ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку 👈

War News

War News

Открыть в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Больше
2 394
Подписчики
+124 часа
+137 дней
+4330 дней
Архив постов
ترەمپ: من بەردەوام هەمان شت بە پوتن دەڵێم، نامەوێت بچمە ناو وردەکارییەکی زۆرەوە، بەڵام ڤلادیمیر کاتی ئەوە هاتووە تۆ بوەستیت، کاتی ئەوە هاتووە ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت.

تڕەمپ: ئەحمەد شەرع دەیەوێت هێرش بکاتە سەر لوبنان و حزبوڵا، بیرلەوە دەکەمەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکەم.

رۆژنامەی فاینانشڵ تایمز: لە ماوەی جەنگی ئەمریکا و ئێران، سوپای پاسداران لەرێگەی هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی لەناوچەکە شوێنی مانەوەی بریکار و سەربازە ئەمریکیەکانی دیاریکردووە و دواتر کراونەتە ئامانج. هێرشەکان هێندە بەهێز و چڕ بوون نەتوانراوە رێگەیان لێ بگیرێت.

یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی ئۆکرانیا بەشێک لە پاکێجە بەرگرییە 6 ملیار یۆرۆییەکەی بەکاربهێنێت بۆ کڕینی پارچەی درۆنی چینی، چونکە ئەوروپیەکان ناتوانن پێداویستییەکان دابین بکەن.

درۆنی Geran دوو کەشتیان لە نزیک ئۆدیسا کردە ئامانج.
+2
درۆنی Geran دوو کەشتیان لە نزیک ئۆدیسا کردە ئامانج.

لە هەر شوێنێک وێستگەی سوتەمەنی هەبێت لەلایەن ڕوسیاوە دەکرێنە ئامانج.

بۆ یەکەمجار ڕوسیا هێرشی بۆ سەر بەنزین خانە و ناوەندەکانی وزە لە هەرێمی ژیتۆمیری ئۆکرانیا دەستپێکرد.
بۆ یەکەمجار ڕوسیا هێرشی بۆ سەر بەنزین خانە و ناوەندەکانی وزە لە هەرێمی ژیتۆمیری ئۆکرانیا دەستپێکرد.

ئیسرائیل دوای گوشارەکانی ئەمریکا، بڕیاری قەدەغەکردنی نیشتنەوەی فڕۆکە سوتەمەنیەکانی ئەمریکای لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن هەڵوەشاندەوە، ئەم سنووردارکردنە کە لەلایەن میری ڕێگێڤ، وەزیری گواستنەوەوە سەپێندرابوو، بەیانی ئەمڕۆ لادرا، ئێستا ئەمریکا کار دەکات بۆ گواستنەوەی 34 فڕۆکە بۆ بنکە ئاسمانییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل و دامەزراوە سەربازییەکانی دیکە لە جیاتی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن.

+1
️وێنەی مانگە دەستکرد دیمەنی لێدانی ورد لە ناوەندی فەرماندەیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین و ناوەندی چاککردنەوە (سیانە)ی بنکەی عودەیدەی قەتەر نیشان دەدەن، پێش و پاش هێرشە موشەکیەکانی ئێران.

هێرشەکانی ئەم بەیانیەی ئەمریکا بۆ سەر چابەهار
+1
هێرشەکانی ئەم بەیانیەی ئەمریکا بۆ سەر چابەهار

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئەمەریکاوە، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریکا لە ڕاستیدا چیتر بوونی نەماوە. ماوەیەکە قالیباف و جەنەراڵ وەحیدی لە لێدوان کەوتوون

کەناڵی کانی ئیسرائیل: وڵاتانی کەنداو بە هاوکاریی ئەمریکا، فشاریان خستوەتە سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق «عەلی زەیدی» بۆ پێشخستنی پرۆسەی چەککردنی ئەو گروپانەی نزیکن لە ئێران، هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە تا کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتووە

شەوی ڕابردوو سوپای ئەمریکا بۆ ماوەی نزیکەی حەوت کاتژمێر هێرشی کردە سەر ئەم ئامانجانەی خوارەوە لە ئێران. مە ئامانجەکان لە ناوچ
+4
شەوی ڕابردوو سوپای ئەمریکا بۆ ماوەی نزیکەی حەوت کاتژمێر هێرشی کردە سەر ئەم ئامانجانەی خوارەوە لە ئێران. مە ئامانجەکان لە ناوچەی کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران (بۆ یەکەمجار لە دوای ئاگربەستەکە)، پارێزگای خوزستان و باشوری ئێران ئێران بوون - بۆمپور (پارێزگای سیستان و بەلوچستان - باشوری ئێران - بنکەیەکی سوپای ئێران کرایە ئامانج - ڕاپۆرتەکان باس لە کوژرانی نزیکەی ١٠٠ سەربازی ئێران دەکەن. ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس گەیشتونەتە شوێنی هێرشەکە). - ئیلام (ڕۆژئاوای ئێران، کوردستان - کۆگایەک و وێستگەیەکی بەرهەمهێنان کرانە ئامانج). - ماهشەهر (پارێزگای خوزستان - بەندەرێکی دەریایی نزیک لە سنوری عێراق). - دورگەی قەشم (باشوری ئێران). - دورگەی هەنگام (باشوگوری ئێران). - دورگەی سیریک (باشوری ئێران). - بەندەر عەباس (باشوری ئێران - کەناراوەکان). -چابەهار (باشوری ئێران - کەناراوەکان). -جەم - بوشەهر (باشوری ئێران - کەناراوەکان). هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی شەوی ڕابردوو ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆی دەریای سور ئێران بەتەواوی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

ترەمپ: ئێستا نامەوێت دانوستان بکەم.. بەڵام من وتم، "باشترە ڕێککەوتن بکەن. هیچ شتێکتان بۆ نامێنێتەوە.

ترەمپ: ئەمشەو جارێکی تر بە توندی لێیان دەدەین، سبەی شەو بە توندی لێیان دەدەین، شەوی دواتریش بە توندی لێیان دەدەین. ئینجا هەفتەی داهاتوو بۆ ئەوان زۆر خراپ دەبێت، چونکە هەفتەی داهاتوو کاتی وێستگەکانی کارەبا و پردەکانە. هەموو وێستگەکانی کارەبا و پردەکانیان تێکدەشکێنین.

ترەمپ: ئەگەر ئێستا لە ئێران بڕۆین، ٢٠ ساڵی پێویستە بۆ ئەوەی ئەوەی هەیانە دووبارە بنیاتی بنێنەوە. تاکە ڕێگە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەم خەڵکە بەهێزییە، و تاکە هێزیش هێزی سەربازییە. بە واتای وشە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕێککەوتنێکمان هەبوو، پاشان لە کۆتا ساتدا شکاندیان.

ئاکسیۆس: ترەمپ دوێنێ ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لە ژوری هەڵسەنگاندنی بارودۆخ وبەڕێوەبردوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشێکی بەرفراوانتر لەو هێرشانەی ناکو ئێستا کراوەتە سەر ئێران.

فۆکس نیوز: ئایا جەنگ لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووەتەوە؟ ترەمپ: باشە، پێموایە بە هەر جۆرێک بتەوێت دەتوانیت پێناسەی بکەیت، بەڵام بە دڵنیاییەوە بە توندی تێکیان دەشکێنین. دەبێت بە توندی لێیان بدرێت. دەبێت گەرووەکە بە کراوەیی ڕابگرین. مەبەستم بوو باج لە بەرامبەر تێپەڕبوون لێی وەربگرم، بەڵام ئەوان پێیان باش بوو لە جیاتی ئەوە وەبەرهێنانی گەورە لە ئەمریکا ئەنجام بدەن و ڕاستیت دەوێت، ئەم بژاردەیە باشترە، چونکە لە بنەڕەتدا حەزم لە بیرۆکەی وەرگرتنی باج نییە. هێرشەکان دژی ئێران تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە من بڵێم بەسە.

شەوی ڕابردوو بارەگایەکی سەربازی لە ئێرانشار بە موشەک لێی دراوە و ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون.

ئەمشەو بارەگای هێزی زەمینیی سوپا و پاسداران لە شاری «بۆمپور» - کە بە بچووکترین شارۆچکەی ئێران دادەنرێت و ڕووبەرەکەی ٦ کیلۆمەترە - بە ١٠ موشەکی زۆر بەهێز خاپور کران

War News - Статистика и аналитика Telegram-канала @warkrd