cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

مەریوان‌شیعر

@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا

Больше
Страна не указанаЯзык не указанКниги16 098
Рекламные посты
408
Подписчики
Нет данных24 часа
-17 дней
-530 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

نۆبل"یش فت👎 بێخاوەنی دەردێ گرانە، خاڵۆ
Показать все...
👌 6
ئەپرسی: "وشەی نیشتمان" واتای چییە؟ دەڵێن: ماڵە و داری توو هێلانەی پەلەوەرە و کەنووی هەنگ بۆنی نانە و ئاسمانی بەرین... ئەپرسی: ئایا وشەیەک بە حەوت پیتەوە ئەوەندە بەربڵاوە ئەم هەموو واتایە لە خۆ بگرێت، ئەی بۆ وا لەسەرمان تەنگ هەڵاتووە؟ #مەحموود_دەروێش
Показать все...
2💔 2👍 1
4_5802896177225535775.mp388.10 MB
1
Taimur_Nmazi_2023_Muzic_Ata_Majid(128k).m4a6.36 MB
Фото недоступноПоказать в Telegram
کەس نازانێ تەنیایی شاعرترە یان من و بێتاقەتییەکانم بۆ تۆ #سوهەیب_عەلی https://t.me/Honrawey_Meriwan
Показать все...
4
کەی دەگەی ! هەروەکوو هەوری بەهاری ماڵ‌بەکۆڵم ، کەی دەگەی؟! گا لە کێڵگە گا لە کێوان، گا لە دۆڵم ، کەی دەگەی سەردەمێکە بای زەلانی بێوەفاییت هەڵدەکەی وا لە سارای بێکەسیدا سەربەخۆڵم ، کەی دەگەی؟ کەی موسڵمانم کە حەز کەم  کافریش دەردمی ببێ ؟! لێمگەڕێ با کەس نەزانێ بۆ کڵۆڵم ، کەی دەگەی ؟ دوو لە سێی ئومرم بە بێتۆیی بەڕێ کرد و نەبوو ! تێبگا ڕەحمت لە دۆخی ماڵی چۆڵم ، کەی دەگەی؟ تۆ ... ئەوت خوڵقان کە ئازارم بدەی ، بۆ ، بۆ  کەریم ؟! دێتە لات و بەردەبێ لێت زاری کۆڵم ، کەی دەگەی؟! ئەی ڕەقیب ! بوونی لە لای تۆ بەس جەسەی بێ ڕۆحیە ! من لە دڵما ناوی جوانی  هەڵدەکۆڵم  ، کەی دەگەی؟ وا لە دۆڵی ڕووگەڕانتا چەشنی ئەسپۆن ورد ئەبم دۆڵی چاوم وشک هەڵات و تەڕ مژۆڵم ، کەی دەگەی چی دەنووسم شێعری دڵداری ،‌ئەتۆ ئەگرێتە خۆ بۆ نەزانن چەندە ڕسوام ؟!کەی نکۆڵم ، کەی دەگەی؟! زایەڵەی خەولێزڕاوی پایزی دووریت منم هەروەکوو هەوری بەهاری ماڵ‌بەکۆڵم، کەی دەگەی؟ #مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە) https://t.me/Honrawey_Meriwan
Показать все...
مەریوان‌شیعر

@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا

ئەی کچی بازاڕی جوانی خوایی ، نازداری ئەفەند ئەی قەڵەم ڕێکی  بەژن بەرزی  بەڕۆژی دڵپەسەند ئەی لەرە و لەنجەی هەناری دڵبەری ، شیرین زمان گۆڵ بەدەم ، ئەی نۆبەرەی دڵ ، زوڵفەکەت ئەڵقەی کەمەند کیژەکەی نەشمیلەکەی ئاژینەکەی بازاڕی ئەشق شەونمەی ئاڵەی هەڵاڵەی دەم ڕووبار و تەخت و کەند نازی چاوی مەستوو ، هەستیم پێ ئەنێتە پێتەوە ئاسمان قاپی لە ئەستێرە بڕا ، ڕۆژت کە ژەند ئەی بڵێسەو نووری خۆری خۆشەویستی  دەشتی خەم کەوکەبی کۆی کاروانی بەربەیانی ، سینە قەند واگڕی مەینەت چزەی حەسرەت لە دیدەم کەوتە جۆش تاوێ هەڵبێ تاوەکانم چرکە چرکەی بێ بە پەند پێم بڵێ ؟ شایەن بە کێشی گیانە یا ڕۆحی سپیم ئەو شەمامە نۆخەتەی گرتوویە بێسانت بە چەند؟ قەرزی گیانی بۆ ئەکەم خۆت بمکوژەو زیندووم کەوە ئەی نەمامی ئەرخەوانی ، تاسەباری گیانی تەند #ڕەحیم_جەوانڕوودی(#شکۆ)
Показать все...
"وێنەکان" زاگرۆسە و هۆرە دەچڕێ چاو لە ڕێی ئاوێنەکان پیت بە پیت بەڕوار دەنووسێ تیشکی تۆڵەی خوێنەکان دڵ تریبوونی شەقامەو، کچ دەخوێنێ خۆرەتـاو گوڵهەنار پەلکەی لە بیرەو دێنە دەنگ بزوێنەکان گەر فلەشبەک بەی لە کانی دێتە بەرگوێت کارەسات تەم دەهاوێ سرتەسرتی دڵتەزێنی وێنەکان هاژە بەرخۆدانژەنێکە و تا بپرژێ پرژەیێک تار دەبێ گوێتان بە لرفەی شەوکوژی بژوێنەکان کورسی کورسی مل دەنێ گڕ، هەڵکراوین تا سکڵ ئاە دەسووتێنێ قەنارە و قەفقەفی پشتوێنەکان جێی ڕقی پیرۆزە هەردەم تەخت لە تۆی ئەندێشەما کرمەڕێزە چارەنووسی زارە بێ بلوێنەکان قشقەڕە مەحکوومە ڕۆژێ جێ بهێڵێ هەورەبان با هەڵۆ دەرکا گڵاویی، بست بە بستی شوێنەکان مەوجی دواڕۆژ بۆ بەرەی زامبی دەرک ناکاتەوە گەر براکەم  ڕوونەکاتە پەنجەرەی هاوسوێنەکان ✍ #کامیل_داوەری
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
زامەکانم هەڵئەگرم بۆت وەک شۆفیری ماشینە سەنگینەکان لەگەڵ خۆما ئەتبەم بۆ جنوب. بۆنی لەنگەر و ئاوازێکی عەرەبی ئەدەی کاتێ وشترەکان لە تۆدا ئێواران لە بیابان ئەگەڕێنەوە... ✍#فەرشید_ڕۆستەمی
Показать все...
بۆ تۆ نەبوو زۆر دەمێکە چاوەڕێ بووم خۆ نەبوو گیانەکەم چی بوو هەواڵت بۆ نەبوو؟ چۆن ئەڵێی ئەڕژێمە شێعرت وەک غەزەل خۆ غەزەل خۆتی و لە خۆتا خۆ نەبوو مەگرە زوڵفی قافیەی بەژنی شێعر با نەڵێی پەلکەی ڕەدیفت بۆ نەبوو عەقڵ ئەگەر بێ خۆی بناسێنێ خەتاس ئەو کە قافی عێشقی دەستاژۆ نەبوو تۆزی چاوەڕوانی چی لێکەم کە ئەو خۆڵی جێ پێی هاتنی لێرۆ نەبوو چۆن نەگریەم بۆ هەناسەی هەڵوەریو؟ وا کە زەریانم لە ژینی نۆ نەبوو هەڵوەری باخی تەمەن زەرد هەڵگەڕا باخەوان ساتێ بەدەم باخۆ نەبوو من بە بۆنەی بۆنی بوونی بوو کە بووم مامەوە وەک بووم و ئەو قەد کۆ نەبوو قەد مەڵێن بوو، لەو بوە قەدقەد نەبوو بوویێکی وا بۆ هەتا ئەمڕۆ نەبوو؟ چی دەڵێی ماتەم لە سەر چی؟ چی نەبوو؟ خۆ نەبوو بۆ تۆ نەبوو، بۆ تۆ نەبوو ✍ #جەمال_ڕەسووڵی "#ماتەم" https://t.me/Honrawey_Meriwan
Показать все...
مەریوان‌شیعر

شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا

1
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.