نامێنێ ژانم هەتا مابم لە ژینا با وەفاتم گوڵم ڕەسمی ئەوینداری دەزانم ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 بەحری : هزج مسدس محذوف کێش : مفاعیلن مفاعیلن مفاعیل هێما : ∪– – –/∪– – –/∪– – 🛑 تێبینی خشتەی دووهەم،وشەی(خانم) بە واتای هاوسەرە خشتەی سێهەم،وشەی(خانم) بە واتای پاشا،خانە فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Показать все...
3🥰 2👌 2💩 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
" گیانی گیانم " قەسەم بە،گیانی گیانت،گیانی گیانم ئەسیرت بوون بە دەستت خۆزگەکانم کەلی ئاسۆی ئەوینت هەر گەشاوەس لە هیواش نابێ نامۆ خەونەکانم لە بیر ناچێ بەڵێنت دا ئەزیزم کە چاپی کەی کتێبی شیعرەکانم دەبێ حاڵم چلۆن بێ لێم بزر بووی...!؟ وەکوو مردوون و ویشکن لێوەکانم فەرامۆشی نەکەم شەرتە ئەوینت کە تۆ هاتی چرۆی کرد هەستەکانم بە شەیدایی و خەیاڵی ئەشقی بەرزت بە بێ تۆ چۆن پڕی کەم کاتەکانم؟ هەتا مابم دڵم لێدە و بزانە... ئەوینت ها لە قاپی چاوەکانم ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 بەحری : هزج مسدس محذوف کێش : مفاعیلن مفاعیلن مفاعیل هێما : ∪– – –/∪– – –/∪– -- فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Показать все...
3🔥 1🥰 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
" شیعری گۆرانی" وشەی شیعرەکانی من بوونەتە گوللەی کەوان مسەلسەلی بێڕتایە دێنەدەر ساف و ڕەوان بێری جوانی نێو مەڕی لە چاوت هەڵگرت خەوان نامە مەنێرە و وەرە با جووت بین هەرچی شەوان سەرنجی ڕاکێشاوم کراسی بەری شۆڕی یاڕەببی قەت نەیبینم بە تۆڕەیی و بە مۆڕی بە قولاپی ڕاوی دەکەم یا دەگیرم بە تۆڕی کیژە لادێی جوانە بۆم ژیاو و خۆی نەگۆڕی هەورامانم پێخۆشە دەنگی سیاەچەمانە یار کیژی جاف و پاوەس خەمڕەوێنی خەمانە دۆینێ زەنگی لێدا بوو ئێوارێ ئەو دەمانە سکاڵەی لە دەوران بوو لە بێ وەفای زەمانە شیعر و هەستم بۆ ئەوە یار شاعیر و لێزانە مامۆستایە بە کوردی ئەو جێگای ڕێزلێنانە هەر بۆیە خۆشم دەوێ بە ئەمەگ و پێزانە خۆشەویست و ئەشقی ئەو وەک نامووس و خێزانە ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Показать все...
7🥰 1💩 1
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.