War News
Открыть в Telegram
2 414
Подписчики
-124 часа
+57 дней
+3930 дней
Архив постов
2 413
ڕۆژنامەی Haaretzی ئیسرائیل:
لە هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی ئێراندا کارگەیەک لە شاری پێتا تیکڤای ئیسرائیل پێکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێرشەکە بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.
2 413
دیمەنی مانگی دەستکرد پشتڕاستی دەکەنەوە کە هێرشێکی ئێران زیانی گەیاندووە بە ڕادارێکی سەرەکی ئەمریکی لە جۆری AN/TPY-2 لە بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودیە لە ڕێکەوتی 1ی نیسان.
ئەم ڕادارە کە بەشێکی گرنگی سیستەمی بەرگری موشەکی THAADـی ئەمریکییە، شوێنەواری سووتان و زیانی پێوە دیارە، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئەمریکی.
2 413
سوپای ئیسرائیل مەکرەم عەزیمی، فەرماندەی یەکەی موشەکە بالیستییەکانی لە ناوچەی کرماشان کوشت.
2 413
پنتاگۆن:
ژەنەڕاڵ ڕاندی جۆرج لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا خانەنشین دەبێت.
2 413
کایڵ سێرافین، ئەندامی پێشووی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI:
ئەگەر هەیە سەرۆک ترەمپ بەم زووانە کاش پاتێل، بەڕێوەبەری FBI لە کارەکەی دووربخاتەوە بەهۆی هەبوونی ناڕێکی و ناکۆکی لەسەر سیاسەتەکانی پەیوەست بە ئێران.
2 413
ڕوسیا و چین و فەرەنسا دەستپێشخەرییەکی دەوڵەتانی عەرەبیان پووچەڵ کردەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەسەندکردنی کردەوەی سەربازی دژی ئێران بەمەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز.
2 413
جێگری فەرماندەی کەتیبەیەکی سووپای ئیسرائیل لە پێکدادانەکانی باشووری لوبنان قاچێکی پەڕیوە.
2 413
دیمەنی خستنەخوارەوەی فرۆکەی بێفرۆکەوانی Wing Loong IIی چینی لەلایەن سیستمی بەرگری ئێرانەوە.
