War News
Открыть в Telegram
2 345
Подписчики
-124 часа
-47 дней
-2730 день
Архив постов
2 345
- هێزەکانی ئەمریکا بەهەلیکۆپتەر لە بیابانی ئەنبار بەدوای شەش ئەندامی فڕۆکەی KC-135 دەگەڕێن بە هاوکاری چەند یەکەیەکی هێزی تایبەتی SASی بەریتانی.
2 345
فاینانشڵ تایمز:
ڕووسیا سوودێکی دارایی کورتخایەنی لە قەیرانی کەنداو دەستکەوتووە، کە نزیکەی 1.3 بۆ 1.9 ملیار دۆلار داهاتی زیادەی باجی نەوتی بەدەستهێناوە.
2 345
دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کێڵگەی نەوتی مەجنون لە پارێزگای بەسرە دوو تاوەری کۆنترۆڵیان کردە ئامانج
2 345
سێنتکۆم : فڕۆکەیەکی تانکەر - پڕکەرەوەی سوتەمەنی جۆری KC-135 لە ئێراق کەوتە خوارەوە، پڕۆسەی گەڕان بەردەوامە.
2 345
- لەسەر کڵاوەی موشەکێکی بالیستی ئێرانی نوسراوە
Vaccine for Pedophiles
واتە : ڤاکسین بۆ منداڵ بازەکان.
2 345
+1
لە کۆتایدا وڵاتی ئیثیوبیا دەبێت بە یەکەم کڕیاری درۆنی Orion-E ڕوسی🇷🇺🇪🇹
درۆنی orion-E درۆنێکی هێرشبەری ڕوسییە بەڵام لە توانا و تایبەتمەندیدا کەمێک لاوازە و سوپای ئاسمانی ڕوسیاش زۆر بە کەمی بەکاری دەهێنێت و ژمارەیەکی کەمیشی لێ دروستکراوە و نیوەی ئەو ژمارەیەشی خراوەتە خوارەوە لەلایەن سیستەمە بەرگرییە ئاسمانیەکانی سوپای ئۆکرانیا
ئەم درۆنە تاکە درۆنی هێرشبەری ڕوسیایە کە بە حساب دەبێت لە توانا و خەسڵەتدا شانبەشانی درۆنی MQ-9 ی ئەمریکی و CH-5 ی چینی و Hermes900 ی ئیسڕائیلی بێت بەڵام درۆنە ڕوسییەکە لە توانادا هیچ لەوانەوە نزیک نییە
لاوازییەکانی ئەم درۆنە ڕوسییە لەم خاڵانەدا کۆدەبێتەوە :
1.توانای چەکدارکردنی زۆر دیاریکراوە بەجۆرێک کە بۆمب و موشەکی زیرەک ناتوانێت هەڵناگرێت بەراورد بە هاوشێوەکانی
2.مەودای ئۆپەراسیۆنەکانی کەمە بە بەراورد بە هاوشێوەکانی
3.هیچ داتا و زانیارییەک نییە لەبارەی سیستەمی بینینەکی و سیستەمی دژی جەنگی ئەلیکترۆنی
بەڵام بۆی هەیە سیستەمی زۆر پێشکەوتووی تیادا بەکار نەهاتبێت بۆ ئەوەی نرخی زۆر نەکەوێت ( وەک هەر درۆنێکی ڕوسی دیکە )
2 345
دوران کاڵکان:
نازانم دەڵێن، کورد دەکەن بە سەربازی کێ، بۆ نمونە کورد بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی بە پێشەنگایەتی پەکەکە هێڵێکی ڕاستی هەبوون و ئازادی درووست کرد، لە دۆخێکدا نین کە ببنە سەربازی هەندێک یان ئامرازی بەرژەوەندییەکانیان، ئەوانەی ئەم شتە لە دژی کورد دەهێننە ئاراوە با سەیری دۆخی خۆیان بکەن.
2 345
دوران کاڵکان:
دەوترێت شەڕێک لە نێوان گەلان دەستپێدەکات، کورد و ئازەری شەڕ دەکەن، کورد و فارس شەڕ دەکەن، نەتەوەپەرەستی سەرهەڵدەدات، نابێت بەم شێوەیە بێت، لەو باوەڕدانین بەمشێوەیە بێت، بینیمان ئازەری و کورد چەندە دۆستن، چەندە لە یەکترەوە نزیکن، سەدان ساڵە پێکەوەن، لەگەڵ گەلی فارس وەک خوشک و برا وان، ئەم گەلانە بوونەتە خوشک و برا. لە سەرەتاوە هیچ شتێک ڕووینەداوە لە نێوانیاندا، ئەوەی بۆ گەلان مەترسیدارە و دابەشیان دەکات، نەتەوەپەرەستی دەوڵەت-نەتەوەیە، فاشیزم و شۆڤێنیزمی نەتەوەپەرەستییە.
2 345
دوران کاڵکان:
کۆمەڵگەی ئێرانی دینامیکترین کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لەو باوەڕداین گەلانی ئێران لەژێر ئەم ستەم سەختەدا حەقیقەت دەدۆزنەوە، تێدەگەن، یەکدەگرن، ڕێگەی خۆیان دیاری دەکەن و خۆیان لەم بەڵایە ڕزگار دەکەن، چارەسەریی لە لایەن گەلانی ئێرانەوە دروست دەبێت.، لە چوارچێوەی یەکگرتوویی ئێراندا دروست دەبێت، نابێت کەس گرنگی بە دابەشبوونی بدات.
2 345
دوران کاڵکان:
هەر لە سەرەتاوە لە دژی ئەم شەڕە وەستاینەوە، بەڵێ بە تەواوەتی وەک گەل و تەڤگەر لەگەڵ ئەم شەڕەدا نین، ڕێبەر ئاپۆ پێشتریش هۆشداری دا، گوتی، دەبێتە شەڕی ناوچەیی، مەترسی لە ئارادایە، دۆخەکە ڕوون و ڕەوانە بە هیچ جۆرێک لە بەرژوەندی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا نییە.
هەندێک دەپرسن کە ئێمە لە کام لایەنەداین؟ زۆر باشە مرۆڤ ببێتە لایەنێکی ئەم شەڕە، لایەنەکان جیاوازن لە یەکتر، بیرکردەنەوەیان دژ بە یەکە، شەڕی هەژموونخوازییە، بێگومان ئیسرائیل هەژموونگەری نوێ دەئافرێنێت، ئەمە لەبەرچاوە تا ئێستا هەژموونی تورکیا و ئێران لە ناوچەکەدا زاڵ بوو، خواستێتی کۆتای بەو هەژموونگەراییە بهێنێت و خۆیی ببێتە هەژموونگەری ناوچەکە.
