cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

دژی خائێنانی نیشتمانفرۆش 2

ئەگەر خیانەت و خاک فرۆشتن نەبێت جەنگاوەرەكان بەمردوویش سەنگەر چۆڵناكەن. #سوپای_تیرۆریستی_پاسداران #جاش @DZHYKHAYNAN2 @DZHYKHAYNAN2👈

Больше
Иран159 439Язык не указанПолитика25 383
Рекламные посты
579
Подписчики
Нет данных24 часа
+37 дней
-430 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

🔴. 📝 ژینا مەکەن بە مەهسا! کاتێک لە کاناڵی فارسیدا دەردەکەون، داپڵۆساوانە مەئاخفن! ✍️ عیرفان ڕەهنموون، شرۆڤەکاری سیاسی سەردەمانێک حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، خەڵکی کوردستانیان بۆ بەرخۆدان و #کوردایەتی و بەگژداچوونەوەی #داگیرکەرانی_کوردستان هان دەدا. بەڵام ئيستا ئەوان لە دۆخی پێشڤەچوونێکی پێچەوانەدان (ترقی معکوس). ئێستا خەڵکی #کوردستان پێیان ئێژێ کورە کەمێ کورد بن! #ژینا مەکەن بە مەهسا! کاتێک لە کاناڵی فارسیدا دەردەکەون، داپڵۆساوانە مەئاخفن! لەگەڵ دوژمنانی کورد هاوپەیمانی پێک مەهێنن! #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان مەکەن بە کوردستانی ئێران! کورد کە نەتەوەیەکی گەورەیە مەیکەن بە قەوم و قەبیلە و کەمینەی نەتەوایەتی! لەبەر ئەوەی گشت سەرکردەکان پیاون، بە کورتی خەڵک پێیان ئێژێ لە ڕای خوا و مەولووی پێغەمبەر نەختێ «پیاو» بن! ✍عیرفان ڕەهنموون #سوپای_تیرۆریستی_پاسداران @DZHYKHAYNAN2
Показать все...
کاتی سەیری چرکەساتی تەقەکردن لە ترامپ دەکەی و برێندار دەبی یەکسەر پاسەوانەکانی دەوری دەگرن و خۆیان دەدەن بەسەریدا بۆ ئەوەی ئەگەر دووبارە تەقەی لێ کرایەوە نەکوژرێت! لەو کاتەدا فرمێسکەکانم هاتنە خوار و بیرم لەو چرکەساتە کردەوە کە تیرۆریستە ئێرانیەکان تەقەیان لە دوکتور قاسملوو کرد و شەیدیان کرد،چ دەبوو و بۆ چوار پاسەوان لەگەڵ دوکتور قاسملوو نەبوو! ئاخ و هەزاران داخ،بۆ خۆش باوەڕی کورد! مەخابن هەرزان دوکتور قاسملوومان لەدەست دا!
Показать все...
1.48 MB
1.84 MB
🔴. 📝 ئەوەی دەبێ بڕووخێت، نە کۆماری ئیسلامی، بەڵکوو ئێرانە ✍️ شاهۆ حوسێنی لەنێوان ئەرکی ڕووناکبیر و حیزبی سیاسی جیاوازی هەیە، حیزبی سیاسی خوازیاری دەسەڵاتی سیاسی و بەشە لە سیاسەت و حوکمڕانیدا، بۆیەش بەردەنگی هەڵسوکەوتی دەسەڵات و حکوومەتی سیاسییە. بۆ وێنە حیزبە کوردییەکان خۆیان بەرپرس دەزانن بۆ گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی یان دەسەڵاتی ئەڵتڕناتیڤی کۆماری ئیسلامی بۆ بەشی سیاسی و حکوومی. بەڵام منی ڕووناکبیر نە خوازیاری دەسەڵاتم و نە بەشە دەسەڵاتم گەرەکە. من بەرپرسی شوناس، مێنتالیە و زەینی تاک و کۆمەڵگەم. من بەرپرسی پچڕاندن و پساندنی زنجیری بەرهەمهێنەری کۆیەلەم لەنێو زەینی تاک و کۆمەڵگەدا، بۆیەش بەلای منەوە کورد بەرپرسی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵام کورد بەرپرسە لە ڕووخاندنی ئێران، ئێران وەک شوناس و عەقڵییەتێک کە کۆیلەی لە کورد بەرهەم هێناوە. #سوپای_تیرۆریستی_پاسداران @DZHYKHAYNAN2
Показать все...
پێش ئەوەی نامە سەوتیەکان گوێ بدەی ئەم👇 نووسراوەیە بخوێنەوە بۆ ئەوەی بێ ئەوەی گرژ ببین بیر بکەینەوە و واقع بین بین! لایوی کاک جەعفەر حامیدی لێرەدادەبەزێنم ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزب بووە کاک جەعفەر لە ئینشعابدا لەحیزب دوورکەوتەوەو دۆستایەتی هەر دوولای دەکرد هێندێک لە حدک نزیکتربوو ئێستاش وەک دڵسۆزێکی حیزبی قسەدەکات چون ئێمە یەک حیزبین لایەنگری شەخس نین لەسەریەک ڕێباز قسەدەکرێت هاوڕێیان ئەم بوێرییەی ئەندامانی حیزبە مانا دەبەخشێتەحیزبی بوون و شەرەفی گەورەی حیزبی دێموکڕات بۆیە حیزب دەبێت ئەم کێشانە چارەسەربکات ئەمنیەتی ئەندامان ئەمنیەتی حیزب پەیڕەوو ڕێگاچارەی بەکردەوەیی بۆ پەرەپێدانی شۆڕش و جوڵانەوەیەک کە لەئاست حیزبی دێموکڕات وگەلی کورددابێت حیزب دەبێت لەم پەکخراویە ڕزگارببێت کوتم حیزب، بۆیە ناڵێم حیزبەکان ئەرکی گەورە لەرسەرشانی حیزبی دێموکڕاتە کە ئەو ڕزگار بوو لەم قەیرانە حیزبی دیکەو گەلیش ڕزگاری دەبێت. ئەندامان دۆستان لایەنگران ئەو بابەتەی بەڕێز حامیدی بە باڵ باڵێن چاو لێ مەکەن واقع بین بن لە لێدوانتان بەرپرس بن چون پیلانی دوژمن بۆ وەی حیزب لە ڕیشەبێنێت کەم نییەو هەموو دەبێ وریای دۆخەکەبین کە ڕەخنەوگازندە لە کەسێک دەگیرێت بۆوەی نییە دژایەتی پۆلێک خەڵک دەکرێت ئەمڕۆ حیزب یەکەو ئەگەر هەر بەرپرسێک لەسەرتاخوارێ ناکارامەد بێت بەڕێزەوە دەبێ کەسی تری بخرێتەجێگا. بۆ زیندووکردنەوەی خەباتیش هەمان لێدوانی دوکتور بەسە کە جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی هەرکات بکەوێتە پاشەکشە خۆ بچوک دەکات ولەناودەچێت درەنگ یازوو بۆیە دەبێت ئەم کپ کراویە زیاتر نەخایێنێت. سەرکەوێ حیزبی گەل و ڕێبازی ڕێبەرانی شەهید
Показать все...
دكتورقاسملو.MP36.83 MB
Фото недоступноПоказать в Telegram
🔴لە ۳٥ سالەی تیروری ناجوامێرانەت لە سەر مێزی وتۆوێژ لە لایەن دیپلۆمات تیروریستەکانی رێژیمی ئاخۆندی،لە گەل دڵۆپ دڵۆپ خوێنی بە ناحەقەت رژاوت پەیمان دەبەستین هەتا دوایین هەناسە بە رێبازە پڕ لە سەروەریێەکەت و حیزبە خەباتکارەکەت وەفادار بمێنینەوە، لە بەر ئەوەی هەروەک خۆت فەرمووتە" باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژە پێدانی رێگایانە". #٣۵ـەمین_ساڵڕۆژی_تیرۆری_دوکتور_قاسملوو
Показать все...
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.