War News
Открыть в Telegram
2 376
Подписчики
+424 часа
+117 дней
+2930 дней
Архив постов
2 376
مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتی سووریا:
لەم قۆناغە نوێیەدا کاریگەریی تورکیا لە سووریا زیادی کردووە.
پڕسەکانی سووریا بەردەوام دەبن لەوەی جێی بایەخی تورکیا بن و کاریگەریی تورکیا لە سووریا بەردەوام دەبێت.
تورکیا دەتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینێت لە ئاوەدانکردنەوەی سووریادا، بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە یان لە بوارهکانی دیکەدا.
2 376
+2
سوپای ڕووسیا فرۆکەیەکی لە فرۆکەخانەی ژولیانی لە کیێڤ کردۆتە ئامانج، دیار نییە فرۆکەکە چەک و تەقەمەنی پێبووە یان نا.
2 376
جەی دی ڤانس دەڵێت رۆژی رابردوو 15 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هورمز تێپەڕیوە، بەڵام ئەم بڕە خواستی بازاڕ پڕناکاتەوە، هەر ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوت دوای 6 هەفتە گەیشتەوە 97 دۆلار.
2 376
نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە چوارچێوەی هەماهەنگیم وت، ئەگەر گوێ بە تویتەكانی ترەمپ بدەن دەگەنە قۆناغێك ئاو بخۆنەوە دەبێت بزانن ترەمپ رازییە یان نا.
مالیكی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، ئێستا دۆخەكە بەوشێوەیەیە، وتی، حكومەت پێكمەهێنن، وەزارەتە بەتاڵەكان پڕمەكەنەوە، سەرەنجام پێكهێنانی حكومەت دواكەوت.
مالیكی پێشتر كاندیدی پۆستی سەرۆك وەیزرانی عێراق بوو، بەڵام لە ژێر فشاری دۆناڵد ترەمپ، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستبەرداری بوو، سەرەنجام عەلی زەیدی، وەك كاندیدی چوارچێوەیەكە جێگەی گرتەوەو پۆستی سەرۆك وەزیرانی پێسپێردرا.
2 376
زیلینسکی:
ئەمڕۆ ڕووسەکان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کارگەیەکی کۆکاکۆلایان دا، ئاماژەیەکی ڕوونی ڕووسەکانە بۆ ئەمریکا.
"بەدوای شتێک ئەگەرێت دوو مووشەکی پاتریۆت وەرگرێ."
2 376
+3
لە هێرشەکانی دوو شەو لەمەوبەری ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران ، سێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی و شەش کارمەندی هێزی دەریایی ئێران کوژراون .
2 376
لە چەند ناوچەیەکی یەمەن شەڕ و پێکدادان هەیە و حوسییەکانی یەمەن لە زەمینەوە لە پێشڕەویدان.
2 376
دوابەدوای داواکارییەکەی دوێنێی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ ئەوەی جیهان خۆی لە ڕووسیا دوور بخاتەوە، چین بریاریدا هاوکارییەکانی وەبەرهێنان لەگەڵ ڕووسیا فراوانتر بکات.
2 376
پوتن:
ئەوەی لە ئۆکرانیا دەیبینین، لە تەلەڤزیۆن و لە ئینتەرنێت، ئەوەیە کە خەڵک وەک سەگ ڕاودەکرێن و بە زۆر دەنێردرێن بۆ هێڵی پێشەوەی جەنگ.
2 376
نەفتالی بنیێت رکابەری ناتانیاهۆ بۆ سەرۆک وەزیران:
هاوپەیمانییەك دژی ئێران و توركیا و قەتەر پێكدەهێنین و هەنگاوی کرداری دەنێین بۆ گۆڕینی ناوچەكەو سەرلەنوێ رێكخستنەوەی.
2 376
ناتانیاهۆ دوای سێ ساڵ لە جەنگ:
ئێستا من لە غەزەم، کۆنترۆڵی مەیدانەکە لەدەستی ئێمەدایە، کشانەوە لە ئارادا نییە، لەسەر ئەم هێڵە بەردەوام دەبین لە مانەوە و کۆنترۆڵی 60%ی کەرتی غەزە دەکەین.
2 376
ئەمریکا و ڕووسیا لە پەیوەندیدان بۆ دامەزراندنی کەناڵێکی پەیوەندی هەواڵگری.
"کەناڵی بە کوشتدانی خەڵک"
2 376
سكۆت بیسێن، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا:
رهنگه حكومهتی ئێستای ئێران لهكاتێكی زۆر نزیكتر لهوهی زۆرێك چاوهڕوانی دهكهن، بكهوێت.
ترهمپ سوره لهسهر ئهوهی بێ هیچ گۆڕانكارییهك، نابێت ئێران بهم حكومهت و توانایهوه لهم ململانێیه دهرچێت.
2 376
+1
پێناچێت جەنگەکە بەمزوانە کۆتایی بێت...
ڕووسیا دەستیکردووە بە دانانی پەرژینی بەرگری دژە درۆن لە دەوری پاڵاوگە و کۆگاکانی وزە.
