cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

UOS - college of medicine

Больше
Страна не указанаЯзык не указанНедвижимость13 646
Рекламные посты
299
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Notes & Notes for MR_.pdf40.69 MB
medicineinminute.pdf167.98 MB
4
كتێبێكی تا بڵێی جوان و ئاسان
Показать все...
👍 3
وەرنەوە وەرنەوە ئەمجارە باسێكی گرنگ و ناخۆشتان بۆ ئەكەم كە هەموومان ئەناڵێنین پێوەی و هەمووشمان هەمانە ئەویش بێ منەتیە # جا زۆر سەیرە تەلەبەكانی ئێمە لە هەموو شتێك بێ منەتن چونكە زۆربەیان لە ناز و نیعمەتا ژیاون قەت نرخی شتەكان نازانن و منەتیان بە هیچ نیە # لە هاوڕێیەتی شتێكی بچوك ببێ یەكسەر یەك لە یەك بێ منەتترن و لێك جیا ئەبنەوە و دواییش كەسیان ناچن ئەوی تر ئاشت بكەنەوە چونكە بێ منەتن لە یەكتر (( ئەمانە وا بیر ئەكەنەوە كە ٨ ملیار كەس هەیە و قەت بێ هاوڕئ نابن و یەكێ تر یەتەوە جێگەی بەس نازانن كە وانیە كەس جێی كەس ناگرێ)) # بێ منەتن لە فێربوون و لە عیلم و لە هەموو شتێك ئەڵێن بمانەوێ خۆمان فێر ئەبین و پێویستمان بە كەس نیە فێری شتمان بكا (( تەبعەن ئەمانە تەممەڵن و تاقەتیشیان نیە لاپەڕە هەڵبەنەوە)) # بێ منەتن لە باری مادە و پارە وا ئەزانن قەت پارەیان لێ نابڕێ هەرچی ئەكڕن ئەڵێن پارە بۆ ئەوە نەبێ بۆچی باشە، تیایەتی جوتێ پێڵاو ٥٠٠$ ی پێ ئەیا یان جانتایەك ٣٠ وەرەقەی پێ ئەیات (( خۆ كابرا پارەی هەیە كەیفی خۆیەتی چی پێ ئەكا بەس ئینسان تۆزێ نرخی ئەو شتانە بزانێت كە هەیەتی زۆر باشترە)) # كورە هەنێك كەسمان هەیە بێ منەتن بەرامبەر دایك و باوكیشیان، ئەگەر شتێكیان پێ بڵێن یەكسەر ئەڵێن زۆر بەدڵتان نیە ئەڕۆم ماڵ جێ ئەهێڵم و خۆم پارە پەیا ئەكەم و ئەژیم (( ئەمانە زۆر خەیاڵاوی ئەژین و وا ئەزانن ژیان ئەونە ئاسانە)) # زۆربەی تەلەبەكانمان منەتیان بە كەس و بە هیچ نیە بۆیە قەت قەت كەسێكی دڵسۆز نابیننەوە لە هەموو شتێك هاوڕێیان بێت و جێیان نەهێڵێت جا خۆ ئەگەر دووجار منەت بزانێ و قوربانی بات ئەوكات كەسانی دڵسۆز پەیا ئەبن تیامانا # ئەم قسانەی من فەلسەفە و قسەی زل نین واقیع و ڕاستین و خۆشتان باش ئەزانن كە وایە بۆیە هیوادارم لێم تێبگەن و بچنەوە بە خۆتانا و ئیتر قەدری بەرامبەر بزانن و قوربانی بەن لە پێناوی كەسەكانی چوار دەورتان بۆ ئەوەی جیلێك دەرنەچین كە هەمووی تەنیا بێت و هەستی تەنیایی لە ناخمانا بڕوێت و وەك ڕۆبۆت بێ هەست و بێ دڵ دەرچین # و جوانترین شتیش ئەوەیە هەست بە بەرامبەرمان بكەین و خۆ پەرست نەبین و هەمووكات بەس قازانج و ویستی خۆمان لا گرنگ نەبێت
Показать все...
17👎 2👍 1👏 1
مەسەلەیە تریش هەیە زۆر خۆشە ئەویش مەسەلەی چاوە ~ لەم كۆلێژەی خۆمان تەلەبەكانمان زۆر دڵپاكن ناوێرن هیچ بكەن لەبەر ئەوەی ئەترسن ببن بە چاوەوە (( تەبعەن ئەوە تەعلیقە كە ئەڵێم دڵپاك ئەگەرنا كەسمان دڵپاك نین)) ~ جا شتی سەیر سەیر زۆر ئەبینی مەسەلەن ڕەفیقەكەت قەت پێت ناڵێ لە چیا سەعی كردوە و لە چیا نەیكردووە ئەترسێ بیكەی بە چاوەوە ~ یان قەت باسی شتە باشەكانی خۆی یان ئەو شتانەی بە دەستی هێناون ناكات چونكە دیسان ئەترسێ بیكەی بە چاوەوە (( وا ئەزانێ بە قەناسەوە بۆی دانیشتووی ئیشت نیە بەس چاو لەو ئەیەی)) ~ یان قەت پێت ناڵێ چەنی هێناوە یان دەرچووە یا دەرنەچووە دیسان لەبەر چاوە حەیاتەكە ~ ئەگەر یەكێ سەیارەی پێبێ ناوێرێ پشانی كەسی با ئەڵێ ئەمكەن بە چاوەوە ٧٠ تەقلە ئەیەم (( تەبعەن ئەمەیان لای ئێمە كەمترە چونكە جەماعەتی ئێمە زۆر حەزیان لە پۆزە و حەزەكەن بڵێن سەیارەمان پێیە)) ~ تیایەتی بینیومە مۆبالەكەشی ئەشارێتەوە، یان خۆی جوان و كەشخە ناكا ئەترسێ بە قەناسەكە لێی بەن ~ هی تریشمان هەیە زۆر سەعی ئەكا و زۆریش شت ئەزانێ بەس قەت بەشداری ناكا ڕۆژانە ئەڵێ دەركەوم یەكسەر چاو لێم ئەیا ~ هەیە زەواج ئەكا و مناڵیشی ئەبێ كەچی كەس پێی نازانێ وا ئەزانێ ئەگەر تەلەبەكانی تر تەنانەت ڕەفیقەكانیشی بیزانن ئەوا ئەیكەن بە شەڕ لەگەڵ هاوسەرەكەی و جیا ئەبنەوە (( باوكم بەقورعان شەڕیشتانبێ خەتای خۆتانە خۆتان ئاقڵ دانانیشن)) ~ زۆر ناڵێم بەس ئەڵێم تكایە بە خۆتانا بچنەوە نەوەك چاو لێتانبا
Показать все...
🤣 21😁 3👎 1 1
سڵاو با تۆزێكیش لەسەر ئەوائیل قسە بكەین __ بە جدی ئەمەوێت تێبگەم ئەوائیلەكان خۆیان چۆن ئەبینن؟ وا هەست ئەكەم خۆیان زیاد لە حەد لا موهیمە و وا ئەزانن كەس لەمان زیرەكتر و عەبقەری تر نیە (( باوكەكەم بگەڕێوە بگەڕێوە زۆر غەڵەتی)) __ جا ئەم جەماعەتە لە مەسەلەی دەرەجە حساب بۆ یەك كەس ناكەن هەرچیان لەدەستبێ ئەیكەن بۆ ئەوەی ئەوائیل بن __ واز لە سەعی كردن بێنە كە لەبەر سەعی تا ئێستا بڕوا ناكەم خۆشیان لە ژیان بینیبێ و هیچ شتێكیان كردبێ كە دڵیان خۆشكا __ جا یاخوا زۆمبی ببینن بەس تەلەبەیە نەبینن دكتۆر دەستخۆشی لێ بكات جگە لە خۆیان __ جا خۆ داوای نۆتێك یان شتێكیان لێ بكەی هەر موستەحیلە یەك نوقتەو لەوان دەست كەوێ (( ئەترسن ئەگەر پێت بەن پێش ئەوان كەوی)) __ جا خۆیان ناگۆڕنەوە بە دنیا ئەگەر تەلەبەیەك سەعی نەكا ئەمان بە چاوێكی ئەونە كەم سەیری ئەكەن وەك ئەوەی ئەوان لە ئاسمان بن و ئەم لە زەوی __ قەت تێناگەن كە ئەم تەلەبانەی تریش وەك ئەوان دەرەجەیان هێناوە بۆیە لە هەمان بەش وەرگیراون بەس لەبەر ئەوەی تاقەتیان نیە وەك ئەوان خۆیان بكوژن و لایان موهیم نیە دەرەجە بێنن یان نا بۆیە ئەوائیل نین __ لەوەش تێناگەن كە ئەو تەلەبانەی تر تیایەتی ئەونە بەهرەمەندە كە هەر یەك پەنجەی لە سەد قاتی ئەو باشترە __ ئەمان هەموو شتێكیان لا بوە بە دەرەجە خۆ تەلەبەمان هەیە ئەوائیل نیە بەس لە وێنە كێشان یان لە تەكنەلۆژیا یان بەرنامەسازی و دیزاین یان ئەندازیاری بەقەدەر كەسێكی پسپۆڕ شارەزایی هەیە __ ئەگەر هەڵەیەكیش بكەن قەت دانی پیا نانێن ئەونە خۆیان بە شت ئەزانن جا قەت نەكەی موناقەشەی عیلمیان لەگەڵ بكەی چونكە گاڵتەیان بە ئەقڵت یەت __ لە ئەخیریشا جیاوازیان لەگەڵ تەلەبەكانی تر تەنها چەند دەرەجەیەكی كەمە __ جا بەخوا ئەم مەوزوعەش زۆر درێژە و زۆر ماوە بیڵێم بەس هیوادارم تۆزێك بە خۆیانا بچنەوە چونكە وەك پیرەمێرد وتویەتی (بە عیلمی فەلەک دکتۆرا بێنی ڕەوشتت نەبێ فلسێک ناهێنی) جا هیوادارم دڵی چواردەورەكەیان چاك بكەنەوە چونكە دوو دەرەجە ئەوە ناهێنێ
Показать все...
17👎 2🔥 2😢 1😐 1
جەماعەت وەرنەوە با ئەمجارە باسی بابەتێكی تر بكەین نوێنەرە حەیاتەكە ””مەسەلەی نوێنەری یەكێكە لە سەیرترین مەسەلەكان لە ناو زانكۆ و بە تایبەت كۆلێژی خۆمان، هەر لە هەڵبژاردنیەوە هەتا وازهێنانیشی ”” بۆ زانیاریتان خۆم دوو جار نوێنەر بووم بۆیە ئەم قسانە لە خۆوە نیە ئەیكەم ”” جا یەكەم ڕۆژ كاتێ هەڵبژاردن ئەكرێ چەند تەلەبەیەكن نە دیوتن نە ئەزانی كێن نە ئەزانی باشن یان خراپ بۆیە %٩٩.٩ لەسەر شكڵ و شێوەیان بڕیار ئەدرێ ئەویش خوا ئەزانێ دوایی باش دەرەچێ یان خراپ ((وەك شوتی ئێرانی وایە هەرچەن پیایكێشی لێی تێناگەی)) ””جا دوایی زۆر خۆشە لە جیاتی ئەوەی قسەی تەلەبە بگەیەنێ و چی باش و چاكە ئەوە بكات خۆی ئەكا بە عەنتەر خۆی و ڕەفیقەكانی چیان پێ باشبێ ئەوە ئەكەن ””ئینجا پۆزێكی جیاوازیشی هەیە نوێنەربی حەزەكا چوە هەرشوێنێ بڵێ من نوێنەرم ”” جا لە ڕێستەكانیش بە دەگمەن لای كوڕ ئەیان بینی ماشالله داماوانە زۆر مەشغوڵن ڕەگەزی بەرامبەر پرسیاریان هەیە لێی بكەن ((یەكێ نەزانێ ئێمە پرسیار و قسەمان نیە بەس ئەوان هەیانە)) ”” ئینجا دكتۆرەكان هەرچیان پێ ئەڵێن ئەمانیش ئەڵێن بەسەرچاو قەت بیر ناكەنەوە لەوەی ئەوان نوێنەری تەلەبەن و ئەبێ باشترین شت بكەن نەك ئەوەی پێیان ئەوترێ ”” نوێنەر ئەبێ دایمە بەپێی ڕای زۆرینەی تەلەبەكان بكات كەچی ئەمان بەس ئەقڵی خۆیان چی تیابێ ئەوە ئەكەن ”” جا با بێینە سەر باسی تەلەبەكان، تەلەبەكانی خۆمان زۆر زۆر كۆمیدین قەت یەك ڕایان نیە هەمووكات ٣٠٠٠ ملیۆن ڕای جیاوازیان هەیە، تیایەتی هەر خۆی دووڕای جیاوازی هەیە ”” جا زۆر خۆشە نوێنەر بە خزمەتكاری خۆیان تێگەشتوون وا ئەزانن ئەگەر قسەی ناخۆش یان جنێو یان هەرچی بڵێن ئەبێ نوێنەر قبوڵی بكا (( جا تیایەتی بە دڵی خۆی جنێو ئەیا دوایش ئەڵێ مەیخە سەر خۆو شتەكە شەخسی نیە ههههه)) ””جا ئەگەر ٣٠٠ تەلەبە هەبن لە مەرحەلەكە و بەڕای یەك دانەیان نەبێ ئیشەكە ئەو دانە ئەیكا بە ڕۆژی خۆیی و لە كۆمێنت و لە گروپ چاتەكان دەست ئەكا بە هاوار ”” ئینجا جگە لەوە تەلەبەمان هەیە لە وایەرلێس زۆر سەریعترە هەر شتێ ڕوبا یەكسەر ئەیگەیەنێ بە دكتۆر و تەلەبەی مەرحەلەكانی تر ”” جا هەشە یەكسەر ئەچێ لای نوێنەری كۆلێج شكات ئەكا و یەك دنیا شتەكە زل ئەكا و پێوەی ئەنێ ”” ئینجا شتێكی زۆر خۆش هەیە كە تەلەبە قەت باوەڕی بە دادپەروەری و شت نیە هەر شتێ لە دژی گروپەكەی و خۆی بێ حسابی بۆ ناكا و دەست ئەكا بە بەزم ((ئەم جەماعەتە هەر زۆر هەزەلین)) ”” جا جگە لەمانەش تەلەبە قەت سەبری نیە هەمیشە ئەیەوێ ئەو دەقەیە شتەكەی بۆ ببێ ”” ئینجا خۆ خوا نەكا داوایەكت لێ بكات و بۆی نەكەی ئیتر ڕێك ئەبێ بە دوژمنت لە هەموو شوێنێ باست ئەكا بە خراپە ”” تیاشیەتی سیقەی بە ئیشی تۆ نیە خۆی ئەچێ بۆ لای ڕاگر (( خۆ لەوێ ناشیكەنە ژورەوە بەس هەر دڵی پێی خۆشە خۆی دەرخا)) ”” جا تیایەتی یەك سەعات شەڕت لەگەڵ ئەكات بۆ شتێك كەچی دوایی سەیری غیابەكانی ئەكەی هەر نەهاتۆتەوە بۆ دەوام ”” جا نوێنەرێك ئەگەر حساب بۆ تەلەبە و ڕای تەلەبە نەكات و جوابیان نەیاتەوە ئەوا ئەمانیش بێدەنگ بێدەنگ ئەبن و هەر شتێك ببێ ئەڵێن باش بەس نوێنەرێك ئیش بكات بۆیان یەكسەر دەست ئەكەن بە قسەی ناخۆش و جنێو پێی ”” ئینجا قەت حساب بۆ باشی و خراپی كەسەكە ناكەن بەس ئەونە ڕەفیقی خۆی بێ یەكسەر ئەو هەڵ ئەبژێرێت ”” نوێنەریش هەیە زۆر بێ ئینسافە بەس لەبەر ئیشی خۆی ئەبێ بە نوێنەر نەك لەبەر تەلەبە ”” جا مەسەلەیەك هەیە لەم كۆلێژەی خۆمان ئەویش گۆڕینی نوێنەرە كە قەت ڕو نایات هەتا خۆی واز نەهێنێ (( ئەمەش بەس لای خۆمان هەیە لە هەر كۆلێژێك نوێنەریان بەدڵ نەبێ بەشێوازێكی جوان ئەیگۆڕن)) ”” جا بەخوا هێشتا زۆر زۆرم ماوە بیڵێم بەس ئەمەش بەسە هیوادارم هەم بەخۆتان و هەم هەڵبژاردنی نوێنەرتانا بچنەوە
Показать все...
👍 10💯 5 2👎 1👏 1
جا هەرچەن باسی سەیرو سەمەرەی تەلەبەكانی خۆمان بكەم هێشتا هەر تەواو نابێ با باسی هەنێك شتی تریشتان بۆ بكەم: --تەلەبەكانی ئێمە زۆر سەیرن كوڕەكانمان ڕەفیقەكانی خۆیان ئەفرۆشن لەسەر كچ و كچەكانیشمان یەك زەڕە حسابیان بۆ ناكەن --كچەكانمان كوڕێكیان حەز لێ بێ ئیتر بە عالەما بڵاوی ئەكەنەوە و هەموو ڕەفیقەكانی ئەیزانێ و هەنێك جار ئەونە شوێن كوڕەكە ئەكەوێ و پێوەی ئەنوسێ هەموو زانكۆ پێی ئەزانێ كەچی كوڕەكە خۆی لێ گێل ئەكا --جا زۆر جار لە ناو خەڵك باسی تەلەبەكانی ئێمە ئەكرێ ئەڵێن ئۆپن مایندن و ئەو شتانە بەس بەقورعان ئۆپن و شت نین بەو شتانە هەڵمەخەڵەتێن كچ كوڕ هەردووكیان بەس لەگەڵ ئەوە ئۆپن مایندن كە ئیشیان پێیەتی یان حەزیان لێیەتی ئەگەرنا هەمووی لە من و تۆ عەشایەر ترە -- شتێك هەیە لای ئێمە پێی ئەڵێن هاوڕێیەتی كچ و كوڕ بەس بەقورعان ئەویش دەگمەن هاوڕێیەتی جوان و چاكی تیایە ئیتر ئەخیرەكەی یان ئەبنە كەپڵ و شت یان كتوپڕ پۆستی ئینگەیجمێنت ئەكەن یانیش دوای دوو مانگ ئەیكەن بە شەڕ و عاجز ئەبن --لە بەشەكانی تر كچ و كوڕ بۆ زەواج و شت ئەچن بەس لای ئێمە بیلعەكس هەموو تەلەبەكانمان زۆر زیرەكن بەس یان بۆ كات بەسەربردنە یان ئیش پێ بوونە --جا هی وا ئەبینی ساڵێكە ڕەفیقن كەچی كە عاجز ئەبن لە یەك هەردوو لا خەریكی باس كردنی خراپەی یەكترن (ئێ بابە شەڕ ئەكەیت و عاجز ئەبی سەرچاوم بەس بۆ دوایی بە خراپە باسی ئەكەی؟) --جا تیاشیەتی پێكەوە ئەچن بۆ كافتریا و نێرگەلە و شت ئەمە بە حساب بۆ ئەوەی پێی بوترێ موسەقەفە (خۆ ئەگەر موسەقەفی بەوەبێ چەقۆ وەشێن و شتەكان لە ئەوان موسەقەف ترن) --یان كوڕ هەیە سەلامی لێ ئەكەی هەر جوابیشت نایاتەوە كەچی ٢٤ سەعات خۆی ئەكا بە مستەر بین بۆ كچ (ئێ وەڵا باوكەكەم هەر كچەكە خۆی حسابت بۆ ناكا ئیتر بۆ وا لە خۆو ئەكەی) -- خۆ باسی ئەوە هەر ناكەم كە قەت لەگەڵ كوڕ نایبینی --ئینجا كچ و كوڕی دڵسافیشمان زۆرە كە نیەتی زەواجی هەیە لەگەڵ كەسێك ئەبێت و هەموو شتێكی بۆ ئەكا كەچی دوایی حسابی هیچی بۆ ناكا (ئێ وەڵا شتەكان وەك ڕۆژی ڕوناك دیارن بۆ خۆت ئەخەیتە ئەو مەوقیفەوە كەسێك تۆی ناوێ هەر مەچۆ بەلایا) -- ئینجا زۆر ئەمەلتان بە تەلەبەكانی خومان نەبێ بۆ زەواج بەخوا زۆربەی لەگەڵ خەڵكی تر زەواج ئەكا -- ئەگەر هاوڕێیەتیەكی باش و چاكت ئەوێ لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر ئەوا پێش هەموو شتێ تەبیعەتی بناسە ئینجا سنوری نێوانتان ڕاگرن جا سەركەوتوو ئەبن -- ئەگەریش كەسێكت بە دڵە خۆو مەخە ناو مەوقیف و شت هەر دوو قسەی لەگەڵ بكەی بۆت دەر ئەكەوێ تۆی ئەوێ یان نا -- هێشتا بەخوا زۆر شت ماوە باسی بكەم بەس با ئەونە بۆ ئەمڕۆ بەسبێ هیوادارم خۆتان تۆزێ بە خۆتانا بچنەوە
Показать все...
🤣 12🔥 7👎 2 2😁 1
سڵاو جا ئەوە مەرحەلە شەشەكان لە دەوام نزیك بوینەتەوە با تۆزێك زەمی دكتۆرەكانیش بكەین ١-دكتۆری وامان هەیە زانكۆ بە ماڵەوە تێگەشتوە بە دڵی خۆی نیو سەعات دوا ئەكەوێ یان هەر نایەت (تەبعەن ماڵەوەش بوایە ژنەكەی نەی ئەكردە ژورەوە) ٢-دكتوری ترمان هەیە ئەونە بێ جەوە كە یەت ئەڵێی ٧ پشتی ئەنفال كراوە ( تەبعەن لەگەڵ ژنەكەی شەڕی كردووە) ٣-دكتۆری ترمان هەیە ماشالله ئەڵێی بەس بۆ قسە وتن بە تەلەبەكان هاتووە ئەڵێی زابتی عەسكەریە بەس خەریكی ئەمر دەركردنە ٤-هی ترمان هەیە بەس خەریكی پۆز لێیانە دوو قسە ئەكا و یەكسەر ئەڵێ من وابوم و من وابووم ٥-هی تریشمان هەیە بەس خەریكی چیرۆك گێڕانەوەیە (جا لە ئەخیریشا قسەیەكی كۆمیدی ئەكا ئەبێ بە مەجبوری پێكەنین تەبعەن قسەكەشی زۆر بێتامە) ٦-جا بەشێكی زۆریان نازانن شت شەرح كەن كە خەویشمان لێ ئەكەوێ بەدیاریانەوە لێمان توڕە ئەبن ( ئاخر بڵێ دكتۆر گیان وەك ئیسفادە لە دەرسەكە ناكەین با ئەونە ئیسفادەت هەبێ بهێڵی بخەوین) ٧-دكتۆرمان هەیە هەر كە یەتە ژورەوە دەست ئەكا بە قسە وتن بە سیستەمەكە (جا تەلەبەش زۆر زۆرزانە ئەوانش زیاتر ئاگرەكە گەرم ئەكەن بۆ ئەوەی كاتەكە بڕوا ) ٨-دكتۆریش هەیە هەر حەزی لەوەیە تەلەبە تەریق كاتەوە ( دیارە لە مناڵی عوقدەی دەرونی هەبووە) ٩- ئینجا ئەوە هەیە ئەونە دەرسی ناخۆشە و خۆشی ئەزانێت كە وایە بۆیە گوێ بە كەس نایات دەرسەكەی بە نیو سەعات تەواو ئەكا و ئەڕوا ١٠-جا هەشە قسەخۆشە و دەرسیشی خۆشە بەس بەقورعان ئەونە دورودرێژە دەرسەكەی هەر بێزار ئەبی ١١-تیاشیەتی كێشەی لەگەڵ ڕیزی دواوە هەیە ئیللا هەڵیان ئەسێنێ و ئەیان هێنێتە پێشەوە ١٢-دكتۆریشمان هەیە بەس حەز ئەكا شت قورس بكات لەسەر تەلەبە جارێ ئەوە عەمەلی وات لێ ئەكا زیڕە بكەیت و كەچیش دوایی تێ ئەگەی شتەكە زۆر بەسیتە ١٣-دكتۆری سەیریشمان زۆرە هەریەكەو یاسایەكی سەیرو سەمەرەی هەیە مەسەلەن هەیە ناهێڵێ دانیشی یان ئەبێ ڕۆژباشی لێ بكەی ئەگەرنا ئەتكاتە دەرەوە ١٤-هەیە لەسەر نیزامی عەشایەری و عاتفی ئەڕوا هێشتا نازانێ ئەكادیمی چیە و چۆنە ١٥-جا بۆ كاتی ئۆسكی بە دڵی خۆیان دەرەجە دائەنێن خۆ ئەگەر شكڵ و شێوەتیان بەدڵ نەبێ یەكسەر سفرێكی جوان وەر ئەگری و كەسیش نیە محاسەبەیان بكا ١٦-هەر لەسەر ئۆسكیەكە هەیە دەست ئەكات بە قسە كردن و تەلەفۆن كردن و ئەچێتە دەرەوە و پیاسە ئەكات و دوایش ئاگای لە هیچ نیە كە تۆ كردوەتە و یەت ئەڵێ نەتكردووە و تۆش كە ئەڵێی كردوومە ئەڵێ نا شتی وانیە نەمدیوە بۆیە دیسان سفرێكی جوان و دیسانیش كەس نیە محاسەبە بكات ١٧-دكتۆریش هەیە لە ئۆسكی لەجیاتی ئەوەی یارمەتی تەلەبەكە بات زیاتر سترێسی ئەكات و دواییش ئەیخا (ئاخر وەڵاهی خوا قبوڵی ناكا لێتات) ١٨-هەشە لەگەڵ تەلەبەیەك كێشەیەكی هەبووە لەسەر ئەوكێشە كۆنە یەت لە ئۆسكی هەقی لێ ئەكاتەوە ١٩-یان هەیە شتێكی خستۆتە مێشكی هەر ئەبێ ئەوە بڵێی ئەگەرنا كەوتوی ٢٠-هی واش هەیە مەلزەمەكەی خۆی ئەبێ وەك بولبول بۆ بڵێی خۆ ئەگەر هی خۆی نەڵێی ئەتخا ٢١- هی تریش هەیە بەس لەبەر پۆز و خۆبەزلزانی خۆی تەلەبەكە هەموو شتێكیشی ڕاستبێ هەر ٥ یان ٦ ی پێ ئەیات ٢٢-لە كۆتاییا كێشەكان زۆرە و حلیش ناكرێن بۆیە مەجبورین هەر لە دوورەوە ئاهێكی حەسرەت هەڵكێشین و زوڵمەكانیان قبوڵ بكەین ٢٣- ئەگەر تیرۆر كرام یان ڕفێندرام ئەوا بزانن لەسەر ئەم مەسجە بووە :)
Показать все...
🤣 15😁 7👍 3 3👎 1
سڵاو ئەمجارە با باسێكی سەیر و سەمەرەكانی كتێبخانەكەی خۆمانتان بۆ بكەم *تاكە كتێبخانەیە لە دنیایا كە تەلەبە لە جیاتی سەعی كردن بۆ سەیر كردن ئەچێ *جا تیایەتی ئەچێتە كتێبخانە لە جیاتی ئەوەی دوو كەلام سەعی بكا هەر خەریكی سەیركردنی ئەمسەراوسەرە(هەردوو ڕەگەز تەبعەن) *هی تری تیایە ئەڵێی بۆ قسە كردن هاتووە ڕەفیقێكی ئەبینێ ئیتر دەست ئەكەن بە چپەچپ *جەماعەتێكیشمان هەیە كە ژورە بچوكەكەیان تاپۆ كردووە بۆ خۆیان ئەچن لەوێ دا ئەنیشن بەدەم چا خواردنەوە خەریكی قسەی خۆشن *كەسی تیایە لەبەر ئەوەی تەنیشتی ئیزعاج نەكات ئەگەر بسكیتێكیشی پێبێ نایخوا بەس هی واشمان هەیە دلیڤەری داوا ئەكەن بۆ كتێبخانە (وابزانم لەگەڵ مەتعەم و شت لێیان تێكچوە) *كتریەكی داماومان هەیە هەر زوو زوو ئەشكێ و كەسیش نازانێ بەچی (خۆ ئەكیدم خەتای جەماعەتی قسە خۆش و ژورە بچوكەكە نیە) *جا ئەوە نامەوێ باسی پۆز و شتتان بۆ بكەم كەسی وا هەیە بەس بۆیە یەتە كتێبخانە بۆ ئەوەی پشانیبا كە ئاخر مۆدێلی ئایپاد و ئەیەرپۆد و شتی پێیە *جا هەنێك هەیە وا ئەزانێ جپس دابەش ئەكرێ بەیانی سەعات ٥ یەت شوێن ئەگرێ سەعات ٢ یەتەوە (خۆ ئەگەر شوێنەكەشی بگری خۆیت لێ توڕە ئەكا) *ئینجا ئەوە ماوەیەك كتێبخانەیەكیان بؤ كردینەوە لە خوارەوە ڕێك ئەتوت ژێر پردەكەیە هاواریشت كردایە گوێت لە دەنگی خۆو نە ئەبوو هەر خوا ڕەحمی كرد زوو لایان برد *ئینجا بەوخوایە ئەو سەلاجە زمانی هەبوایە كۆڵێك ئەگریا ڕۆژێك چوم كردمەوە بەس لە منی كەم بوو هەموو شتێكی تیابوو (تەبعەن بێ خاوەنیشن شتەكان هەمووی خراپ بوبوون لە ناویا) *ئینجا كورسیەكان هەر دەقەو لە شوێنێكە خۆ بەخوا من ئەو كورسیانە بومایە بە قاچاخیش بوایە ڕام ئەكرد *جا ئەوە هەنێكیش هەر بۆ زەم ئەچن بە تایبەت ڕەگەزی بەرامبەر ئەچن بەس مەعلومات كۆ ئەكەنەوە بۆ ئەوەی شەو لە داخلی زەمی چاكیان پێ بێ *جا بەخوا شتەكان زۆرن و زۆر ماوە بوترێ بەس جارێ ئەونە بەسە هیوادارم بە خۆتانا بچنەوە
Показать все...
😁 19 5👍 4👎 3🤣 3👏 1🐳 1
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.