War News
Открыть в Telegram
2 343
Подписчики
-224 часа
-67 дней
-3330 день
Архив постов
2 343
موجتەبا خامنەیی کوڕی دووەمی خامنەیی ساڵی 1969 لە مەشھەد لەدایکبووە، خوێندنی ئاینی لە تاران و قوم تەواو کردووە، هەرچەندە پۆستێکی فەرمی حکومی نییە، بەڵام ڕۆڵێکی کاریگەری لە نووسینگەی ڕابەر هەیە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران و دەزگا ئەمنییەکاندا هەیە و کۆنترۆڵی کردوون، ساڵانێکی زۆرە لە ناوەندی بڕیاردانی ئێراندا ئامادەیە و شارەزای وردەکارییەکانی دەسەڵاتە، لەم ساڵانی دواییدا پلەی ئاینی "ئایەتوڵڵا"ی پێدراوە و وانەی دەرەکی (بەرزترین ئاستی خوێندنی حەوزە) دەڵێتەوە، ئەمەش مەرجێکی شەرعی و یاساییە بۆ ڕابەرایەتی.
2 343
بەپێی ماددەی 109ی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕابەر دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت:
- شیاوی زانستی، دەبێت لە ئاستێکدا بێت بتوانێت حوکمە شەرعییەکان لەسەر بنەمای فیقهی ئیسلامی دەربهێنێت.
- دادپەروەری و تەقوا، پێویستە لە ڕووی ئەخلاقی و ئاینییەوە جێگەی متمانە بێت بۆ ڕێبەریی کردنی ئومەتی ئیسلامی.
- بینینی سیاسی و کۆمەڵایەتی: دەبێت شارەزایەکی باشی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەڕێوەبردن، ئازایەتی و توانای سەرکردایەتیکردنی هەبێت.
"هەندێک لە ناوخۆی ئێراندا دژی ئەوەبوون دەسەڵات لە باوکەوە بۆ کوڕ بگوازرێتەوە، چونکە بە لادان لە بنەماکانی شۆڕشی 1979ی دەبینن کە دژی سیستمی شا بوو."
2 343
دیمەنی لێدان لە دوو سەربازی ئیسرائیلی لەلایەن حزبووڵای لوبنانی بە مووشەکی دژە تانک.
"هەردوو سەربازەکە کوژراون."
2 343
ئەسعەد محەممەدی، خەڵکی شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو دووکانەکەی خۆی بەهۆی بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل گیانی لەدەستدا.
2 343
بەرپرسانی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس:
ئێمە هێرشمان نەکردۆتە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران.
کردارەکەی ئیسرائیل باش نییە و ئامۆژگاریمان کردوون دوبارەی نەکەنەوە.
2 343
ڤیدیۆیەکی نایابی بۆردومانی سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی و هەلیکۆپتەر لەلایەن فڕۆکەوانێکی ئەمریکی ، بە ئیسراحەتی خۆیان کارەکە ئەنجام دەدەن
2 343
- سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-14A Tomcatی هێزی ئاسمانی ئێرانیان لە ئەسفەهان، لە ناوەڕاستی ئێران تێکشکاندووە.
2 343
بڕیارە سبەی تورکیا شەش فڕۆکەی جەنگی F16 بۆ قوبرسی بەشی تورکیا (TRNC) کە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەتی، جێگیر بکات.
