cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

ڕێگای بەختەوەری موسڵمانان

بەخێربێن بۆ چەناڵەکەمان چەناڵێکی تایبەت بە پۆستی بەسوود و ئاینی لەم چەناڵەوە دەتوانن سوودمەندبن لە بابەتەکانی (چیرۆک، وتاری ئاینی، زانیاری، پرسیار و وەڵام، زۆرترین فەرموودەی صەحیح، و چەندەها بابەتی تر) فەرموون داخڵبن👇 https://t.me/+6pqHfsjBFiFiYzYy

Больше
Рекламные посты
914
Подписчики
-224 часа
-47 дней
-2030 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

#خولی_دووساڵەی_زانستە_شەرعییەکان 🔷پرسیار: ئایا ناوتۆمارکردن تاکەی بەردەوامە بۆ خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست؟ 🔵وەڵام: لەبەر خواستی زۆری فێرخوازان بۆ بەشداری کردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان، ناوتۆمارکردن درێژکراوەتەوە تاکو بەرواری ١٩-٧-٢٠٢٤، تاوەکو ئەو بەروارە فێرخوازان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بەو مەرجەی گوێ لەو وانانە بگرن کە لە بەرواری ٢٩-٦-٢٠٢٤ ەوە لە خولەکە دەخوێندرێت. 🟦داوا لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین بەشداربن لە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی ناوتۆمارکردن بۆ ئەوەی زۆرترین موسڵمان سودمەند بێت. خوای گەورە هەموو لایەکتان مۆفەق و سەرکەوتووکات. ✅کەناڵی تایبەت بە خولەکە لە تیلیگرام: https://t.me/FZ_firstStage
Показать все...
قۆناغی یەکەم (خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان)

خولێک تایبەت بە فێربوونی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست هەموو وانەکان لێرە دادەنرێت بۆ هەر پرسیار و پێشنیازێک پەیوەندی بکەن بۆ بۆتی فێرگەی زانستەوە:

https://t.me/Fergay_Zanst_Bot

🥰 1
جوانترین وێنەی خۆشەویستی هاندانی ئازیزانتە لەسەر گوێڕایەڵی کردنی خودا. ئەوەی گرنگی بە قیامەتت نادات.. گرنگیت پێ نادات.. کە هاوڕێیەکت لەسەر تاوانێک دەبینیت، دواتر ئامۆژگاری ناکەیت.. ئەوە بزانە لە خۆشەویستیەکەتدا کەمتەرخەمی هەیە.. لەوە دەترسیت هەستی بریندار بێت، لەوە ناترسیت بچێتە دۆزەخەوە؟! عومەری کوڕی عبدالعزیز بە هاوڕێکەی فەرموو: گەر منت بینی ڕێگام ون کردووە و لـامداوە، پۆشاکەکەم بگرەو توند توند ڕامبوەشێنە و پێم بڵێ ئەی عومەر لەخوا بترسە، تۆ دەمریت..!
Показать все...
❤‍🔥 2
ئــیلاهــی...! بـــە ئـــومێدی میهرەبانی و بەزەییت هـــاتوومـــە بـــەردەرگـــات💙 پێمـــی ئەبەخشیت....ڪەریـــمی! پێمـــی نابەخشیت....حەڪیـــمی!
Показать все...
👍 3 2
ئەڵێن مەلایەکی زۆر زانا لەگەڵ فەقێیەکی خۆیا پیاسەیان ئەکرد، لەکاتی پیاسەکردنا جووتێ پێڵاوی کۆنیان بینی، پێڵاوەکان هی جوتیارێکی ماندوو بوو دایکەندبوو بۆ ئەوەی کەمێ پشو بدات، فەقێکە بە مامۆستاکەی وت: قووربان با ئەو پێڵاوانە بشارمەوە بزانم ئەم جوتیارە چی ئەکات؟ مامۆستا فەرمووی: نا ڕۆڵە ناکرێ بە خەڵکی هەژار و داماوەوە ڕابوێرین! تۆ بێکاری و دەوڵەمەندی، ئەتوانی بە شێوەیەکی تر کاتێکی خۆش بۆخۆت دروست بکەی. ئەی بۆ نایەی هەندێ پارە بخەیتە ناو پێڵاوەکانەوە بزانی ئەو جوتیارە پارەکەی بینی چی ئەکات؟ فەقێکە فەرمایشتی مامۆستاکەی پێ جوان بوو، بە دزی جوتیارەکەوە هەندێ پارەی خستە نێو پێڵاوە شڕەکانەوە، دووایی خۆیان لە پشت دارێکەوە شاردەوە، چاویان لەسەر جوتیارەکە بوو، دوای کەمێک جوتیارەکە هات پێڵاوەکانی لەپێ بکات، بینی تاکە پێڵاوەکەی پێی ڕاستی شتێکی تیایە، دەری هێنا بینی پارە بوو، پێی کرد بە تاکی چەپیا ئەویش پڕ پارە بوو!! جووتیارەکە هەژار و ماندوو یەکسەر لەسەر ئەژنۆ کەوت و دەستەکانی بەرەو ئاسمان بەرز کردەوەو وتی: خوایە زۆر سووپاست ئەکەم، تۆ ئەزانی مناڵەکانم زۆر برسین، ئەم پارەیە بەشی خواردی چەند ڕۆژێکیان ئەکات. مامۆستاکە لای کرد بەلای فەقێکەیدا و فەرمووی: ڕۆڵە ئێستا باشە یان پێڵاوەکانت شاردبایەوە؟؟ سەرچاوە: لفتی ئێوارە لە نوسینی ئەدهەم شەرقاوی.
Показать все...
8👍 1
شەوی هەینییە صەڵاوات لەیاد مەکەن اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
Показать все...
1
هەرگیز نوێژەکەت بەکەم مـەزانە و لەکۆڵی مەکەرەوە، بە ئارامی دەستنوێژ بگرە، بەجوانی سوورەتی فاتیحە بـخوێـنە، کاتی تەواو ببەخشە بە ڕکوع، بەجوانی مافی سوجدەکەت بـدە... ‏ پەلەی چیتە، پەلەی ئیش و کارتە؟! تۆ لەبەردەم ئەو زاتە دایت کە هەموو کارەکانتی بـەدەسـتە. ‏ بیرت بێت، ملیۆنەهـا کەس لەگۆڕەکـانیاندا تاکە ئاواتیان ئەوەیـە لە جێگەی تۆ بن و سوجدەیـەک بۆ خودا ببەن...💎
Показать все...
👍 7
ڕۆژێکیان پێغەمبەر موسا(علیە السلام) چوو بەرەو کێوی طور بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ خودای باڵادەست بکات، لە ڕێگادا شەیتان لەسەر شێوەی پیرە پیاوێك هاتە سەر ڕێگایی و پێی گوت: ئەی موسا بە خودا بڵێ ئەگەر لێم خۆش بێت، من تەوبە دەکەم و دەگەڕێمەوە. کاتێك پێغەمبەر موسا(علیە السلام) قسەی لەگەڵ خودا کرد، پێی گوت کە شەیتان دەڵێت ئەگەر خودا لێم خۆش بێت ئەوا تەوبە دەکەم و دەگەڕێمەوە. خودای گەورە فەرمووی: ئەی موسـا پێی بڵێ کە گۆڕی ئادەم لەو شوێنەیە با بچێت سوجدە بۆ گۆڕەکەی ببات. موسا(علیە السلام) پێی گوت: کە خودای گەورە ئاوا دەفەرموێت، شەیتان گوتی: ئەی موسا من سوجدەم بۆ ئادەم نەبرد ئەو کاتەی کە زیندوو بوو، جا چۆن ئێستا سوجدەی بۆ ببم کە مردووە. بەڵام ئەی موسا لەبەر ئەوەی ئەو چاکەیەت لەگەڵ من کرد، منیش دوو ئامۆژگاریت دەکەم: یەکەمیان: هەرگیز زوو توڕە مەبە، (چونکە کاتێك مرۆڤ توڕە دەبێت شەیتان بە ناو مولولەکانی خوێنی دا دەڕوات و هەرچی بوێت بەو مرۆڤەی دەکات). دووەمیان: بە هیچ شێوەیەك لە شوێنی چۆڵ دا، بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێك مەبە، چونکە ئەگەر ئافرەتێك و پیاوێك لە جێگایەکی چۆڵ بە تەنیا بوون ئەوا دڵنیابە کە سێیەمینیان مــــنــم.
Показать все...
3
01:31
Видео недоступно
ڕوقیەی شەرعی گشتی بۆ سحر و چاو و نەفەس و بۆ نەخۆشی دەروونی
Показать все...
6.17 MB
6👍 1
خێرێکی زۆر زۆر گەورە و نەبڕاوە و زۆر پێویست لەسەر شانی هەموومان. https://t.me/c/1600641174/2075 اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد.
Показать все...
👍 4
🤲🏻  🤲🏻 دوعای دوا رۆژی جومعە ئیلاھی لێت دەپاڕێمەوە بە ناوە جاوانەکانت بە سیفەتە بەرز و پیرۆزەکانت ئەو ھیواو ئاواتەی پەنگی خواردوەدەوە لە دڵ و دەرونمان بۆمان بکە بەڕاستی پێمان شاد بکەیت ئەوەی نە خۆشی ھەیە ئەوەی مناڵی نییە ئەوەی قەرزارە ئەوەی بێدارە ئەوەی نەدارە ئەوەی دڵدارە ئەوەی چاوەڕوانی کەسێکە بۆ زەواج ئەوەی کەسێکی لێ وونە ئەوەی لە گۆڕە ھەموو ئەوانەی خۆت ئەزانی ئەیان ناسی ئاگەداری بە نھێنیە شاراوەکانی ناو دڵـیان ئیلاھی لە قاپی میھرەبانی تۆ وەستاون ئەزانین تۆ میھرەبانیت و دەرگا لەسەر کەس داناخەیت ئەی پەروەرێنەکەم چاوی ھەموو چاوڕوانەکان بە دیداری چاوەڕێکراویان شاد بکەرەوە خواگیان دەرگاکانمان لێ بکەرەوە وەڵامی داوەکاریەکانمان بدەیتەوە ھەر کەسەو بە ھیوا و ئاواتی خۆی بگەیەنیت "🤲🏻🤲🏻 امین یاڕەب العالمین
Показать все...
👍 5 3
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.