ru
Feedback
War News

War News

Открыть в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Больше
2 364
Подписчики
+124 часа
-137 дней
-2330 день
Архив постов
پەکەکە ناوی خۆی گۆڕی؛ لە ساڵیادی خۆ هەڵوەشاندنەوەیدا سەرکردەکانی پەکەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان کرد و ناوی پەکەکەیان بۆ "بزووتنەوەی ئاپۆیی" گۆڕی

ئۆکرانیا: زێلێنسکی شەوی ڕابردوو ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە شەڕی دژی ڕووسیا ڕاگەیاند کە لە نیوەشەوەوە دەست پێدەکات، و هیچ کاتێکیش بۆ کۆتاییهاتنی دیاری نەکرد. ئەمە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشە کە پێویستی بە ڕونکردنەوە هەیە چی لە پشتەوە هەیە - ئایا پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی ترەمپ و پۆتین و مامەڵەی بە ئێران و ئۆکرانیا کراوە؟ جارێ بۆ ئەوە نازانین بەڵام بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە شەڕ کۆتایی هاتوە، ئەم ڕاگەیەندراوەی زێلێنسکی بۆ ئاگربەستێکی یەکلایەنە، وەکو دەوترێ ئامانجی تاقیکردنەوەی پوتینە ڕێک پێش نمایشی "ڕۆژی سەرکەوتن" لە ڕوسیا لە نۆی ئایار، شەممەی داهاتوو. چەند کاتژمێرێکی پێشتریش وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە بەپێی بڕیاری سەرۆک پوتین، ڕوسیا ئاگربەستێکی یەکلایەنەی ڕووسی لە ٨-٩ی ئایاردا ئەنجام دەدات بۆ ڕێزگرتن لە گرنگی "ڕۆژی سەرکەوتن"، و ئاماژەی بەوەش کرد کە "ڕوسیا چاوەڕوانە ئۆکرانیاش بە هەمان شێوە وەڵام بداتەوە". لەو ڕاگەیەندراوەدا وەزارەتی بەرگری هۆشداریی دا بە ئۆکرانیا لە هێرشکردنە سەر مۆسکۆ لە کاتی نمایشەکەدا لە ٩ی ئایار: "ئەگەر سوپای ئۆکرانیا هەوڵ بدات پلانە تاوانکارییەکانی جێبەجێ بکات، هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا وەک تۆڵەسەندنەوە هێرشێکی موشەکی بەرفراوان بۆ سەر ناوەندی کیێڤ دەستپێدەکەن، ڕوسیا، سەرەڕای تواناکانی، پێشتر لەبەر هۆکاری مرۆیی خۆی لەم جۆرە کارانە پاراستووە". هەروەها ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت: "ئێمە هۆشداری دەدەینە دانیشتوانی مەدەنی کیێڤ و کارمەندانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە بیانییەکان کە پێویستە دەستبەجێ شارەکە بەجێبهێڵن". پاشان دوا وەڵامی زێلێنسکی بەم شێوەیە هات: "تاوەکو ئەمڕۆ هیچ داواکارییەکی فەرمی بۆ ئۆکرانیا سەبارەت بە ڕاگرتنی کردەوە جەنگییەکان نەگەیشتوە، وەک ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕوسیادا باسی لێوە دەکرێت، ئێمە لەو بڕوایەداین کە ژیانی مرۆڤ بەهایەکی بێ کۆتایی لە هەر 'ئاهەنگگێڕانێکی' ساڵیادێکی وەها زیاترە. لەبەر ئەوە، ئێمە ئاگربەست ڕادەگەیەنین، کە لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی شەوی نێوان ٥ و ٦ی ئایارەوە دەست پێدەکات، لەو کاتەی کە تا ئەو ساتە ماوە، دەتوانرێت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە دەستپێکردنی بێدەنگییەکە گەرەنتی بکرێت، ئێمە بە شێوەیەکی هاوتەریب کار دەکەین، لەو ساتەوەی کە دیاریکراوە و کاتی ئەوە هاتووە کە سەرکردایەتی ڕوسیا هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکەیان، ئەگەر وەزارەتی بەرگری ڕوسیا پێی وایە ناتوانێت بێ خواستی باشی ئۆکرانیا نمایشێک لە مۆسکۆ ئەنجام بدات." بابزانین ئەم ئاگربەستە تا کەی بەردەوام دەبێت ؟

دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە هێرشییان کراوەتە سەر جگە لە هێرشەکەی دوێنێ بەپێی ڕاپۆرتی فۆکس نیوز و ئاژانسی CBS.

قەتەڕ و ئیماڕات بەشێوەیەکی نیمچەیی ئاسمانییان داخست.

ترەمپ: ئێران بێ سەرکردەیە، دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئێرانیش نرخی نەوت خێرا دادەبەزێت

هۆکاری سەرەکی هێرشکردنە سەر ئیماڕات بەهۆی دوو خاڵەوەیە ، یەکەم دەرچوون لە ئۆپیک واتە هەڵگرتنی سەقفی بەرهەمهێنانی نەوت ، ئیتر ئیماڕات بەویستی خۆی نەوت بەرهەم دەهێنێت، دووەم درووستکردنی ڕێڕەوێکی دیکەی هەناردەی نەوتی لە فوجەیرە کە گەرووی هورمز بپەڕێنێتەوە بەمەش کاریگەری داخستنی گەرووی هورمز  نەهێڵێت وە بەبێ سنوور نەوت بخاتە بازاڕەوە تا خستنەڕوو زیاد بکات و نرخی نەوت و وزە بەگشتی بەرز نەبێتەوە.

photo content

سوپای ئێران: ئەمشەو قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات، قۆناغێک کە دوژمنان تا ئێستا وێنەیان نەدیوە.

تەقینەوە دووبەی .

بە مووشەک هێرشکرا سەر ئیماڕات

دەنگی تەقینەوەی بەهێز ئیماڕاتی هەژاند

حکومەتی جۆلانی : سەرەکۆنەی هێرشەکانی سەر ئیماڕات دەکەین .
حکومەتی جۆلانی : سەرەکۆنەی هێرشەکانی سەر ئیماڕات دەکەین .

دانیشتنی دادگاییکردنی ناتانیاهۆ کە بڕیاربوو سبەینێ بەڕێوەبچێت بەهۆی گرژییە ئەمنییەکان لە ناوچەی کەنداو هەڵوەشایەوە وە ئیسرائیل ئامادەکاری کردوە بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران و تەنیا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ترەمپ دەکات.

ئێستا... 16 فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگری ئەمریکی بە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسوڕێنەوە، کە زیاترە لە تێکڕای ماوەی جەنگی پێشوو (جەنگی 40 رۆژە).

ترەمپ لە دوای ئەوەی ئێران کەشتییەکی نەوتھەڵگری کۆریای باشوری کردە ئامانج: لەوانەیە کاتی ئەوە ھاتبێت کە کۆریای باشور بێت و بەشداری لە پڕۆژەی ئازادی دەریایدا بکات.

سوپای ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشی گەیاندە بەرزترین ئاست.

ترەمپ: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان، لەسەر ڕووی زەوی دەیسڕینەوە

دەستی پێکردەوە اکتیڤ بینەوە ...👀⌛️

بەحرەین باری نائاسایی ڕاگەیاند .

ئاژانسی تەسنیم : ئەمریکا درۆ دەکات .