cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

چیرۆک و بەسەرهات

@barzegar96 نووسەر @Story1365 ئەدمین چیرۆکەکانم،گەڕانەوەیە،بۆ دیوەخان،بۆ لای ڕان،بۆ سەر کانی،بۆ خەرمان.گەڕانەوەیە بۆ سەیرێکی پێکەنینی بەر دەلاقەی ئێواران. گەڕانەوەیە بۆ بەزم و خۆشی سەر بان.بۆ بیستنی دەنگی گورێ گورێی سەر کۆڵان!

Больше
Рекламные посты
2 943
Подписчики
-624 часа
-37 дней
-10930 дней
Время активного постинга

Загрузка данных...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Анализ публикаций
ПостыПросмотры
Поделились
Динамика просмотров
01
سجیل بەشی ۱ خاڵۆ مەجی لە شار گەڕایەوە. شەوەکەی ماڵوولایی ئاوایی هاتن بۆ لای. ئەویش بە تاقەت و هەوای شان،  باس سەفەر شاری کرد. - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم... تەقەی درگا هات. میرزا حەمە ڕەحیم بوو. پاش سڵاو و هەواڵپرسی، وتی: - مەجی بە خێر بیتۆ. ئەو قەوم و برا ساق و سڵامەت بوون؟ ئەرێ دەنگ و باس؟ خاڵۆ مەجی کردیە جواب: - لە سایەی ڕەحم خوا و تیکە نانەکەی ئێوە گلایەک باش بوون. بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم. فەرەیدوون گیان ئەسپەشینی زین کرد. ناو خوام لێ هێنا و پێم لێ دا بۆ قاوەخانە. لەوێ چارواکەم بردە گەوڕ  تۆفیق خواکەرەم و خۆم گەڕامەوە بۆ قاوەخانە. بێ ئێوە ناخۆش چایەکم خوارد... دیسان تەقەی درگا هات و دەروێش سەعی هاتە ژوورەوە.جەماعەت لەبەری هەڵسان. ئەویش هەر لە دوورەوە هاواری کرد: - خەجاڵەتم مەکەن. تۆ خوا دانیشن. فەرموون. دەروێش سەعی.  خوا عەفوویی کات. یا خوا ئیمشەوی لە هەموو شەوێ خۆشتر بێت.  جگەرەیەکی تەواو نەئەکرد یەکێ تری ئەپێچاوە.  دایمە دیوەخانی پڕ بوو لە دووکەڵ. سرمیچ ئەبوو بە تەم و مژ. لەبەر دووکەڵ یەک دانە دیوەخانپۆش و تەختەی دیار نەبوو. ئەویش هەواڵ شاری پرسی. خاڵۆ مەجێ بۆ جاری سێهەم شانی لێ شل کرد: - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.... تا گەیشتە چایی خواردن قاوەخانە. - قوربان ئەونەی شەغرەیەک بدەیت ماتڵ بووم باش بوو تیبیتی هات و سوار بووم. نوێژ نیوەڕۆ مابوو، گەیشتمە سنە. لە مزگەوت هاجەرەخاتوون نوێژێکم کرد و تاوێ پاڵکەوتم. پاشان چووم بۆ دەور مەیان. بێ ئێوە ناخۆش نان و چاییەکەم خوارد. جەماعەت پێکەوە وتیان:" نۆش گیانت!" - سەرتان نەیەشێنم سەرێ تاریکەبازاڕم دا. بڕێ کەلوپەل و وردە وەسایلم سەند. حەماڵێکم گرت و شتەکانی دا بە شانیدا و بەرەو لای ماشینەکان ڕێکەوتین. بەش خوا هەوەڵ نەمناسی. وەختێ کەوتینە قسە، ئەمە نەبی  بوو! قێخا شەریف پرسی: - کام نەبی؟ - کورە نەبی دایە خەرامان. - ئاهاهاها!  خەرامان خوشک شەریف! حەمالی و کاکەوڵا و شەریف برا بوون. بێجگە لە خەرامان چوار کچ تریان بوو. دانێکیان لە باخەڵ حاجی ئەبووبەکر بوو. دەی خاس.. - هیچ وەڵڵا. کەلوپەلەکەی بردە لای ماشینەکان. هەواڵ دایکیم پرسی، ئەویش بۆ من پرسیاری کرد. باڵی گرتم وتی با بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە. بەڵام قەوڵم پێ نەدا. لە نەبی خواحافیزیم کرد.سوار ماشین بووم. شتەکانم بردە دووکان ئا شوکرە. لەوێش بازێ قەن و برنج و چاییم سەند. حەق و حەسێب پارەکەم کرد.... دەروێش سەعی، وەک کوناوەجەی سەرتەنوور دووکەڵێکی کرد و پرسی: - ناشێ خارووبار گران نەبووبێت! - بۆ گرانی گران نەبووە. کورە خوا بڕیویە. تەواو دوورە دەسین. ئەوە حاڵ نەبوو تا بارم کرد و گەیاندمە ترمیناڵ.  ئەو شەوە لە ماڵ حەسەن ئامۆزام خەوتم و بەیانیەکەی سوار بووم و گەڕامەوە بۆ قاوەخانە! لەوێ سەرکار کاشفی و سێ پیاو سەرپەتی دانیشتبوون. سڵامێکم دایە حازری. جەماعەت پێکەوە وتیان:" عەلەیک و هەزار سڵام!" - خوا هەڵناگرێ ئەوانیش جوابیان داوە. سەر و چاییمان خوارد. کاشفی وتی: - خاڵۆ مەجی! ئەم پیاوانە لە سجیل ئەحواڵەوە هاتوون. دێ بە دێ ئەگەڕێن و سجیل ئەدەن بە خەڵک! هاکا دوو سێ ڕوژی تر هاتن بۆ لای ئێوەیش! درۆزن ڕووڕەشە نەمزانی سجیل چییە!؟ بەتەمابووم بپرسم باش بوو یەکێ لە سەرپەتییەکان لە ناو ساکەکەی لەتە مقەبایەکی دەرهێنا و وتی: - هەموو کەسێ ئەبێت دانێ لەمانەی ببێت. بە سەریەوە، ناو خۆی و  باوک و دایک و ڕۆژی لەدایکبوونی ئەنووسرێت! ئێمە لەم قسە و باسانە بوین فەرەیدوون گیان وڵاخەکانێ هێنا. بارەکانمان بار کرد و لێمان خوڕی بۆ ئاوایی. شوانەکە پرسی: - باشە ئەم سجیلە بۆ چی باشە؟ - نازانم بە خوا. ئەونەی لێ ئەزانم ئەبێت هەموومان بمانبێت. بە قسەیەک من بیستوومە بە خەڵک ناوشاریان داوە. قسە لە قسە و باس لە باس، هەر یەکەو شتێکی وت. یەک وتی:"  شا چی نەکراوە؟ لە ماڵ خۆی دائەنیشێت و حەسێب دانیشتوویی شار و دێ ئەزانێت!" یەکێ تر وتی:" ئەمڕا ئەزانن کێ کوڕی هەیە.هاکا کوڕ هەژار و فەقیریان برد بۆ بەرەی شەڕ و سەربازی یان بێگاری!" دەروێش سەعی وتی:" چ مەعلووم پووڵیش نەخاتە پای!" لە کۆتاییدا مەلا جەمیل وتی:" خۆ جارێ سجیل ئەحواڵ نەهاتووە. خوا کردی و هاتن، ئێمەیش وەک ئەم هەموو خەڵکە. بە قسەیەک من بیستوومە، فەرمان دەوڵەتە و ئێمەیش ملمان لە موو باریکترە!" کۆتایی بەشی۱ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۷_۱۷۰۶۱۴۱۷۸_y0z.jpg
3942Loading...
02
سجیل خاڵۆ مەجی لە شار گەڕایەوە. شەوەکەی ماڵوولایی ئاوایی هاتن بۆ لای. ئەویش بە تاقەت و هەوای شان،  باس سەفەر شاری کرد. - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم... ▪️بۆ خوێندنەوەی درێژەی چیرۆک، هەموو شەوێ کاتژمێر 10 سەردانی کەناڵی " چیرۆک و بەسەرهات" بکەن. @Diwakhan1401 @noman_barzegar
10Loading...
03
گوڵ ئامان گوڵ نەجمەدین غوڵامی
52113Loading...
04
ماڵ جیایی وەخت خەوتن،شیوا وتی:" باوڕەکەی خۆت لێ کردووەتە نابەڵەو.قەرار بوو بەهار جیا ببینەوە و بڕۆینە ناو ماڵ خۆمان."جەلیل وتی:"ڕاس ئەکەی قەوڵم دابوو تا بەهار بە سەر ماڵەوە بین.وا ڕێکەوت دایکم نەخۆش کەوت.هاتووچۆ و دوکتۆر و میوان یەک دوو مانگێکی پێ چوو.خاڵۆژنیشم فەوتی کرد.خۆت باش ئەزانی چەنی گرفتار بوین." شیوا کردیە جواب:"ئەمانە گشتی بەهانەیە.نەخۆشین و پرسانە بە من چی؟وەڵڵا و بیللا تەواو وەک کوڵفەتم لێ هاتووە.خوا نەکا دانێکیان  بێژن دەستت خۆش یا بێژن ئاوە ڕووسەری یان کراسێ بێ قابل! نازانم من چیم لە چنوور براژنت کەمترە؟هەر لە دڵم دەرناچێت،ئەو ڕۆژە دایکت لە لای من، تاریفی ئەکرد.خو من مناڵ نیم و عەقڵم پێ نەشکێ!" @noman_barzegar جەلیل وتی:"شیوا گیان.خۆم گشتی ئەزانم.تۆ زەحمەت زۆر ئەکێشی.بە خوا دایکم و باوکم لە هەموو کەسێ باشتر ئەزانن عەزیەت ئەم ماڵە ها بە سەرشانتەوە لەوانەیە بە باشی عادەت دایکم نەناسی.هیچ وەخت پشتەسەر قسە ناکات.ئەوە بزانە لای چنور چەندین جار تاریف تۆی کردوە!"وتی :"من ئەمانە نازانم.بە خوا بڕۆمەوە بۆ ماڵ باوکم نایەمەوە تا نەچینە ناو ماڵ خۆمان.ئەگەریش ئەزانی بۆت ناکرێ،بە سێ کەلیمە حەڵاڵتم.با بێ دڵێشان دەستمان لە دەست یەکتری ببێتەوە!" جەلیل زانی قسە کردن بە دەرد ناخوات و کەڵکی نییە، هەر بۆیە  وتی:"باشە پەنا بە خوا بە زوویی ماڵمان جیا  ئەبێتەوە!" @Diwakhan1401 بەیانی لە سەر سفرە وتی:"دایە گیان،ڕاسی من قەرارە ماڵێ بە کرێ بگرم و دەست ژن و مناڵەکەم بگرم و بچمە ناوی.تۆ و باوکیشم با کەمی سەرتان سووک بێت.ئێوە کەی تاقەت قێڕە و ڕاوڕاوان مناڵتان ماوە؟ درووسە بە ناو، جیا ئەبینەوە ،بەڵام مەنزڵمان هەر لای ئێوەیە!" دایکی وتی:"ڕۆلە جا من و باوکت ماڵمان بۆچیە؟دوو تەبەقە ماڵە. لە بەیانی زووتر نییە کرێنشینەکە جواب ئەکەین.ئێوەیش بۆ خۆتان دانیشن.ئەزانم شیوا گیانیش حەز ناکات بڕوات.وا نییە بە قوربان؟" شیوا سەیرێکی  جەلیلی کرد و وتی:" بە خوا خۆی ئەزانێ.من کارم نییە.جا پیاو کەی بە گوێی ژن ئەکات؟ قسە قسە خۆیە! ئێوە، دایک و کوڕ، لە یەک دەرناچن، من بۆچی خۆم خراپ کەم!" کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۷_۱۲۲۴۳۰۶۲۳_qdp.jpg
6430Loading...
05
غوربەت عەتا ئەحمەد
68312Loading...
06
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و لایەنگرانی چیرۆک و بەسەهاتی کوردی ئەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و خۆشی و ئاشتی و تەبایی زیاتر و لاپەڕەیەکی تازە بێت بۆ وەلانانی ناکۆکی و لێک‌نزیک‌بوونه‌وه‌ی گەلەکەمان لە یەکتر. جەژنتان پیرۆز بێت. گەردنمان ئازاد کەن و گەردنتان خۆش و ئازاو بێت. ئەدمینی کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar
7714Loading...
07
Media files
7575Loading...
08
خۆشم دەوێی خالد ڕەشید
91714Loading...
09
دەستی باوکم (بەشی کۆتایی) 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 1233Loading...
10
دەستی باوکم بەشی کۆتایی حاجی عەلی بە دەنگ بەرز وتی: - ڕەحمەتی خواتان لێ بێت. جەنازەکەی هێرش گیان ئەبەین بۆ مزگەوت. پاش شۆردن و کفنکردن، لە زیارەتان مووسک ئەسپەردەی خاکی ئەکەین. خوا بە زۆرمان نەزانێت قەوم و برا زۆرن. کۆڵانەکان مزگەوتیش چکۆلەن. تکاتان لێ ئەکەم لە خوارەوە ماشینەکانتان جێ بێڵن. جەماعەت خزم و کەس، لە ژن و پیاو بە جارێک ئەگریان. دایە مەستوورە ویستی سەرکەوێت و سوار ئامبوولانس ببێت، سامان لە پشتەوە دەستی گرت و وتی: - دایە گیان! تۆ ئاگات لە پەروین و مناڵەکان بێت من خۆم ئەڕۆم. هاوڕێ دەست ژاڵان و ڕادمین و نازەنین خێزانیشی باڵ پەروینی گرت و سوار ماشین بوون. لە کۆڵانێکی خوار مزگەوتەوە دابەزین و  چوون بۆ مزگەوت. مامۆ ساڵەح مجێور، ڕێگەی نەدا ژن و مناڵ بڕۆنە ژوورەوە. کاتێ ڕێگری لە پەروین و مناڵەکانی کرا، مامۆستا بانگی کرد:" مامۆ ساڵەح گیان با بنەماڵەی هێرش بێنە ماڵەوە." بڕیار وا بوو خاڵۆ تەیووب و هاوڕێ تەرمەکەی بشۆرن. مامۆستا وتی:" ئەگەر خێزانی بیەوێت ئەتوانی ئەویش بێت."  حەوش مزگەوت بوو بە گریان و هاوار.  بەر لە شۆردنی ڕێگەیان دا بۆ کۆتاجار، دایە مەستوورە و  شەرمین و ژاڵان خواحافیزی لە هێرش بکەن! خاڵۆ تەیووب و هاوڕێ، بە کوڵ ئەگریان. دایە مەستوورە و شەرمین بە گریان و لاواندنەوە کەوتنە ماچ کردنی. ژاڵان بێدەنگ سەری خستە سەر سینەی باوکی. پاشان گۆنای ماچ کرد. دەستی گرت. چەن جار ماچی کرد و هێنای بە سەر چاویدا. " ئاخ بووچی دووریم لە بابەم گرت؟ بۆ چی قارم کرد؟ بۆ چی ئەو هەموو بانگی کردم وەڵامم نەدایەوە؟ داخی داخانم بۆ ئەو شەوە لە تەنیشتما پاڵکەوت! بۆ چی پشتم تێ کرد؟ بۆ چی خۆم کردە خەوتوو؟ ئاخ بۆ ئەو دەرفەتە خۆشە! حەیف نەبوو پێکەوە نانمان نەخوارد؟" ڕادمین بە دەنگ بەرز ئەگریا. هاوڕێ لە باوەشی گرت. - مەگریە باوانەکەم! مەگریە هەر چی کەسم! بە قوربان فرمێسکەکانت بم! حاجی عەلی گۆشەی درگاکەی کردەوە و وتی: - تەیووب با ئەو ژن و مناڵە بێنە دەرەوە. دێرە. هاکا تاریکی کرد. خەلایەقەتێ زۆر لە دەرەوە ماتڵن. حەمەی سەیزادەیش ماڵی نەشێوێت، قەبرەکەی ئامادە کردووە! خاڵۆ تەیووب ڕووی کردە کەیبانۆی: - مەستوورە مناڵەکان ببە دەرەوە. با بیشۆرین. دێرە خەڵک چاوەڕێن! ئەویش  شەرمین و پەروین و مناڵەکانی بانگ کرد. ژاڵان سەری بە سەر قاچ باوکیەوە بوو. چاوەکانی بەستبوو. وەک ئەوەی خەوی لێ کەوتبێت. یان لە خەیاڵێکی قووڵدا بێت! @noman_barzegar حاجی عەلی سامانی بانگ کرد: - سامان ڕۆڵە! زۆری نەماوە خۆر ئاوا بێت. مناڵەکان هێرش و خزمەکان نان و ئاویان گەرەک. گریان دانێ بۆ دوایی! مەسعوود زاوایان، دەستی خستە سەرشان سامان و وتی: - کاکە بێخەم بە. سەعاتێ لەمەو پێش مریشک و برنج و هەموو شتێکم ئامادە کردووە. ئەحە فەیزەی دارسەیرانم بانگ کردووە. لەوانەیە ئیستە نان و چێشت پێگەیشتبێت. مەسعوود پیاو تەنگانەیە. دایمە خاڵۆ تەیووب ئەیوت:" گەرچی زاوامە و مێرد شەرمینە، بەڵام من بە کوڕ خۆمی ئەزانم!" مامۆ ساڵەح و کاکە لەتیف و مەسعوود و پیاوێ ڕەشتاڵە، من نەمناسی، دارەمەیتیان هێنا. پەتوویان خستە سەری بردیانە ژوورەوە. پاش چوار پێنج خولەک، تەرمەکەیان هێنایە دەرەوە. حەوش بوو بە ڕوژ حەشر. دەنگ گریان و باوکەڕۆ ئەگەیشتە قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆز. پیاوەکان دوای کەوتن. ڕێگری لە ژنەکان کرا. ژاڵان هاواری کرد:" تۆ خوا بابەم! تۆ خوا با منیش بێم!" لەگەل گریان و هاوارەکەی، پێی گیر بوو لە چوارچێوەی درگای مزگەوت و بە سەردا چوو و لە خەو ڕاپەڕی! چاوەکانی کردەوە. هەموو جەستەی تەڕ بوو.  سەرینەکەی خووسابوو. تماشایەکی ناو ژوورەکەی کرد. کەس نەبوو! نە پرسە و نەگریان! بیری کردەوە، ئەمە ژوورەکەی خۆیە. لە زانکۆ گەڕایەوە و مانوو بوو. سەیر کاتژمێری کرد، دوو و نیوی دوای نیوەڕۆ بوو. باوکی هاتەوە بیر! بە پەلە چوو بۆ هۆڵەکە. دایکی خەریک سەیرکردن تەلەفیزۆن بوو! - کوانێ بابەم! تۆ خوا بابەم! ڕادمین وتی: - چییە دادە؟ مەگەر تۆ قار نەبوویی؟ - بابەم چی لێهات؟ تۆ خوا خەریکە دڵم ئەتەقێت!! دایکی کردیە جواب: - ئەو گریان و هاوارە چییە؟ بابەت لە دووکانە! چوو بۆ ژوورەکەی خۆی. موبایلەکەی کردەوە. ژمارەی باوکی گرت. بە گریانەوە  وتی: - بابە گیان بە قوربانت بم. بابە گیان قەزات لە گیانم. قەزای دەستت لە من. دەردت لە گیانم کەوێت! نازانم باوکی چی وت. موبایلی دانا. بە نۆرە دایکی و ڕادمینی گرتە باوەش و چەن جار ماچیانی کرد. کاتێ هێرش گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، ژاڵان چوو بۆ پێشوازی و لە باوەشی گرت! - بابە گیان یەک هەناسەت بە هەموو سەیرانێکی ئەم جیهانە ناگوڕمەوە! - کورە قەزات کچە کاڵەکەم! تۆ ئارامی دڵ و گیانمی! کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۸_۱۳۲۴۴۱۶۴۱_knrd.jpg
1 1396Loading...
11
دەستی باوکم (بەشی3) 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 0176Loading...
12
دەستی باوکم بەشی۳ ژاڵان تووڕە بوو: - دەی بە خوا ڕێگە نەدەی بڕۆم، تا ماوم قسەت لەگەل ناکەم. باوکی کردییە جواب: - کچە جوانەکەم! تۆ هێشتا منداڵی. من بیر لە داهاتوویی تۆ ئەکەمەوە.  ئەم سەفەرە بۆ تۆ جوان نییە. سبەی خزمێ ناسیاوێ بتبینێت چۆن بیر ئەکاتەوە؟ ئایا ناپرسی چۆن ژاڵان لەگەل دوو کوڕ غەریبە چووە بۆ گەشت و سەفەر؟ - غەریبە نین. برا و خزم کەژین، برا و خزم منیشن. بە خوا لە ڕۆژێکەوە ئەیانناسم وەکوو ڕادمین برام  سەیرم کردوون. ئەوانیش یەک هەڵسوکەوت هەڵەیان نەکردووە. - ڕۆڵە گیان واز بێنە. بۆ تۆ بێگانەن. پروین ڕووی کردە ژاڵان  و وتی: - قەزات لە من، بابەیشت ڕازی بێت، من حەز ناکەم. چۆن ئیجازە ئەدەم لەگەل ئەو کوڕانە بڕۆی ؟ وەڵڵا مەگەر من بمرم! - دایە گیان ئیستە دەورە و زەمانە گۆڕاوە. ئەوە زەمان ئێوە کوڕ و کچ دواکەوتوو و داماو بوون. تا یەکتریان ئەدی بەرچاویان ڕەش ئەبوو. جەستەیان ئەنیشتە لەرزین! هێرش باڵ ژاڵانی گرت: - کچەکەم! تۆ و هاوڕێکانت کە هیچ، هەموو دنیا  لۆمەم بکەن ڕێگە نادەم بڕۆی. ئەمە بڕیار کۆتاییمە و تکات لێ ئەکەم لەسەری مەچۆ! ژاڵان دەستی کردە گریان و چوو بۆ ژوورەکەی خۆی و درگای داخست. ئێوارە کەژین پێوەندی گرت و دەنگ و باسی پرسی. ژاڵان وتی: - بابەم و دایکم ڕێگە نادەن. خۆ ناکرێ بە دزییەوە بێم. ئێوە بڕۆن خۆشتان بێت. پاش تەلەفوونەکەی کەژین بانگی هەڵدا و ماوەیەک گریا. شەو کات نان ئێوارە، دایکی لە درگای دا: - کچەکەم بێ نانەکەت بخۆ. وەڵامی نەداوە. دیسان بانگی کرد. - ناخۆم برسیم نییە. تکای لە تکاخانە بڕی نەهاتە دەرەوە. ڕادمین برای، چەن جار داوای لێ کرد بێتە درەوە. ماچی کرد. دەستی کێشا. نەهات و نەهات! دوای دوو کاتژمێر، خۆی درگای کردەوە. سەرێ  چێشتخانەی دا و لەوێ پەرداخی ئاوی خواردەوە. باوکی وتی: - ژاڵان گیان ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەزانی بڕیارێکی گونجاوم داوە. کچەکەم لە بیرتە کوڕەکەی حەمە عەلی لە ڕووداوی هاتووچۆ تیاچوو؟ ئەوە دایکت، لێی بپرسە. کاتێ چووین بۆ پرسە ماڵیان وەک چۆڵەوانی وابوو. پەپوو ئەیخوێند. کەس نەهات بۆ پرسەی. بە خوا کافریان بۆ موسوڵمان ئەبوو! پەروین وتی: - کاتی  ڕووداو، ژنێ لە ناو ماشینەکەی بوو! ئەم خەڵکە خوانەناسە هەر کەسێ بە جۆرێ باسی ئەکرد! یەکێ ئەیوت بڕیاریان دابوو بڕۆن بۆ دەرەوەی وڵات! یەکێ ئەیوت  ژنەکە حاشای لە مێردەکەی کردووە و  بەتەمابوون سەر خۆیان هەڵگرن! مەگەر خوا بزانێ باوک و دایک داماوی چەندە کز و ترێق بوون! هێرش ئاهێکی هەڵکێشا: - پاش چەن مانگ ئاشکرا بوو،  کابرایەک لە جادەی گاڕان، ماشینەکەی لەکار کەوتووە. داوای لە  ڕێکەوت  کردووە ژنەکەی ببات بۆ ناوشار و کەسێکیش بنێرێ بۆ یارمەتی خۆی بەڵکوو کێشەی ماشینەکەی چارەسەر بکات!  جا پاش ئەو هەموو سەرشۆڕی و ترێقییە کەڵکی چی بوو؟!  ئەی چی کچەکەم. ئێمەش لەو شتانە ئەترسین! پاش وتووێژێکی زۆر، ژاڵان بە گریانەوە وتی: - تا ماوم، بێجگە لە سڵاو، یەک وشە لە من نابیستن! بە تووڕەیی هۆڵەکەی جێ هێشت و چوو بۆ ژوورەکەی خۆی. ڕادمین دوای کەوت. تەقەی لە درگا دا. نەیکردەوە! بانگیان کرد. بە قوربانی بوون. کورە ڕۆڵە! بۆ خاتری خوا!  کەڵکی نەبوو. کات خەوتن باوکی چوو بۆ لای. لە تەنیشتی پاڵکەوت. ماچێ باڵی کرد و سەری خستە سەری! - ژاڵان گیان کچە گەورەکەم! باڵی لە ژێر سەر بابەی دەرهێنا و ڕووی کردە ئەولاوە! - نازارەکەی بابە. بە قوربانت بم. ئێمە بۆ خۆت و داهاتوویی تۆمانە! ژاڵان بێدەنگ چاوی بەست و خۆی کردە خەوتوو! ئەو شەوە خەوتن. بەیانی زوو هێرش کولێرەی گەرم و کەرە و سۆڵەکەی هێنا و لە درگای ژوورەکەی ژاڵانی دا. - نازارەکەم بێرۆ کولێرەی تازەم هێناوە. دێرە با فریای زانکۆ بکەوی. چەن جار بانگی کرد. ئێوە لە ماڵ خۆتان وەڵامتان دابێتەوە ئەو هەناسەی نەدا. ویستی بڕواتە ژوورەوە پەشیمانەوە بوو. - پەروین ئا بڕۆ بزانە بۆ چی جواب ناداتەوە. کاتێ پەروین درگای کردەوە، ژاڵان خەریکی موبایلەکەی بوو. - ئەرێ ڕۆڵە بۆ چی جواب بابەت نادەیتەوە؟ - بۆ ئەوە قارم. لە لای کەژین سووکتان کردم. وەڵڵا تا ماوم لەگەلتان قسە ناکەم! هێرش بە گۆرانی وتن هاتە ژوورەوە. - ئەو کچە لەو ماڵە خۆی دا نیشانم. ئاگری پێ نەبوو، سووتاندی گیانم. کورە ڕۆڵە قاری چی؟ خۆ کفرمان نەکردووە!! هەستا دەموچاوی شۆرد. خۆی کۆ کردەوە و ڕێگەی زانکۆی گرتە بەر. نیوەڕۆیش لە ناوشار بابۆڵەیەکی خوارد و کاتێ گەڕاوە بۆ ماڵەوە، سڵاوێکی کرد و چوو بۆ ژوورەکەی خۆێ. چەن جار بانگیان کرد. دار و بەرد هاتبێتە زمان، ژاڵان قسەی نەکرد! بە دەنگی گریان و هاوار ، ڕاپەڕی. تەرمی باوکیان هێنایە دەرەوە. خەڵک وەکوو مێروولە لە دەور ئەمبوولانس کۆ بوونەوە! کۆتایی بەشی ۳ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۸_۰۱۱۵۰۶۴۴۲_5mu.jpg
1 2158Loading...
13
دەستی باوکم (بەشی 2) 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
9645Loading...
14
دەستی باوکم بەشی۲ ژاڵان سەری خستبووە سەر دەست باوکی و ئەگریا. پەروانە باڵی گرت و وتی: - کچەکەم! هەستە با بڕۆین. - تۆ خوا میمی گیان من ناتوانم لە بابەم دوور بکەومەوە.بە خوا خەریکە شێت ئەبم! - ژاڵان گیان ئەو خەڵکە ماتڵن. عەیبە! ئەو کاکەیشە تەمایەر خۆمانە! - تۆ خوا با جارێ لێرا بم. تۆ خوا با بۆ کۆتاجار  لە باوەشی بگرم و ماچی بکەم! حاجی ڕووی کردە دایە مەستوورە: - خاتوو مەستوورە! ئەم جەماعەتە  بۆ لای ئێوە هاتوون. ئامان  کارێ مەکەن ببنە گاڵتەجاڕ و دوارۆژ مەنع و لوومە بکرێن. مردن و پرسانە لە ڕێگەی گشتماندایە. دەست مناڵەکان بگرە و بڕۆن بۆ حەوش. تەیووب ماتڵ مەبە. عەیبە تۆ کوڕ کێت پێ ئێژن! زووکە بیانبە دەرۆ. ئەو خەلایەقەتە ماتڵن! دیسان پەروانە داوای لە ژاڵان کرد، باوکی بە جێ بێڵێت. دایە مەستوورە،  پەروین و شەرمین و دایە ڕەعنای ڕەوانە کرد بۆ حەوش  و خۆی گەڕاوە بۆ لای هێرش و وتی: - پەروانە ڕۆڵە!  دەست ژاڵان بگرە! ئاگای لە خۆی نییە خەتەرە بکەوێت! ژاڵان بەڕادەیەک پێداگری کرد، کابرای فەرمانبەر وتی: - خوشکەکەم!  ئێوە بڕۆن. تا ئەم کەرەستە و ئامێرانە ئەکەمەوە با ئەو کچە لە لای باوکی بێت. ژاڵان، دیسان سەری خستە سەر دەست باوکی. چاوەکانی بەست. بە درێژایی تەمەنی چەن ساڵەی منداڵی ئەم دەستەی گرتبوو. لە یەکەم دارەدارەی ماڵەوە تاکوو گەڕان ناو کۆڵان خۆیان و شەقام و پارکەکانی  ئەم شارە!  ئاخۆ چەن جار کەوتبێت و بەم دەستانە بەرز کرابێتەوە! بیری لە یەکەم ڕۆژ قوتابخانە کرەوە. ئەو کاتە تازە چوبووە ناو حەو ساڵ تەمەن. تۆزێ گرینۆک بوو. باوکی دەستی گرت و بردی بۆ بەر درگای پۆلەکەی. کاتی تەواو بوونی وانە و مەدرەسەیش، دووبارە دەستی ئەگرت و پێکەوە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. @noman_barzegar ماچێک دەستە ساردەکانی کرد. یادی بە خێر ساڵانێک بەم دەستانە قژی شانە کردبوو. قژی بۆی بەستبوو!  ڕۆژ بوو دەیان جار بە قوربانی قژە جوانەکەی ببوو. سەری بەرز کردەوە و بۆ دەموچاوی ڕوانی. یانێ ئیتر من ئەو ڕواڵەتە جوانە نابینم؟ کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ کێ لە باوەش بگرم؟ کێ بە قوربانی کچە کاڵەکەی بێت؟ یانێ ئیتر  من پێکەنینە جوانەکانت نابینم؟ شەوان قاچ کێ بشێڵم؟ چەن جار دست و گۆنای باوکی ماچ کرد. پاشان بانگی هەڵدا. - بابە گیان! باوانەکەم! بۆ چی قەزات لە من نەکەوت؟ کابرا وتی: - کچەکەم! دێرە! دادە زەحمەت نەبێت دانێکتان دەستی بگرن.  وا دیارە حاڵی باش نییە. پەروانە گەڕاوە بۆ ژوورەکە و دەست ژاڵانی گرت و پێکەوە چوونە دەرەوە. @Diwakhan1401 لە درگای نەخۆشخانە، باوەگەورەی و حاجی عەلی خەریک وتووێژ بوون. - تەیووب، کوڕەکان ئەرێ لە کوێ ئەسپەردی خاکی ئەکەن؟ ئەگەر بۆ بەهەشت موستەفای ببەن، هەر لەوێ ئەیشۆرین. قەبریش ئامادەیە. ماتڵبوونی ناوێت. دایە مەستوورەی کردییە جواب: -  باوکم و کاکەم لە دارسەیران بە خاک سپێردراون.  من پێم خۆشە هێرش گیانیش ببەین بۆ ئەوێ. سەی هاشم وتی: - برا بە خوا دارسەیران ڕێگەی نییە. ئەگەر چەن شوێنێک مابێت دیاریکراو خەڵکە. یا بیبەین بۆ بەهەشت موستەفا یان زیارەتان مووسک. خاڵۆ تەیووب ڕووی کردە هاوڕێ: - نازانم! ئەی بۆ چی نەیبەینەوە بۆ ئاوایی؟ - باوە گیان ڕوژ زۆری نەماوە. بۆ چی ئەم خەڵکە بخەینە عەزیەت؟ دایە مەستوورە بە گریانەوە وتی: - ئەگەر دوور بێت من ناتوانم زوو زوو سەردانی بکەم! با بیبەین بۆ مووسک. مەلا محەممەد وتی: - زیارەتان مووسک جێگە و ڕێگەی کەمە. تایبەتە بە ئاوایی و تەپەی مووسک. با تەلەفوونێ بکەم بۆ حەمەی سەیزادە و مەلا تایەر و کا جەماڵ. بزانم ئیجازەمان پێ ئەدەن؟ پێوەندی بە کا حەمەوە کرد و داوای جێگە قەبرێکی لێ کرد. ئەویش خواهەڵناگرێ بە بیستن هەواڵەکە، زۆری پێ ناخۆش بوو. وتیشی نەیزانیووە بۆیە نەهاتووە بۆ نەخۆشخانە. لە کۆتاییدا وتی:" بەسەر چاو. تا ئێوە لە مزگەوت ئەیشۆرن، من و چوار پێنج پیاو، قەبرێکی بۆ ئامادە ئەکەین! هەموو لە حەوش نەخۆشخانە، چاوڕوان  تەرمەکەی هێرش بوون. دایە ڕەعنا دانیشت و وتی: - شەرمین ڕۆڵە دەست ژاڵان گیان بگرە با بێت بۆ لای من. ژاڵان نەیتوانی دانیشێت. هەر بۆیە پاڵکەوت و سەری خستە کۆش دایەی. جەماعەت خەریک گریان و لاواندنەوە بوون. بەڵام ژاڵان خەیاڵی گەڕاوە بۆ ئەو کاتە لە زانکۆ گەڕایەوە و داوای لە باوکی کرد ڕێگە بدات لەگەل هاوڕێکانی سەردانێکی مهاباد بکات. باوکی پرسی: - ڕۆڵە لە لایەن زانکۆوە ئەڕۆن؟ - نەوەڵا من و کەژین هاوڕێم و برایەکی و کوڕێ خاڵۆزای!! - کچەکەم! گەرچی جێگەی متمانەی منی بەڵام ئەم گەشتە بۆ تۆ گونجاو نییە!  هاوڕێکانت جواب کە و  بیریشی لێ مەکەرەوە! تەمەن ڕێگە بدات لە دەرفەتێکدا خۆمان پێکەوە ئەڕۆین. کۆتایی بەشی۲ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۷_۰۲۳۴۰۸۳۱۰_xyn.jpg
1 1919Loading...
15
دڵم تەنگە ئیسماعیل سابوور
1 03924Loading...
16
دەستی باوکم (بەشی 1) 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 1607Loading...
17
دەستی باوکم بەشی۱ سەیر کاتژمێری کرد،  دوویی دوای نیوەڕۆ بوو. بەیانی زوو چووبوو بۆ زانکۆ و زۆریش مانوو بوو.  ڕاکشا. سەرینێکی خستە ژێر سەری و چاوەکانی بەست.  تازە خەو دڵی گرتبوو بە گریان و هاوار دایکی و ڕادمین لە خەو ڕاپەڕی! بە پەلە چوو بۆ هۆڵەکە! - دایە گیان چی بووە؟ ڕادمین بە گریانەوە کردیە جواب: - بابەم! بابەم! لەو کاتەدا مامۆی پێوەندی بە دایکیەوە گرت. - هاوڕێ گیان! کاکەت ماوە؟ بۆ خاتر خوا دڵم تەقی! ماوە یان نە! نازانم هاوڕێ چی وت. - باشە ئەوە منیش هاتم! پەروین پێڵاوی لە پێ کرد. ژاڵان و ڕادمین، چاو بە گریان، دوای کەوتن. گەیشتنە سەر کۆڵان، کاکە لەتیف هاوسێیان بانگی کرد: - دادە پەروین چی بووە؟ بەو گریان و پەلە بۆ کوێ ئەڕۆن؟ - هێرش! هێرش! - هێرشی چی؟ ئەرێ ژاڵان ڕۆڵە چی بووە؟ بێن سوار بن. سوار بوون. پەروین لەبەر گریان نەیتوانی یەک وشە بڵێت. لە وەڵامی پرسیارەکان کاکە لەتیف، ڕادمین وتی: - بابەم لە نەخۆشخانەیە! شەقام بەر نەخۆشخانە و حەوش و هەموو شوێنێکی پڕ بوو لە خەڵک. نیوەی مەریوان لەوێ بوو! کاتێ پەروین دابەزی، دایە ڕەعنا و پەروانە دەستیان گرت. - پەروین گیان! کچە خۆشینەدیوەکەم! پەروانە لەو خراپتر گریا و هێرشی لاواندەوە! دایە مەستوورە ڕادمینی لە باوەش گرت. بە دەنگ بەرز بانگی هەڵدا! - باوانەکەم! بۆ لای بابەت هاتی؟ جەماعەت بە ێکڕا دەستیان کردە گریان. هاوڕێ دەست دایکی گرت: - دایە گیان ئاگات لە کوڕەکە بێت. مناڵە بەرگە ناگرێت! کاتێ ژاڵان بیستی باوکی لە جادەی سەقز تووشی  ڕووداو هاتوچوو بووە و لەوانەیە مردبێت، ئەژنۆی شکا. بەرچاوی ڕەش بوو. باش بوو ژنێ خزمیان فریای کەوت و گرتی! بە گریان و لاواندنەوە و شیوەن گەیشتنە بەر درگای نەخۆشخانە. دوو پۆلیس بەر درگایان گرتبوو. هاوڕێ وتی: - ئەمانە براژنم و مناڵەکانین.  ئەیانەوێت کاکەم ببینن! ڕێگەیان چۆڵ کرد و ئەوانیش چوونە ژوورەوە. سامان هاواری کرد: - ئای هێرش گیان! ئای باوکەڕۆ! بە قوربان ژن و مناڵەکەت بم! بە قوربان ماڵە چۆڵەکەت بم! تۆ زاوا نەبووی. تۆ برام بووی. وەڵڵا لە برا باشتر بوویی! ئەو گریا و شیوا و مناڵەکان  و هاوڕێ گریان. @noman_barzegar حاجی عەلی هاتە پێشەوە. تووڕە بوو: - هەی لە خاڵۆ سامان! باشە ئەوە خەریک چیت؟ بە جێگەی ئەوە دڵخۆشییان بدەیتەوە باوڕەکەی خۆت خراپتری؟ تا گەیشتنە درگای ژوورەکە، دوو جار ژاڵان لەتری دا و مامۆی گرتی. درگایان کردەوە. هێرش بە سەر تەختێکەوە بوو. لایەک لە سەری و سەر سینەی خۆێناوی بوو. بە بینین هێرش، پەروین بێحاڵ کەوت و ئالەوا بکەوێت، سامان  و پەروانە چوونە ژێر باڵی و لەسەر تەختێک پاڵیانخست. پەرەستارێکیان بانگ کرد. ئەویش پشکنینی بۆ کرد و دەرزیەکی لێ دا.  چەن خولەکێ بێ ئاگا بوو. پاشان هاتەوە سەر خۆی. مناڵەکان بە گریان و هاوار کەوتنە ماچ کردن باوکیان. ژاڵان سەری خستە سەر دەست باوکی. پەروین لە تەختەکە دابەزی و بە گریانەوە هات بۆ لایان! - هێرش گیان! ڕەفێقەکەم! باڵابەرزەکەم! یا خوا بە قوربانت بم. خۆزگا من بە جێگەی تۆ ئەمردم! ماوەیەک گریان. هاوڕێ دەست براژنی گرت: - براژن گیان ئەزانم چەنێ دەردمان کارییە. بەڵام بۆ مناڵەکان باش نییە! سامانیش لە باوەشی گرت و وتی: - دادە گیان تۆ خوا لەبەر مناڵەکان. تۆ خوا نازارەکان خاڵۆ. ویستی دادەی ئارام بکاتەوە کە چی خۆی بۆ نەگیرا! -  قەزاتان لە خاڵۆ! خاڵۆ بە قوربانتان بێت! @Diwakhan1401 حاجی باڵ سامانی گرت: - بە خوا برا ناحاڵی و گەوجی! ئافەرین بۆ تۆ! ئاوا دڵخۆشییان ئەدەیتەوە؟ ئەرێ تەیووب لە کوێیە؟ لەو کاتەدا خاڵۆ تەیووب و دایە مەستوورە و شەرمین هاتنە ژوورەوە.  ئەوانیش بە گریان و لاواندنەوە، کەوتنە ماچکردن هێرش! حاجی پشتوێنەکەی خاڵۆ تەیووبی گرت: - تەیووب! تۆ دنیادیدەی! ئەوە خەریک چیت؟ تماشای ژن و مناڵەکەی بکە خەریکە تیائەچن! بۆ ڕەزای خوا واز بێنە! - الحمدوللە. خوا گیان شوکر. باشە حاجی گیان. ئیتر ناگریەم هەزاران سەڵوات بۆ ڕۆحی پێغەبەر! خوا گیان ئەوە ئەمانەتییەکە! تا ئیمڕۆ هی من بوو! فەرمانبەرێکی نەخۆشخانە حاجی بانگ کرد و وتی: - خاڵۆ گیان! بەشکم ئەم جەماعەتە ببەیتە دەرەوە. با ئێمەیش بتوانین کارەکانمان بکەین. خۆت باش ئەزانی ئەو هەموو خەڵکە تەمایەر تەرمەکەی کاکە هێرشن! شەرمین لاواندیەوە: - هێرش گیان! باوانەکەم! برا پێکەوتووەکەم! دوای تۆ نامەوێت ساتێ بمێنم! کورە سەعاتێ لەمەوبەر تەلەفوونت بۆ کردم. بە قوربان دەنگە خۆشەکەت بم. بۆ قەزای باڵات لە من نەکەوت؟! ژاڵان  دەست باوکی گرت. وەکوو سەهوڵ سارد بوو. چەن جار ماچی کرد  و چاو و گۆنای خستە سەری! کۆتایی بەشی۱ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۷_۰۲۲۸۰۴۴۲۵_y3sr.jpg
1 27711Loading...
18
لێی گەڕێ لەیلا فەرێقی
1 01814Loading...
19
دەستی باوکم سەیر کاتژمێری کرد،  دوویی عەسر بوو. بەیانی زوو چووبوو بۆ زانکۆ و زۆریش مانوو بوو.  ڕاکشا . سەرینێکی خستە ژێر سەری و چاوەکانی بەست.  تازە خەو دڵی گرتبوو بە گریان و هاوار دایکی و ڕادمین لە خەو ڕاپەڕی! بە پەلە چوو بۆ هۆڵەکە!... چیرۆکی " دەستی باوکم" هەموو شەوێ کاتژمێر 10 لە کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات. @noman_barzegar
1 4883Loading...
20
ڕێزگرتن 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 0750Loading...
21
ڕێز گرتن لە سەر سفرە،بێگەرد و ئاکۆ ،یەک قاپ و یەک پەرداخیان دانا.بە شەریکی چێشتیان تێکرد.بە نۆبە دۆیان خواردەوە.ئەمیان شتێکی ئەدا بە دەس ئەویانەوە،ئەویتریان بە دەنگ بەرز ئەیوت:"قەزای دەستت.بوەخشە." میوانەکانی تر گشتی کزیان کردبوو.زوو زوو سەیری یەکتریان ئەکرد.وەک کەسێ بێژێ ئێمە نەمانزانی چی بکەین.چوار ڕۆژ عومر هەر وا بە خۆڕایی تەواو بوو! دوای نان ، بێگەرد لیوانێ چایی دانا.خۆی نیوەی خوارد و ئەو نیوەکەیشی دا بە ئاکۆ.قەندانەکەی بۆ گرت تا قەنێکی هەڵگرت.ئاکۆیش وتی:"یا خوا دەستت خۆش بێت.تۆخوا زەحمەت مەکێشە."ژنەکان تر گشتیان بە گۆشەی چاو سەیر پیاوەکان خۆیان کرد! @noman_barzegar پاش تاوێ دانیشتن،ئاکۆ وتی:"بێگەرد گیان .کامە موبایلەکەت؟"بێگەرد موبایلی دا بە دەسیەوە.بە جۆرێ کە جەماعەت بیبیستن وتی:"خۆ لازم ناکات ڕەمز بێژم پێت.من و تۆ هیچمان بۆ شاردنەوە لە یەکتر نییە."ئاکۆ کەمی خەریک گووشی بوو.دوای یەک دوو خولەک،وتی:"ئەوە یانێ چی؟کوانێ یارۆ عەکسەکە وا وتم بیکە بە پرۆفایل؟عەکسێکیشم ناردبوو بۆ سەر گووشی.ئەویشت دانەناوە؟"بێگەرد کردییە جواب:"وەڵا خۆم حەزم کرد وێنەی کاکەم دانم." کەمێ تر دەسکاری گووشی کرد و بە ناڕەحەتی وتی:"ئەمە چیە؟مەگەر نەموت مانتۆی زرشکی سفارش بە؟سورمەیی کەی ڕەنگە؟حەی بە خوا خۆشە.وتووتە بە دادەت شایەد ئێوارەی جومعە بین بۆ ماڵتان؟؟؟بە خوا ئەگەر پام بێت!"بێگەرد وتی:"ئەی بۆ چی من بۆ ماڵ کەس و کار تۆ تێم؟مەیکە حەکایەت پارەکە،نەهاتی بۆ ماڵ مامۆم.منیش بە تەنیا ڕووم نەبوو بڕوم.بۆ مانتۆیش با نەبێت بە داستان ڕووسەریەکە،وا وتت بە دڵم نیە.لای کابرای دووکاندار ئابڕووت بردین!." ئاکۆ دەنگی بەرزۆ کردەوە و وتی:"کامە ئابڕوو؟؟تۆ کەی ئەزانی شت بسێنێ؟هاتیتە ماڵ ئێمە خۆت کردوە بە ڕێحانە."بێگەرد وتی:"عەیبە ئێمە هالینە میوانی. ڕێز من ناگریت خۆ باوکم دانیشتووە.وا ئەزانی لە پشت کێفەوە هاتووم؟؟" کا نەریمان،باوک بێگەرد، بە تووڕەیی وتی:"بە خوا ڕۆڵە.زۆر مناڵن.بە جێگەی ئەوە، بە یەک دەورەی و یەک پەرداخ نان و چایی بخۆن و کلاس بڕێژن،بە جێگەی وێنەی پڕۆفایل، ئەوەڵ فێر بن ڕێز و ئێحترام لە یەکتری بگرن و ژیرانە گرفتەکانتان لە ماڵەوە چارەسەر کەن!" کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/screenshot_۲۰۲۴۰۶۰۷-۰۰۱۰۰۳_telegram_7p8b.jpg
1 4585Loading...
22
ئەوەی زۆر بێت شووە 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 4954Loading...
23
ئەوە زۆر بێت شووە کوڕێ خاڵۆ مەجی لە بان کەوتە خوارەوە.وتیان:"ئەمان با خاڵۆژن جەهان نەزانێ."پای کچەکەی میرزا حەمە شەریف چوو بە گوڵوەی تەنوورەکەیانا،تەپاڵدانەکەی دایەخەجێ ئاگری تێ چوو، بۆ خاتر خوا، با نەزانێت.نازانم بۆ چی هەر هەواڵێکی ئەبیست،ئازا لە سەر خۆی ئەچوو،ئەشێ سەعاتێ باوەشێنیان بکردایەت یا ئاویان بکردایەتە دەمیەوە! @noman_barzegar پەڵەی پاییز بوو،قاو کەوتە ئاوایی.عادڵ دایە پەخشان، تراکتۆری لە ئاڵفجاڕەکەی سەی حەمە ڕەشی،خستبووە خوارەوە.حەوت قورئان لە بەینا بێت،ئەیانوت کەس بە قسە نەگەیشتبوو پیایا.ماڵوولایی ئاوایی بە هاوارەوە چوون بۆ ماڵ دایە پەخشان.پیاوەکان چوون بۆ مزگەوت . دیوەخان و پێشخان و حەوش و بەربان پڕ بوو لە ژن. دوو ژن چوونە ژێر باڵ خاڵۆژن جەهان،هاوردیان بۆ دیوەخان.لە لای ژووروو،لە بەر جێوبانەکە، لێفێکیان بۆ ڕاخست.چوار پێنج جار هاواری کرد:"ئای ڕۆڵە گیان.ئای ڕۆڵە گیان!" پڕ چاوی بوو لە ئاو.کەمێ دەسی لەرزی و لەسەر خۆی چوو! ژن وەک مێروولە دەوریان لێ دا.دایە پەخشان عادڵی لە بیرەوەچوو.یەکێ دەستی هاورد بە ناوشانیا.یەکێ فرمێسکی سڕی.یەکێ ئاوی کردە دەمیەوە کەس تەمایەری نەبوو.خوا عالمە لەوە ناچێ بمێنێت! تخواکەی شلێر، ڕووی نەبوو عادڵ شوویی، بلاوێنێتەوە. جار بە جار ماچ مناڵە یەک ساڵانەکەی ئەکرد و بە گریانەوە ئەیوت:"کوانێ بابە گیان؟؟" پاشان لە  پاڵیا پاڵکەوت،بەشکم بیخەوێنێت. سەر شلێر و خاڵۆژن جەهان کەوتە لای یەکەوە. شلیر بە کوڵ ئەگریا و فرمێسکی ئەڕژاند.خاڵۆژن بە جنازەیی، دەمی نزیک گوێچکەی  کردەوە و وتی:"کورە ڕۆڵە،ئەوە فرە بێت شووە؟!قەزای تاکەوشێکم ئەخەم لە هەزار شوو!!"دووبارە خۆی کردەوە جەنازە!! کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۶_۱۶۴۳۳۹۷۲۲_fzg9.jpg
1 6435Loading...
24
https://t.me/anlain_1403
2350Loading...
25
تاسەم لێت نەشکا نەجمەدین غوڵامی
1 44926Loading...
26
جاکەتەکەم 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 6226Loading...
27
‍ جاکەتەکەم باوکم له شار گەڕایەوە.جاکەتێ جوانی بۆ هێنام.له دووکان نەیسەندبوو.ماڵ خاڵوم  ناردبوویان.له بەرم کرد.زۆر زۆر جوان بوو.به کاموا چنیابوو.گەرم و نەرم.تایبەت زستان و سەرما. بەیانی زوو،بۆ مەدرەسە له بەرم کرد.هاوڕێکانم پیرۆزباییان لێ کردم.سەباح وتی:"کوڕەکان، ئەم جاکەتە لە تازه ناچێت! ڕاستی بێژه کێ ناردویه بۆت؟؟" منیش هەزار سوێندم خوارد.که بەڵێ تازه یه و باوکم سەندویه! @noman_barzegar زۆر له سەباح ئەترسام! نازانم چۆن زانی ناردوویانه بۆم؟ که سەیری ئەکردم.دڵم ئەنیشته لەرزین:"قورئانەکه نەزانی کۆنەیە!!!" باوڕ بفەرموون ئەو ڕۆژە بەئەنازەی یەک مانگ تماشای کردم. شوکر وازی هێنا.ئیتر باسی نەکرد. ‌ئێواره چووم بۆ مزگەوت.بانگ درا.سەفیان بەست بۆ نوێژ.خۆم هه ڵخڵاوان بەشکەم نەکەومە لای سەباحەوە!  لە ناوچاوکەی من، کەوته لای ڕاسم.نۆیژمان دابەست.دەستم گرت.ئەی براڕۆ.سەر قوڵەکەم کونێ چکۆله ی تیا بوو!! دەی به خوا سەباح بزانێ ئابڕووم ئەبات!! ‌ ڕکات هەوەڵ به خێر تێپەڕی. نەیزانی.به جێگەی دۆعا و نزا لەو بیرا بووم خوابکا نەزانێ کۆنەییە. ‌هاتین بو رکات دووهەم.دەستمان گرت بۆ ئەلحەمد! .به گۆشه ی چاوم چاوێکم له سه باحەوە بوو.له نیوەی ئەلحەمد ،دەنگی بەرز کردەوە و وتی:"انعمت علیهم" و سەرێکی سووڕدا.ئەی هاوا! .به خوا وازانم کونەکەی بینی.نوێژ که هیچ ناو خوایشم له بیرەوەچوو! ‌ وەخت تەحیات ئاخر. زۆر به پەلە سڵاو نوێژی داوە و وتی:"نادرووس خۆ من وتم کۆنەیه!!!" کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۲_۰۸۴۶۰۲۱۸۶_k0pk.jpg
1 7004Loading...
28
‍ جاکەتەکەم باوکم له شار گڕایەوە.جاکەتێ جوانی بۆ هێنام.له دووکان نەیسەندبوو.ماڵ خاڵوم  ناردبوویان.له بەرم کرد.زۆر زۆر جوان بوو.به کاموا چنیابوو.گەرم و نەرم.تایبەت زستان و سەرما. بەیانی زوو،بۆ مەدرەسە له بەرم کرد.هاوڕێکانم پیرۆزباییان لێ کردم.سەباح وتی:"کوڕەکان، ئەم جاکەتە لە تازه ناچێت! ڕاستی بێژه کێ ناردویه بۆت؟؟" منیش هەزار سوێندم خوارد.که بەڵێ تازه یه و باوکم سەندویه! @noman_barzegar زۆر له سەباح ئەترسام! نازانم چۆن زانی ناردوویانه بۆم؟ که سەیری ئەکردم.دڵم ئەنیشته لەرزین:"قورئانەکه نەزانی کۆنەیە!!!" باوڕ بفەرموون ئەو ڕۆژە بەئەنازەی یەک مانگ تماشای کردم. شوکر وازی هێنا.ئیتر باسی نەکرد. ‌ئێواره چووم بۆ مزگەوت.بانگ درا.سەفیان بەست بۆ نوێژ.خۆم هه ڵخڵاوان بەشکەم نەکەومە لای سەباحەوە!  لە ناوچاوکەی من، کەوته لای ڕاسم.نۆیژمان دابەست.دەستم گرت.ئەی براڕۆ.سەر قوڵەکەم کونێ چکۆله ی تیا بوو!! دەی به خوا سەباح بزانێ ئابڕووم ئەبات!! ‌ ڕکات هەوەڵ به خێر تێپەڕی. نەیزانی.به جێگەی دۆعا و نزا لەو بیرا بووم خوابکا نەزانێ کۆنەییە. ‌هاتین بو رکات دووهەم.دەستمان گرت بۆ ئەلحەمد! .به گۆشه ی چاوم چاوێکم له سه باحەوە بوو.له نیوەی ئەلحەمد ،دەنگی بەرز کردەوە و وتی:"انعمت علیهم" و سەرێکی سووڕدا.ئەی هاوا! .به خوا وازانم کونەکەی بینی.نوێژ که هیچ ناو خوایشم له بیرەوەچوو! ‌ وەخت تەحیات ئاخر. زۆر به پەلە سڵاو نوێژی داوە و وتی:"نادرووس خۆ من وتم کۆنەیه!!!" کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۲_۰۸۴۶۰۲۱۸۶_k0pk.jpg
540Loading...
29
Media files
1 3103Loading...
30
عاشقی سووتاو مەهدی بانەیی
1 52013Loading...
31
📰  پێگەی چاوگە بۆ گەیاندی زۆرترین بابەت و هەواڵی: 🔬زانستی 📱تەکنەلۆجی 💰ئابووری 🌍 تەندروستی و ژینگە 📰 بە زمانی شیرینی کوردی 🌐 ماڵپەڕ: 🌐 https://chawga.com 🚀 تێلێگرام: 📡 @Chawga
1 5410Loading...
32
Media files
1 2382Loading...
33
خەپەڵە #بۆ_منداڵان ڕێوی خاتوون ڕووی کردە خەپەڵەی کوڕی و وتی: - ئەرێ ڕۆڵە بەتاڵ و بێکار خەریک چیت ؟ بۆ تاوێ ناڕۆی بۆ ماڵ باوەگەورەت؟ خەپەڵە کردیە جواب: - بە خوا دایە ئەوان میوانیان هەیە و منیش تاقەتم نییە! - هەڵسە کوڕەکەم. بڕۆ  بزانە دەنگ و باس چییە؟ بە جوانی و بە وردی گوێ بگرە بۆ قسەکانیان!  بە تایبەت دایەگەورە و پوورە ڕێوی! پاش ماوەیێ بێدەنگی خەپەڵە وتی: - بە تەنیا ناڕۆم! پێرەکە چووم مل درێژ میمکەزام لێی دام! دوو جار چنگی لێ گرتم. جارێکیش  دایەگەورە دەستی لە کلکم بەردا! - حاشا لە مناڵ ناحاڵی! ئەوە من ڕێگریم بکردایەت، ئەتوت تۆ خوا با بڕۆم! بابە ڕێوی هاتە ژوورەوە. کاتێ ئەم دەمەقاڵەی بیست، پرسی: - چییە ژنەکە؟ ئەو هەرا و هاوارتە لە چییە؟ - کورە وەڵڵا چووزانم! وتم بە خەپەڵە بڕوات بۆ ماڵ باوکت. ئەویش ناڕوات! - وازی لێ بێنە. بە تەنیا مەینێرە. مل درێژ نایەڵێت بێخەم دانیشێت! بە خوا ئەو هەتیوە لەوێ بێت، پێم خۆش نییە بڕوات. زۆر بێ ئەدەبە. خوانەکا دایکی بانگێکی لێ بکات یان دەستی بگرێت! لە کۆتاییدا ڕێوی خاتوون وتی: - باشە با نەڕوات. شەرت بێت لەگەل خۆم نەیبەم بۆ ماڵ خاڵۆ باوان. خەپەڵە تا ناو ماڵ خاڵۆی بیست، خۆی خستە باوەش دایکی. بە گریانەوە وتی: - باشە ئەڕۆم.بە خوا ئەڕۆم! - ئاوا کوڕەکەم. بڕۆ. کە گەڕایتەوە  باسی بکە بۆم! بزانم چییان وتووە؟! خەپەڵە چوو بۆ ماڵ باوەگەورەی. لەوێ گوێی گرت بۆ قسە و باس پوورکی و دایەگەوەی.  یەک دوو جار دایەگەورە  وتی:" ڕۆڵە ئامان ناو ماڵ باوکی مەبە!  بە خوا بڕواتەوە دایکی هەموو شتێکی لە زمان دەرئەهێنێت!" خەپەڵە جۆرێکی لێ هات.کزی کرد.  هەستی کرد قسەی دایەگەورە ڕاسته. دایکی بۆ بیستن دەنگ و باس و جاسووسی و قسەبەری ئەینێرێت بۆ ماڵ باوای! گەرچی خوڵکێ زۆریان کرد، بەڵام نەیتوانی دانیشێت. خواحافیزی کرد و ئەوێی بە جێ هێشت. لە ناو ڕێگا مەڕەپیری بینی.پاش سڵاو و هەواڵپرسی، پیرە پرسی: - چییە کوڕەکەم؟ دەماخت نییە! شتێک بووە؟ کەسێ ئازاری داوی؟ خەپەڵە وتی: - شتێک هەیە زۆر ئازارم ئەدات. تەواو بێتاقەتی کردووم! - دەردت چییە؟ لە چی ناڕەحەتی؟ خەپەڵە ئاهێکی هەڵکێشا و وتی: - زۆر ناخۆشە بتنێرن بۆ کارێک کە خۆت بە دڵ حەزی پێ نەکەی! - کەسێ ناچاری کردوویی؟ - ئەرێ وەڵڵا. - کوڕەکەم! لە من ئەبیستیت، ئەگەر  داوای  کاری نەشیاو و خراپیان لێت کرد، پیاوانە بێرە جواب و بڵێ نایکەم! کاتێ گەیشتە ماڵ خۆیان، ماڵ خاڵۆیش لەوێ بوون. دوای بەخێرهاتنەوە و ماچکردنی، دایکی وتی:" ئادەی ڕۆڵە دانیشە هەموو شتێکم بۆ باس بکە. بزانم پوورت و دایەگەورەت چییان وت؟!" خەپەڵە ئامۆژگاریەکەی مەڕەپیری هاتەوە بیر. - دایە گیان من پێم خۆش نییە ماڵەوماڵ قسە ببەم و بیهێنم. ئەوە ئەبێتە فیتنەیی و قسەبەری! - خۆت بێتام مەکە با تووڕە نەبم. ئادەی چییان وت؟ لەو تووڕەیی و لە خەپەڵە ئینکاری ئاخری خاڵۆ هاتە قسە! - خوشکەکەم! ئەوە خەریکی چیت؟ ئەتەوێ بە زۆر کوڕەکەت بنێری بۆ ماڵ خەڵک بۆ گوێ گرتن لە قسە؟ ئەی ئافەرین بۆ تۆ! بە زۆر خەپەڵە ئەکەی بە کوڵەفیتنەی گەڕەک؟ کاتێ خەپەڵە زانی خاڵۆ پشتی ئەگرێت، لە خۆشیدا پێکەنی و سەری خستە سەرشانی. ئەویش چوار پێنج ماچی کرد. ئەوان خەریک  وتووێژە بوون، بابە ڕێوی خەپەڵەی بانگ کرد بۆ لای خۆی و وتی:" خاڵۆ گیان. شوکر بۆ خوا خەپەڵە گیان زۆر عاقڵ و ژیرە! ئەی بە قوربان کوڕە جوانەکەی خۆم بم!!" لە کۆتاییدا ڕێوی خاتوون زانی داواکارییەکەی هەڵە بووە. هەر بۆیە چوو بۆ لای خەپەڵە و داوای لێبووردنی لێ کرد! کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۲_۱۷۱۸۰۷۹۱۱_lqp0.jpg
1 5916Loading...
34
Media files
1 1384Loading...
35
نەتناسیوم سابیر کوردستانی
1 47413Loading...
36
Media files
1 5386Loading...
37
ماڵەکەی دایکم بەشی کۆتایی مامۆژنە هەنار، بۆ ئێوارەی پێنجشەممە باوە تەها و مناڵەکانی دەعوەت کرد. بڕیار بوو هێمنیش بگەڕێتەوە. کاتێ لە درگاێ هۆڵەکە هاتە ژوورەوە باوە تەها لەبەری هەستا و لە باوەشی گرت. چەن جار بە دەنگ بەرز وتی:" ڕۆڵە یا خوا بە خێر بێیتەوە!" دوایی ئەسرای دایکی و پاشان جەماعەت هەموو دەستیان کردە ملی و بەخێرهاتنیان کرد. ڕێبین و ڕۆژا و دڵژین، وەک زەردەواڵە دەوریان دا. کانیای کچ مامۆ بەها لە چێشتخانە، بەخێرهاتن و تەوقەی  کرد و وتی:" دێرە بۆ سفرە بڕۆ دەست و دەموچاوت بشۆرە!" پاش نانخواردن، باوە تەها پرسی: - ئەرێ بەها  هەواڵێکیان نەبوو؟ - ئەگەر مناڵەکان ڕازی بن  ئەوانیش ڕازین. سەیوان وتی: - مامۆ گیان  باس ماڵ و دووکان بوو بە چی؟ - ئەو شەوە من و هەنار چووین بۆ ماڵیان و حاجی سەمینیش ماڵی نەشێوێت وتبوویی:  باس تاپۆ و نووسین ماڵ و دووکان مەکەن! ژیلا و سوونیا بانگیان هەڵدا. هێمن لە مادێحی پرسی: - کاکە ئەم گریانە بۆ چییە؟ ئەویش باس خوازبێنی باوای کرد. پاش ماوەیێ وتووێژ، کچەکان بە دڵپڕی و بێ خواحافیزی پێڵاویان لە پێ کرد. سەیوان ویستی دوایان بکەوێت و ڕێگری لە چوونەوەیان بکات، مامۆ دەستی گرت و وتی: - تۆ دانیشە. مادێح، میران ڕۆڵە وا بیر مەکەنەوە جوابتان ئەکەم! بەڵام با کچەکان بە تەنیا نەبن! پاشان وتی: - کاکە تەها، سەیوان گیان، سەر مەخەنە سەر کچەکان و ناڕەحەتییان مەکەن. بڕیارە خاڵۆ مەحمووت سەردانیان بکات. بەشکم دڵیان نەرم بێت. کچن و دڵیان ناسکە. ماف خۆیانە دڵتەنگ بن. باوە تەها پێکەنی و ڕووی کردە هێمن: - بزانە هێمن گیان توانی دایک و کچێ تارانی بدۆزێتەوە بۆ خۆی باوای!! دوو ماڵی لە تاران دائەنیشتین! کانیا، دەورێ چایی هێنا. لە تەنیشت مامۆی دانیشت و وتی: - لایبەن! تارانی جوان نیین. - بە خوا ڕۆڵە ڕاسەکەی. هەموو تاران قابلیان نییە کچێ وەک تۆیان ببێت. کانیا  دەستی خستە دەور ملی و ماچێکی کرد: - بە قوربانت بم مامۆ گیان. چاوت جوانە. ان شاءاللە ئەم کارە خێرە سەر بگرێت. تۆیش کراسێ باشم بۆ بسێنیت! - تۆ دۆعا بکە سەر بگرێت، پووڵت پێ ئەدەم، سەرتاپا جل کوردی بۆ خۆت بدوورە! مەگەر خوا بزانێ بە کراس کوردیەوە چەندە جوانی! خواحافیزی کرا و بڵاوەیان کرد. کاتێ گەیشتنە نزیک ماڵ سەیوان، هێمن وتی: - بابە گیان ئێوە بڕۆن. من ئەمشەو میوان باوەگەورەم. ئەسرا یەک دوو جار وتی: - هێمن گیان ئێمەیش بێتاقەتین. بەیانی بڕۆ بۆ ماڵ باوەگەورە. باوە تەها دەست هێمنی گرت و نەیهێشت بگەڕێتەوە. تا زەمانێ دایە مریەمیش مابوو، زۆربەی کات هێمن لە ماڵ باوەگەورەی بوو. پاش دوو ڕۆژ، خاڵۆ مەحموو زانی ژیلا لە ماڵ سوونیایە و مادێح و میران لە ماڵوە نین، هەر بۆیە بە دەرفەتێ گونجاوی زانی خۆی و خاڵۆژن بڕۆن بۆ لایان و سەبارەت بە ژنهێنانەکەی باوکیان وتووێژێک بکەن. کاتێ  چوونە ژوورەوە کچەکان بانگیان هەڵدا و ماوەیەک گریان. خاڵۆژن وتی: - ڕۆڵە بە جێگەی گریان و شیوەن بۆ دایکتان، دۆعا و نزا و چوار خێری بۆ بکەن. هەموو میوانین. کەسمان نامێنین. خۆزگەم بەو کەسە ڕوویی هەیە بمرێت! خاڵۆ مەحموو فرمێسکەکانی سڕی و وتی: - کچەجوانەکانم! بە قەد کێو ئاربابا خەم و بێتاقەتی مریەم لە دڵمدایە. وا ئەزانن پێم خۆشە خۆم داوای ژن بۆ تەها بکەم؟!وەڵڵا کاتێ باسی ئەکرێت، وا هەست ئەکەم دڵم خەریکە لەت ئەبێت!! ئەی ڕۆڵە ئێوە مناڵن.  جارێک لە سەی شەمسەم  پرسی:  چۆن ئەتوانی دوای ژنهێنان، سەردان ماڵ زاواکەتان بکەی؟ چۆن دەستت تێ ئەچێت دیاری بۆ ژنەکەی بسێنیت؟ وتی:" بەها گیان دەست مەدە لە دەردم.  ناچارم بەرگە بگرم.ناکرێت لە خوشکەزاکانم دوور بکەومەوە. زاوەکەیشم تاوانێکی نییە. بەش خوا، ئاواتی بۆ مردن خوشکەکەی ئێمە نەخواستبوو. خوا هەڵناگرێ خێزانیشی وەک براکان خۆی دەست ئەکاتە مل من و براکانم! یەک جار ڕووی تاڵ نەکردووە!!" سوونیا سەری خستە باوەش خاڵۆی و زۆرێ زۆر گریا. ئەویش ماچێ بان سەری کرد. - کچەکەم! تەها گوناحە. ڕێگری لێ مەکەن. بە خوا تەنیا و لارەمل بێت بەش دوو ساڵ ناکات. ئامان با گەورەیی و ڕێزی بمێنێت. ئەگەر بە نۆرە ڕۆژێ لە ماڵ دانێکتان بێت، بۆ خۆتان سووکییە! من خۆم کا فایەقم بینی. دوای مردن کەیبانۆی ڕۆژێ لە درگای مناڵێکی بوو. بە خوا قەسەم بە چاو خۆم بینیم ئێوارەیەک نیو سەعات لە درگای ماڵ کوڕەکەی دا، درگایان  نەکردەوە! با ئیمانمان نەچێت. نازانم لە ماڵەوە بوون یان نە؟! ئێوەیش وا مەزانن ئیستە شووەکانتان دڵگەرمن. دوو شەو لە ماڵتان بخەوێت، بە بۆڵە و منەت پیرتان ئەکەن! ژیلا هات و سەری خستە سەر شان خاڵۆژنی. ئەویش دەستی گرت و ماچێکی کرد. پاشان وتی:" خوا بکا سەبری ژنێ باش بێت و کوانوویی ماڵەکەی مریەم نەشێوێت!" کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۵۳۱_۲۱۵۴۵۳۶۴۰_rcwn.jpg
1 5043Loading...
38
کرماشان حەسەن زیرەک
1 13910Loading...
39
Media files
1 2184Loading...
40
ماڵەکەی دایکم بەشی ٥ ڕۆژ دووشەممە، عەسرەکەی مامۆ بەها و خێزانی چوون بۆ ماڵ خاڵۆ حیسام.  بە ڕێکەوت، مناڵەکان سەبری و زاواکەی لەوێ بوون. پاش بەخێرهاتن و هەواڵپرسی، مامۆ وتی: - خاڵۆ گیان، من و هەنار کەیبانۆم هاتووین بۆ خزمەتتان.  بەڵکوو کارئاسانی بکەین بۆ کاکەم و خاتوو سەبری. کچەگەورەکەی سەبری، وابزانم ناوی سەحەر بوو، تووڕە بوو: - کامەیە کار؟ یانێ داواکار دایکم هاتووە؟ چۆن هەواڵتان بە من نەداوە؟!! ئێمە گیرۆدەی مناڵەکان باوە تەها بووین، سەحەریش هاتە سەری! خاڵۆژن وتی: - کچەکەم، دایکت بە نییەتی شووکردن ماڵەکەی باوکتی جێ هێشتووە! تۆ لە ماڵ خۆتی و  مناڵەکانیش لە ماڵ باوەگەورەت. بڕیار بوایەت مێرد نەکات لەوێ ئەماوە! - حەق نەبوو هەواڵم پێ بدەن؟ - گلەییت بەسەر چاوم. بەڵام ڕۆڵە جارێ هیچ نەبووە. مامۆ چایەکەی خوارد. سەیرێ مامۆژنی کرد. پاشان وتی: - ئێوە دوو مەرجتان دانابوو. یەکەم برازاکانم ڕازی بن. ئەمەیان بە دڵ و بە گیان قەبووڵمانە. بەڵام ناکرێ ماڵ و دووکانی بۆ تاپۆ بکات. نە شەرع و قانوون ڕێگە ئەدات، نە مناڵەکانی! خۆمانین مناڵەکانیش ناحەقییان نییە. براژنە مریەمم چل و دوو ساڵ ڕەنج و عەزیەتی کێشا. بە تمەن تەمەن ماڵ و دووکان و هەموو شتێکیان سەند. بە قورئانێ پێی موسوڵمانین، یەک قەران دارایی ماڵ باوکمی تیانییە! خاڵۆ گیان خۆت بە باشی باوک ئێمەتان ئەناسی. - خوا بیبەخشێت. ڕۆحی بە بەهەشت شاد بێت. ئەرێ وەڵڵا ئێوە سڵامەت لەگەل باوکم تەنیا حەڵاڵیان لەیەکتر جیا بوو. خاڵۆژن کردییە جواب: - جابرا ڕەنجی بۆ مناڵ خۆی کێشاوە. ئێمەیش داماوی دنیامان کێشا. لە کۆڵبەری و شوانی حیسام بیگرە تا نیوەڕێسی خۆم. - قسەکەت جوانە. بەڵام ئیستە ئەگەر کاکەم ژن بخوازێت، مناڵەکان بەشەمیرات دایکییان ناکەوێت. با خۆمان قازی بین. ژن دووهەم بێجگە لە تەڵا و زێڕ و مارەیی، یەک لە هەشتێ هەموو ماڵ و دارایی کاکەمی ئەکەوێت. ئەگەریش منداڵی نەبێت، یەک لە چوار هەموو شتێکی ئەکەوێت. ئایا ڕەوایە لەو سێ بەشە کە بۆ مناڵەکان کاکەم ئەمێنێتۆ، ماڵێ یان دووکانێ جیا بکاتۆ بۆ  ژنەکەی؟ ئایا ئەمە وەک نەریتێکی خراپ نابێت بە باو؟! ماوەیەک هەموو بێدەنگ بوون. پاشان خاڵۆ وتی: - مردن لە ڕێگەی گشتماندایە. ئەی ئەگەر دوای خۆی هەنەزا ستەمیان لێ کرد و بەشیان خوارد؟ - ئەگەر باسەکە خواردن بێت، ئەو ماڵ و دووکانە ئیزافەیشە ئەخورێت. خاڵۆ گیان ئەوە ژن زوو داماو بوون. قسەی سەر زمانیان ئەوە بوو، میرات ببەم بۆ شوو؟ یەکێ نەبوو بپرسێ، ئەی براکانت بۆ چی بردیان بۆ براژن؟!! پاش وتووێژێکی زۆر، خاڵۆ وتی: - با پرس و ڕایەک ناو خۆمان بکەین. چوار پێنج ڕوژتر هەواڵتان پێ ئەدەم! خواحافیزیان کرد و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.  کاتژمێر دوانزەی شەو،  میران لە کوڕ بنەماڵەیی تلگرام پەیامێکی دانا. " پار، عەلی شەرەفی ژنێکی هێنا. هەزار لیرە مارەیی و سەد گرەم زێڕی بۆ سەند. دەسێ ماڵیشی بۆ نووسی. بەڕادەیەک هەڵسوکەوتی ناشیرین بوو، دوای شەش مانگ جیا بوونەوە!" کاتێ سەیوان پەیامەکەی بینی، تەلەفوونی کرد بۆ میران و داوای لێ کرد بیسڕێتەوە. بێ ڕوودەربایسی وتی:" ئەم پەیامتە وەکوو قسەکان ئەو شەوەی ماڵ ئێمەیە. ئەو شەوە لەبەر سوونیا بێدەنگ بووم. ئیستەیش پێم خۆش نەبوو لە کۆڕ شتێک بنووسم! وەک برایێ گەورەت ئاگادارت ئەکەمەوە. ئەمە کۆتا جارت بێت کچەکان هەڵنی یان خۆت بقوڵتێنیتە ناو باس ژنهێنان باوکم!" دار و بەرد هاتە زمان، میران هەناسەی نەدا! باوە تەها خۆی بۆ نەگیرا. کات خەوتن پێوەندی بە بەهای برایەوە گرت و دەنگ و باسی پرسی. کاتێ زانی ئەگەری ئەوە هەیە کارەکە سەر بگرێت،دەستنوێژی گرت و چووە سەر بەرماڵ. دوو رکات نوێژی خوێند. پاشان دەستی بەرز کردەوە: - خوا گیان سوێندت ئەدەم بە گەورەیی خۆت. بە ناوە جوانەکانت. بە خۆشەویستی حەزرەت ڕەسوول. ئەگەر ئەم کارە خێر و مەسڵەحەتی هاتیا، ڕێی خەی. ئەگەر ئەبێتە بایس بشێونە و دڵێشان سەر نەگرێت! ئەو شەوە خەوتن. بەیانییەکەی خاڵۆ حیسام چوو بۆ لای حاجی سەمین. حاجی هاوڕێی چەن ساڵەی بوو. باس خوازبێنی و مەرجەکان خۆی کرد. خاڵۆ حیسام وتی: - مافی خۆتە ئەگەر داوای ڕازیبوون مناڵەکانی بکەی. بەڵام نووسین ماڵ و دووکانم بە دڵ نییە! مریەم خێزان تەها مردووە. چەن گەز کفنی سپی نەبێت هیچی نەبردووە! ماڵ و  هەموو شتێکی جێ ماوە. لە من ئەبیست، باس تاپۆ و نووسین ماڵ و دووکان مەکە! گەڕاوە بۆ ماڵەوە و لە لای خێزانی و سەبری کچی، باس قسەکان حاجی کرد. خاڵۆژن وتی: - خۆتانەزانن. دوایی کەس بە تاوانبار دەر مەکەن. - سەبری ڕۆڵە!  تۆ چی؟ ڕازیت یان نە؟ سەبری سەری داخست. پاشان وتی: - قسەی منیش قسەی تۆیە باوە گیان! کۆتایی بەشی٥ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۵۳۰_۱۷۳۵۲۱۳۵۳_szbc.jpg
1 4085Loading...
سجیل بەشی ۱ خاڵۆ مەجی لە شار گەڕایەوە. شەوەکەی ماڵوولایی ئاوایی هاتن بۆ لای. ئەویش بە تاقەت و هەوای شان،  باس سەفەر شاری کرد. - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم... تەقەی درگا هات. میرزا حەمە ڕەحیم بوو. پاش سڵاو و هەواڵپرسی، وتی: - مەجی بە خێر بیتۆ. ئەو قەوم و برا ساق و سڵامەت بوون؟ ئەرێ دەنگ و باس؟ خاڵۆ مەجی کردیە جواب: - لە سایەی ڕەحم خوا و تیکە نانەکەی ئێوە گلایەک باش بوون. بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم. فەرەیدوون گیان ئەسپەشینی زین کرد. ناو خوام لێ هێنا و پێم لێ دا بۆ قاوەخانە. لەوێ چارواکەم بردە گەوڕ  تۆفیق خواکەرەم و خۆم گەڕامەوە بۆ قاوەخانە. بێ ئێوە ناخۆش چایەکم خوارد... دیسان تەقەی درگا هات و دەروێش سەعی هاتە ژوورەوە.جەماعەت لەبەری هەڵسان. ئەویش هەر لە دوورەوە هاواری کرد: - خەجاڵەتم مەکەن. تۆ خوا دانیشن. فەرموون. دەروێش سەعی.  خوا عەفوویی کات. یا خوا ئیمشەوی لە هەموو شەوێ خۆشتر بێت.  جگەرەیەکی تەواو نەئەکرد یەکێ تری ئەپێچاوە.  دایمە دیوەخانی پڕ بوو لە دووکەڵ. سرمیچ ئەبوو بە تەم و مژ. لەبەر دووکەڵ یەک دانە دیوەخانپۆش و تەختەی دیار نەبوو. ئەویش هەواڵ شاری پرسی. خاڵۆ مەجێ بۆ جاری سێهەم شانی لێ شل کرد: - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.... تا گەیشتە چایی خواردن قاوەخانە. - قوربان ئەونەی شەغرەیەک بدەیت ماتڵ بووم باش بوو تیبیتی هات و سوار بووم. نوێژ نیوەڕۆ مابوو، گەیشتمە سنە. لە مزگەوت هاجەرەخاتوون نوێژێکم کرد و تاوێ پاڵکەوتم. پاشان چووم بۆ دەور مەیان. بێ ئێوە ناخۆش نان و چاییەکەم خوارد. جەماعەت پێکەوە وتیان:" نۆش گیانت!" - سەرتان نەیەشێنم سەرێ تاریکەبازاڕم دا. بڕێ کەلوپەل و وردە وەسایلم سەند. حەماڵێکم گرت و شتەکانی دا بە شانیدا و بەرەو لای ماشینەکان ڕێکەوتین. بەش خوا هەوەڵ نەمناسی. وەختێ کەوتینە قسە، ئەمە نەبی  بوو! قێخا شەریف پرسی: - کام نەبی؟ - کورە نەبی دایە خەرامان. - ئاهاهاها!  خەرامان خوشک شەریف! حەمالی و کاکەوڵا و شەریف برا بوون. بێجگە لە خەرامان چوار کچ تریان بوو. دانێکیان لە باخەڵ حاجی ئەبووبەکر بوو. دەی خاس.. - هیچ وەڵڵا. کەلوپەلەکەی بردە لای ماشینەکان. هەواڵ دایکیم پرسی، ئەویش بۆ من پرسیاری کرد. باڵی گرتم وتی با بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە. بەڵام قەوڵم پێ نەدا. لە نەبی خواحافیزیم کرد.سوار ماشین بووم. شتەکانم بردە دووکان ئا شوکرە. لەوێش بازێ قەن و برنج و چاییم سەند. حەق و حەسێب پارەکەم کرد.... دەروێش سەعی، وەک کوناوەجەی سەرتەنوور دووکەڵێکی کرد و پرسی: - ناشێ خارووبار گران نەبووبێت! - بۆ گرانی گران نەبووە. کورە خوا بڕیویە. تەواو دوورە دەسین. ئەوە حاڵ نەبوو تا بارم کرد و گەیاندمە ترمیناڵ.  ئەو شەوە لە ماڵ حەسەن ئامۆزام خەوتم و بەیانیەکەی سوار بووم و گەڕامەوە بۆ قاوەخانە! لەوێ سەرکار کاشفی و سێ پیاو سەرپەتی دانیشتبوون. سڵامێکم دایە حازری. جەماعەت پێکەوە وتیان:" عەلەیک و هەزار سڵام!" - خوا هەڵناگرێ ئەوانیش جوابیان داوە. سەر و چاییمان خوارد. کاشفی وتی: - خاڵۆ مەجی! ئەم پیاوانە لە سجیل ئەحواڵەوە هاتوون. دێ بە دێ ئەگەڕێن و سجیل ئەدەن بە خەڵک! هاکا دوو سێ ڕوژی تر هاتن بۆ لای ئێوەیش! درۆزن ڕووڕەشە نەمزانی سجیل چییە!؟ بەتەمابووم بپرسم باش بوو یەکێ لە سەرپەتییەکان لە ناو ساکەکەی لەتە مقەبایەکی دەرهێنا و وتی: - هەموو کەسێ ئەبێت دانێ لەمانەی ببێت. بە سەریەوە، ناو خۆی و  باوک و دایک و ڕۆژی لەدایکبوونی ئەنووسرێت! ئێمە لەم قسە و باسانە بوین فەرەیدوون گیان وڵاخەکانێ هێنا. بارەکانمان بار کرد و لێمان خوڕی بۆ ئاوایی. شوانەکە پرسی: - باشە ئەم سجیلە بۆ چی باشە؟ - نازانم بە خوا. ئەونەی لێ ئەزانم ئەبێت هەموومان بمانبێت. بە قسەیەک من بیستوومە بە خەڵک ناوشاریان داوە. قسە لە قسە و باس لە باس، هەر یەکەو شتێکی وت. یەک وتی:"  شا چی نەکراوە؟ لە ماڵ خۆی دائەنیشێت و حەسێب دانیشتوویی شار و دێ ئەزانێت!" یەکێ تر وتی:" ئەمڕا ئەزانن کێ کوڕی هەیە.هاکا کوڕ هەژار و فەقیریان برد بۆ بەرەی شەڕ و سەربازی یان بێگاری!" دەروێش سەعی وتی:" چ مەعلووم پووڵیش نەخاتە پای!" لە کۆتاییدا مەلا جەمیل وتی:" خۆ جارێ سجیل ئەحواڵ نەهاتووە. خوا کردی و هاتن، ئێمەیش وەک ئەم هەموو خەڵکە. بە قسەیەک من بیستوومە، فەرمان دەوڵەتە و ئێمەیش ملمان لە موو باریکترە!" کۆتایی بەشی۱ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۷_۱۷۰۶۱۴۱۷۸_y0z.jpg
Показать все...

9👍 7
Фото недоступноПоказать в Telegram
سجیل خاڵۆ مەجی لە شار گەڕایەوە. شەوەکەی ماڵوولایی ئاوایی هاتن بۆ لای. ئەویش بە تاقەت و هەوای شان،  باس سەفەر شاری کرد. - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم... ▪️بۆ خوێندنەوەی درێژەی چیرۆک، هەموو شەوێ کاتژمێر 10 سەردانی کەناڵی " چیرۆک و بەسەرهات" بکەن. @Diwakhan1401 @noman_barzegar
Показать все...
گوڵ ئامان گوڵ نەجمەدین غوڵامی
Показать все...
Najmadin-Gholami_Gol-Aman-Gol.mp32.10 MB
5
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
ماڵ جیایی وەخت خەوتن،شیوا وتی:" باوڕەکەی خۆت لێ کردووەتە نابەڵەو.قەرار بوو بەهار جیا ببینەوە و بڕۆینە ناو ماڵ خۆمان."جەلیل وتی:"ڕاس ئەکەی قەوڵم دابوو تا بەهار بە سەر ماڵەوە بین.وا ڕێکەوت دایکم نەخۆش کەوت.هاتووچۆ و دوکتۆر و میوان یەک دوو مانگێکی پێ چوو.خاڵۆژنیشم فەوتی کرد.خۆت باش ئەزانی چەنی گرفتار بوین." شیوا کردیە جواب:"ئەمانە گشتی بەهانەیە.نەخۆشین و پرسانە بە من چی؟وەڵڵا و بیللا تەواو وەک کوڵفەتم لێ هاتووە.خوا نەکا دانێکیان  بێژن دەستت خۆش یا بێژن ئاوە ڕووسەری یان کراسێ بێ قابل! نازانم من چیم لە چنوور براژنت کەمترە؟هەر لە دڵم دەرناچێت،ئەو ڕۆژە دایکت لە لای من، تاریفی ئەکرد.خو من مناڵ نیم و عەقڵم پێ نەشکێ!" @noman_barzegar جەلیل وتی:"شیوا گیان.خۆم گشتی ئەزانم.تۆ زەحمەت زۆر ئەکێشی.بە خوا دایکم و باوکم لە هەموو کەسێ باشتر ئەزانن عەزیەت ئەم ماڵە ها بە سەرشانتەوە لەوانەیە بە باشی عادەت دایکم نەناسی.هیچ وەخت پشتەسەر قسە ناکات.ئەوە بزانە لای چنور چەندین جار تاریف تۆی کردوە!"وتی :"من ئەمانە نازانم.بە خوا بڕۆمەوە بۆ ماڵ باوکم نایەمەوە تا نەچینە ناو ماڵ خۆمان.ئەگەریش ئەزانی بۆت ناکرێ،بە سێ کەلیمە حەڵاڵتم.با بێ دڵێشان دەستمان لە دەست یەکتری ببێتەوە!" جەلیل زانی قسە کردن بە دەرد ناخوات و کەڵکی نییە، هەر بۆیە  وتی:"باشە پەنا بە خوا بە زوویی ماڵمان جیا  ئەبێتەوە!" @Diwakhan1401 بەیانی لە سەر سفرە وتی:"دایە گیان،ڕاسی من قەرارە ماڵێ بە کرێ بگرم و دەست ژن و مناڵەکەم بگرم و بچمە ناوی.تۆ و باوکیشم با کەمی سەرتان سووک بێت.ئێوە کەی تاقەت قێڕە و ڕاوڕاوان مناڵتان ماوە؟ درووسە بە ناو، جیا ئەبینەوە ،بەڵام مەنزڵمان هەر لای ئێوەیە!" دایکی وتی:"ڕۆلە جا من و باوکت ماڵمان بۆچیە؟دوو تەبەقە ماڵە. لە بەیانی زووتر نییە کرێنشینەکە جواب ئەکەین.ئێوەیش بۆ خۆتان دانیشن.ئەزانم شیوا گیانیش حەز ناکات بڕوات.وا نییە بە قوربان؟" شیوا سەیرێکی  جەلیلی کرد و وتی:" بە خوا خۆی ئەزانێ.من کارم نییە.جا پیاو کەی بە گوێی ژن ئەکات؟ قسە قسە خۆیە! ئێوە، دایک و کوڕ، لە یەک دەرناچن، من بۆچی خۆم خراپ کەم!" کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۷_۱۲۲۴۳۰۶۲۳_qdp.jpg
Показать все...

5👍 1👏 1🤯 1
غوربەت عەتا ئەحمەد
Показать все...
Qorbat.mp35.66 MB
3
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
Фото недоступноПоказать в Telegram
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و لایەنگرانی چیرۆک و بەسەهاتی کوردی ئەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و خۆشی و ئاشتی و تەبایی زیاتر و لاپەڕەیەکی تازە بێت بۆ وەلانانی ناکۆکی و لێک‌نزیک‌بوونه‌وه‌ی گەلەکەمان لە یەکتر. جەژنتان پیرۆز بێت. گەردنمان ئازاد کەن و گەردنتان خۆش و ئازاو بێت. ئەدمینی کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar
Показать все...
16👍 2
01 (1).mp313.24 MB
11👍 2
خۆشم دەوێی خالد ڕەشید
Показать все...
Khaled-Rashid_Khoshem-Dawe.mp312.34 MB
8👍 1
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
دەستی باوکم (بەشی کۆتایی) 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
Показать все...
دەستی باوکم،کۆتایی (2)_1.mp312.97 MB
12👍 1

13👍 7👏 1