Tech Plus - تێک پڵەس
Открыть в Telegram
ئێمە لە یوتوب: https://www.youtube.com/c/TechPlus21 ئێمە لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tech_plus ئێمە لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/TechPlus21 ئێمە لە تیک تۆک: https://www.tiktok.com/@tech_plus
Больше410
Подписчики
Нет данных24 часа
-17 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
وا بروات دەبێت مەقەر لە تێلەگرامەوە بگوازینەوە بۆ وەستئەپ
بە پێی نوێترین زانیاریەکان بێت لە نوێکاری داهاتوو کە بڕیارە بۆ what's up بێت تایبەتمەندی ناردنی وێنە و ڤیدیۆ بە بەرزترین کوالێتی لەخۆی دەگرێت ، واتا هاوشێوەی تێلەگرام
ئەمەش یەکێک بوو لە ئاواتەکانی بەکاربەرانی ئەو تۆرە دەمێک بوو هیواخواز بوون لە واتس ئەپ وێنە بنێرن بە بەرزترین کوالێتی
#Tech_Plus #What'sUp
تا ۲٠۲٥ بە ئارەزوی خۆتان وێنە و ڤیدیۆ بڵاو بکەنەوە و ستۆری بکەن
لە دوای ۲٠۲٥ زۆربەی پلاتفۆڕمەکانی سۆسیاڵ میدیا (فەیسبووک، سناپچات، تویتەر، ئینستاگرام، تیکتۆک ......هتد) دەبن بە هاوبەشی مانگانە
واتا ئەگەر مانگانە بڕە پارەیەک نەدەیت، ناتوانی وێنە و ڤیدیۆکانت بڵاو بکەیتەوە و رەنگە نەتوانی تەلەفۆن بکەیت بە دەنگ و ڤیدیۆ
ئەو پڕۆژەیە دوو رۆژە خراوەتە بەردەم سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیایی مێتا
کۆمپانیاکان چیدیکە ناچار نین، هەموو شت پێشکەشی تۆ بکەن بە مانگانەی سی هەزار دینار، یان غاردەی لۆ ئینتەرنێتی کافێ ورێستۆرانتەکان، ئەوجار دەبێت خۆت پارە بدەیت
وەرگیراوە لە والی ( هانا چۆمانی ) بە سوپاسەوە
سەرنجی ئێمە وەک #تێک_پڵەس ئێمەش پێمان وایە ئەم پرۆژەیە پەسەند بکرێت وەک ئەوەی ئێستا هەیە بۆ وەرگرتنی ڤێرفیای ( سەحە شینەکە ) ✅ لەبەرامبەر بڕە پارەیەک دەتوانی بەدەستی بێنێ
#Tech_Plus #MetaCompany
ئەمە جیاوازی دروستکردنی دیزاینی تەواوی زنجیرەی زی فۆڵدی سامسۆنگە بەراورد بە دوو نەوەی ئۆنەر فۆڵدی ماجیک Vs کە هێشتا بەقەت دوو نەوەی ماجیک دیزاینی ڕێکترو تەنکتر و باشتر نەکراوە 😬🤣
سامسۆنگ بەتەمای چیت نوێکاری زۆر کەم لە 5 نەوەی ڕابردوو 🥺.
#Tech_plus #zfold5 #MagicVs2
ئایە تۆ یەکێکی لەبەکارهێنەرانی زی فۆڵدی سامسۆنگ؟ شێوازی نوشتانەوەی چۆن هەڵدەسەنگێنی!
کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئایفۆن وەک فۆکسکۆن لە هیندستان دەستیان بە دروستکردنی زنجیرەی ئایفۆن ١٥ کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی ئەپڵ بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە چین لە پرۆسەی دروستکردنی مۆبایلدا.
#Tech_plus #foxconn #iPhone15
ئەمجارە تەواو هەموو کۆمپانیاکان بەڕەو ڕامی 24 گێگابایت 🫡🤣
خوێنەری تایبەتمەندییەکانی OnePlus Ace 2 Pro
📱 6.74" 1.5K OLED 120Hz, 1600nits. 2160Hz pwm.
🧠 Snapdragon 8 Gen 2.
📸 50MP OIS + 8MP UW + 2MP Macro.
🤳 16MP Selfie
◽ Color OS 13.1 " Android 13
🔋 5000mAh battery
⚡️ 150W Wire.
نرخی دەستپێک
12/256GB 410$
16/512GB 465$
24GB/1TB 547$
هاوکات بەڕێزان بۆ وەشانی جیهانی لەژێر ناوی OnePlus 11T دەبێت.
#Tech_plus #Ace2Pro #Oneplus
نرخ و تایبەتمەندیەکانی چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟
لە نزیک بووینەوەین بۆ نمایشی ڕووکاری بەکارهێنەری نوێی کۆمپانیای شاومی لەپاڵ زنجیرەی 13T و بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 14. لەو دیمانەیەدا شاومی ئاشکرای کردوە گرینگی زۆری بە خێرای و ئاستی چوستی یاریکردن و دیزاینی نوێ و ئاسایشی سیستەمەکە ...هتد داوە.
#Tech_plus #MIUI15 #Xiaomi_kurd
تۆ وەک بەکارهێنەری شاومی هێشتا گلەیت لە ڕووکاری شاومی هەیە ؟
بەفەرمی ڕێدمی K60 Ultra ڕاگەیاند
بە لەخۆگری تایبەتمەندی نوێو باش:
بەکاربەری دایمێنستی +9200
ڕوونمای OLED 6.67 ڕوونی و خێرایی 1.5K - 144Hz. ڕۆشنایی 2600nits.
کامێرا 50MP + 8MP + 2MP سێڵفی 20MP
باتری 5000mAh و بارگاوی 120W
ڕووکاری MIUI 14 لەسەر Android 13
بڕوانامەی IP68
12/256 GB $357
16/512 GB $414
16GB/1TB $455
24GB/1TB $495
*بەڕێزان بۆ وەشانی جیهانی بەناوی Xiaomi 13T Pro دەبێت و لەکۆتایەکان یاخود مانگی ٩ ڕادەگەیەنرێت.
#Tech_Plus #Xiaomi13TPro
بەڕاستی ناوازەیە ئەی بە بڕوای ئێوە ؟
ئیتر تەواو ئینجا هەموو کۆمپانیاکان پێیوە فێر دەبن بە بیانوی خێرایی 😀، لە ئەسڵدا هەر بۆ جوانیە ئیتر 🙂.
لە ڕێندەرێکدا وەنپڵەسیش هاتە نێو کایەی بڕی ڕامی 24 گێگابایتەوە 🤦 لە Ace 2 Pro ڕۆژی نمایشی دەکەوێتە ١٦ـی ئەم مانگەوە.
#Tech_plus #oneplus #Ace2Pro
ئێوەش لەگەڵ هەمان بۆچوونی ئێمەن ؟
وێنەیەکی چرکێنراوی هواوەی P60 Art-Pro بە دۆخی سوپەر ماکڕۆ 🤔😱
ئاستی چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟
#Tech_plus #P60pro #supermacro
ئەپلیکەیشنی سناپچاتان ئەپدەیت بکەنەوە 😀
لە نوێترین وەشانی چاکسازی Snapchat دۆخی تاریک 🖤 بۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆید زیادکرا 😀
فێرکاری لە کۆمێنتە 👇
#Tech_plus #Snapchat
لە کەیەوە چاوڕەێی ئەم دۆخی تاریکەیت ؟
هەر بە جدی شەرەکە ئەنجام دەدرێت ؟🔥😁
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەنجام دانی شەرێکی ئازاد (بۆکسێن) لەنێوان دوو ملیاردنێرەکەی جیهان (ئیلۆن ماسکی) خاوەنی پلاتفۆرمی X (تویتەر) و کۆمپانیای space X لەگەڵ (مارک زوکەربێرگ) خاوەنی کۆمپانیای مێتا
لە نوێترین لێدوان دا ئیلۆن ماسک دەڵێت : شەڕەکە ئەنجام دەدرێت و بەشێوەی راستەوخۆ لە پلاتفۆرمی X پەخش دەکرێت و داهاتی ماددی ئەم شەڕەش دەبەخشرێت بە رێکخراوە خێرخوازیەکان
لە ئێستاوە هاندەری کامیان دەبی گەر ئەنجام بدرێت ؟😁
#Tech_Plus #Elonmusk #Mark
لە دیدەنە فراوانەکەی گەڕانی ئۆنلایندا، داتا وەک بەنرخترین موڵک و ماڵی ئێمە وەستاوە. بەڵام چاودێرییەکی سات بە سات دەتوانێت ئێمە بخاتە بەردەم مەترسی لەدەستدانی هەمووی. لەم دواییانەدا سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی نوێ بووەتەوە بۆ سەر ئاسایشی داتاکان. بۆیە لە راپۆرتێکدا دەرکەوتووە زۆرینەی بەرنامەکانی ئەندرۆید زانیاریەکانت لە وەتسئەپ و هاوشێوەکانی دەدزێت.
#Tech_plus #WhatsUP
پێت وایە کاریگەری ئەمە (خەتابار) لەسەر ئەندرۆیدە یاخود بەرنامەکانی وەگەڕخەرەکە؟
شاومی کار لەسەر پڕفرۆشترین زنجیرەی دەکات بۆ ئەمساڵی و وادەی نمایشی زنجیرەی 13T سەرەتای مانگی داهاتووە بە چیپسێتی دایمێنستی 9200 پڵەس و ڕوونمای 1.5K و خێرایی 144Hz و بارگاوی 120W.
#Tech_Plus #Xiaomi13Tpro #Xiaomi_kurd
پێشبینی نرخی چەندی دەکەیت؟
سناپدراگۆن زۆر بە بەهێزی گەڕایەوە! نوێترین چیپسێتی ئاست بەرزی سناپدراگۆن 8Gen3 بەرزترین ئاست پێشکەش دەکات و بەپێی ڕێندەرێکی پێگەی Geekbench بێت خاڵی بەردەست خراوی زۆرترە لە هاو ئاستەکانی، بڕوانە کۆمێنت 👇
#Tech_Plus #8Gen3
بێ ڕکابەرە ؟
بەم زووانە سامسۆنگ یەکەم ئەڵقەی زیرەکی خۆی نمایشدەکات 💥
سامسۆنگ لەم بەرهەمە نوێیەدە دەیەوێت خزمەت بە بەکارهێنەران و هەوادارانی بکات لەبواری بە زیرەک کردنی ئەڵقەی پەنجە و چەندین تەکنەلۆژیای نوێی تیا بەرجەستە بکات.
#Tech_Plus #SamsungRing
ئەمە بە خزمەتی مرۆڤایەتی دەزانیت ؟
ئاستی فرۆشی هواوەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە
فرۆشی هواوەی لە چین بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا %76 زیادی کردوە لە کایەی ڕیزبەندی ڕکابەری شاومی دەکات و هواوەی و ئەپڵ فرۆشیان بەرزبۆتەوە کە بەم شێوەیە 👇
1. Oppo %17.7
2. Vivo %17.2
3. Honor %16.4
4. Apple %15.3
5. Huawei %13 - Xiaomi %13.1
شاومی بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا فرۆشی %17.5 کەمی کردوە.
بڕوانە کۆمێنت 👇
#Tech_Plus #Huawei
لەو بڕوایەدای هواوەی بۆ وڵاتانی تری جیهان بێتەوە ڕیزبەندی یەکەمەکان؟
هەمان کامێرای S23Ultra بە کەمتر لە 400$ 😱💸 زەخمترین مۆبایلە؟ کلیک بکە 👇
https://youtu.be/e_OVrBlaNX8
ئەمە 👇 وا پێشبینی دەکرێت مۆدێلی مۆبایلەکانی داهاتوو بەم شێوەیە ڕێکخستنی کامێرای سێڵفی بکەن کە تاک یان دووانە ببەنە سوچی دەستە چەپی ڕوونمایەکە 😃 لە ڕێندەریێکدا هواوەی یەکەم کۆمپانیا بێت لە بەکاربردنی ئەم شێوازە...
بە بڕوای تۆ سەرکەوتوو دەبێت ئەم شێوازە ؟
#Tech_Plus #Huawei
کۆتا ڕووناکی ڕوونمای ئایفۆن 14 پڕۆ ماکس و نەثینگ فۆن2
بە بڕوای تۆ نەثینگ فۆن 2 گەشتوە بە تایبەتمەندێتی ئاست بەرزەکان؟
#Tech_plus #apple #iphone14maxpro #nothingphone2
