Tech Plus - تێک پڵەس
Открыть в Telegram
ئێمە لە یوتوب: https://www.youtube.com/c/TechPlus21 ئێمە لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tech_plus ئێمە لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/TechPlus21 ئێمە لە تیک تۆک: https://www.tiktok.com/@tech_plus
Больше410
Подписчики
Нет данных24 часа
-17 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
شاومی بەرەو کوێ 👀🔊🤔
◀️ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی تویتێکی لە ماڵپەڕی X بڵاوکردەوە و باسی ئەو سیستەمە نوێیەی کردووە کە لە ٢٦ی ئەم مانگەدا نمایشدەکات.
"دوای 13 ساڵ لە گەڕان و 7 ساڵ لە توێژینەوە و پەرەپێدان، ئێمە Xiaomi HyperOSمان دروستکردووە – سیستەمێکی کارپێکردنی نوێ کە زیاتر لە 200 پۆلی بەرهەم تێکەڵ دەکات و دەتوانێت 820 ملیۆن ئامێر بەیەکەوە ببەستێتەوە. ئەمەش هەوڵدانمان بۆ باشترین و پابەندبوونمان بە فراوانکردنی شارەزاییەکانمان لە... تەکنەلۆژیای زیرەک."
#Tech_Plus #Xiaomi #HyperOS
کۆمپانیای ئەپڵ دوای 6 رۆژی تر و لە 30ی ئەم مانگە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی دەبەستێت و تێیدا بەرهەمی Mac و Ipadـی تازە دەبینین
#Tech_Plus #Apple #Appleconfrance
بیری درایڤەر ناکەن 🥺💘؟؟
یاریە دڵخوازەکەی گەلی کورد یاری GTA ، لە ئێستادا سەرجەم هەواڵەکانی تایبەت بە یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان باس لەوە دەکەن بەم نزیکانە کۆمپانیای Rockstar ترایلەری یاری GTA 6 بڵاو دەکاتەوە کە نزیکەی 10 ساڵە هیچ بەرهەمێکی GTA تازە نەبووە
#Tech_Plus #rockstargames #gta6trailer
بڕوا دەکەیت تێچووی 15Pro max تەنها 558 دۆلارە و بەس‼️
بە پێی راپۆرتێک بێت تێچووی زنجیرەی ئایفۆن 15 بڵاو کرایەوە و تێچووەکەی بەم جۆرە بووە:
🟢جۆری Pro max تەنها $558 تێ چووە و بەراورد بە نەوەی پێش خۆی کە 14Pro max بوو 12% گرانترە
🟢جۆری Proـی ئاسایی تێچووی $523 بووە و بەراورد بە نەوەی پێش خۆی 8% زیاتر بووە
🟢تێچووی جۆری Plusـی $442 بووە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی 10% گرانترە
🟢تێچووی جۆری ئاساییەکەی $423 بووە و بەراورد بە نەوەی پێش خۆی 16% گرانترە
ڕات چییە لەسەر زنیجرەی ئایفۆن 15 ؟
#Tech_Plus #Iphone15 #Iphone15Prices
هەموو ساڵێک باشترین پێداچوونەوە بۆ زنیجرەی Tـی شاومی لەلای تێک پڵەسە💥🔥 ئەمساڵیش بینەری کامێرا ئەڵمانیە 🇩🇪📸 ناوازەکەی 13Tی شاومی بن 👇https://youtu.be/iyBN2YeUs-U?si=w-9MSyXyIUeg0myg
یاریەکەت پێ چۆنە 🤯💥 ؟؟
سپایدەرمانی 2 لە دوای 24 کاتژمێر بەردەست بوون نزیکەی 2.5 ملیۆن کۆپی لێفرۆشراوە بەمەش بووەی خێراترین فرۆشی یاریەکانی پلەیستەیشن لەکاتی بڵاوبوونەوەی یاریەکانی دا کە ئەم رێژەیە زیاترە لە رێژەی فرۆشی یاری گاد ئۆف وار ڕاگناڕۆک کە لەم ماوە کەمە ئەم هەبووە فرۆشەی نەبوو
بە وتەی یوتوبەرەکانیش بێت شایەنی هەموو شتێکە چونکە یاریەکی زۆر تایبەتە🤩😍
#Tech_Plus #Playstation #SpidarMan2
تا زووە ئەگەر وەحدەتان پێیە سەرفی بکەن 😅😂
بەهۆی نەدانی پارەیەکی زەبەلاح و پابەند نەبوون بە یاسا دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات هیچ کەلوپەلێکی کۆڕک تیلیکۆم نەکڕن و لە ماوەی ١٠ رۆژ پەیوەندییەکانی کۆڕک و کۆمپانیاکانی مۆبایل دەپچڕێنێ!
#Tech_Plus #Iraq #Korek
کۆمپانیای ئەپڵ بۆچی داوای سامسۆنگ یان مۆبایلی گرانبەها ناکات داوای HTCیەکی 9 ساڵ پێش ئێستا دەکات!؟
لە بەشی خزمەتگوزاری Apple trade دا کە تێیدا مۆبایلی کۆنی ئایفۆن یان بڕاندی تر وەردەگیرێت و لە بەرامبەردا بڕێک پارە دەدەیت لەسەری ، بژاردەی وەرگرتنی HTC one M8 دانراوە کە مۆبایلەکە هی 9 ساڵ پێش ئێستایە ، ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمپانیای HTC لە بواری مۆبایل زۆر دەمێکە دەنگ و رەنگی نەماوە و لەسەر لێواری نەمانە کۆمپانیایەکە
پێت وایە ئەپڵ بۆچی داوای بەرهەمی ئەم بڕاندە دەکات داوای سامسۆنگ یان مۆبایلی تازە ناکات !؟ بڵێی مەبەست لێی سووکایەتی کردن بێت بەم بڕاندە !؟ یان نایەوێت بەخۆڕایی بانگەشە بۆ مۆبایلێک بکات کە لە بازاڕەکاندا هەیە؟!
#Tech_Plus #AppleTrade #HTC
ڕاپۆرت: ویندۆز 11 لە ئێستادا لەلایەن زیاتر لە 400 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک مانگانە بەکاردەهێنرێت، ئامانجی مایکرۆسۆفتیش ئەوە بوو کە تا سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەم ژمارەیە بگاتە 500 ملیۆن.
بەڵام ئەم ژمارانە تا ئێستا کەمترن لەوەی کە ویندۆز 10 بەدەستی هێنا لە هەمان ماوەیدا، بەو پێیەی نزیکەی ساڵێک دوای خستنەبازاڕی مانگانە گەیشتە 400 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک، بەڵام ویندۆز 11 دوای دوو ساڵ لە خستنەبازاڕی گەیشتە ئەم ژمارەیە، لەکاتێکدا ویندۆز 10 گەیشتبووە ئەم ژمارەیە 600 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک مانگانە دوای دوو ساڵ لە دەستپێکردنی.
#Tech_Plus #Windwos11
تۆ بەکارهێنەری کامیانی ؟
ئەم تایبەتمەندییە چۆن هەڵدەسەنگێنی !؟
کۆمپانیای Meta کە خاوەندارییەتی What's up دەکات لە نوێکاریەکی تازەدا تایبەتمەندیی گوێگرتن لە نامەی دەنگی بۆ تەنها یەک جار زیاد کردووە، لە ڕابردوو ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ وێنە هەبوو بەڵام لە ئێستادا دەتوانیت وا بکەیت نامەی دەنگی بنێریت لایەنی بەرامبەر تەنها جارێک بتوانێت گوێی لێ بگرێت و دواتر بسرێتەوە
#Tech_Plus #Whatsup #voice
📣 بەفەرمی OnePlus Open وەک یەکەمین مۆبایلی فۆڵدی وەنپڵەس بە ڕۆشنایی 2800nits و زوومی کامێرای 120X و نرخی 17 گەڵای خۆمان نمایشکرا 🔥
ئەم هەموو تایبەتمەندیە زۆرەوە ئەم نرخە 🧐
🏮 OnePlus Open🏮
📱Unfolded 6.31 inch OLED 120Hz, 300Hz Touch (10Bit), 2800nits, 1440Hz PWM. Ceramic Shield.
Folded 7.82 inch 1.5K OLED UTG 120Hz , (10Bit), 2800nits, 1440Hz PWM. Ceramic Shield.
🧠 SD 8 Gen 2.
🚄 LPDDR5X | 16GB RAM.
💾 UFS 4.0 | 512GB.
📸 48MP (LYT T808) + 48MP UW + 64MP Telephoto 3X. All Hasselblad Len's.
🤳 20MP Selfie - 32MP.
🔋 4805mAH Battery
⚡️ 67W Wired.
☑️ Android 13 » Oxygen OS 13.2.
🛡️WiFi 7 - Bluetooth 5.3.
16/512GB 1699$
بڕوانە کۆمێنت 👇
#Tech_Plus #OneplusOpen
دیزاینەکەی چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟
شایەنی کڕینە؟
کۆمپانیای ئەپڵ ئەمجارە داهێنانێکی تازەی کردووە👏
کۆمپانیای ئەپڵ هەر یەکێک لە بەرهەمە تازەکانی کاتێک لە فرۆشگاکانی خۆیەتی واتا لە بڕیکارەکانی ئەپڵ هەر کاتێک بەرهەمێک نوێکاری بۆ بێت و ئەو بەرهەمەی لە فرۆشگاکە هەیە نوێکاری کۆنی لەسەرە ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی لە پاکەت دەر بهێنرێت کۆمپانیای ئەپڵ ئەویش نوێ دەکاتەوە لە ڕێگەی چەند کردارێکەوە کە کارمەندەکان دەیکەن ، ئەمەش شتێکی زۆر باشە لە کاتی کڕینی بەرهەمێکی تازە پێویست ناکا سەرجەم نوێکاریەکان بکەیت
#Tech_Plus #Apple #IOS
ئایفۆن 14 باڵادەستە لە لیستی 10 باشترین مۆبایلی زیرەک کە زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2023 🙀
بڕوانە کۆمێنت 👇
#Tech_Plus #GalaxyA14 #iPhone14
جەماعەتی پلەیستەیشن دەبێت بترسن بۆ لەمەودا 😱
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە 69 ملیار دۆلار کۆمپانیای Activision Blizzard کڕی کە خاوەنی یاریی Call Of Dutyـە ، تا ئێستا گرانترین مامەڵەیە لە مێژووی پیشەسازی یارییە ئەلیکترۆنیەکان
مایکرۆسۆفت خاوەنی کۆنسڵی یاریی کردنی Xboxـە، پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای Activision Blizzard بەرهەمی تایبەت بەو کۆنسڵە بڵاو بکاتەوە و کۆنسڵەکانی دیکەی یاری کردن نەتوانن بەکاریبهێنن
#Tech_Plus #Microsoft #Callofduty
پێشتر ئەمەت زانیبوو !؟
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەردەستخستنی تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم سوودی لە ڕایەڵ ( مۆدیۆمی ) کۆمپانیای کوالکۆم وەرگرتووە ( سناپدراگۆن )
لە ئێستادا کۆمپانیایەکە لە هەوڵی پەرەپێدان و بەرهەم هێنانی ڕایەڵەکی تایبەت بۆ چارەسەرکەرەکانی خۆی
بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن دیارە کۆمپانیاکە جارێ کاتی زیاتری پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی، بۆیە لە زنجیرەی ئایفۆن 16ش لە ساڵی داهاتوو سوود هەر لە کوالکۆم وەردەگرێت
#Tech_Plus #Apple #Qualcomm #5G
ئەوانەی پێیان وابوو کامێرای سێلفی 15Pro max هەمان کامێرای سێلفی 14Pro maxـە زۆر هەڵە بوون😁 !!
پێگەی DXOmark ئەنجامی تاقیکردنەوەی کامێرای سێلفی iphone 15 pro maxـی بڵاو کردەوە مۆبایلەکە 149 خاڵی هێناوە و پلەی یەکەمی گرتووە
مۆبایلەکە 145 خاڵی بۆ وێنە و 156 خاڵی بۆ ڤیدیۆ هێناوە
#Tech_Plus #DXOmark #iphone15promax
ڕاتان چییە لەسەر مۆبایلەکانی گووگڵ ؟
دوای هەفتەیەک لە نمایش کردنی زنیجرەی google pixel 8 ، وەک دیارە مۆبایلەکە چارەسەرکەری تایبەت بە کۆمپانیەکە لەخۆی دەگرێت کە G3یە ، دوای تاقیکردنەوەی چارەسەرکەرەکە لە پێگەکانی هەڵسەنگاندنی مۆبایلدا
وا دەردەکەوێت ئاستی چارەسەرکەرە زۆر بەهێز نییە هاوئاستی چارەسەرکەری 2-3 ساڵ پێش ئێستایە
پێتان وایە سەرکەوتوو بێت
#Tech_Plus #Google #Pixel8sereis
چەن وێنەیەکمان چرکاند بە شاومی 13T لە پۆرتڕەیت 2X و وێنەی سەرەکی و گۆشەفراوان. لایکا ئیشی خۆی باش کردوە 😃
#Tech_Plus #Xiaomi13T
ئاستی چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟
بە بەرزترین کوالێتی لینکی لە کۆمێنتە 👇
ئایفۆن 15 پرۆش نەیتوانی هواوەی ببەزێنێت 😁
پێگەی DXOmark ئەنجامی تاقیکردنەوەی کامێرای Iphone 15 pro ی بڵاو کردەوە مۆبایلەکە بە 154 خاڵ هاوشانی ئایفۆن 15Pro maxـە ، .هەردووکیان لە دوای Huawei P60 proـەوە دێن کە پلەی یەکەمی گرتووە بە 156 خاڵ
ئەنجامی تاقیکردنەوەی کامێرای ئایفۆن 15 پرۆ بەم جۆرە بووە
153 خاڵ بۆ وێنە
159 خاڵ بۆ ڤیدیۆ
139 خاڵ بۆ زووم کردن(هێنانە پێش )
#Tech_Plus #DXOmark #Iphone15pro #Camera
دەبێت هەموومان لەمەودا ماستەر کارتمان هەبێت ‼️
حکومەتی هەرێم بە فەرمی لە کاتی دەرهێنانی پاسەپۆرتی جۆری ( ئاسایی کۆن ) پێویستە تۆ لە جیاتی ئەوەی بڕی 25 هەزار دینار بە چەکی بانکی یاخوود لەناو فەرمانگەی پاسەپۆرت بدەیت پێویستە پارەکە بە هەژماری بانکی ئەلیکترۆنی (ماستەر کارت) بدەیت
کە لە ڕابردوودا تەنها بۆ جۆری تازە (ئەلیکترۆنی) پێویست بوو پارەکە بە ماستەر کارت بدەیت بەڵام لەمەودا بۆ جۆری ئاسایی دەبێت پارەکە بەم جۆرە بدەیت
ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت بۆ لەمەودا هەم حکومەت کارەکانی بەرەو ئەلیکترۆنی بوون و دیجیتاڵی دەروات ، لە هەمان کاتیشدا پێویستە هاوڵاتیانیش خاوەنی کارتی خۆیان بێت
تێبینی ئەم بڕیارە بۆ پاسەپۆرتی جۆری (ئاسایی کۆن) تەنها لە هەولێر دراوە لە شارەکانی تر نەچۆتە جێبەجێ کردنەوە
#Tech_Plus #IraqPassport #Erbil
