cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی

ئەرشیڤی گۆرانیی کوردی بە دەقەوە ماڵپەڕ: www.GoraniKurdi.com پێوەندی: @Ch12122

Больше
Иран184 172Язык не указанМузыка61 383
Рекламные посты
330
Подписчики
+824 часа
+267 дней
+4830 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
🏷️‍ #هاوین 🌾 ‌ 📌‍ ئەوڕۆ: هەینی 🔻 ۱۵ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی ‌ 🔻 ۵ی تەمووزی (July) ۲۰۲۴ی زایینی‌. ✨🔊✨ @goranikurdicom ✨✨✨ www.GoraniKurdi.com ✨🎼✨
Показать все...
ئەرێ وەی بارانە گرتی ئەو دۆڵە یارێکم گرتووە هەوری لە کۆڵە یارێکم هەیە زۆر نەرم و نۆڵە ئەوە بەینێکە دوور لە یارانم وەک بازی بێ ئاو عاشقە بارانم بۆ لێم تۆراوی دەردت لە گیانم بەڵات بە گیانم ئەرێ وەی بارانە ڕێزە بە ڕێزە دایمە چاوێکم لە ڕێی کارێزە با بڕۆینە بێستوون بیبینین فەرهاد با بزانین چی کرد عاشقی ڕەنج بەباد بەو ئەستێرەکەی سەری قەڵاتێ خۆشی نەماوە لە هیچ وڵاتێ خەم با وەفایە دایم ڕەفیقە شادی کەمشەرتە بێ بە دەقیقە ئۆخەی وا دیسان خۆشیم دی شەوێک ئەویش بۆ ژیان لێم بوو بە خەوێک ئەمشەو زامەکەی هیجرانی یارە دیسان زامەکەی هیجرانی یارە لێم هاتەوە سوێ وەک گەستەی ماران ئەرێ وەی بارانە ئاخ نم نم دایداوە ئەگریجەی لە بان گۆنای لاداوە گوڵ بە جۆر جۆرە خەرمانەی داوە*؟؟؟ گێژەڵۆکەکەی هەناسەی کەنساو*؟؟؟ گرتی دەشت و دەر تاری کرد هەتاو چونکە لە فەسڵی گەشت و گوزارە جێگای ئاوەڵان چۆڵ و دیارە هەر من ماوم وەک بەرخی مێگەل دەس شکاو ڕان شەل، پێ شکا و شەل*؟؟؟ باران بارانە هەور و بارانە یار خوداحافیز دەست لێکبەردانە *؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ کەنەوە سپاس #بارانە_بارانە #سمایل_ئاغا_چەوگاڵی و ؟ @goranikurdicom 🎶🌻 www.GoraniKurdi.com
Показать все...
baran barane - ÎSMAÎL AXA û.mp37.29 MB
ئینجا حەتا مەیلت بوو دەی بە مەیلت قەستەم ئینجا ئێستا بێمەیلی دەی ئاور بە جەستەم ئەرێ لەیلی هۆ لەیلی دەی باوانم لەیلی ئەرێ لە دووری باڵات دەی بۆ وا بێمەیلی وەخ بۆچ وا بێمەیلی ئەرێ هەر سەرسەرایێ وەڵا دەنگ تۆی لێ نایە ئەوە سەرچاوەی وشک بێ وەڵا ئاو تێی نەزایێ *؟؟؟ *؟؟؟ بۆ تەسکینی مورغی سەر چڵان *؟؟؟ ئینجا ئەو دەمە بێنە دەی دەی دەم دەمانی کەم ئینجا ئەو دەمتە بێنە وەڵا دەم دەمانی کەم ئەوە دەم و ساحێب دەم وەڵا بە قوربانت کەم ئەرێ لەیلی هۆ لەیلی باوانم گیان لەیلی ئەرێ لە دووری باڵات دەی بۆچ وا بێمەیلی ئەرێ بەو ئەستێرەکەی گیانە قۆپی قەرەداخ ئەوە شەوقی دا لە تۆ گیانە ئەم شاخ بۆ ئەو شاخ ئەرێ لەیلی هۆ لەیلی دەی باوانم لەیلی وەڵا لە دووری باڵات گیانە بۆچ وا بێمەیلی ئەرێ لە دووری باڵات گیانە بۆچ وا بێمەیلی *؟؟؟= ئەو دوو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە کۆمێنتدا بۆمانی بنووسن. زۆر سپاس #ئەرێ_لەیلی_هۆ_لەیلی #سەلاح_داودە #شکور_خەیات ✨🔊✨ @goranikurdicom ✨✨✨ www.GoraniKurdi.com ✨🎼✨
Показать все...
erê Leylî ho Leylî - SELAH DAWDE û ŞOKUR XEYAT.mp35.00 MB
Фото недоступноПоказать в Telegram
🏷️‍ #هاوین 🌾 ‌ 📌‍ ئەوڕۆ: پێنجشەممە 🔻 ۱۴ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی ‌ 🔻 ۴ی تەمووزی (July) ۲۰۲۴ی زایینی‌. لە ٤ی تەمووزی ساڵی ١٧٧٦ی زایینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند. بە هیوای سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی کوردستان:) ✨🔊✨ @goranikurdicom ✨✨✨ www.GoraniKurdi.com ✨🎼✨
Показать все...
Repost from N/a
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Показать все...
بەختیار عەلی
مەڵبەندی ئاواز و شمشاڵ
دێرینەی شێعری کوردی
جەلال، شاعیری کۆڵنەدەر
خەرمانێک لە وشەی کوردی
ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی
بەرهەمەکانی سۆران و ماریا کریمیان
تەرلان و چاوگەشەکان
زانست کوردی (فەلسەفە و مێژوو)
زیندووبوونەوە (پێکەوە فیلم ببینین)
هێمن و هەژار موکریانی
دیوانی مامۆستا هێمن
وشەی کوردەواری
مەکۆی ئەدەبی کوردی (هەمەچەشن)
فەرهەنگی ژین (وشەدانی کوردی)
چریکە (دەنگە جیاوازەکان)
تامی کتێب (ناساندنی کتێب و فیلم)
ئارشیڤی دەقی گۆرانیی کوردی
چیرۆک، فیلم، گۆرانی
دەلاقەیەک بەرەو هونەری کوردی
زانیاری گشتی بۆ خاتوونەکان
سکاڵای دڵ
کوردگراف
سڵاو لە بەژنێ باریک بینایی هەر دوو چاوم خۆ من بە دەستی یارێ دیل و یەخسیر کراوم هەموو عالەم دەزانێ لە عەشقیدا سووتاوم سەد بریا بمزانیبا ئەو گوڵە میوانی کێیە سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە بە ئەستەم خۆت بنوێنە مەجبوورم بێمە سڵاوت شێتی باڵای بەرزت بووم هەڵوەدای زولفی خاوت لەو کاتەوە تۆم دیوە یەخسیرم من لە داوت سەد بریا بمزانیبا ئەو گوڵە میوانی کێیە سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە بە سەرخۆشم مەزانە تاوێ وەرە باوەشم لە دوای باڵاکەی تۆیە دەڕژێ فرمێسکی گەشم لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕشم سەد بریا بمزانیبا ئەو گوڵە میوانی کێیە سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە هەی کەوی خاسەکەوی هاوڕازی نیوەشەوی دە وەرە دەست لە ملانت بم کچەکە وە درەنگ نەکەوی ماچی سەر کوڵمت خۆشە فێنک وەک ئاوی شەوی سەد بریا بمزانیبا ئەو گوڵە میوانی کێیە سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە #سەد_بریا_بمزانیبا #نەجمەدین_غوڵامی ✨🔊✨ @goranikurdicom ✨✨✨ www.GoraniKurdi.com ✨🎼✨
Показать все...
sed birya bimzanîba ew gule mîwanî kêye - NECME.mp33.62 MB
کوردستان خاکت جوان و دڵگیرە ئاخ جوان و دڵگیرە جێگای هەوارگەی دایە و باپیرە ئاخ دایە و باپیرە خاکەکەت کانگای ئاڵتوون و زیوە بۆیە ناحەزان خوێنتیان مژیوە بۆیە ناحەزان خوێنتیان مژیوە هەموو بستێکی ئەم خاکە جوانە پاراوی خوێنی کیژ و کوڕانە شاخی سەرکەشی قەندیل و هەڵگورد تا جیهان ماوە شانازییە بۆ کورد بەڵام داخەکەم چی بکەم بێکەسە وە سەدان ساڵە دیل و بندەسە ئاخ وە سەدان ساڵە دیل و بندەسە دەسا ئەی کوردی دیل و ژێردەستە دیل و ژێردەستە تا کەی بندەستی دە هەستە بەستە دە هەستە بەستە کاتی سەربەستی و ڕزگاریمانە با هەڵکەین ئاڵای ئەم کوردستانە تا کەی کۆڵکێشی لەبۆ بێگانە با هەڵکەین ئاڵای ئەم کوردستانە #کوردستان_خاکت #ناسر_ڕەزازی ✨🔊✨ @goranikurdicom ✨✨✨ www.GoraniKurdi.com ✨🎼✨
Показать все...
Kurdistan xakit - NASIR.mp36.10 MB
کوردستانە ڕەشپۆشەکەم ناسر ڕەزازی https://goranikurdi.com/ck/track/3103
Показать все...

ئێمە ڕۆڵەی ئەرک و کار و کۆششین ناسر ڕەزازی https://goranikurdi.com/ck/track/3101
Показать все...

ئەی پێشمەرگەی هەڵمەتبەر ناسر ڕەزازی https://goranikurdi.com/ck/track/3100
Показать все...

Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.