cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

Radio sharazur

ڕادیۆی شارەزوور دەنگێک بۆ ڕەسەنایەتی 97.9 07501667097

Больше
Рекламные посты
2 500
Подписчики
-124 часа
-207 дней
-7630 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپیدەکات بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، کە سبەینێ دووشەممە تۆمارکردنی ئۆتۆمبیل دەستپێدەکات. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر هاووڵاتییەک خوازیارە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە تۆمار بکات، یان گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێلەکەی بکات لە بەڕێوبەرایەتییەکانی دیکەی هاتوچۆی هەرێم بۆ بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە، دەتوانێت سەردانیان بکات.
Показать все...
کۆمسیۆنی عێراق: سبەی کۆتا وادەی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتییەکانە وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی کۆتا وادەی تۆمارکردنی حزب و کاندیدی سەربەخۆ هاوپەیمانێتییەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم. ئەمڕۆ یەکشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە، کۆتا وادەی تۆمارکردنی حزب و کاندیدی سەربەخۆ و هاوپەیمانێتییەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم. هەر ئەمڕۆ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان هەموو ناوەندەکانی کۆمسیۆن لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە کراوە دەبن بۆ پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییان. ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانیان.
Показать все...
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی : سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ستایشی هه‌وڵ و شه‌ونخوونی هێزه‌كانی ئاسایش و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ ماندوونه‌ناسانه‌ سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌كه‌مان و ژیانی خه‌ڵكه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌پارێزن
Показать все...
ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابینکردنی مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم.لەلایەکی دیکەوە، دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ رێکخستنەوەی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەمەودوا مانگانە وردبینییەکانیان بەردەوام دەبێت. باس لەوەش کراوە، حکومەتی عێراق و دادگای فیدڕاڵیش لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەی مووچە.
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و کەمێکیش خۆڵ دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا. ڕوونیشیکردەوە کە گەرما بەراورد لەگەڵ دوێنێ 1-3 پلە نزم دەبیتەوە. سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ و کاریگەرییەکەشی لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 41 سلێمانی : 39 دهۆک : 40 کەرکووک : 42 هەڵەبجە : 41 زاخۆ : 42 سۆران : 40
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
Фото недоступноПоказать в Telegram
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی لەبارەی شەهیدبوونی کارمەندێکی ئاسایش بڵاوکردەوە بە داخێکی زۆرەوە لەڕووبەڕووبوونەوەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە قەرەهەنجیر، کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوو و کارمەندێکی دیکەش برینداربوو. لەگەڵ ئەوەی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی هۆشیاری و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاسایش و هەموو هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە لە ئاستێکی زۆر باشدا توانراوە ئاسایش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوبێت، بەڵام هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان و عێراق. هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تا دواین تیرۆریست بە سزای خۆی دەگەیەنن. لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرز و هەڤاڵانی شەهید جوامێر رەشید لە هێزەکانی ئاسایش دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم روحی شەهید جوامێر بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ کارمەندە بریندارەکەی هێزەکانی ئاسایش دەخوازم. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
Показать все...
Фото недоступноПоказать в Telegram
Фото недоступноПоказать в Telegram
دیدار سبەی بەرنامەی دیدار پێشکەش دەکرێت لەم بەرنامەدا میوانداری بەڕێز ( ئارام خەسرەو ) پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندرووستی دەکەین دیدار بەرنامەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری گشتی ڕادیۆی شارەزوورە دیدار ڕۆژانی ١ شەمە سەعات ٣ و ١٥ خولەک پێشکەش دەکرێت ئامادەو پێشکەش کردنی چۆڤین عامر
Показать все...
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.