م . هـێمن ( پسپۆری زمانی کوردی )
Открыть в Telegram
1 021
Подписчики
+124 часа
+37 дней
-2230 дней
Архив постов
پ/ لە ڕستەی ( چووە بۆ قوتابخانە. ) کاری ڕستەکە لە چ ڕێژیەکدایە؟
«کۆتایی هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت»
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ ئەنجامی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی گەیشتە وەزارەتی خوێندنی باڵا
بۆ ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەرچون و ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٠/ ٩/ ٢٠٢٦) ئەنجامەکانیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردە گەیشتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان لە کۆتای هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت و لە یەک کاتدا (30847) دەرچو لە بەشى زانستى، (7923) دەرچو لە بەشى وێژەیی، (1240) دەرچوى ئامادەیی پیشەیی، (706) دەرچوى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.
📚 داتاى دەرچووانى پۆلى 𝟏𝟐 نێردرا بۆ (وەزارەتى خوێندنى باڵا)
📕 ئەمڕۆ داتاى 𝟒𝟎𝟎𝟒𝟔 دەرچووى پۆلى 𝟏𝟐 نێردراوەتە وەزارەتى خوێندنى باڵا.
✅پێشتر وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاندبوو کە:
◀️ئەگەر داتاکانى دەرچووان بگەنە دەستى وەزارەت، لە ماوەی𝟑 ڕۆژدا سیستەمى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى پۆلى 𝟏𝟐 کارا ئەکرێت ،
◀️بەم پێیە ، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەى سێ ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى پۆلی 𝟏𝟐 دەست پێ بکات.
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەپەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧، رۆژی یەکشەممە ٢٠ ی ٩ ی ٢٠٢٦ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.
پەیمان خواجە
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ٩ ی ٢٠٢٦
پرسیارەکانی زمانی کوردی پۆلی دوازدەم خولی دووەم ( ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ) بەم شێوەیە بوو:
سڵاوتان لێبێت قوتابییان و فێرخوازانی ئەزیزم، ان شاء الله بۆ ساڵی نوێی خوێندن فیدیۆکانی یوتوب نوێ دەکەمەوە.
بەڵام ئەمجارە تەنیا بە زمانی کوردی بابەتەکان باسدەکەم و شیدەکەمەوە، بۆیە هیوادارم سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکەن و بۆ هاوڕێکانتان بنێرن تا زۆرترین قوتابییان سوودی لێ ببینن.
پێویستە هەموو وەڵامەکانی ئەم پرسیارە بە ڕاست دابنرێ و دوو نمرە بدەنە قوتابییان، چونکە ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندن نیشانەی کاری نییە.
+3
پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی 12 خولی دووەم ( 2025 - 2026 )
+3
وەڵامی پرسیارەکانی ئاشنابوون بە پرسیارەکانی وەزاری ( 2025 - 2026 )
+3
تەنیا بەرهەم و خاوەکانیان لە هەر چوار بابەتی ئەدەب و زانیاری گرنگ
+3
سڵاوتان لێبێت قوتبییان و فێرخوازانی ئەزیزم، ئەمە چەند پرسیارێکە بۆ ئاشنابوون بە پرسیارەکانی وەزاری خولی دووەم ( 2025 - 2026 ) شەو وەلامەکان دادەنێم.
پ/ لە ڕستەی ( کتێبی قوتابییەکانم وەرگرتەوە. ) ئەگەر بەرکار بگۆڕین بۆ جێناوی لکاو ئەوا دەبێتە:
