War News
Открыть в Telegram
2 411
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
+3430 дней
Архив постов
2 410
وۆڵ ستریت جۆرناڵ:
"ترەمپ بە هاوکارەکانی راگەیاندووە ئامادەیە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت سەرەرای نەکردنەوەی گەرووی هورمزیش."
2 410
وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت دانوستان نییە، بەڵکو ئاڵوگۆڕی پەیامە ڕاستەوخۆ یان لەڕێگەی دۆستانمان لە ناوچەکە.
وەک پێشتر ڕاستەوخۆ لە ویتکۆڤەوە پەیامم پێدەگات و ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئێمە دانوستان دەکەین.
2 410
شەش مانگ پێش ئێستا تڕەمپ لەکاتی سزادانی کۆمپانیاکانی نەوتی ڕوسیا وتی:
بزانین دوای شەش مانگی تر پوتن هەست بەوەدەکات سزاکان کاریگەرییەکان نەبووە و دەتوانێت لە شەڕ بەردەوامبێت.
2 410
☄️وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا:
سزامان لەسەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکانی Fesco Moneron، Fesco Magadan، Sv Nikolayی ڕووسیا هەڵگرت.
2 410
☄️سوپای پاسداران:
لیستێکی کۆمپانیاکانی زیرەکی دەستکرد لە ناوچەکە دیاریکراون و بەمزوانە دەکرێنە ئامانج.
2 410
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری و مووشەک لە بەریتانیا و تورکیا بەبەهایی 340 ملیۆن دۆلار.
2 410
🇺🇸 لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمریکا دوو فڕۆکەی پێشکەوتووی جەنگی ئەلیکترۆنی لە جۆری EA-37B ناردووە.
ئەم فڕۆکەیە لە ساڵی 2024 چووەتە خزمەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمە یەکەم چالاکی ئۆپەراسیۆنی بێت، فڕۆکەکە بۆ ڕێگریکردن و تێکدانی سیستمەکانی پەیوەندی، ڕادار، سیستمەکانی تری گەشتیاری، تۆڕەکانی زانیاری دوژمن و هەر شتێک کە لە ڕێگەی شەپۆلە ڕادیۆییەکانەوە کۆنترۆڵ بکرێت، دیزاین کراوە.
❗️بەپێی خەمڵاندنەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەم فڕۆکانە هاوکاری جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بکەن.
2 410
وەزیری جەنگی ئەمریکا:
ترەمپ ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن، ئەگەر ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران شکستی هێنا، شەڕەکە بەرەو هەڵکشان دەچێت.
2 410
ناتانیاهۆ:
خەریکی دروستکردنی هاوپەیمانێتین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کە باس لە شەڕکردنی هاوبەش لەگەڵمان دەکەن.
لە ڕابردوودا، وتووێژی نهێنیم لەگەڵ سەرکردە عەرەبەکان هەبوو، پێم دەوتن ئەو ساتەی ئێران توانای هەبێت، ئێوە داگیر دەکات و پادشایەتییەکانتان دەڕووخێنێت.
ئەوکات ئەوان بەو شێوەیە درکیان بەمە نەدەکرد، بەڵام ئەمڕۆ تێدەگەن.
2 410
ناتانیاهۆ:
ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە بە هێز مامەڵە لەگەڵ پرسی گەرووی هورمزدا بکات، هیوادارم سەرکەوتوو بێت، پێویستە ئەم کلیلی دەسەڵاتە لە ئێران وەربگیرێتەوە.
پێویستە دوای جەنگ، لە ڕێگەی ڕاکێشانی بۆریی نەوت و گاز لە سعودیەوە بۆ دەریای ناوەڕاست، ڕێڕەوی گەرووی هورمز پەراوێز بخرێت و تێپەڕێنرێت.
2 410
🇨🇭🇺🇸 سویسراش بریاریداوە رێگە بە فرۆکەکانی ئەمریکا نەدات ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
2 410
⚠️حکومەتی فەرەنسا بڕیاریدا رێگە بە فڕۆکەکانی ئەمریکا نەدات ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربهێنن.
2 410
ترەمپ:
فەڕەنسا ڕێگەی نەدا ئەو فڕۆکانەی کە بەرەو ئیسرائیل دەچوون و پڕکرابوون لە پێداویستی سەربازی، بە ئاسمانی فەڕەنسادا تێپەڕن.
فەڕەنسا زۆر بێ کەڵک بووە سەبارەت بە قەسابەکەی ئێران(خامنەیی)، کە بە سەرکەوتوویی لەناو برا، ئەمریکا ئەمە لەبیر ناکات.
2 410
- قسەکەی ئۆجەلان ڕاستە، سێ بەرە بوونی هەیە، بەریتانیا نایەوێت هەمان سیاسەتی ئەمریکا جێبەجێ کات بۆ باڵادەستی ئیسرائیل لە ناوچەکە.
2 410
فاینانشڵ تایمز:
گرژییەکانی نێوان ترەمپ و ستارمەر سەبارەت بە ئێران خەریکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا دروست دەکات، بەرپرسانی ئەمریکی لە کۆبوونەوە هەستیارەکانی بەریتانیا دووردەخرێنەوە.
2 410
ترەمپ:
ئێران لە بنەڕەتدا وێران کراوە، بەشە سەختەکە تەواو بووە، بڕۆن نەوتی خۆتان دەستبخەن.
2 410
تڕەمپ بۆ وڵاتانی ئەوروپا:
دەبێت دەست بکەن بە فێربوونی ئەوەی چۆن بۆ خۆتان بجەنگن، ئەمریکا چیتر لەوێ نابێت بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکات، ڕێک وەک چۆن ئێوە لەوێ نەبوون بۆ ئێمە.
2 410
ترەمپ:
تەواوی ئەو وڵاتانەی کە ناتوانن سووتەمەنی فڕۆکە دەستبخەن بەهۆی گەرووی هورمزەوە، وەک بەریتانیا، کە ڕەتیکردەوە بەشداری بکات لە لەناوبردنی سەرکردایەتی ئێراندا، پێشنیارێکم بۆتان هەیە:
یەکەم: لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بکڕن، ئێمە بڕێکی زۆرمان هەیە.
دووەم: کەمێک ئازایەتی کۆبکەنەوە کە کاتی بەسەرچووە، بڕۆن بۆ گەرووەکە و دەستی بەسەردا بگرن.
