cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

همایش بین المللی هورامان. دانشگاه کردستان

🔹کانال اطلاع رسانی اخبار نخستین همایش بین المللی هورامان 🔹 کاناڵەو ئاگادارکەردەی و وەڵاوەکەردەی هەواڵەکاو یەکۆمین هەمامەو بەین نەتەوەئی هەورامانی 🔹 کاناڵی ئاگادارکردنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە یەکەمین کۆنفرانسی نێۆنەتەوەیی هەورامان

Больше
Иран211 166Язык не указанМузыка59 454
Рекламные посты
226
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
"تاقمەو پێوەنیه گردٚینەکێ کۆنفرانسی"" سپاس پەی هامکاری و مانیائیتا
Показать все...
03:49
Видео недоступноПоказать в Telegram
SANIAN.mp4582.14 MB
✳️بەرهەمێوی شاز و ئێژا جە لایەنۆ تاقمەو "پەپولەکانی هەورامان" کە جە یەکۆمین کۆنفرانسوو بەین‌نەتەوئی هەورامانی پەخش کریاوە. ◀️گۆرانی : هەورامان ◀️واتەی: وارا موحەمەد ◀️ئاواز وسپۆنسەر: "باباصنعان" ◀️ڕاوەبەر: ژیوار موحەمەد ◀️وێنەومۆنتاژ : موختار حەبیب ◀️موزیک: خالید هەڵەبجەیی ◀️تێکست: یاوەر هەورامی
Показать все...
بەڕێزان سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی زانکۆی کوردستان  سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسی:             سڵاوی زانست و خەبات      زۆر شەرفەمەند بووین، جارێکی تر زانکۆی کوردستانی شاری سنەی خۆشەویست، ئامێزی  پڕسۆز و میهرەبانیان بۆ یەکەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامانناسی کردەوە. کارکردن و ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی زانستی و نێودەوڵەتی وەها، بە پێشکەشکردنی (٩٣) توێژینەوە لە ماوەی (٢) ڕۆژدا، کارێکی سەخت بوو، کە ئەنجامدانی و بەڕێکردنی بە هەموو کەس و زانکۆیەک نەدەکرا. هەروەها کۆکردنەوەی پۆلێک ئاکادیمی توێژەر لە چەندین زانکۆ و وڵاتی جیاواز، لەلایەن زانکۆی کوردستانی شاری سنە، ئەرکێکی قورس و تاقەت پڕوکێن بوو، کە تەنیا ئەو زانکۆیە دەیتوانی خۆی لێ بدات. ئەمەو جگە لەو پێشوازی و میواندارییە پڕشکۆیەی زانکۆکە لەگەڵ پۆلێک مامۆستای خەمخۆری، هاوتەریب بوو لەگەڵ ئاستی باڵای زانستی زانکۆکە و مێژووی میواندۆستی شاری سنەی ئازیز و پارێزگای کوردستانی وڵاتی ئێران. لەناخی دڵمانە سوپاسی یەکە بە یەکەی ئێۆەی بەڕێز و هەموو ئەو ئازیزانە دەکەین، کە ڕۆڵیان لە سەرخستنی ئەو کۆنفڕانسە هەبوو. هەروەها نابێت ئەوەش لەیاد بکەین، کە دڵسۆزی و میهرەبانی و خەمخۆری سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی کۆنفڕانس، بە زمانە شیرین و زەدەخەنە جوانییەکانیان، هەر هەڵە و کەموکوڕییەک، کە کەوتبێتە نێو کۆنفڕانسەکە، لەبیر هەمووانیان بردەوە. لەخوای گەورە داواکارم: تەمەنیان درێژ و خەرمانی زانستیان پڕ بەرەکەت و ئایندەیان درەوشاوە بکات. خودا بۆ ئێمە و ئێران و کورد و کوردستان و ناوچەی هەورامانیان بهێڵێت. لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و حورمەتمان پ.د.کەیوان ئازاد ئەنوەر سولەیمانی-هەرێمی کوردستانی ئێراق ٧ی مایسی٢٠٢٣زایینی ١٧ئوردیبهێشتی١٤٠٢کۆچی هەتاوی ١٧ی گوڵانی٢٧٢٣ کوردی
Показать все...
بەڕێزان لیژنەى ئامادەکارو زانستى و بەڕێوەبەرانى کۆنگرەى هەورامانناسی لە زانکۆى کوردستان دواى سڵاو و دەستخۆشى زۆر کۆنگرەکەتان کە لە ڕۆژانى ٣و٤ى٥/٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، هەتا ئاستێکى زۆر سەرکەوتووبوو، جێگەى دەستخۆشیە کە توانیوتانە ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایانى زانکۆو توێژەران و نووسەران لە دەورى کۆنفراسەکەتان کۆبکەنەوەو بە توێژینەوەى زانستى بەشدارى بکەن، ئەو ژمارە زۆرە لە توێژینەوەو توێژەر خاڵى یەکەمى سەرکەوتنى کۆنگرەیە. لە ڕووى کارگێڕى و دابەشکردنى بابەتەکان و بەڕێوەچوونى پانێڵەکانى کۆنگرە لە چەند هۆڵێکى جیاداو ئامادەبوونى گوێگرى زۆرو بەشدارییان بە تێچێن و تێبینیەکانیان جێگەى دڵخۆشى هەموان بوو. لەڕووى کارگێڕى و ئامادەکردنى شوێنى حەوانەوەو هاتوچۆوە، ئامادەکارى زۆرتان کردبوو، ئەمەش خاڵێکى زۆر بەهێزى سەرکەوتنى کۆنگرەکەتان بوو. هەروەها بەشدارى بە چالاکى هونەرى و کورتە فیلم، زیاتر کەشى کۆنگرەى زیندووکردەوە، سازکردنى ئاهەنگى کۆتایی و ئاهەنگى کۆتا شەوى کۆشکى خەسرەوئاواو ماڵى مەستورە، هەموانى دڵخۆش کردوو ماندووبوونى کۆنگرەو ڕیگایان لەبیرچووەوە. هیوادارین توێژینەوەکان چاپ بکرێن و بگاتە دەستى توێژەران و نووسەران ڕۆشنبیران، بەو هیوایەى بەردەوامبن لە کۆنگرەى زانستى لەسەر جوگرافیاو میژوو و کەلتورى ناوچە جیاوازەکانى تر.. دەستخۆشى زۆرمان بۆ لیژنەکانى کۆنگرەو توێژەران و هونەرمەندان و بەشداران، دەستى هەموان خۆش و سەلامەت. پ.د.ئاراس محمد صالح زانکۆى سلێمانى
Показать все...
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.