𝑉𝑖𝑛𝑜𝑠✨🖤ڤینۆس
Открыть в Telegram
𝒲ℯ𝓁𝒸ℴ𝓂ℯ🫶🏻🫀 هەرگیز بێ هیوا مەبە لەو خودایەی ڪە بۆ جوانبوونی گوڵێـك ، ئاسمان دێنێـتە گریان ✨❤️
Больше329
Подписчики
Нет данных24 часа
-27 дней
-830 дней
Архив постов
329
چیرۆکی
شــارا_مــرد_چــونکـە_کــچ_بــوو
بـــــەشـــی دووەم وکـــــۆتــــــایی
ڕۆژێک بۆ دەرس چومە ماڵی فیردەوسی هاورێم تاقیکردنەوەمان هەبوو لە رێگا کە ئەچومە ماڵ پورە نەشمیل و شەونمم بینی دوای چاک و چۆنی و پرسینی هاوەڵی یەکتر رۆیشتم خۆزگە ئەو کاتە روع لە جەستەمە هات بایە دەرەوە کاتێ شەو داهات چاوەکانی ئەو ئاژەڵە کە باوکمە سور بوو بووەوە کە هێرشی کردە سەرم وتی تۆیان بینیووە نەشمیل خان و شەونمی دراوسێمان وتیان ئەو کچە ئاگاتان لێبێ ئەولا و ئەولا نەکات تۆ دەتەوێ حەیای من بەری ناوم بزرێنێ کچی بەرەڵا له پر هێزێک لە روعمەوە دەرهات وتم تۆ ناتوانی وام لێبکەی منداڵەکەی جاران نیم بە دەنگی تورە و هاوارەوە وک نەرەی شێر وابوو کە باوکمی تورە کرد و دەستی کرد بە جنێو و قسە دایکم نەهات با لەوانەیە ئەم شەوە کۆتا شەوم با لەم رۆژەوە بوێریم دروست کرد بوو بە جۆرێک بۆم گرینگ نەبوو دەمرم لێم ئەدرێ ئەکوژرێم بەڵام لەوەتەی زانیومە جەستەی کچ هەستیارە گەر شتێکی هەڵە بێت ئازاری پێ بگا لەوانەیە توشی خوێن بەربوون بێ یان شەرەف و ناموسی لەدەست بدا (پەردەی کچێنی) ئەترسام خۆم بە دور ئەگرت لە زلە و قایش سەرەرای ئەمەش گوێم بە قسەی خەلکی نە ئەدا زیاتر لە جاران بێزار بوو ببوم لەم خەڵکە ئاخر من کچم نابێ برۆمە دەر نابێ جل و بەرگی جوان لەبەر بکەم نابێ خەون دروست بکەم چونکە کچم ئەبێ واز لە خەونەکانم بێنم ببمە مامۆستا و دکتۆر خزمەتی ئەم کۆمەلگە ئەقڵ کەوتووە بکەم خۆزگەم بەوەی خێزانەکەیان ئەقڵیان کراوەیە ئەبنە ئەو شتەی خۆیان ئەیانەوێ رقم لێتە باوکە رقم لێتانە خەڵکینە رقم لێتانە لە هەمووتا بۆ ناهێڵن ئاسودە بژیم رێگەم دەن بخوێنم بۆ ئەو شتەی بەهرەم تیا هەیە بۆ ئەبێ بە دزیەوە پێ بکەنم نەوەک کورێک ببینێ بە هەڵە تێبگا ئاخر بۆ خەندەم لە لێو زویر ئەکەن نەفرەت لە کوری درندە نەفرەت لە ژن موختاری گەرەک زۆر جار کە ئەڵێن ژیان ناخۆشە من دڵیان ئەدەمەوە ئەڵیم وانیە دوای ئەو لێدانانەی پێم کەوت بوو بوێر بووم چاو نەترس بووم ئەم وت رۆژێک دێ تۆلە ئەکەمەوە ئەبمە رۆژنامەنوس یەک یەک باسی خراپی ئەم کۆمەڵگایە ئەکەم
باسی ئەم کچانە ئەکەم ئەشکەنجە ئەدرێن
عەسودیم بەو کچانە دێ کە لە سۆشیاڵ میدا ناسراون باوکیان دەست خۆشیان لێ ئەکا
ئاخر منیش وەک هەموو کچێ ئاوات ئەخوازم باوکم شانازیم پێوە بکە بڵێ ئەمە کچی منە ئەم بەهرەیەی هەیە و پشگیریم بکە
بۆ ئەبێ جنێوم پێ بدا
ئەمەوێ لە سەر بەرزایەک هاوار کەم :
تا ژێیەکان قورگم ئەپچرێ
" نەفرەت لە تۆ عەشیرەت
نەفرەت لە داب و نەریت
نەفرەت لە تۆ کۆمەڵگە
نەفرەت لە ئێوە ئەقڵ کەوتووەکان
رقم لێتە باوکە رقم لێتە رق
دەی وەرە بمکوژە
ئەو قایشەی کەمەرت
با ببێتە پەتی سێدارەی من
تەمەنم بەرەو 27 ساڵ رۆی لەم رۆوە من ئازاد بووم چەندین وتەم لەسەر کچ دا و بەرگریم لێکردن و دڵخۆشم بەوەی چەند کچێکم رزگار کرد بە بەرگری کردنم لێیان روخساری چەند ئاژەڵێکم ئاشکرا کرد ...کچ ناسکە وەک منداڵ وایە تا خۆشت بووێ بۆت ئەمرێ باورکەن رۆژانێک بێ باوکم نەم ئەتوانی بۆنی دانە بە دانەی قەمیسەکانی ئەوم ئەکرد کەچی هەموو شتێ گۆرا , زۆر جار وا هەست ئەکەم غەدر لە باوکم ئەکەم کە وا باسی ئەکەم بەڵام ئەمە ئازاری من بوو لە راستیە ئێستاش ئەترسم لێی وەک منداڵ کە ئەیبینم ناوێرم لێی نزیک ببمەوە گەر لێم بپرسن خۆشت ئەوێ دەست ئەکەمە گریان ئەڵێم ئەمەوێ وەک تەمەنی 8 ساڵی لە باوەشی بگرم و بۆنی بکەم من سۆزی باوکم ئەوێ ئەو باوکەی کە دەستی لێ بەرز نەکردمەوە ئەوم ئەوێ ... رۆژگارێک تێپەری هاووسەرگیریم لەگەڵ رەوەز کرد تا بڵێی میهرەبان ئەمیش رۆژنامەنوس بوو لەراستیە هەرگیز باورم نە ئەکرد کورێک ببێتە هەموو ژیانم ئەترسام لە ئاگرێک رزگارم بێ برۆمە بۆ لای ئاگرێکی تر زۆر جار ئەم وت ئەتەوێ کچەکەت وەک خۆتی لێ بێ باوکی لێی بدا گومانیان ئەخستە دڵی منەوە بەڵام لە راستیە ئەو باوکێک و هاوسەرێکی میهرەبان بوو وەک منداڵێک نازی پێ ئەدام لە ئازارەکانم تێئەگەیشت دڵخۆشم بە بوونی بۆم دەرکەوت کور هەیە و کورۆکەش هەیە
ئەم هەموو ئازارە و ئەشکەنجەیە هۆکارێک بوو بۆ سەرکەوتنی من , هەمیشە بیستومە کەسە سەرکەوتووەکان کۆمەڵێ ئازاریان هەبووە ژیانیان ناخۆش بووە بۆیە پاڵنەرێک بووە تا کۆڵ نەدەن منیش یەکێک بوومە لەو کەسانە , بۆیە پشت بە خودا ببەستە لەسەر قاچەکانت بووەستە هەرگیز شکست قبوڵ مەکە مەڵێ ژیانی من وایە هەر چەندێک خەمت هەبێ گرینگ نیە گرینگ ئەوەیە لەو کاتەی ماندوو ئەبێ رابردووت بیر بێتاوە چۆن بەرێت کردووە و زاڵ بووی لەمەش سەرکەوتوو ئەبی پشت بە خوا
ئێستا چەند پسیارێک ئەکەم ؟!
ئاخۆ چەند شارا هەیە ؟
چەند شارا مرد چونکە کچ بوو ؟
چەند شارا بووە قوربانی دەستی کۆمەڵگە ؟
شاراکان بۆ بێدەنگن ؟ بێزار نەبوون ؟
لەچی ئەترسن شەرم ئەکەن ؟
ئەی باشە کورینە باوکینە براینە !
ژیانی چەند شاراتان وێران کردووە ؟!
زلەتان لە چەند شارا داوە ؟!
329
زۆر زیاد متمانە مەکە ....
زۆر زیاد خۆشت نەوێ ....
زۆر زیاد بەهیوا مەبە ....
چونکە ئەم زیادانە تۆ ئازار دەدەن 🩵!
329
چــیـرۆکی
شارا_مــرد_چونــکە_کـــچ_بــوو
بــــەشــــــی یــــــەکــــــەم
ناونیشانێکی سەیر ! بەڵێ من مردم چونکە کچ بووم ؟!
کۆتا دڵ خۆشی کە بیرم بێ لە تەمەنی 8 ساڵی بوو پر بە دڵ پێکەنیم خێزانێکی بەختەوەر هەموو شتێک لە ناوچوو وەک ئەوەی دوعایان لێ کردبین رۆژێک تێپەری ئەو پیاوەی کە پێم وت باوک دەستی کرد بە لێدانم بە زلەیەک هەموو شتێک لە ناو چوو کۆتای بە هەموو خەونێک هات باور ناکەم ئەمە باوکی منە چۆن دڵی دێ لە کچەکەی بات ئاخر من روعی ئەوم چۆن باوک لە جەرگی خۆی ئەدا دەی دەی باوە ماندووە تورە بووە بە گریان و لەرزۆکە رام کردە سەرەوە بۆ ژورێک کە ژوری من بوو بەڵام ئەترسام هەرگیز لەویا نە ئەخەوتم ئاخر بچوک بووم منداڵ بووم ئەم شەوە تا بەیانی بە گریانەوەم بەسەر برد نازانم چۆن خەو چاوەکانمی قورس کرد و داخست بۆ چەند رۆژێک وا تێپەری ئەم زلەیە ژیانمی گۆری وەک بڵێی خانوێک بە دار دروست کەی رەشەبایەک بێ و بیروخێنێ منیش وا بووم
دوای ماوەیەک دوبارە ئەم کارەساتە دوبارە بووەوە ئەمجارە قایش و سۆندە و دار جەستەمی سور کردەوە ئاخر تاوانم چی بوو تەنها کەمێک عەجول بووم ئەکرێ وا لە منداڵێک بکەی بیرمە لە ترسا رام کرد بۆ سەر پەیژەکان کە منی بە قژ گرت و و بە دەستەکەی تر قایشی لێم بەرز کردەوە وەک زاڵمێک کەوتە گیانم بەڵام لەو کاتەی باوکم لێی ئەدام من هەر هاوارم ئەکرد ئاخ بابە هەر هاوارم بۆ باوکیشم ئەبرد چەند دڵ ساف بووم دایکم رێگری ئەکرد و هەندێ جاریش بێ دەنگ ئەبوو ئەی وت باوکتە ئەم ویست بڵێمە دایکم باوکی چی باوک وا ئەبێ ئاخر ؟ تۆ ئەو شەوانە لای من بووی کە لە ترسا لە ژورێکی تاریک خەوم لێ ئەکەوت ,
زۆر جار باسی هاورێکانم و کچانی ترم ئەکرد لە دەفتەرەکەم باسی ئازارەکانم ئەکرد بە ئەنقەست لە شوێنێکم دا ئەنا دایکم و باوکم بیبینێ بەشکەم ئئ دڵیان نەرم بێ لێم تێبگەن من چۆن بزانم لە ئاست مندا چاویان کوێرە , بە جۆرێک بوو لە هەموو پیاوێک ئەترسام نەم ئەتوانی لێیان نزیک ببمەوە شەوان چەقۆیەکم لە ژێر بالیفەکە دا ئەنا ترسا بووم زۆر تا گەورە بووم و چاو نەترس بوو لێ راهات بووم ئاشقی تەنیای ئاشقی تاریکی بووم لە راستیە باوکم فریشتە بوو لە پێش چاوی خەڵکی هەموویان ئەیان وت باشە ئەی بۆچی بۆ من وانە بوو مەگەر من کچی نەبووم من لە خوێنی ئەو نە بووم ک ئەم قسانەیان ئەکرد پێ ئەکەنیم ژیانم بەم جۆرە بوو ئاواتەکانم لە ناو چوو بوون رەشبین بووم روخاو بووم کاتێک هاورێکانم باسی باوکی خۆیان ئەکرد هەندێک ئەیان وت چۆنە عەسودیم ئەکرد کە ئەیان وت باوکم ئەڵێ ئەمە بکە و ئەمە مەکە ئەم ویست هاوارکەم بڵێم خۆ لێی نەداوی هەمیشە خۆم وا دەرئەخست کێشەم نیە لەگەڵ خێزانەکەم زۆر تێکەڵاوم
+ خۆزگەم بە ژیانت ...
ــ ههههه ژیانم
ڕۆژێ هەزار جار باوکم هەرەشەی مردنم لێ ئەکا و دایکیشم ئەڵێ تۆ قور ئەکەی بەسەری منا واتا هەموو رۆژێ لە نێوان ژیان و مردن ئەژیم ههههههه ئەمە ئەو ژیانەیە کە تۆ ئاواتی پێ ئەخوازی
رقم لە باوکمە چونکە لێیدام
رقم لە دایکمە کە بەرگری لێ نەکردم
رقم لە برامە چونکە هەر جارێک بیەوی ئازارم با بیرم ئەهێنێتەوە چۆنیان لێداوم
بەڵام بەداخەوەم بۆ خوشکەکانم ئەترسم ئەوانیش توند و تیژیان بکرێتە سەر
زۆر جار هەوڵی خۆکوشتنم داوە بەڵام بێ سود بووە وەک بڵێی ئاواتەکانم دەستم بگرن بڵێن چۆن بە ئاسانی دەستبەرداری من ئەبن
رقم لەو ژنانەی لەبەر دەرگا کە بە وەک کامێرای شاراوە وان بۆ دەرخستنی عەیبی خەڵکی
رقم لە کورە چونکە جەستە پەرستن
ئەقڵ تەنها لە چاویان دایە زمان لوس و قسە خۆشن لێیان ئەترسم
هەندێکیش لە ژێر ناونیشاوی خوشکم و دادە لێت نزیک ئەبێتەوە وەک مار وایە پێت وە ئەدا
کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەرم هەبوو وام ئەزانی هەموو پیاوێک خراپە هەموویان ئاژەڵن درەندەن دڵم بە جۆرێک رەق بوو بوو وەک بڵێی چاوم هیچ کورێکی نە ئەبینی هێندە رقم لە کور بوو لێیان ئەترسام رام ئەکردلەسەر سفڕە بە ترسەوە نانم لەگەڵ براکەم و باوکم ئەخوارد کۆمەلگە دواکەوتووە کەم وابوو ئەبایە خۆم بپارێزم لە قسەی خەڵکی نەوەک قسە بکن بڵێن کچی فڵان وا و کچی فڵا وای کرد ئەترسام دوبارە دەستدرێژی بکرێتەوە سەرم و باوکم گیانم بشکێنێ ئەمویست هەرچی زووە گەورەبم نەجاتم بێ لەم ترسە هەمیشە رادەکەم دورپەرێز لە خەڵک و کۆمەڵگە ئەقڵ کەوتووە کەمان ئاخر نەتوانی سەر لە دەرگا بهێنیە دەر لەبەر قسەی خەڵک بۆچی ئەی ئێوەش رۆژێک کچ نەبوون بۆ ئەبێ گیانی من تێکبشکێنن ؟؟
کاتێک سواری پاس یان تەکسی ئەبی تەواوی گیانت ئەلارزێ ئەبێ شتێک نەکا ؟؟
تا پێم بکرێ خۆم دوور ئەگرم لە کور چونکە ئێرە وایە گەر بە روویاندا پێ بکەنی وا ئەزانێ سەرسامی بووی جا دەست ئەکەن بە سنور شکاندن چەندین قسەی خۆش و لوس تا فریوت ئەدا دوایش وەک کاڵایەک کە ئیشی پێت نەما بێ فرێت ئەدا ,@XanNd0
329
چیرۆکێک پۆست دەکەین / بەناوی {شارا مرد چونکە کچ بوو!!}. رای زۆرینە وەردەگرین 😇
329
ئەوان ئێمەیان خۆش نەدەویست
تەنها هاتبوون بۆ ماوەیەک و پێویستیان بەکەسێک بـوو کە کەسێکی پێ لەبیر بکەن.🖤😐
329
بسم الله الرحمن الرحيم
اَللہُ لَاۤ اِلٰہَ اِلَّا هوَ اَلْحَیُّ الْقَیُّوۡمُ لَا تَاۡخُذُہٗ سِنَۃٌ
وَّلَا نَوْمٌ لَہٗ مَا فِی السَّمٰوٰتِ وَمَا فِی الۡاَرْضِ
مَنۡ ذَا الَّذِیۡ یَشْفَعُ عِنْدَہٗۤ اِلَّا بِاِذْنِہٖ
یَعْلَمُ مَا بَیۡنَ اَیۡدِیۡہِمْ وَمَا خَلْفَہُمْ وَلَا یُحِیۡطُوۡنَ
بِشَیۡءٍ مِّنْ عِلْمِہٖۤ اِلَّا بِمَاشَآءَ وَسِعَ كُرْسِیُّہُ
السَّمٰوٰتِ وَالۡاَرْضَ وَلَا یَـُٔوۡدُہٗ
حِفْظُہُمَا وَہُوَ الْعَلِیُّ الْعَظِیۡمُ،🤎🪐
329
دوێنێ ئازادیمان نەبوو ئەمڕۆش
خۆشەویستمان نیە من لە بەیانی دەترسم
چونکە مرۆڤ بوونی خۆشمان لە دەست دەدەین..
329
لە ساتی وێنەگرتندا پێی نەوت زەردەخەنە بکە ، بەڵکو پێی وت '' خۆشم دەوێیت '' بۆیە پێکەنینەکەی جوانتر بوو🧡
329
ئەوانەیی هەڵەیان بەرامبەرم کردوە
هەمیشە بڕوایان وایە کە بڵاوکراوەکانمان
ئاڕاستەی ئەوانن🖤
